نه‌وال سه‌عداوی:
گه‌لی کورد ده‌بێت هه‌موو
مافه‌کانی
هه‌ڤپه‌یڤین: نزار جاف له جیهانی عه‌ره‌بدا، کۆمه‌ڵه ناوێکی به‌رجه‌سته و دیاری ئافره‌ت هه‌ن، که ده‌کرێت بڵێین دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه‌یه. ئه‌م ئافره‌ته میسرییه، هه‌ر له منداڵییه‌وه سه‌رنجی خستۆته سه‌ر گرفته‌کانی ئافره‌ت و بۆچی ئه‌و سته‌م و زۆردارییه‌ی لێده‌کرێت و، هه‌ر له پێناوی ئه‌وه‌شدا، تووشی ده‌یان گیروگرفت و کێشه بۆته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و حکومییه‌کانیشدا، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هیچ کاتێک له‌پێناو ئه‌و باوه‌ڕه به‌تینه‌ی که هه‌یه‌تی به خۆی و به بیروباوه‌ڕی له به‌رامبه‌ر پیاوسالاریدا نه‌سڵه‌میته‌وه و، رۆژ له دوای رۆژ پتر سووره له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی که باوه‌ڕی پێیان هه‌یه. نه‌وال سه‌عداوی، که پزیشکێکی کارامه‌یه، ده‌ستێکی یه‌کجار به‌توانای له باری نووسیندا هه‌یه و، ده‌یان کتێبی جۆراوجۆر له بواری مافی ئافره‌ت و کێشه جیاوازه‌کانیدا نووسیوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که رۆماننووسێکی لێهاتووه و چه‌ندین رۆمانی به‌ناوبانگ نووسیوه. ئه‌م ئافره‌ته، به هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕه بوێر و ئازایانه‌ی خۆیه‌وه، هه‌میشه سه‌رنجی جیهانی به لای خۆیدا راکێشاوه و، بایه‌خێکی تایبه‌تی پێ ده‌بخشرێت و، بۆ پتر ئاشنابوون به‌م که‌ڵه‌ژنه، به باشترمان زانی له نزیکه‌وه بیدوێنین و پتر به خوێنه‌ری کوردی ئاشنا بکه‌ین، هه‌ر بۆیه به هه‌گبه‌ی پرسیاره‌وه روومان تێکرد و، ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدا.
پرسیار: بۆچی ئافره‌ت بووه دۆزی ژماره یه‌کی دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی؟ د.نه‌وال: دۆزی ئافره‌ت بووه دۆزێکی بنچینه‌یی من، به‌ڵام پێوه‌ندی به دۆزه‌کانی دیکه‌شه‌وه هه‌یه، واتا دۆزی ئافره‌ت لای من ژماره یه‌کێکی جیاکراوه له دۆزه‌کانی تر نییه، به‌ڵکو دۆزێکه پێوه‌ندی به هه‌موو دۆزه‌کانی تره‌وه هه‌یه چ سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری یان ئایینی یان فه‌له‌سه‌فی یان مێژوویی بێت، چونکه ئافره‌ت نیوه‌ی کۆمه‌ڵه و، هه‌ر به‌و پێیه‌ش، دۆزه‌که‌ی دۆزی هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵه. پرسیار: دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه دوورودرێژانه و، دوای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و کۆششانه‌ی ئه‌نجامدران له‌پێناو دۆزی ئافره‌ت و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی، ئایا هیچ له‌و خه‌ونه‌ی نه‌وال سه‌عداوی هاته دی و ئایا هیوا هه‌یه له گۆڕانی ئاراسته‌ی رۆژگار به‌لای ئافره‌تدا؟ د.نه‌وال: به‌ڵێ بێگومان، یه‌که‌م، شتێک له‌و خه‌ونه‌م هاته‌دی ئه‌گینا نه‌مده‌توانی بژیم، چونکه ئه‌وه‌ی پاڵم پێوه ده‌نێت که به‌رده‌وام بم، ئه‌وه‌یه که په‌یامه‌که‌م مرۆییه پێوه‌ندی به که‌رامه‌تی مرۆڤ چ پیاو یان ئافره‌ته‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئافره‌ت و، شتێک له‌و خه‌ونه جێبه‌جێبوو چونکه کچه‌که‌م سه‌ربه‌ستی زێتری له من هه‌یه و نه‌وه‌کانمان له ئێستا باشتر ده‌بێت، پێشکه‌وتن هه‌یه و هیواش هه‌یه که ئاراسته‌ی رۆژگار به سوودی ئافره‌ت بگۆڕدرێت به‌و جۆره که ئه‌و مافانه ده‌سته‌به‌ربکات که له رابردوودا له ده‌ستیدا نه‌بووه، که‌واته هیوا بزر نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیوا واتای ژیانه. پرسیار: ئافره‌ت ره‌سنتره، ئه‌م کتێبه ناوداره‌ی که له حه‌فتاکاندا ده‌رتکرد، ئایا هێشتا سووری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئافره‌ت ره‌سنتره و سوودی ئه‌م ره‌سه‌نییه چییه له رۆژگاریكدا که به‌ها و پره‌نسیپه‌کانی پێاو باڵاده‌سته؟ د.نه‌وال: ئافره‌ت ره‌سنتره له مێژوودا، هه‌موو مێژوودا، حه‌وا سه‌ره‌تابوو نه‌ک ئاده‌م ئه‌و ئاده‌می له‌دایکبوو نه‌ک پێچه‌وانه گوایه حه‌وا له په‌راسوویه‌کی ئاده‌مه‌وه هاتۆته‌ده‌ر، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی حه‌وا له په‌راسووی ئاده‌مه‌وه ،وه‌رچه‌رخاندنێک له مێژوودا روویدا له سه‌ره‌تای کۆیلایه‌تییه‌وه له سیسته‌می چینایه‌تی باوکایه‌تییه‌وه، مێژوو سه‌ره‌وژێر و به پێچه‌وانه‌وه بوو و، له‌بری ئه‌وه‌ی که حه‌وا ره‌سنتربێت ئاخر ئه‌و خواوه‌ندی زانیارییه چونکه به‌ری زانیاری چنی و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته خواوه‌ند، ئاخر له میسری دێریندا خواوه‌ندی دایک ئافره‌تبوو، خواوه‌ند ئیزیس خواوه‌ندی زانیاریبوو و خواوه‌ند مه‌عاد خواوه‌ندی دادپه‌روه‌ری بوو، ئافره‌ت نرخێکی هه‌بوو، منداڵان به ناوی دایکیانه‌وه بانگ ده‌کران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکایه‌تی نه‌ناسراوبوو، ئه‌مه هه‌موو له مێژوودا گۆڕدرا و، ئه‌مانه‌ش راستییه‌کی مێژوویی زۆر زانراون که له زانکۆکان‌دا ده‌وترێنه‌وه که هه‌موو ئه‌و واتایه ده‌سه‌لمێنن که ئافره‌ت و دایکایه‌تی ره‌سنتره و باوکایه‌تی دوای ئه‌وه هاته‌ئاراوه، خواوه‌ندی مێینه له مێژودا نه‌ما و خواوه‌ندی نێر ده‌رکه‌وت، ئه‌مه‌ش پره‌نسیپه‌کانی سه‌ره‌و ژێر کرد، چونکه پیاو هه‌ستی کرد که ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له ده‌وڵه‌ت و خێزاندا هه‌یه، ناسینه‌وه مێژوو پاڵ به پیاو و ئافره‌ته‌وه ده‌نێت که بزانن بۆچی ئێستا پیاو باڵاده‌سته، واتا، پیاوسالاری یاسایه‌کی ئاسمانی نییه، به‌ڵکو یاسایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه که گۆڕدرا پیاو و ئافره‌ت ده‌ستیان به گۆڕینی کرد. پرسیار: بانگهێشتت بۆ یه‌کسانی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاودا، ئایا بانگهێشتێکی تایبه‌ت به ئافره‌تی عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌وه‌یه یان گشتییه و، ئایا نه‌وال سه‌عداوی پێی وایه که وڵاتانێک هه‌ن شتی زۆریان بۆ ئافره‌ت ئه‌نجامدابێت؟ د.نه‌وال: به‌ڵی وایه، ده‌وڵه‌ت هه‌یه، چونکه ده‌سته‌به‌رکردنی مافی ئافره‌ت پێوه‌ندی به پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه‌وه، بێگومان هه‌موو جیهان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داری باوکسالارییه، واتا له ئه‌مریکا جۆرج بوش حوکم ده‌کات هه‌روه‌ها له فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و به‌ریتانیا سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری باوکسالارییه، ده‌سه‌ڵاتی تیایدا چ له ده‌وڵه‌ت یان له خێزاندا بۆ پیاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئافره‌تان له‌و وڵاتانه‌دا مافی پتریان ده‌ستکه‌وت، چونکه زووتر چوونه سه‌ر کار و مووچه‌ی خۆیانیان وه‌رگرت و چووه ناو سیاسه‌ته‌وه و په‌یتا په‌یتا رۆڵێکی گاریگه‌ری له بواری سیاسی و ئابووریدا بۆ خۆی ده‌سته‌به‌رکرد، ئه‌مه‌ش وایکرد که مافی پتری هه‌بێت. به‌ڵام بانگه‌شه‌ی من ئافره‌ت له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام زیاتریش ئافره‌تانی ناوچه‌ی عه‌ره‌ب و وڵاته‌که‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من لێره ده‌ژیم. پرسیار: رووخانی ئیمام، رۆمانێکی ئێوه‌یه که ده‌نگه ده‌نگێکی نائاسایی لێکه‌وته‌وه، به بۆچوونی تایبه‌تی خۆت، هۆیه‌که‌ی چی‌بوو و، چ مه‌به‌ستێکی له دواوه‌بوو؟ د.نه‌وال: مه‌به‌ست له ده‌نگه ده‌نگه‌که یان مه‌به‌ست له خودی رۆمانه‌که ؟ ـ مه‌به‌ستی شاراوه له دوای ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه. د. نه‌وال: بێگومان ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه کارێکی سیاسی بوو، من پێم وایه ئه‌و مقۆ مقۆ و ده‌نگۆیه‌ی که له وڵاتانی ئێمه‌دا رووده‌ده‌ن، تایفه‌گه‌رایی یان ئایینی نین، به‌ڵکو له بنه‌ڕه‌تدا سیاسین، به‌ڵام داده‌پۆشرێن به رووپۆشێکی ئایینی و تایفه‌گه‌راییه‌وه، دابه‌شکردنی عێراق له نێوان سوننه و شیعه‌دا له‌لایه‌ن کۆڵۆنیالیزمی ئه‌مریکییه‌وه، کارێکی سیاسییه، گرفتی نێوان مه‌سیحی و موسڵمانانی له میسر، گرفتێکی سیاسییه.رووخانی ئیمام رۆمانێکی سیاسی مشت ده‌کێشێت به ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌بی وه‌ک نومه‌یری و سادات و که‌سانی دیکه، له‌و دیکتاتۆرانه‌ی که که‌سایه‌تی ئیمام و خواوه‌ند له خۆیاندا به شێوه‌یه‌کی ره‌ها و دیکتاتۆرئامێزانه، به‌رجه‌سته‌ده‌که‌ن، رۆمانه‌که باس له‌مه ده‌کات هه‌ر بۆیه چه‌ند هێزێکی سیاسی قه‌ده‌غه‌یانکرد و ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه‌یان نایه‌وه تا ئه‌م رۆمانه بشێوێنن، بۆیه له بنچینه‌دا مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه سیاسی و ئایینی بوون. پرسیار: خۆت کاندیدکرد بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی له میسر، گریمان تۆ بردبووته‌وه و بوویته یه‌که‌م ئافره‌ت که سه‌رۆکایه‌تی میسر بکات، یه‌که‌م هه‌نگاوت وه‌ک سه‌رۆکێکی چی ده‌بوو؟ د.نه‌وال: سه‌ره‌تا کاتێک من خۆم کاندیدکرد ده‌مزانی سه‌د له سه‌ددا، نابمه سه‌رۆک و رێشم پێناده‌ن و، ته‌نانه‌ت کاتێکیش سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت بڕگه‌ی 76ی له ده‌ستوردا گۆڕی، دڵنیابووم له‌وه‌ی که ئه‌و گۆڕانه له دژی بێلایه‌نه‌کانی وه‌ک من ده‌بێت و، ئه‌وه‌ش روویدا و، پاش ئه‌وه‌ی که زانیم دیموکراتی له ئارادا نییه، پشتم کرده ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، واتا من خۆم کاندیدکرد و باشیش ده‌مزانی که هه‌ڵنابژێردرێم و، وه‌ک شتێکی ره‌مزی چوومه ناو ئه‌و کاره‌وه تا بڵێم که ئافره‌تی میسری ده‌توانێت بچێته ناو ئه‌و کاره‌وه ته‌حه‌دا بکات و هه‌روه‌ها مرۆڤی میسری ده‌توانێت ته‌حه‌دا بکات. ـ به‌ڵام گریمان بردبووته‌وه، کاره‌که گریامنییه، یه‌که‌م هه‌نگاو چیت ده‌کرد؟ د.نه‌وال: بێگومان رژێمه‌که‌م له بنچینه‌وه ده‌گۆڕی، گه‌لی میسری که73 ملیۆنه، سه‌ربه‌ستی هه‌بێت له رێکخستنی خۆیدا له حزب و کۆمه‌ڵه و رێکخراودا به‌بێ هیچ جۆره کۆت و کۆسپێک، من پێم وایه ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و73 ملیۆنه له حزب و کۆمه‌ڵه‌ی به‌هێزدا خۆیان رێکخست، هه‌موو شتی خراپی وڵاته‌که‌مان کۆتایی پێ دێت، که‌واته یه‌که‌م شت ده‌بێت گه‌ل خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خۆیدا هه‌بێت و، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی رێگه له سه‌ربه‌ستی ده‌گرن هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه، یه‌که‌میشیان یاسای باری نائاساییه، یه‌که‌م شتیش که من له به‌رنامه‌ی کاندیدکردنی خۆمدا بایه‌خم پێدا ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان ته‌ماشای ماڵپه‌ڕه‌که‌ی منتان کردبێت، بواری فێرکردنه، گۆڕینی سیسته‌می فێرکردن، چونکه گرنگترین شت که مێشک داده‌پۆشێت فێرکردن و راگه‌یاندنه و، ئه‌گه‌ر ئێمه بخوازین گه‌لێک خۆی فه‌رمانڕه‌وابێت و بنیاتی دیموکراتی بکات، ئه‌وا پێویسته سیسته‌می فێرکردن و راگه‌یاندن بگۆڕدرێن له‌سه‌ر بنه‌مای وتووێژ بنیات بنرێت نه‌ک له‌سه‌ر ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی، هه‌میشه ده‌ڵێن نه‌وال سه‌عداوی وروژێنه‌ری وتووێژه، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که وتووێژ شتێکی خراپ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وتووێژ شتێکی زۆر جوانه و، ده‌بێت منداڵان هه‌ر له ساواییه‌وه له‌سه‌ر وتووێژکردن په‌روه‌رده بکرێن تا فێری ئه‌وه ببن که وتووێژ و دایالۆگ ساز بده‌ن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانیاندا و له‌و کاره سڵ نه‌که‌نه‌وه. پرسیار: ئه‌زهه‌ر چی ده‌وێت له نه‌وال سه‌عداوی؟ ئایا جۆره دژایه‌تییه‌ک له‌ئارادا هه‌یه"ئه‌گه‌ر بتوانین بێڵێین" له نیوان ئێوه و ناسراوترین لایه‌نی ئیسلامی بۆ فه‌توادان؟ د.نه‌وال: دژایه‌تی هه‌یه؟ به‌ڵی هه‌یه، چونکه سیسته‌می فێرکردنی ئاینی له ئه‌زهه‌ر زانا ناهێنێته ئاراوه، به‌ڵکو کارمه‌ند ده‌هێنێته‌ئاراوه، رۆژانی پاشایه‌تی، ئه‌زهه‌ر خزمه‌تی پاشا و پاشانشینی میسری و کۆڵۆنیلیانزمی ئینگڵیزی ده‌کرد، ئێستاش ئه‌زهه‌ر هه‌مان کار ئه‌نجام ده‌دات، چونکه ئه‌و که‌سه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ر داده‌مه‌زرێنێت، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ته، شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌بێت هه‌ڵبژێردرێت، موفتی ده‌بێت هه‌ڵبژێدرێت و هه‌موو پۆسته گه‌وره‌کانی ده‌وڵه‌ت، ئایینی یان سیاسی یان هه‌ر شتێکی دیکه پێویسته هه‌ڵبژێردرێن، گه‌لی میسر ده‌بێت شێخی ئه‌زهه‌ر هه‌ڵبژێرێت تا شێخی ئه‌زهه‌ر بتوانێت قسه‌ی ئاراسته‌ی گه‌لی میسر بکات نه‌ک سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت و، له گه‌ل بترسێت و له سه‌رۆکی ده‌ڵه‌ت نه‌ترسێت. من باوکم ده‌رچووی ئه‌زهه‌ره له "دار العلوم"و دادی شه‌رعی و به‌رپه‌رچی ئه‌زهه‌ری به توندی ده‌دایه‌وه هه‌ر بۆیه دوورخرایه‌وه"هه‌ر له ناو میسردا" و، ده ساڵ به‌بێ به‌رزبوونه‌وه له پله‌ی کار و مووچه‌که‌یدا مایه‌وه، که‌سانێکی زۆریش هه‌ن که ده‌خوازن سیسته‌می فێرکردن له ئه‌زهه‌ردا بگۆڕن، هه‌روه‌ها فه‌توایش، خانوو‌ی فه‌توادان له میسر،من وتارێکم نووسی و، وتم بۆچی خانوو‌ی فه‌توادان له میسردا هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، ئێمه یاسامان هه‌یه، ئێمه ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نین به فه‌توا ناژین و، به‌تایبه‌تیش به‌ر له چه‌ند رۆژێک موفتی فه‌توایه‌کی ده‌رکرد و وتی په‌یکه‌ر حه‌رامه، و خه‌ریکبوو به‌زمێکی تایفه‌گه‌ری بنێته‌وه و له راستیشدا خه‌ڵکانێکی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و که‌وتنه لێدانی په‌یکه‌ره‌کان، ئه‌مانه‌ش شتێکی یه‌کجار مه‌ترسیدارن. ده‌کرێت ئه‌زهه‌ر و خانوو‌ی فه‌توادان رۆڵێکی نه‌گه‌تیڤانه ببینن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا و، ده‌شکرێت رۆڵێکی پۆزه‌تف ببینن، ئه‌گه‌ر هوشیاری و دیموکراتی و ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا هه‌بێت و، فێرکردن له ئه‌زهه‌ردا بگۆڕدرێت. پرسیار: دوای داڕمانی رژێمه‌کانی کابول و به‌غدا و، به‌رزبوونه‌وه‌ی بانگه‌شه لێره و له‌وێ بۆ ریفۆرمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، ئایا نه‌وال سه‌عداوی پشت به‌م بانگه‌شانه ده‌به‌ستێته‌وه و چاوه‌ڕوانی کارێکی پۆزه‌تیفانه‌یان لێده‌کات و، ئایا ده‌کرێت له میانه‌شیدا شتێک بۆ ئافره‌ت ده‌سته‌به‌ر بکرێت؟ د.نه‌وال: به‌هیچ جۆرێک، ئافره‌ت له عێراقدا نیوه‌ی کۆمه‌ڵه و، هه‌روه‌ها له ئه‌نده‌نوسیا و له میسر و هه‌موو جیهاندا، ئافره‌ت نیوه‌ی کۆمه‌ڵه و، ناکرێت نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له‌ژێر داگیرکردنێکی بییانیدا چ ئه‌مریکی یان به‌ریتانی یان فه‌ره‌نسی یان هه‌ر داگیکه‌رێکی دیکه بێت، ئازادبێت و، ئه‌و داگیکردنه‌ش حکومه‌تی به‌غدا و میسر و هه‌موو شوێنێکی تر پشگیری لێده‌که‌ن، کۆڵۆنیالیزم ناتوانێت بچێته ناو هیچ وڵاتێکه‌وه به‌بێ هاوکاری کردنی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته و، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به زیانی ئافره‌ت ده‌که‌ونه‌وه، ئێستا ئافره‌تانی عێراق نامه و ئیمایلم بۆ ده‌نێرن و ده‌ڵێن ئێمه دژی سه‌دام حسێن بووین، به‌ڵام ئێمه له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا سه‌د جار باشتربووین له ئێستا له‌ژێر سایه‌ی داگیرکردنی ئه‌مریکیدا. هه‌ر بۆیه ئه‌م بانگه‌شانه بۆ ریفۆرمی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی نادروستن. ـ به‌ڵام دکتۆر لێره‌دا ده‌خوازم سه‌رنجت بۆ شتێک رابکێشم، ئه‌وه‌ی که ئێستا له عێراقدا رووده‌دات، په‌ره‌پێدانی ته‌وژمی ئایینییه له‌وێ و، به‌تایبه‌تیش هه‌ژموونی شیعه، رۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه له سنووردارکردنی ئازادی ئافره‌ت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌ند ئاراسته‌ی سیاسی چه‌پ و لێبرالیزم هه‌ن که بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌ستی ئافره‌ت ده‌که‌ن. د.نه‌وال: نا نا، ته‌ماشاکه، من هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێم به بانگه‌شه‌ی چه‌پ یان راستڕه‌وه‌کان یان ئایینی له‌ژێر سایه‌ی داگیرکردندا، ناکرێت گه‌لێک به پیاو و ئافره‌تییه‌وه، له‌ژێر سایه‌ی داگیرکردندا ئازادببن، که‌مێک له چه‌په‌کان و که‌مێک له راستڕه‌وه‌کان بانگه‌شه بکه‌ن، ئه‌مه قسه‌ن بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کاری ناوخۆیی و، تا بڵێین دیموکراتی له‌ئاراداهه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی نادروستن، یه‌که‌م جار داگیرکه‌ر بچێته ده‌ره‌وه و، عێراق له‌لایه‌ن حکومه‌تێکی نیشتمانی میللییه‌وه حوکمڕانی بکرێت که گه‌ل بۆ خۆی هه‌ڵیبژێرێت نه‌ک ئه‌مریکییه‌کان بیسه‌پێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا رووده‌دات و، هه‌وادارییان بۆ عێراق و گه‌لی عێراق بێت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌گۆڕدرێن و، ئافره‌ت به‌شێکه له‌مه‌ش، پرسیار له ئافره‌تانی عێراق بکه، ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داڕژاون و له‌دژی ئه‌مریکییه‌کان ده‌جه‌نگن له دژی حکومه‌تی ناوخۆی عێراق و له دژی ئاراسته ئایینییه مه‌ترسیداره‌کان، کێ کێشه‌ی تایفه‌گه‌رایی له عێراق هێنایه ئاراوه؟ کۆڵۆنیالیزم هێنایه ئاراوه، کۆڵۆنیالیزم و حکومه‌تی سه‌رکوتکه‌ر ناتوانێت به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر جیاوازی نه‌خاته ناو گه‌له‌وه، هه‌ر بۆیه، کێشه‌ی تایفه‌گه‌رایی کێشه‌یه‌کی سیاسییه که خزمه‌ت هیچ که‌سێک ناکات چ پیاو یان ئافره‌ت و، ئافره‌ت له عێراقدا به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌دبه‌خت ده‌کرێت و له شه‌قامه‌کاندا ده‌کوژرێت له‌ژێر ناونیشانی ئایین و ئایینپه‌رستی نادروستدا و، خه‌ڵکی حاڵیان زۆر خراپه، ئه‌مه نه‌ک ته‌نها له به‌غدا و کابول به‌ڵکو له هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان، ئێمه به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه له سایه‌ی زاڵبوونی ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا، ئیسرائیل به ته‌نها چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌یه و به چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌مانترسێنێت، وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان هیچ توانایه‌کی ئه‌تۆمییان نییه. ـ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه تۆ پشتگیری له ده‌سته‌به‌رکردنی ئێرانه بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌که‌یت؟ د.نه‌وال: بێگومان مافی ئێران و مافی میسره که یۆرانیۆم بپیتینن، یان وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ کاروباری ئاشتیخوازانه به‌کار بهێنن. ـ به‌ڵام دکتۆر، ئه‌قڵییه‌تی سیاسی ئێرانی هه‌نووکه‌یی، پێت وانییه که به‌کارهێنای ئه‌م چه‌که به ئاقاری دوورتردا ده‌بات؟ د.نه‌وال: من رازی نیم له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی ئایینی له هیچ وڵاتێک‌دا، من دژی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی زایۆنیزمی جوله‌که‌م له ئیسرائیل و، ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئیسلامی له ئێران یان له سودان یان هه‌ر شوێنێکی تر، من بانگه‌شه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م، واته ئایین بابه‌تێکی شه‌خسییه، هه‌موو مرۆڤێک ئایینی خۆی هه‌ڵده‌بژێریت هه‌روه‌ک چۆن ده‌خوازێت یان ئایینی به میرات له باوکییه‌وه بۆ ده‌مێنێته‌وه هه‌روه‌ک ده‌خوازێت، ئه‌مه بابه‌تێکی شه‌خسییه و ئایین له ماڵی خۆیدا به‌کارده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت یان نیشتمان بۆ هه‌مووانه، ئایین بۆ یه‌زدانه و نیشتمان بۆ هه‌مووانه، هه‌ر بۆیه من دژی ده‌وڵه‌تی ئایینیم چونکه هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی ئایینی ده‌بێته ره‌گه‌زپه‌رستی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئایینێک به‌سه‌ر که‌سانی دیکه‌ی که ئایین جیاوازتریان هه‌یه، ته‌فزیڵ ده‌کات، ده‌ستوریش ده‌بێت مه‌ده‌نی بێت، ئه‌مانه شتی گرنگن له‌پێناو دادپه‌روه‌ری و دیموکراتی و پێشکه‌وتندا، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ مافی گه‌لی ئێرندام که ده‌ستکه‌وتی زانستی له بواری ئه‌تۆمیدا بۆ خزمه‌تکردنی بواری ته‌ندروستی و بۆ خزمه‌تکردنی خودی زانست و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵ، من دژی به‌کارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمیم وه‌ک چه‌ک، من دژت جه‌نگم، ئیسرائیل چه‌کی ئه‌تۆمی و کیمیاوی و بایۆلۆجی هه‌یه، که‌سیش لێی ناپرسێته‌وه، بۆچی به‌رادعی ناچێت پشکنین له ئیسرائیل بکات؟ ئه‌گه‌ر من له‌بری به‌رادعی بوومایه چه‌کی ئه‌تۆمیم له ئیسرائیل سه‌رزنشت ده‌کرد، یان ئه‌وه‌تا به‌رادعی له‌و ئه‌رکه‌یدا ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه، ئه‌گینا ده‌بێت ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان ئه‌نجام بدات. پرسیار: زنیاری ئێوه له‌سه‌ر گه‌لێ کورد چییه؟ ئایا بیرت له‌وه کربووه‌وه که رۆژێک گوتار ئاراسته‌ی ئه‌م گه‌له ده‌که‌یت؟ د.نه‌وال: من پێوه‌ندییه‌کی یه‌کجار زۆرم له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و پیاوانی کورددا هه‌یه و، کتێبه‌کانم بۆ زمانی کوردی وه‌رگێڕدراون، له‌وانه‌شه من له‌و نووسه‌ره ده‌گمه‌نانم که کتێبه‌کانیان بۆ کوردی وه‌رگێڕدرابن. ـ ئێوه له کوردستان که‌سایه‌تییه‌کی ناسراون. د.نه‌وال: به‌ڵێ، وایه کتێبه‌کانم وه‌رگێڕدراون و وتاریشیان له‌سه‌ریان نووسیوه و، پێوه‌ندیم باشه به گه‌لی کورد و پێم وایه گه‌لی کورد گه‌لێکی رێک و پێکه و وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی تر مافی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌کار ده‌هێنرێت، واتا گه‌لی کورد وه‌ک"قیبتتییه‌کان"ی میسر وایه، قیبتییه‌کان له میسر، له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌کاندا ده‌ژین، هه‌موومان پێکه‌وه ده‌ژین، کاتێک که کۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانی هات ده‌ستی کرد به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی قیبتییه‌کان له دژی موسڵمانه‌کان و کێشه‌یه‌کی تایفه‌گه‌رایی دروستکرد، ئێستاش کێشه‌ی نێوان موسڵمان و قیبتییه‌کانی میسر کێشه‌یه‌کی سیاسییه که کۆڵۆنیالیزمی ئه‌مریکی هێنایه ئاراوه، گه‌لی کورد به‌کار ده‌هێنرێت، دۆزی کوردیش به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن کۆڵۆنیالیزمه‌وه بۆ جیاوازیکردن له نێوان گه‌لاندا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نییه که گه‌لی کورد مافی نییه، مافی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت مرۆڤ ئاگای له خۆی بێت، هه‌ر وه‌ک دۆزی ئافره‌ت، تۆ ده‌زانیت جۆرج بوش رۆیشت بۆ عێراق بۆ ئازادکردنی ئافره‌تان له دیکتاتۆرییه‌تی سه‌دام، هه‌روه‌ها کۆڵۆنیالیزم ده‌ڵێن ئێمه ده‌جه‌نگین له‌پێناو ئازادکردنی گه‌لی کورد و، ئه‌وان نازخوازن گه‌لی کورد ئازادبکه‌ن، به‌ڵکو ده‌خوازن وڵات دابه‌ش بکه‌ن، من گه‌لێک هاوڕیی کورم هه‌یه. ـ به‌ڵام دکتۆر، من پێم وایه کێشه‌ی گه‌لی کورد جیاوازتره له کێشه‌ی قیبتییه‌کان له میسر، گه‌لی کورد که40 ملیۆن که‌سه له‌به‌ر هۆکاری جیۆپۆلیتیک و جیۆستراتیجی قه‌ده‌غه‌کراوه له قسه‌کردن له‌سه‌ر مافه‌کانی خۆی، وه‌ک دامه‌زارندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ. د.نه‌وال: گه‌لی کورد دابه‌شکراوه‌به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێک‌دا، له تورکیا و، و ئێران و سوریا و عێراق. د.نه‌وال: تۆ ده‌خوازیت گه‌لی کورد له ده‌وڵه‌تێکدا بۆ خۆی کۆبکه‌یته‌وه، یان مافه‌کانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که تیایدایه وه‌ربگرێت؟ ـ گریمان گه‌لی کورد داوای ده‌وڵه‌تی خۆی کورد، ئایا مافی خۆی نییه؟ د.نه‌وال: بێگومان گه‌لی کورد ده‌بێت هه‌موو مافه‌کانی له سوریا و ئێران و تورکیا و له عێراق وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ک هه‌موو گه‌لێکی دیکه، کێشه‌ی گه‌لی کورد وه‌ک کێشه‌ی ئافره‌ت وایه، ئێمه نیوه‌ی کۆمه‌ڵێن و، که‌چی مافی خۆمان وه‌رنه‌گرتووه، که‌واته خه‌باتی سیاسی له‌پێناو ئازکردنی گه‌لی کوردا و له‌پێناو ئازادکردنی قیبتییه‌کاندا و یان له‌پێناو ئازادکردنی که‌مایه‌تییه‌کان، به‌شێکه جوودانه‌بووه‌یه له دیموکراتی، دیموکراتی رێز له ماف ده‌گرێت، دیموکراتی واتای دیکتاتۆرییه‌تی زۆرینه ناگه‌یه‌نێت، نه‌خێر، دیموکراتی ئه‌وه‌یه که هه‌موو که‌سێک مافی خۆی هه‌بێت، وایه یان نا؟ ـ به‌ڵێ وایه. د.نه‌وال: زۆر باشه. پرسیار: ئافره‌تی کورد رۆڵێکی تا راده‌یه‌ک دیاری هه‌یه له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و، توانی چه‌ندین یاسای سته‌مکار ده‌رهه‌ق به خۆی بگۆڕێت، وه‌ک یاسای فره‌ژنی و لێدانی ئافره‌ت و ناچارکردنی به شووکردن دوور له ئاره‌زووی خۆی و..هتد، کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک ده‌رچوون که به راشکاوانه ده‌یڵێم پۆزه‌تیف بوون بۆ ئافره‌تان، دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی به چی ئامۆژگاری ئافره‌تی کورد ده‌کات له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌ستکه‌وتی دیکه؟ د.نه‌وال: سه‌ره‌تا من دژی ئامۆژگاریم که له ده‌ره‌وه بێت، ئافره‌تی کورد له من پتر ئاگای له گرفته‌کانی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زبکه‌م شتێک بڵێم، ئه‌وا ده‌ڵێم دۆزی ئافره‌ت، راسته ئافره‌تانی کورد به بوێرانه رۆڵی خۆیان بینی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی و له‌ناوبردنی بابه‌تی نێگه‌تیفدا له کو‌لتووردا، ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن کولتووری ئایینی و سیاسی، به‌رده‌وام بن له‌م رێگایه‌یاندا و، کولتوری کوردی یان ئیسلامی یان میسری یان هه‌ر کولتوورێکی دیکه، لایه‌نی باش و خراپیشی تێدایه، ئافره‌تی کورد وه‌ک چۆن هه‌نگاوی ناوه، بابه‌ته نێگه‌تیفه‌کان له‌ناوبه‌رێت له‌و کولتووره‌ی که ئێمه به میرات بۆمان ماوه‌ته‌وه له باوپیرانمان بیگۆڕن و په‌ره‌ی پێبده‌ن به‌و شێوه‌ی که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا رێک بکه‌وێت و، لایه‌نه باشه‌کانی کولتووریش بپارێزن چونکه لایه‌نی باشیشی هه‌یه، ئێمه له کولتووری میسریدا لایه‌نی باشمان هه‌یه، ئافره‌ت له میسری دێریندا، به‌ڕێز و به‌توانابوو، واتا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کولتوردا ده‌که‌ین و باشه‌که‌ی وه‌رده‌گرین و خراپه‌کانیشی وه‌ک فره‌ژنی و گه‌ڕه‌لاوژێی سێکسی پیاوان و یان پیاو له ژن بدات، یاساکانی ژنخوازی ده‌بێت بگۆڕدرێن، ده‌ستوور ده‌بێت بگۆڕدرێت، واتا کۆمه‌ڵگا یان ده‌وڵه‌ت ببێته ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی و یاساکان هه‌موو بکرێنه مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت یاسای ژنخوازیش، تا دادپه‌ره‌وه‌ری ته‌واو جێبه‌جێ بێت. پرسیار: دوا قسه‌ی دکتۆر نه‌وال سه‌عداوی چییه؟ د.نه‌وال: سوپاس، من قسه‌م زۆرکرد و زۆر سوپاست ده‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه و تا به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی دیکه له هه‌ڤپه‌یڤینێکی نوێ‌دا. تێبینی: ئه‌م بابه‌ته هاوکات له گۆڤاری گوڵان و هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی ـ کورد دا بڵاوکرایه‌وه.
|
|
02/09/2015 |