گه‌ر بخوازیت ناوه‌رۆک و ده‌روونی که‌سێک تاقی بکه‌یته‌وه،
ئه‌وا پاره یاخود ده‌سه‌ڵاتی پێ ببه‌خشه. ئه‌م رسته
ناوداره، واتایه‌کی یه‌کجار قووڵی هه‌یه و، چه‌نده‌ها
ره‌هه‌ندی جیاوازی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م خسته‌بیر و مێشکی خۆمه‌وه کاتێک
ویستم له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له ده‌زگا حزبی و حکومییه‌کانی
کوردستان بئاخه‌فم، هه‌ڵبه‌ته سه‌ره‌تا و به‌ر له هه‌موو
شتێک ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که سه‌رانسه‌ری کوردستانی گرتۆته‌وه
هیچ پێویستییه‌کی به‌وه نییه که من یان تۆ یان هه‌ر
که‌سێکی دیکه ددان به بوونیدا بنێین، چونکه به سایه‌ی
سه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه،"مه‌نسووله‌کان"مان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که له بواری گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م
گه‌له هێشتا"ساوان"، که‌چی له‌خوا به‌زیادبێت"چ"عه‌یبیان
نییه و ده‌کرێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانێکدا به‌راورد بکرێن
که ده‌یان و سه‌دان ساڵه له گۆمی گه‌نده‌ڵیدا به
شێوازێکی"لێهاتووانه"مه‌له‌ده‌که‌ن.
به‌ڵی گه‌نده‌ڵی راستییه‌که پێویست به روونکردنه‌وه و
ئاشکراکردن ناکات، ئه‌وه‌نده‌ی پێویست به چاره‌سه‌رکردن
ده‌کات. گرنگه بزانیت چ نه‌خۆشییه‌کت هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ش
گرنگتر ئه‌وه‌یه که ده‌رمانی گونجاوی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و
نه‌خۆشییه‌ش دیاری بکه‌یت.
لێره‌شدا، ناخوازم بڵێم فڵان پارت رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له فیسار
پارت که‌متره یان به‌رپرسانی ئیداره‌ی سلێمانی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان له به‌رپرسه‌کانی ئیداره‌ی هه‌ولێر
رێکوپێکتر و پاکترن له‌و رووه‌وه، چونکه له راستیدا،
چیرۆکه پڕ شه‌رمه‌زارییه‌کانی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی حزبی
"پله‌ی یه‌که‌می"هه‌ردوولا هێچیان نه‌هێشتۆته‌وه که بۆ وتن و
باسکردن بشێت.
ئه‌وه‌تا ئه‌و کاکه‌ی که به ناوی ره‌ش و رووت و
پره‌نسیپه‌کانی "چه‌پ"وه تا له شاخ بوو لاف و گه‌زافی
لێده‌دا، ئه‌مڕۆ خه‌ریکی تاووس به‌خێوکردن و دروستکردنی
مه‌له‌گای داخراوه که سه‌ده‌ها هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت!
له‌ولاشه‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌و "به‌رپرسه" پیره‌ی که ته‌نها
که‌ڵکی ئه‌وه‌ی ماوه خانه‌نشین بکرێت و یاداشته‌کانی خۆی بۆ
نه‌وه‌کانی دوای خۆی تۆماربکات تا په‌ندوعیبره‌تی لێوه‌ربگرن،
که‌چی له‌بری ئه‌وه، "سۆزانی"تایبه‌تی له به‌غداوه بۆ
ده‌هێنرا له‌و کاته‌ی که هێشتا رژێمی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی
به‌ده‌ستبوو، ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی تێڕامانه، ئه‌و کابرایه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌یده‌توانی هیچ جۆره"نێر"ییه‌تیه‌کی
خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و سۆزانییانه ده‌ربخات، که‌چی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، هه‌ر پێی خۆش‌بوو که شه‌ویان له‌گه‌ڵدا بباته‌سه‌ر
و سه‌ر له به‌یانی پاره‌ی خۆیان وه‌رگرن و، ئیدی"هه‌ر بژی
کورد و عه‌ره‌ب ره‌مزولنیزاڵ".
چیرۆکی واقیعی له‌م بابه‌ته‌م زۆر له‌لایه، به‌ڵام ته‌نها
باسی ئه‌و دوو نموونه‌م کرد تا هه‌ندێک براده‌رانی خوێن گه‌رمی
نووسه‌ر بزانن هه‌ڕه‌مه‌کی قسه ناکه‌م و تفه‌نگ به تاریکه
شه‌وه‌وه نانێم، به‌ڵام پێیشم وانییه که ته‌نها ئه‌و
"مه‌نسووله" تێوه‌گلاوانه له کاری گه‌نده‌ڵیدا به ته‌نها
به‌رپرسیارن له‌م بارودۆخه نه‌شیاوه‌ی که هاتۆته‌ئاراوه،
چونکه به‌ر له‌وان گه‌لێک هه‌یه که ئه‌و
به‌رپرسیاری"ئه‌وه‌ڵ و ئاخیره".
من به راشکاوانه ده‌یڵێم خودی ئه‌م گه‌له ئه‌و جۆره
به‌رپرسانه‌ی خولقاند و، به ده‌ست و بازووی خۆی ده‌سه‌ڵات و
پاره‌ی له‌به‌ر پێیاندا رژاند.
ئاخر توخوا ئه‌و گه‌له‌ی که هۆلاکۆی به‌زاند و به‌عس و ده‌زگا
داپلۆسێنره‌کانی له کوردستان ده‌رپه‌ڕاند، هه‌ر ئه‌م گه‌له
نه‌بوو که خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ تاڵان‌کردنی که‌رکوک به‌ر
له ئازادکردنی؟ هێزی"ئاڕ ئاڕ" و ژنه"شه‌ڕواڵ"له پێکانی که
یه‌خچاڵ و تاقمی مۆبیلیای دراوسێکانیان ده‌دا به‌سه‌ر کۆڵ و
شانیاندا و به‌ره‌و ماڵی خۆیان ده‌یانبرد و، یان ئه‌و
کۆنه"هین"انه‌ی که مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵکی ره‌ش و رووتی
لادییه‌کانیان به زه‌بری چه‌کی دوێنێی "به‌عس" پێش خۆیان
ده‌دا و ئاودیویان ده‌کرد، هه‌ر ئه‌مانه نین که ئه‌م گه‌له
پێک ده‌هێنن یان ئه‌وه‌تا خۆتانم لێهه‌ڵه‌ده‌که‌ن و، ده‌خوازن
وه‌ک میدیای فووتێکردن و ده‌هۆڵ و زوڕنا، باسی"رۆڵه‌ی میدیا و
که‌یخه‌سره‌و"تان بۆ بکه‌م؟
ئه‌و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یان سه‌رکردایه‌تییه دزه، یان
ئه‌و وه‌زیره به‌رتیل خۆره، زاده‌ی ئه‌م بنچینه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن که به‌ر له‌وان ده‌بێت چاکسازیی و سه‌ر له
نوێ بنیات بنرێته‌وه.
من پێم وانییه چاره‌سه‌ری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان به
جنێو و قسه‌ی بازاڕی به ئه‌نجام ده‌گات، چونکه هه‌روه‌ک
وتوومه و ده‌ێشیڵێمه‌وه، دز و پیاوخراپ بایه‌خ به‌و جنێو و
تیروتوانجانه نادات که پێی ده‌ڵێن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه
خودی خۆی به‌ر له هه‌موو که‌سێک قسه به خۆی ده‌ڵێت و،
قسه‌ش"ناچێته گیرفانه‌وه!"، له‌بری هه‌ڵخستنی "عه‌یب و
عاری"ئه‌م وه‌زیر یان ئه‌و به‌رپرس، بابیر له رێگه
چاره‌سه‌رییه‌ک بکه‌ینه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هات و نه‌ک ده
ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت به‌ڵکو هه‌زاره‌ها ماڵپه‌ریش قسه‌ی له
بازاڕی بازاڕیتر به شۆڕه سوارانی گه‌نده‌ڵی بڵێن، ئه‌وا هێج
له بارودۆخه‌که ناگۆڕن، به‌ڵکو بگره خه‌ڵکی فێری هه‌مان
شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ر دیواری ئاوده‌سته‌کانی جاران
ده‌که‌نه‌وه و، من پێم وایه ئه‌و قسه و جنێوانه‌ی که
له‌سه‌ر هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی کوردی بڵاوده‌کرێته‌وه
درێژه‌دانێکه به هه‌مان شێوازی به‌ره‌نگاری سه‌رده‌می رژێم
له‌سه‌ر دیواری ئاوده‌سته‌کانی مزگه‌وته‌کان و هه‌مان
کاریگه‌ری و رۆڵیان هه‌یه و ده‌بێت.
ئه‌و "که‌ڵه" نووسه‌ره‌ی که له‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا،
ته‌نها پیاوانی"مۆساد"ی ئیسرائیلی ده‌ستکه‌وت تا نان و پیازیان
پێوه بخوات و بڵێت گوایه کیژۆڵه‌یه‌کی فه‌له‌ستینی له
ده‌ستیان رزگارکردووه، ئاخر من نازانم ماستاوی چی بۆ گه‌لی
فه‌له‌ستینی خاوده‌که‌یته‌وه که به خوێنی سه‌ری هه‌موو
منداڵێکی ساوای کورد تینوون و به‌سه‌رهاتی خوێناوی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال لای ئه‌وان درۆی شاخدارن؟! ئه‌و "که‌ڵه" نووسه‌ره
له راستیدا هیچ جۆره جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ
ئه‌و جۆره کۆلکه نووسه‌رانه‌ی که ناویان به
ئه‌ندازه‌ی"قونکه"جگه‌ره‌یه‌ک قورسایی و کاریگه‌ریی نییه و،
هه‌ر بۆیه دز و ترسنۆک ئاساکان بابه‌ت به ناوی وه‌همییه‌وه
بڵاوده‌که‌نه‌وه تا ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ ده‌روونییه‌یان به‌تاڵ
بکه‌نه‌وه.
ئێمه به‌ر له‌وه‌ی رابکه‌ین به دوای ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و
به‌رپرسه‌دا، با قسه‌ی زل و بریقه‌دار بخه‌ینه‌ئه‌ولاوه و،
ئاستی وشیاری و هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی گه‌له‌که‌مان
هه‌ڵسه‌نگێنین و، بزانین له چ ئاستێکی مه‌ترسیداردایه،
چۆنکه خۆی له زۆر راستی له‌و کاته‌ی که پێویسته گێل
ده‌کات! که‌س خۆی به خاوه‌نی هیچ شتێکی گشتی نازانێت جگه
له‌وه‌ی که تایبه‌ت هی خۆیه‌تی، که‌س بیر له ده‌رودراوسێ و
ئه‌م و ئه‌و ناکاته‌وه جگه له برا و که‌سی نزیک و
باوه‌ڕپێکراوی خۆی، شوێنه گشتییه‌کان"باخچه‌ی گشتی،
کتێبخانه‌ی گشتی، پاسه‌کان، دره‌خت و ئاماژه‌کانی هاتوچۆ
و،..هتد"، رووبه‌ڕووی هێرشێکی ناشارستانی
و"دڕندانه"ده‌بنه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو و، زۆر شتی تری له‌م
بابه‌ته‌وه راستی ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو که ئێمه تازه به
قۆناغی"فاندالیزم"دا تێده‌په‌ڕین و، من پێم وایه هۆکاری
ئه‌مه‌ش بۆ چه‌نده‌ها فاکته‌ری جۆراوجۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه، که
گرنگترینیان ئه‌وه‌یه که"ئاوه‌زه‌ی گشتی"نه‌ک هی ته‌نها
تاکێکی کورد، هه‌میشه باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بووه که
ئه‌زموونێکی سیاسی کورد سه‌ربگرێت.
سه‌رنجدانی زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که بۆ گه‌لی کورد
هاتنه‌ئاراوه و، ئه‌و ئه‌زموونه سیاسییانه‌ی لێیان
که‌وتنه‌وه، که له هه‌موویان گرنگتر ئه‌زموونی په‌رله‌مان و
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه، که توانی وه‌ک فاکته‌رێکی گرنگ
خۆی له گۆڕه‌پانی سیاسی ناوچه‌که و جیهاندا پسه‌پێنێت و، تا
کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بووه دیفاکتۆیه‌ک و کاریگه‌رییه‌کی بۆ
سه‌ر هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که به‌تایبه‌تی و جیهان به
گشتی هه‌بووه، سه‌رنجمان بۆ راستییه‌کی یه‌کجار هه‌ستیار
راده‌کێشێت، ئه‌ویش ئه‌و رۆڵه سست و لاوازه‌ی رۆشنبیران و
ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی کورده له به‌شداری و پشتگیری و
ئه‌کتیڤکردنی زێتری ئه‌و ئه‌زموونه. کاتێکیش ده‌ڵێین
به‌شداریکردن، ئه‌وا مه‌به‌ستمان له رێنمایی و ئاراسته‌کردنی
هه‌ردوولای هاوکێشه‌که‌یه، واته ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه،
ئێمه پێویسته ددان به‌وه‌دا بنێین که بنچینه
سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان پێویستییه‌کی ئه‌وتۆیان به
ئاشنابوونی پتر به پراکتیزه‌کردنی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراتی و
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌و کاره‌ش به‌ر له هه‌موو شتێک
پێویستی به توێژێکی رۆشنبیری فراوان هه‌یه که بڕوایه‌کی قوڵ
و چه‌سپاوی به‌و پره‌نسیپانه هه‌بێت و، وه‌ک کۆمه‌ڵه
پره‌نسیپێکی"پیرۆز"ته‌ماشا و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات،
رۆشنبیری ئێمه تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌و ره‌هه‌نده
پیرۆزه‌ی که له بنه‌ما جیاوازه‌کانی بیرکردنه‌وه‌یدا
به‌رجه‌سته‌ی کردووه، به هه‌مان هێز و گوڕ و تین له مه‌ڕ
پره‌نسیپه روواڵه‌تییه‌کانی ئه‌م ئه‌زموونه پیاده و
پراکتیزه‌ی بکات.
ئه‌زموونی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کودستان، به‌و که‌م و
کوڕییانه‌ی هه‌یه‌تی، توانیوێتی وه‌ک سومبول نموونه‌یه‌کی دیار
له ناوچه‌که و جیهاندا بوونی خۆی بسه‌پێنێت و، گه‌لێک
ناوه‌ند و چاودێره سیاسییه پیشه‌ییه‌کانی جیهانی پێشکه‌وتوو،
به ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی یه‌کجار گونجاویان بۆ سیسته‌می سیاسی
ناوچه‌که‌یان داناوه و، نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌ڵکو سه‌رۆک
جۆرج بوش به ئاشکرا وه‌ک نموونه‌یه‌ک ناوزه‌دی کرد بۆ
سه‌رانسه‌ری عێراق و ناوچه‌ی دیکه‌ی جیهان، به‌ڵام هزری
رۆشنبیری کورد به داخه‌وه نه‌یتوانیوه ئه‌م رووه
پۆزه‌تیڤه‌ی ئه‌زموونه‌که بقۆزێته‌وه و، ئاراسته‌ی بکات به
ئاقارێک که له ده‌ره‌نجامدا، خه‌ونێکی دێرینی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
به‌شخوراو ده‌هێنێته‌دی، له راستیشدا رۆشنبیری کورد له‌بری
ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات، به دوو ئاراسته‌ی
جیاوازدا رۆیشتووه که بریتین له:
1ـ ئاراسته‌یه‌کی کلکایه‌تی و به‌ستراو به ده‌سه‌ڵاته‌وه،
که جگه له بریقه‌دارکردنی ئه‌وه‌ی که هزری سیاسی ده‌سه‌ڵات
به‌رهه‌می دێنێت و، چه‌پڵه‌ی بۆ لێبدات، چ رۆڵێکی دیاری تری
نییه.
2 ـ ئاراسته‌یه‌کی دابڕاوی نێگه‌تیڤانه، که ئه‌مانه‌ش پتر به
داخه‌وه رۆشنبیرانی کورد له ئه‌وروپا به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ن،
ئه‌م ئاراسته‌یه، وه‌ک ده‌رکه‌وتووه و ئاشکرابووه له
شێوازی وتاره‌که‌یدا، ده‌خوازێت له شه‌و و رۆژێکدا ئه‌زموون و
سیاسه‌تمه‌دارانی کوردستان ببنه نموونه‌یه‌ک له هه‌موو
روویه‌که‌وه.
من پێم وایه ئه‌م دوو ئاراسته‌یه هه‌ردوو وه‌ک یه‌ک هیچ
سوودێکی ئه‌وتۆیان بۆ گه‌لی کورد نییه جگه له ئاڵۆزکردنی
بابه‌ته‌که به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌ناتیڤێکی گونجاو له
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بخاته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی چه‌پڵه بۆ هه‌ڵه
لێده‌دات و، ئه‌وه‌یشی له دووری هه‌زاران کیلۆمه‌تر یان له
پشتی ده‌رگای به‌ستراو یان له‌سه‌ر مێزی باڕه‌کان، به‌رد و
قسه‌ی ره‌ق ده‌گرنه ئه‌م ئه‌زموونه، دوو رووی یه‌ک دراون!
گه‌ر بڕوانینه ئه‌زموونی سیاسی پێشکه‌وتووی وڵاتانی وه‌ک
هیندستان و ئیسرائیل"وه‌ک نممونه‌یه‌کی نزیک له واقیعی
ناوچه‌که"، ئه‌وا ده‌بینین پرۆسه سیاسییه‌که جۆره
هاوبه‌شییه‌کی تا راده‌یه‌ک یه‌کسانی تێدابووه له نێوان هزری
سیاسی فه‌رمانڕه‌وا و هزری رۆشنبیران که رۆڵی چاو‌دێر و
ره‌خنه‌گرێکی بونیاتنه‌ریان بینیوه، ئه‌زموونی ئێستای
کوردستان، به‌تایبه‌تی له کابینه‌ی یه‌کگرتوودا، زۆر پێویستی
به‌و جۆره هزری به‌شداریکردنه هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته
کاریگه‌رکردن و زێتر ئه‌کتیڤکردن و به‌رجه‌سته‌کردنی
ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستانی‌دا، ده‌توانێت زه‌مینه له‌بارتر و گونجاوتر بکات بۆ
هاتنه‌ئارای ئه‌و هزری دابه‌شکردنه‌ی که ئاماژه‌مان پێیدا.
له ده‌ره‌نجامیشدا، ده‌بێت راستییه‌کی یه‌کجار گرنگ
ره‌چاوبکه‌ین، ئه‌ویش، توێژی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستاندا، به
په‌رله‌مان و حکومه‌تی یه‌کگرتووه‌وه، هرگیز به‌و جۆره نین
که هه‌ندێ رۆشنبیری دوور له واقیعه‌که‌وه وێنایان ده‌که‌ن،
چونکه له هه‌موو که‌سێک باشتر ده‌زانن که به‌رده‌وامی ئه‌م
ئه‌زموونه و په‌ره‌پێدانی به‌ره‌و ئاسۆی رووناکتر و
گه‌شبینتر، ته‌نها له ده‌وڵه‌مندکردنییه‌وه به پێشنیار و
ده‌ستپێشخه‌ری و بیرۆکه‌ی دیکه‌وه که ته‌واوکه‌ر و
"راستکه‌ره‌وه‌ی" شیوه و ناوه‌رۆکی ئه‌زموونه‌که‌ن، ئه‌نجام
ده‌درێت.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره23 ی رۆژنامه‌ی کوردستان
راپۆرت له هه‌ولێر بڵاوکرایه‌وه.
|