زه‌مه نێک له‌سه‌ر چۆک ڕێده‌کا
ئومێد موحه‌مه‌د بێکه‌ڵکه هاوڕێ که من نیوه‌م له‌سه‌فه‌ره‌و نیوه‌م له‌وێ به‌جێ ماوه هه‌ناسه‌یه‌کم لێره‌یه‌و ههناسیهکم ئه‌خنکێ له‌نێو ته‌ڕی چوتێ چا‌وا بێکه‌ڵکه به‌هارێکم پایز له‌چاویا قه‌تیسه و هاوینێکم چه‌شنی زستان په‌شۆکاوه حه‌زێکم لێره به‌د مهستهو به‌ر قامچی قه‌ده‌ر دراوه حه‌زێکم له‌وێ دهکوژرێو له‌وێ شه‌هیدی بێ ناوه پیاسه‌یه‌کم له‌سه‌ر باڵی هه‌ورێ ده‌که‌م پیاسه‌یه‌کم ده‌مباته‌وه بۆناو ژووری زیندانه‌که‌م زه‌مه‌نێکه من زیندانی ئینفرادیم.! بێکه‌ڵکه هاوڕێ پێکه‌نینی جه‌لاد له‌گه‌ڵ شه‌وانی مانگه شه‌و زیکری ده‌روێشێکی پیر لهشهمهنهفهرێکی بێ ویزگهدا سه‌مای قه‌دێکی باریک به‌ده‌ست ژه‌نه‌ڕاڵێکی لاته‌وه ئیره‌یی به‌باڵی کڵاو کوڕهیهک مه‌هێنه ئه‌فڕێت و جارێکی تر ناگه‌ڕێته‌وه دارستان حوکمی فه‌نا بونی خۆی داوه به‌ر له سه‌وزبونه‌وه‌ی لاسکی گێلاس منێکی ئالوده له گه‌مه‌ی ته‌نهایی نابمه‌وه ناشکرێ ته‌رمی بۆن گوڵی خۆزگه‌کان بنێژم هه‌نگاوێکم ده‌مباته‌وه بۆ نێو ژووره‌که‌ی مناڵیم هه‌نگاوێکم ده‌مباته‌وه به‌ره‌و ژووره هه‌میشه کراوه‌که‌ی پیربوون بێکه‌ڵکه هاوڕێ ژماردنی ته‌رمه‌کان بێکه‌ڵکه گه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ برین ناکرێ دنیایه‌ک له‌گوڵ ببه‌خشم به‌دنیایه‌ک له بارووت که‌نیزه‌یه‌ک ماره‌که‌م له‌جه‌لاد شعریکم بکه‌مه برین پێچ چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌بم بزانم که‌ی هه‌تاو باران له‌جه‌سته‌ی ده‌بارێ.! بێکه‌ڵکه سوڕانه‌وه‌یه‌ک له‌ده‌وری تاریکی به‌نیازی به‌ده‌ست خستنی تیشکی ڕۆژ.! که‌سه‌که‌م بێسوده خه‌وتنی گوڵێک له ڕووناکیدا گۆرانیه‌کی غه‌مگین به‌درێژایی ته‌مه‌ن زه‌رد بونی گه‌ڵایه‌ک به‌ده‌م ووژه ووژی ڕه‌شه‌بای سارده‌وه بێکه‌ڵکه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پیته‌کان به‌نیازی گۆڕینی ڕسته‌یه‌ک دۆڕاندنی خۆشه‌وستی به‌مه‌به‌ستی باڵاکردنی درۆ نه سوڵتان له قسه‌کانی ده‌بێته‌وه‌و نهژهنهڕاڵ لهنهخشهکێشانی جه‌نگێکی تازه کچۆڵه‌کان ئاوی کانیه‌کی شیرینیان نه‌خوارده‌وه گۆزه‌کانیان پێ پڕنهکرا له‌عه‌شق زه‌مه‌نێکی فشه‌که‌ریش ده‌ست لهبادانی سمێڵی پیاوه‌تی هه‌ڵناگرێ باپیرانمان گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ربازی هێچیان بۆ نههێناینهوه کاتێکیش چوونه جێ ژووان ده‌سته‌کانیان خاڵی بوو له گوڵ هاوڕێ به‌دوای تیشکێکا ده‌گه‌ڕێم دام گیرسێنێ ئه‌شزانم تیشکێک ده‌م کوژێنێته‌وه.!
|
|
02/09/2015 |