حکومه‌تی یه‌کگرتوو بۆ چ مه‌به‌ستیک؟
عوسمان – م 08.05.2006 کاتێک لیستی (کابینه‌ی پێنجه‌می)؟ پارتی ویه‌کیه‌تیم که‌وته به‌ر چاو،به‌تایبه‌ت (9 وه‌زیری هه‌رێم)ی بێ وه‌زاره‌ت؟ به‌راستی نه‌مده‌زانی بگریم یان پێبکه‌نم. گریانم بۆ ره‌نجی بێوه‌ری میڵڵه‌تێک که ساله‌های ساڵ نه‌ک خه‌ونی به ئازادی و رزگاریه‌وه ده‌دی، به‌ڵکو به کرده‌وش خه‌باتی بۆ کرد، رۆڵه و سه‌ر و ماڵ و خوێنی بۆ به‌خشی، سه‌ختیه‌کانی رۆژگاری چێشت، کیمیا باران کرا و ئه‌نفال کرا، زیندان و شکه‌نجه‌ی کێشا، ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی بینی به هیوای ئه‌وه‌یکه رۆژێک حکومه‌تی خۆی هه‌بێ و رزگاری بێ. له مێژ بو هه‌ر ئه‌مانه‌ی که ئێستا حوکم و ده‌سه‌ڵاتی کوردیان (ئاواته‌که‌ی کورد) به‌ده‌سته، به‌ڵێنییان داب‌و که هه‌رکه حکومه‌تی کوردی دامه‌زرا و کورد ده‌سه‌ڵاتی خۆی گرته ده‌ست، هه‌مو ئاواته مێژویی و ئیسانیه‌کانی دێته دی. کوردیش به‌م قسانه و به‌م ته‌بلیغاتانه فریوی خواردب و پێی وا بوو که هۆی هه‌ر هه‌مو ناخۆشی و به‌شمه‌ینه‌تی و هه‌ژاره‌یه‌کانی، ژێر ده‌ستی و چه‌وساوه‌یی، ئه‌وه‌ێه که ده‌وڵه‌ت و پارله‌مانی کوردی نه‌بوه. هۆی گه‌شه نه‌کردنی باری سه‌نعه‌ت و ئابوری و کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌که‌ی نه‌بونی ده‌وڵه‌تی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بوه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا و روناکبیرانی ورده بۆرژوای کورد، به دریژایی یه‌ک سه‌ده له خه‌ره‌فاندن و چه‌واشه کردنی کورد، به هاندان و دنه‌دانی هه‌ستی کوێری ناسیونالیستی و قه‌وم په‌ره‌ستیی که قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆێان و ده‌وڵه‌تانی سه‌رماێه‌داریی ناوچه‌که و ئه‌مپریالیسته‌کانی تێدا بوه و هه‌ێه و ئاکامیشی بێجگه له‌مه که ئێستا هه‌ێه نییه و نابێ، واێان له‌م میلله‌ته کرد که ته‌نانه‌ت میلله‌تانی دیکه‌ی وه‌ک فارس و تورک و عه‌ره‌ب نه‌بینێ که چلۆن وه‌ک کورد گیرۆده‌ی ده‌ستی حاکمان و ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌یی خۆێانن. ئه‌وه‌تا نزیک به 18 ساڵه له پارچه‌ێه‌کی رزگار کراوی کوردستان حکومه‌تی کوردی هه‌ێه و خاوه‌نی ئاڵا، نیشتمان، پارله‌مان، و له باتی 20، 42 وه‌زیری هه‌ێه که گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانی دنیا ئه‌وه‌نده‌ێان نییه، ئه‌رته‌ش و ده‌زگای زانیاری و پۆلیسی هه‌ێه و به‌ڵام نه‌ک کورد نه‌گه‌یشت به ماف و ئامانجه‌کانی، ئه‌م ده‌وڵه‌ته کوردیه نه‌ته‌وه‌ییه بوه‌ته سه‌ره‌خۆری و ئاوا سوکاێه‌تی پێ ده‌کا و ئه‌ی چه‌وسێنێته‌وه. سه‌رانی ناسیو‌نالیست-بۆرژوای کورد، سواری شه‌پۆلی هه‌ستی رزگاریخوازی و پتانسیلی شۆرشگێرانه و ئازادیخوازیی میلله‌تی کورد بون و که گه‌یشتنه ئه‌م پله‌ێه، ئیتر کاریان به میلله‌ت نه‌ماوه، هه‌روه‌ک چلۆن امریکا پاش ئه‌وه‌یکه کاری به مه‌لا مسته‌فا نه‌ما و ئاشبه‌تاڵی پی کرد و ئاوا لای کورد و دنیا رسوای کرد. 18 ساڵه ئه‌وه‌ی دیکتاتوره فاشیه داگیرکه‌ره‌کان به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ێان هێنا، به زیادیشه‌وه حکومه‌تی کوردی به‌سره‌یدا هێناوه. له شه‌ری ناوخۆوه بگره تا سرینه‌وه‌ی خواستی مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی کورد له دروشم و سیاسه‌ته‌کانیان و لێڵ کردنی ئاسۆی ده‌رباز بونی کورد، کردنی کوردستان به مه‌یدانی تارتارێنی حکومه‌ته بورژوا فاشیه‌کانی ده‌وروبه‌ر و پێگه‌ی ئه‌مپریالیسته‌کان، جارێکی‌تر ئه‌م میلله‌ته‌ێان توشی شکست و ئاش به‌تاڵ کرده‌وه. پێکه‌نینیشم به‌و گاڵته جاریه دێت که ئه‌م حکومه‌ته کوردیه 9 وه‌زیری بێ‌کاری که (چه‌کۆشی ئاماده، بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کورد، یان خنجه‌ری ته‌نگانه بێت) داناوه. کورد وته‌نی "ساڵ له به‌هاری ڕا دیاره"، ئاکامی ئه‌م به ناو کابینه‌ی پێنجه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک کابینه خوێناویه‌کانیتر هه‌ر له ئێستاوه دیاره. کاتێک 9 وه‌زیری بێ وه‌زاره‌تت هه‌ێه، دیاره ده‌ێان جێگر و سه‌دان ده‌ست و پێوه‌ند و هه‌زاران حیماێه‌شیان هه‌ێه و تا ئه‌مانه تێر ئه‌بن، ده‌بێ 18 ساڵی‌تر خه‌ڵکی هه‌ژار و ره‌ش و روتی کورد چاوه‌رێ بێ، چونکه هێشتا ساواێه. پێکه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی 42 وه‌زیره‌ی به زۆری بێکار، یان وه‌زاره‌تی داتاشراو بۆێان، له هیچ کوێی دنیا وینه‌ی نه‌بوه. خۆدی ئه‌م کابینه‌ێه، پێک هاتوه له کۆمه‌ڵێک سه‌روک عه‌شیره و سه‌رماێه‌داری کورد که له سه‌رکرداێه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی و چه‌ند ورده حیزبێکی ئیسلامی و ناسیونالیستی دیکه و ده‌ستی کومپانیاکانی داگیرکه‌رانی عێراق و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ی تێداێه. دانانی ئاوا ده‌وڵه‌تێک، تنیا بۆ دابه‌ش کردنی سامانی میلله‌تی کورد به‌سه‌ر خۆیان و پاراستنی قازانجی ئه‌مپریالیسته‌کان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ێه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین سوکاێه‌تیه به میلله‌تی کورد و خه‌باته‌که‌ی. هیچ حیسابێکیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردوه و هه‌رهه‌موی میلله‌تی کوردیان پێ بێ عه‌قڵ و گه‌مژه و نه‌زانه. بونی زیاتر له 25 وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت نه‌ک 9، خۆی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی که کورد لای ئه‌مانه یانی مێگه‌ل و مه‌ر و مالاتی بێ شعور و ئه‌وانیش شوانن. ئه‌م کابینه‌ێه له کاتێکدا پێک دێ که بارودۆخی عێراق تادێ روو له ئاڵۆزتر بون ده‌چێ و ئاکامه ترسناکه‌کانی زیاتر هه‌ستی پێ ده‌کرێ. دیاره کوردستانیش له‌م وه‌زعه ناتوانێ به‌ده‌ر بێ. سه‌رانی ناسیونالیستی کورد به له‌مس کردن و هه‌ست کردنی ئه‌م بارودۆخه، که‌وتونه‌ته خۆێان و ده‌ێانه‌وێ به پێک هێنانی ئاوا کابینه‌ێه‌ک هه‌م خۆێان له په‌لاماری هاوپایمانه‌کانیان له حکومه‌تی عێراق و هه‌م له تۆڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که 18 ساڵه درۆێان له‌گه‌ڵ کردون و سامانیان تاڵان کردون، تا خۆێان ده‌رباز ده‌که‌ن، بتوانن خۆێان بپارێزن. هه‌موان ده‌زانن که ئه‌م کابینه‌ێه یه‌کخستنی دوو ئیداره‌که نییه. چونکه خه‌ڵکی کوردستان ئیستا ئیتر گومانه‌کانی روخاوه و ناوه‌رۆکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه به روتی ده‌بینی.ئیتر ده‌زانن که چاره نوسی میلله‌ت و داهاتوی سیاسی و ژیانی میلله‌تی کورد نه‌ک خۆدی میلله‌ت، به‌ڵکو بانده مافیاکانی سه‌ربازی و ئابوریی ئه‌م حکومه‌ته، ئه‌ویش به پێی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆێان و خاوه‌نه‌کانیان دیاری ده‌که‌ن، ئه‌و تاڵانجی و کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی که له به‌رگی سه‌رۆک و وه‌زیر، محامی و به‌رپرس، حاکم و سیاسه‌تمه‌داری کورد خۆێان سه‌پاندوه. ته‌واوی ئه‌و روناک بیر و رۆژنامه نوس و هه‌واڵنێرانه‌ی سه‌ر به‌م ده‌وڵه‌ته، ده‌بێ بزانن که هه‌م شه‌ریکه دز و هه‌م شه‌ریکه تاوانی سه‌رانن دژ به میلله‌تی کورد. پێک هاتنی ئه‌م کابینه‌ێه که ناویان ناوه "حکومه‌تی یه‌کگرتوی هه‌ریمی کوردستان"، ترسی ئه‌م حیزبانه‌ێه له‌و گۆرانکاریانه له عێراق و کوردستان که چاوه‌روان ده‌کرێن و به‌رده‌وام له حاڵی گۆراندان. پێک هێنه‌رانی ئه‌م کابینه‌ێه ده‌زانن که خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، خوێندکاران و ماموستاێان، خه‌ڵکانی ئازادیخواز و یه‌کسانی خوازه‌کان خه‌ریکی خۆ رێکخستنن. ئه‌م کابینه‌ێه بۆ فریودانی جه‌ماوه‌ری نارازیی کوردستان و بۆ تێکدانی ریزی جه‌ماور پێک هات. به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن: "چوو بۆ ریش سمێڵیشی له‌سه‌ر دانا"، به دانانی ده‌ێان وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت ئه‌و بره گومانه‌ش که برێک که‌س هه‌ێان بوو که له‌وانه‌ێه ریفۆرم روو بدا و له ئاستی گه‌نده‌ڵیی ئابوری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م بێته‌وه، نه‌ما و خه‌ڵک به‌ته‌واوی خۆی ساغ کردوه‌ته‌وه که ئه‌م وه‌زیره تازانه‌ش ده‌بێ له سه‌ر سفره و سامان و ماڵی خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان ژیانی وه‌زیرانه‌ێان بۆ دابین بکری. به پێک هاتنی ئه‌م کابینه‌یه نه‌ک هیچ ده‌ردێک له گه‌نده‌ڵی و هه‌زاران ده‌ردیتری ئه‌م میلله‌ته تاڵان کراوه ده‌رمان نابی که ئاکامی نزیک به 18ساڵ حاکمیه‌تی خوێناویی هه‌ر ئه‌م سه‌ران و سه‌رکردانه‌ێه، به‌ڵکوو ئه‌م په‌ێامه‌مان ده‌داتێ که میلله‌ت له‌و نه‌خته مه‌جاله‌ش که به‌رهه‌می ره‌نجی خۆی و خوینی رۆڵه‌کانیه‌تی، به‌رهه‌می ئازاره‌کانی ئه‌نفال و کیمیا بارانیه‌تی بێبه‌ش و به‌ته‌واوی ره‌نجه‌رۆ ده‌بێ. که واێه جه‌ماوه‌ری کوردستان نابێ بێ ده‌نگ و چاوه‌رێی ئه‌مانه بێ و ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانیشێ تا به‌ڵکو ئه‌مانه شه‌رم له خوینی شه‌هید و ئازاره مێژوییه‌کانی بکه‌ن. ئه‌مانه به کرده‌وه سه‌لماندویانه که کورد و شه‌هید و نیشتمان و هتد... ئامراز و که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی سه‌رماێه‌کانیانه و هیچیتر. میلله‌تی کورد ده‌بی له‌م غه‌فڵه‌ته مێژوییه راچڵه‌کێ و وه‌ک راچڵه‌کیوه، ده‌ست به کار بێ تا کار له کار نه‌ترازاوه! ئه‌م بارودۆخه پێویستی به میکانیزم و هوشیاریی زیاتری هیزی پێشکه‌وتنخواز و ئازادیخواز و عه‌داڵه‌تخوازه بۆ پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانانه‌ی بازرگانانی خوێن و فرمێسک و ئامانجه‌کانی میلله‌تی کورد. بۆ به‌رگرتن به ئاشبه‌تاڵێکیتر و له‌ده‌ست دانی ئه‌م هه‌له میژوییه، بۆ قوستنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه چاره‌نوس سازه، میلله‌تی کورد پێویستی به یه‌کیه‌تی و هاوپشتیی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هات و هیزه ئازادیخواز و عه‌داڵه‌ت خوازه‌کانه که به دڵنیاییه‌وه ده‌توانن به له پێش گرتنی سیاسه‌تێکی رون و راشکاوانه و مه‌سئولانه خه‌بات و شۆرشی نوێی خه‌ڵکی کوردستان که ده‌ستی پی کردوه، له سه‌رگه‌ردانی و نا ئومیدی نه‌جات بدا و به‌ره‌و ئاراسته و رێگای راسته‌قینه‌ی خۆی هیداێه‌تی بکا! ده‌توانێ له ده‌ست ئه‌م مافیا و کۆنه‌په‌ره‌ستانه رزگاری بکا. بونی رێبه‌ریه‌کی سیاسیی لاێق و خه‌ڵکی و کارامه، متمانه به خۆ و پشت به جه‌ماوه‌ر، به شێوه‌ی شورایی و له ژێر چاوه‌دێریی به‌رده‌وامی جه‌ماوه‌ر، زه‌روره‌تێکی مێژوییه بۆ رزگار کردنی شۆرش و خه‌باتی میلله‌تی کورد له‌ده‌ست بنه‌ماڵه مافیاکانی ئابوری و سه‌رانی سه‌رماێه‌داری کورد و داگیرکه‌ران، بۆ پێ داگرتن له مافی دیاریکردنی چاره‌نوس و ئازادی و مافه تاک و کومـه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر سێ میحوه‌ری ئازادی، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵاێه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی. سه‌رانی ناسیونالیستی کورد تا ئێستا به قوستنه‌وه‌ی بێده‌نگی و خۆشباوه‌ری و متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، ئیراده‌ێان له‌ده‌ست جه‌ماوه‌ر ده‌رهیناوه و به‌رده‌وام کردویانه‌ته ئامرازی پاراستنی ده‌سه‌لات و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆێان و حیزب و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان. یه‌کێک له ه‌وه سه‌ره‌کییه‌کانی به ئاکام نه‌گه‌یشتنی بزوتنه‌وه‌کانی کوردستان هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له بوه و هه‌یه. مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه هه‌رکاتیک جه‌ماوه‌ر و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر له مه‌عادله‌کان و گۆرانکاریه‌کان وه‌لا نراون، داگیر که‌رانی خارجی و سته‌مگه‌رانی ناوخۆیی جێگای گرتوه‌ته‌وه و له ئاکامدا دیکتاتوری لێ که‌وتوه‌ته‌وه. ئێستا ده‌سڵاتدارانی کورد زه‌نگی مه‌ترسیی خوروشانی جه‌ماوه‌ری کوردستانیان بیستوه و که‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه. چونکه هه‌مومان و ئه‌وانیش ده‌زانن که به‌رانبه‌ر به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری توره و شۆرشگێر هیچ هێزێک خۆی پێ ناگیری. ئێستا به هۆی گشتی بونی هه‌واڵنێریه‌کانی وه‌ک ئه‌نترنیت و سه‌ته‌لایت و هتد...خه‌ڵکی دنیا ئاگایان له یه‌کترو گۆرانکاریه‌کانه؛ ده‌زانن که خه‌ڵکی کوردستانیش وه‌ک راپه‌رین و ریزی یه‌کگرتوی جه‌ماوه‌ری له زۆر شوینی دنیا و له‌وانه وه‌لاتانی ئه‌مریکای لاتین چلۆن حاکمانی دیکتاتۆری خۆیان وه‌لانا، وه‌ک چلۆن جه‌ماوه‌ری فه‌رانسه پاشه‌کشه‌یان به حکومه‌ت کرد و ئیراده‌ی خۆیان سه‌پاند، ده‌توانن ئه‌م دیکتاتۆرانی کوردیش لابه‌ن و ئێراده‌ی خۆیان حاکم بکه‌ن. ئه‌م حکومه‌ته له ترسی جه‌ماوه‌ر یه‌کیگرتوه! نه‌ک بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر! ئه‌م حکومه‌ته بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مپریالیسته‌کان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و بردنه پێشی سیاسه‌تی ئه‌وان پێک هاتوه. ئه‌م حکومه‌ته به دانانی چه‌ندین وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت، یانی مشه خۆر، به رونی گه‌نده‌ڵیی خۆی نمایش کرد و به رونی سه‌لماندی که له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوه و ده‌چێته پێش! میلله‌تی کورد نابی ئیجازه بدا له‌وه زیاتر ئاوا سوکایه‌تی به خه‌بات و گاڵته به ئێراده‌ی بکه‌ن. له‌م حکومه‌ته‌دا ته‌نیا جیگای میلله‌تی کورد نییه.
|
|
02/09/2015 |