پێوه‌ندیی دێموکراسی
و سه‌ربه‌خۆیی پێوه‌ندیه‌کی زاتییه. به‌ڵام پێش له چونه ناو
باسی ئه‌م پێوه‌ندییه زاتییه، پێویسته سه‌ره‌تا چه‌ند خاڵێک
له بابه‌ت چه‌مک، ناوه‌رۆک و سنوری دێموکراسی رون
بکه‌ینه‌وه. له‌وه‌یدا که دێموکراسی خۆی پێوه‌ندیی نێوان
حکومه‌ت و خه‌ڵک، یانی پێوه‌ندی نێوان حکومه‌تکه‌ران و حوکم
به‌سه‌ردا کراوانه، وه له‌وه‌یدا که ته‌مه‌نی هه‌ردوک
لاێه‌نی ئه‌م پێوه‌ندییه، یانی هه‌م پێشینه‌ی بونی خه‌ڵک
به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات له مێژودا، وه هه‌م سه‌رچاوه و
په‌یدا بونی ده‌وڵه‌ت، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رابوردوه زۆر
دورتره‌کانی به‌ر له سه‌رده‌می سه‌رماێه‌داری. پێوه‌ندیی
ئه‌م دوانه پێکه‌وه، یانی مێژوی خه‌باتی به‌شه‌ر بۆ گه‌یشتن
به دێموکراسیش تایبه‌ت به سه‌رده‌مه‌ی سه‌رماێه‌داری نییه.
سه‌ره‌تا و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م خباته‌ی به‌شه‌ر، ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ رابوردوی دورتر. به واتاێه‌کیتر، بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیک،
به مانای بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه و قانونی
کردنی ده‌سه‌ڵاتی حاکمیه‌ته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وان و سه‌پاندنی
ئیراده‌ی خۆێان به‌سه‌ر حاکمیه‌تدا، به‌درێژایی مێژو،
بزوتنه‌وه‌ێه‌کی دێرینه و به‌رده‌وامه که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
سه‌رده‌مه‌کانی پێشتر له سه‌رماێه‌داری. هه‌رچه‌نده
ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ێه له سه‌رده‌می
سه‌رماێه‌داری – یانی دێموکراسی بورژوازیی ئێستا – به‌شێکه
له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی مێژویی دێموکراسی. به‌ڵام دێموکراسی و
خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه له‌گه‌ڵ نیزام و سیسته‌می
سه‌رماێه‌داری ده‌ستی پێکردوه و نه دێموکراسی لیبراڵ کوتایی
مێژوی ئه‌م خه‌باته و یان وته‌ی کۆتایی له‌م باسه داێه.
کاتێک له
هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهان باس له پێوه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی
له‌گه‌ڵ دێموکراسی ده‌کرێ، مه‌به‌ست بارودۆخی مه‌وجود و کاتیی
دێموکراسی – یانی دێموکراسی لیبراله، به بێ ئه‌وه‌یکه
چونه‌سه‌ر ئه‌م باسه، به مانای باوه‌ر به بونی دێموکراسی
ته‌واو و ته‌واو عه‌ێار له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری بێ. من
خۆم ئاوا گومانێکم نییه که ته‌نیا به قه‌بوڵ کردنی ماف و
به‌هره‌مه‌ند بون له‌وانه له بواری ئابوری، یانی به بونی
نابه‌رابه‌ریه کۆمه‌ڵاێه‌تیه کاره‌سات سازه ئابورییه‌کان
که رۆژ به رۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه و به‌دیهاتنی به کرده‌وه‌ی
ئه‌م مافه نه‌زه‌رییه محاڵ ده‌که‌ن، بتوانرێ به دێموکراسی
به مانا و ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌گه‌ین.
به پێی ئه‌م
په‌نده‌ی پێشینیان "هه‌رکه‌سێک زێری له ترازو داێه، زۆری له
باسک داێه" له بابه‌ت دێموکراسی پارله‌مانیشه‌وه، که
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رێگای حیزبه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌وه
ده‌سه‌پێندرێ، سه‌رماێه‌داران که خاوه‌نی سه‌رماێه و توانایی
ماڵێن، ده‌توانن به تواناییه ماڵیه‌کانی خۆێان، ره‌خنه و
توانایی کۆمه‌ڵاێه‌تی و سیاسیش به‌ده‌ست بێنن. ده‌توانن حیزبی
سیاسی پێک بهێنن و مه‌هار و ئیداره‌ی ئه‌و حیزبانه
به‌ده‌سته‌وه بگرن و له رێگای ئه‌م حیزبانه‌وه له
پارله‌مانه‌کان زۆرینه به‌ده‌ست بێنن و ده‌وڵه‌ت پێک بێنن.
ئێستا ئه‌وه‌یکه خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژار که دابین کردنی
معاشی رۆژانه‌ێان، مه‌شغه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کییان پێک دێنێ، ئاوا
مه‌جال و ئیمکانێکیان نییه. که واێه له کرده‌وه‌دا، مافی
به‌رابه‌ری سیاسی که له یاساکاندا به‌و خه‌ڵکه دراوه بێ
که‌ڵک و ته‌نیا له "قسه" داێه.
به‌م شێوه‌ێه
هه‌رچه‌نده له روانگای یاسایی و بۆچونه‌وه هه‌موان مافی
به‌رابه‌ریان هه‌ێه، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا "سه‌رماێه‌داران و
ده‌وڵه‌مه‌ندان" به زه‌بری تواناییه‌کان و ئیمکاناتی ماڵیی
خۆێان، کونتروڵی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانیش ده‌گرنه ده‌ست
و به سه‌رکه‌وتنی ئه‌م حیزبانه له هه‌ڵبژاردندا، پارله‌مان
و هێزی یاسا دانان ده‌گرنه ده‌ستی خۆێان. وه چونکه له
دێموکراسیی پارله‌مانیدا، حیزبێک که له پارله‌مان زۆرینه
به‌ده‌ست بێنێ، ده‌وڵه‌ت پێک دێنێ، به‌م شێوه‌ێه "سه‌رماێه"
به ئاسانی کونتروڵی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ریش
به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ. ئه‌وه‌یکه زه‌حمه‌تکێشان و هه‌ژاران
ئاوا توانایی و ئیمکاناتێکیان نییه، راستییه‌که که
ته‌نانه‌ت منداڵێش ده‌یزانێ. به‌م شێوه‌ێه دێموکراسی له
بورای سیاسی و حقوقیدا تا ئه‌و کاته‌ی که له‌گه‌ڵ دێموکراسی
له بواری ئابوری‌دا هاوکات و به‌رێوه نه‌برێ، حکومه‌ت
ده‌بێته سه‌رماێه، نه‌ک حکومه‌تی خه‌ڵک.
ئاواێه که له
دێموکراسی بورژواییدا به هۆی ئه‌وه‌یکه مافی به‌رابه‌ر
ته‌نیا له بواری سیاسی و حقوقی داێه، وه له بواری ئابوری‌دا
نابه‌رابه‌ری به‌رده‌وام هه‌ێه، به کرده‌وه ته‌نیا که‌سانێک
له‌م مافه سیاسی و قانونییه که گۆێا یه‌کسان دراوه به
شارومه‌ندان، ده‌توانن به‌هره‌مه‌ند بن که له باری
ئابورییه‌وه به توانا بن. به ماناێه‌کیتر ئه‌م مافه له
کرده‌وه‌دا ده‌بێته مافی پاوانکراوی "ده‌وڵه‌مه‌ندان". باس و
وتاره‌کانی مۆدی رۆژ و لیبرالیی زانکۆییه‌کانی ئێمه که
جاروبار له رۆژنامه‌کان ده‌رده‌که‌ون و به بێ سه‌رنجدان به
واقعیه‌تی کۆمه‌ڵاێه‌تیی خۆێان، ناوه‌رۆکی بابه‌ته
ده‌رسیه‌کانی سه‌رده‌می خوێندکاریی خۆێان ده‌ڵێنه‌وه، وه
بابه‌ته‌کانی وه‌رگێره‌رانی رۆژنامه‌ێه‌ک که جارچیی
سرینه‌وه‌ی دژاێه‌تیه‌کان و ناکۆکیه‌کانن، شتێک ناگۆرێت؛
چونکه ئه‌م باس و وتارانه به پێچه‌وانه‌ی راستیه‌کانن و بۆ
ده‌رکه‌وتنی راستی و یان ناراستیی بیروبۆچونی کۆمه‌ڵاێه‌تیش،
هیچ پێوه‌رێک باڵاتر له راستی نییه.
ئه‌گه‌ر ره‌وتی
ره‌سمی و خه‌سێندراوی زانکۆیی- ده‌وڵه‌تیی ئێستای کۆمه‌ڵگا له
بابه‌ت توند بونه‌وه‌ی جه‌مسه‌ری بونی سیسته‌می ئابوریی جیهانی
و گه‌شه‌ی سه‌ره‌تانیی سه‌رماێه‌ی ماڵی و چوارچێوه‌ی
هه‌ڵسورانی له‌م سیسته‌مه‌دا، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌ێه‌ی ئه‌م
دواییانه زانیاری- یان خه‌میان- نییه، لانیکه‌م له باره‌ی
کۆمه‌ڵگای خۆمانه‌وه هه‌ر که‌سێکی ئاسایی له‌م راستیانه
ئاگاداره که جیاوازی نێوان هه‌ژاری و سه‌روه‌ت و دژاێه‌تی
چیناێه‌تی له دوو ده‌ێه‌ی رابوردو تا چ راده‌ێه‌ک قوڵتر و
زیاتر له جارانه. له‌م روه‌وه تێزه هاورده‌کان و مۆدی رۆژی
نوێلیبرالی، به هیچ جۆرێک توانایی باس و شیکردنه‌وه‌ی
راستیه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی نییه. به‌ڵام ئێستا که ئاماژه
به که‌مبوده مێژوییه‌کانی دێموکراسیی لیبراڵی کرا، ده‌بێ
ئه‌مه‌ش بوترێ که هه‌ر ئه‌م دێموکراسیه پارله‌مانییه
به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌ڵک له دژی نیزامی فیودالی و ده‌سکه‌وتی
شۆرشانێکه که تاریک ئه‌ندیشیه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست،
ئێستبدادی دینی، پاشاێه‌تیی موتڵه‌قه که سه‌رخانی سیاسی
سیته‌می فیوداڵی بو، هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ئابوریه‌کانیان،
سپارده مێژو. ئه‌م جۆره رێکخستنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی چینی
مته‌وه‌ست به خه‌باتێکی درێژماوه له دژی ئێستبدادی موتڵه‌ق
پێکیان هێنا و کاتێک که به شێوه‌ی مه‌نتقی و به‌هره به‌خش
به‌کار ببرێت، لازمه‌ی شکڵی کۆماریی حکومه‌ته که
هه‌ڵبژێردراو و دێموکراتیکتر له حکومه‌ته سه‌ره‌رۆه‌کانی
پێشوه. ئوسولی فدرالیزم و خۆ به‌رێوه بردنی شاری و گه‌ره‌ک
که له په‌ل و پۆه‌کانی دێمۆکراسیی پارله‌مانییه، ده‌بێته
زه‌مینه‌ی پێکهاتنی ئورگانه محه‌لییه‌کانی ده‌سه‌ڵات که سه‌ر
به کاربه‌ده‌ستانی ره‌سمیی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی نین و له
کاربه‌ده‌ستانی دیاریکراو یان هه‌ڵبژێردراو له سه‌ره‌وه،
دێمۆکراتیکترن. له‌سه‌ر یه‌ک، دێموکراسی پارله‌مانی له‌چاو
رژیمه‌کانی پێشوی ده‌سه‌ڵات، سیته‌مێکه که تێیدا ته‌واوی
دانیشتوان یان زۆرینه‌ی خه‌ڵک، لانیکه‌م به شێوه‌ی ره‌سمی
ورواڵه‌تی، مافی به‌شدارییان له دامه‌زراندنی ئورگانه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ێه. ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه له ئاراسته‌ی
زنجیره‌ی گه‌شه‌ی دێموکراسی له مێژو و له به‌راورد له‌گه‌ڵ
ئێستبدادی فیودالی، هه‌نگاوێکی گه‌وره بوه به‌ره‌و پێش.
گرفتێک که لێره داێه،نیشانده‌ری ئه‌م راستیه‌ێه که
نابه‌رابه‌ریی ئابوری رێگری هاتنه دیی ئه‌م ئوسلوبه
بۆچونه‌ێه. دیاره ئه‌م نابه‌رابه‌ریه ئابوریه‌ش کوتوپر و به
رێکه‌وت نییه. به‌ڵکو تایبه‌تنه‌ندیی و جه‌وهه‌ری زاتیی
سه‌رماێه‌دارییه. به‌ڵام به هه‌رحاڵ نرخی دێموکراسیی
بۆرژوایی ده‌بێ له‌م روانگه‌وه لێک بدرێته‌وه که به بێ
خه‌بات بۆ دێموکراسی که خه‌باتێکی گشتییه له لاێان ته‌واوی
چین و توێژه کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کانه‌وه، رێبه‌ریی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک به‌ره‌و شێوه‌کانی باڵاتر له سه‌رماێه‌داری سیسته‌می
باشتری کۆمه‌ڵاێه‌تیش ده‌سته‌به‌ر نابێ.
به‌ڵام با
بگرێینه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌که: یه‌کێک له شه‌ره
بؤجونه‌کانی ده‌زگای فکریی رژیمه سه‌ره‌رۆه‌کان ئه‌وه‌ێه که
سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی به‌رانبه‌ر به یه‌ک دادنێن و به‌رته‌سک
کردنه‌وه یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان له خه‌ڵک به
بیانوی زه‌روره‌تی پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی وڵات
پاساو ده‌که‌ن. وه‌ک بڵێی ئازادی و دێموکراسیه سه‌ره‌کیه‌کانی
خه‌ڵک، له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی وڵات دژایه‌تی هه‌ێه و
به‌م شێوه‌ێه به بیانوی سه‌ربه‌خۆیی وڵات یان پاراستنی
ئه‌منیه‌ت، ئازادیه دێموکراتیکه‌کانی خه‌ڵک وه‌ر ده‌گرنه‌وه.
ئه‌م ئێدیعاێه له بناغه‌وه ناراست و دروستکراوی پروپاگانده
نه‌زه‌ریه‌کانی رژیمه سه‌ره‌رۆه‌کانه و سروشتیشه. چونکه
ئوسوله‌ن دێموکراسیی لیبرالی به نه‌فی کردنه‌وه‌ی ئێستبدادی
موتڵه‌قه هاتوه‌ته نێو مێژو و به‌م شێوه‌ێه دوژمناێه‌تی
رژیمه ئێستبدایه‌کان و نیمه ئێستبدادیه‌کانی پاشماوه‌ی
سه‌رده‌می فیودالی له‌گه‌ڵی، جێگای سه‌رسورمان نییه.
له‌مه گاڵته‌جاریتر،
ده‌ستێوه‌ردان و ده‌خاڵه‌تی بێ جێی برێک له هه‌ڵبژێردراوان و
نانخۆرانی سیسته‌مه حاکمه سه‌ره‌رۆکان، به‌تایبه‌ت
فه‌رمانده سه‌ربازی و نزامیه‌کانه که جاروبار به ون کردنی
جێگای راسته‌قینه‌ی خۆێان، له بابه‌ت ئه‌منیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی
رای خۆێان ده‌سه‌پێنن و ته‌کلیف بۆ خه‌ڵک دیاری ده‌که‌ن.
سه‌ربه‌خۆیی،
ئه‌منیه‌ت، قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و بابه‌ته‌کانی وه‌ک ئه‌مانه
هه‌ر هه‌مو ماف و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکن و ئه‌رک و پاراستنیان،
ئه‌رکێکه که له لاێان خه‌ڵکه‌وه به حاکمیه‌ت سپێردراوه.
که‌واێه حاکمیه‌ته‌کان ناتوانن و بۆێان نیه له به‌ره‌ێوه
بردنی ئه‌م ئه‌رکه‌دا، خۆێان به خاوه‌ن ماف، یانی خه‌ڵک
بزانن؛ وه به بیانوی ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌رکه، خودی خاوه‌ن
ماف که خه‌ڵکه له ماف و قازانجی خۆێان بێبه‌ش بکه‌ن. مانای
ئه‌م وته‌ێه‌ی روس‌و که حاکمان نانخۆری خه‌ڵکن، نه خه‌ڵک
نانخۆری حاکمان، هه‌ر ئه‌مه‌ێه.
وه‌کیل و محامی یان
نوێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ئه‌سڵ و موه‌کلی خۆی وه‌رده‌گرێ و
له راستیدا خاوه‌نی هیچ ماف و ده‌سه‌ڵات و ئێختیارێک نییه.
که واێه هیچ وه‌کیل و نوێنه‌رێک له‌وانه ده‌وڵه‌ت، ئه‌م
توانایی و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه که بۆ موه‌کل و خاوه‌ن ماف
ته‌کلیف دیاری بکا. هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکه و ئه‌رک و
مه‌ئموریه‌ت به‌رێوه ده‌با، نه‌ک بریارده‌ر و ته‌کلیف دانه‌ر.
مافی خه‌ڵک له
پێناسه و ته‌فسیری مانای سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌منیه‌ت و
دیاریکردنی ئاستی ئه‌م مافه، مافێکی دیاریکراو و خاوه‌نداره،
باڵام ده‌سه‌ڵات یان ئیختیاری حاکمیه‌ت له‌م زه‌مینه‌ێه‌دا
ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌مانه‌تی و راسپێردراوه. له‌م روه‌وه
حاکمیه‌ت ناتوانێ له‌م باره‌ێه‌وه خۆی له جێی خه‌ڵک دابنێ.
کاتێک حاکمیه‌تێک به
بیانوی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی وڵات، رێگری ئازادی و دێموکراسی
بیت و له هه‌وڵی پێشێل کردن و وه‌رگرتنه‌وه‌یدا بێ، به مانای
حاکم بونی ئه‌م فه‌رزه‌ێه که وڵاتیک له خۆیدا نیشتمان فرۆش
و له هه‌وڵی پێشێل کردنی سه‌به‌خۆیی وڵاتدان، وه ئه‌گه‌ر
لێێان گه‌رێن، ئه‌گه‌ر کونتروڵ نه‌کرێن سه‌ربه‌خۆیی وڵات
ده‌که‌وێته خه‌ته‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رزه په‌سه‌ند و راست
بێ، ئه‌وکات ده‌بێ بۆ ئه‌م پرسیاره وڵامێک بدۆزینه‌وه که
حاکمیه‌ت خۆی له کوێ و له چ مه‌رجه‌عێک بێجگه له خه‌ڵک
پێوه‌ری سه‌به‌خۆیی وڵاتی هێناوه و ئه‌رکی پاراستنه‌که‌ی دژ
یان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک به‌ده‌ست هێناوه؟
ئه‌و رژیمه
سه‌ره‌رۆانه‌ی که خواستی ئه‌م ئیدیعا پوچه‌یان دێ، فه‌رامۆشی
ده‌که‌ن که خۆێان نوێنه‌ری هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌ن و ئه‌گه‌ر شتێک
به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ند و قازانج و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌بێ که ده‌بی بپارێزریت، هین خه‌ڵکه، نه‌ک هینی حاکمه‌کان
و ده‌وڵه‌ته‌کان. ده‌وڵه‌ته‌کان و حاکمه‌کان ته‌نیا به
متمانه‌ی ئه‌وه‌یکه له لاێان خه‌ڵکه‌وه نوه‌ێنه‌راێه‌تییان
پێدراوه ده‌توانن به مته‌وه‌لی و ئه‌رکداری پاراستنی
سه‌ربه‌خۆیی وڵات بناسرێن.
به پێچه‌وانه‌وه،
دێموکراسی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ک هه‌ر دژ به یه‌ک و
ره‌دکه‌ره‌وه‌ی یه‌کتر نین، به‌ڵکو پێکه‌وه پێوه‌ندیی زاتییان
هه‌ێه. له نیگای لێکدانه‌وه‌ییه‌وه، ئازادی و دێموکراسی
چه‌مکیکه که له پێوه‌ندی نێوان تاک و حاکمیه‌تدا مانا ده‌دا
و له‌م روه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ماهیه‌ت و سروشتی
حاکمیه‌ته‌وه. له لاێه‌کی تره‌وه چونکه تاکه‌کانی یه‌ک
نه‌ته‌وه له پێوه‌ندی ده‌روه‌دا خۆشیان راسته‌وخۆ و
سه‌ربه‌خۆ به‌شدارنین، وه حاکمیه‌ته‌کان وه‌ک نوێنه‌رانی
میلله‌ته‌کان له پێکهاتنی پێوه‌ندیه‌کانی وڵاتێک له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامانی تری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خاڵه‌تیان هه‌ێه،
سه‌ربه‌خۆییش مه‌قوله‌ێه‌که که به کرده‌وه له پێوه‌ندی
نێوان رژیمی حاکمی وڵاتێک له‌گه‌ل وڵاتانی‌تر یان دامه‌زراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان عه‌ینیه‌ت و مانا ده‌دا. له‌م روه‌وه
چه‌ند و چۆنیی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتێکیش به کرده‌وه به سروشت و
ناوه‌رۆکی رژیمی حاکمه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
پێوه‌ندیی زاتیی ئه‌م
دوو چه‌مکه یانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییش پێکه‌وه
ره‌نگده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ریی دیاریکه‌ری هه‌ر ئه‌م هۆکاره،
یانی ناوه‌رۆکی چیناێه‌تی و سیاسیی سیسته‌مه‌ی حاکمی ئه‌و
وڵاته‌ێه، له هه‌ردوکی ئه‌مانه‌دا. هه‌ڵسوران و کرده‌وه‌ی
ناوخۆی ده‌وڵه‌ت، یانی پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ میلله‌ت،
ئاست و حدودی ئازادی و دێموکراسی دیاری ده‌کا، وه هه‌ڵسوران و
کارکردی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، یانی پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی تری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، سیاست و حدودی
سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته دیاری ده‌کا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌م
دوانه، یانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له راستیدا دوو جۆر
کارکرد، یان ره‌فتاری ده‌رونی و ده‌روه‌ی یه‌ک قه‌واره‌ن یانی
ده‌وڵه‌ت، وه هه‌ردوک ره‌نگده‌روه و به‌رهه‌می سروشت و
ناوه‌رۆکی تایبه‌تیی ده‌وڵه‌ته له هه‌ر کۆمه‌ڵگاێه‌کدا، له
نێوانیاندا پێوه‌ند و وابه‌سته‌یی زاتی هه‌ێه. ئه‌گه‌ر
ناوه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت نا خه‌ڵکی و نا دێموکراتیک بێ، سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌شی دژی خه‌ڵکی ده‌بێ. حاکمیه‌تی سه‌ره‌رۆ که له
سیاسه‌تی ناوخۆی خۆیدا خه‌ڵک سه‌رکوت ده‌کا، له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌شیدا به پێچه‌وانه‌ی قازانجی خه‌ڵکه و به‌م
شێوه‌ێه به پێچه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وڵات هه‌ڵده‌سورێت و
به‌رێوه ده‌چێت. چونکه مانای سه‌ربه‌خۆیی به کرده‌وه شتێک
بێجگه له حاکمیه‌تی ئیراده‌ی خه‌ڵک و قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و
خه‌ڵکیی وڵاتێک هیچیتر نییه. له ئاوا هه‌لومه‌رجێکدا گرفت
ته‌نیا ئه‌وه نییه که مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵکدا
ناته‌باێه، به‌ڵکو به هۆی نه‌بونی دێموکراسی و ئازادی، له
راستیدا مه‌جالی به‌رز بونه‌وه و ده‌ربرینی ئیراده‌ی خه‌ڵک
وجودی نییه. که واێه ئیمکانی کاردانه‌وه و پێناسه‌ی
سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه پێک ناێات. کاتێک ناوه‌رۆکی
پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاتیک به پێچه‌وانه‌ی
قازانجی خه‌ڵک بێ، دیاره که جێگای په‌سه‌ندی خه‌ڵک نابێ. له
ئاوا حاڵه‌تیکدا حاکمیه‌ت تێده‌کۆشێ به بێ ئاگاداری و
چاوه‌دێریی خه‌ڵک، له باره‌ێه‌وه بریار بدا و به بێ
ئاگاداری و چاوه‌دێریی خه‌ڵکیش به‌ریووه‌ی به‌رن، هه‌رجه‌نده
هه‌موی ئه‌مانه له گیرفانی خه‌لک ده‌درێ. به‌م شێوه‌ێه له‌م
جۆره رژیمانه‌دا بریاره گرنگ و حه‌ساسه‌کان له بواری
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش له پشتی ده‌رگا داخراوه‌کان، له
ناوه‌نده سه‌ربازییه‌کان و ده‌زگاکانی زانیاری و به بێ را و
ئاگاداریی خه‌ڵک یانی خاوه‌نانی ئه‌سڵیی ماف دیاری ده‌کری، وه
خه‌ڵک ته‌نیا کاتیک له‌و شتانه که ساڵانیک له ئارادا بوه
ئاگادار ده‌بێ، که گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌م جۆره رژیمانه توشی
رسوایی بوبێ له دنیادا و له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان ئاشکرا
بوبێ.
ئه‌م جۆره
حکومه‌تانه له فیدا و پێشێل کردنی مافی خه‌ڵک و سات و سه‌ودا
به‌سه‌ر ئه‌م مافه‌وه بۆ دابین کردنی قازانجی گوروپی یان
چیناێه‌تی خۆیان خۆ ناپاریزن. وه بۆ پته‌و کردنه‌وه‌ی جێ و
شوێن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆێان زیاتر مایل به مه‌عامه‌له کردن
له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌کیه‌کانن تا نه‌رمی نیشاندان به‌رانبه‌ر
به خه‌ڵکی خۆیان و گه‌رانه‌وه‌ی مافی زه‌وت کراوی ئه‌و
خه‌ڵکه بۆ خۆێان.
به‌م شیوه‌ێه ئه‌و
رژیمانه‌ی که به هۆی سروشتی دژی دێموکراتیکی خۆێان له
ناوه‌وه‌ی وڵات و له ناو خه‌ڵک شه‌رعیه‌ت و پشتیوانی و
پێگه‌ێان نییه، به هه‌راج کردنی سه‌ربه‌خۆیی و سامان و
قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وڵات، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌که‌ونه هه‌وڵی په‌یدا کردنی پشتیوان و ئه‌وه‌یکه له
خه‌ڵکی خۆێان دزیوه له قاڵبی باج و یان حه‌قی بێده‌نگی به
هێز و حکومه‌ته ده‌ره‌کیه‌کانی ده‌ده‌ن.
له‌به‌رانبه‌ردا له
حاکمیه‌تێکی دیموکراتیک دا که به‌رێوه‌به‌ری خواست و ئیراده‌ی
خه‌ڵک بێ و رێباز و سیاسه‌تی له قازانجی خه‌ڵکه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتبێ و په‌یره‌ویی لێ بکا، کرده‌وه و سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌شی به شێوه‌ی سروشتی هه‌ڵقوڵاو له هه‌مان قازانجی
خه‌ڵک و له ژێر چاوه‌دێریی دێموکراتیک، یانی به ئاگاداری و
بریاری خه‌ڵک یان نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ده‌بێ.
به‌م شێوه‌ێه و به
له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌یکه باس کرا، بۆ دابین بونی
سه‌به‌خۆیی وڵات گرانتی و زه‌مانه‌تێکی دڵنیاتر له دێموکراسی
وجودی نییه؛ وه رژیمێک که له ناوخۆدا سه‌کوتگه‌ر و ئازادی
کوژه، له بواری خارجیشدا ئه‌هلیه‌ت، متمانه و توانایی دابین
کردنی سه‌ربه‌خۆیی وڵات یان پاراستنی نابێ. ئه‌و شانوگه‌ری و
نمایشانه‌ش که ئه‌م جۆره رژیمانه له سه‌رکه‌وتنی خۆێان له
بواری ده‌ره‌وه ده‌یده‌ن، به زۆری ئه‌و لاف و گه‌زافه
پوچانه‌ێه بۆ سه‌رپۆش دانان به‌سه‌ر ئه‌و باجانه‌دا که له
سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا، وه بۆ پاراستنی خۆێان،
به بێگانه‌کانی ده‌ده‌ن. حاکمیه‌تی دژی دێموکراتیک به حوکمی
ناوه‌رۆکی خۆی به ئاراسته‌ی مامه‌ڵه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وڵات
ده‌چێته پێش، چونکه کاتیک خه‌م و په‌رۆشی حاکمیه‌ت ئیتر
قازانجی خه‌ڵک نه‌بێ، دیاره هیشتنه‌وه و راگرتنی خۆی له
ده‌سه‌ڵات و پاراستنی گوروپ و چینێک که نوینه‌رایه‌تیی له
ئه‌ستۆیه، ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌کیی و له‌م روه‌وه بۆ
به‌ده‌ست هینانی پشتیوانیی بێگانه سه‌ر وسامان و سه‌ربه‌خۆیی
وڵات هه‌راج ده‌کا.
نه‌بونی ئازادی و
دێمه‌کراسی، له ریگایه‌کی تریشه‌وه سه‌ربه‌خۆیی وڵات
ده‌خاته مه‌ترسی: نا ئو‌مید بونی خه‌ڵک له رژیمه دژی
ئازادیه‌کان، رۆحی شکست خوازی له‌واندا په‌ره پێ ده‌دا و
بواری قه‌بوڵ کردنی ده‌ستێوه‌ردان و سوڵته‌ی هێزه بێگانه‌کان
له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا پێک دینی. یه‌کێک له دوایین
نمونه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه، شادی و هه‌ڵپه‌رکیی خه‌لکی عێراق
له کاتی هاتنی هێزه ئه‌مریکی و ئینگلیسیه‌کان بۆ شاره‌کانی
ئه‌م وڵاته بوو. له ئێرانیش ئه‌م دیارده‌یه له زۆر قۆناخی
مێژو دا روی داوه.
حاکمیه‌ته‌کانی
ناوخۆی ئێران هێنده سته‌مکار و ئازادی کۆژ بون، خه‌لکی ئیران
له زۆر ده‌ورانی مێژوی خۆێاندا چاوه‌روانی رزگاری ده‌رێکی
بێگانه بون تا له شه‌ری حاکمانی سه‌ره‌رۆی ناوخۆ- یان له
جاروبار له حاکمی بێگانه‌ی پێش‌و- رزگاریان بی. هاوکاری و
یارمه‌تیدانی خه‌لکی ئیران به داگیرکه‌رانی بێگانه له کاتی
هیرشی عه‌ره‌به‌کان بۆ ئیران که دروشمی به‌رابه‌ری و
برایه‌تییان ده‌دا، سه‌ربه‌خۆیی ئیرانیان دا به با و چه‌ندین
سه‌ده خستیانه ژێر ئێستبداد و سوڵته‌ی نه‌گبه‌تباری
ئومه‌ییه‌کان و عه‌باسیه‌کان.
به‌م شێوه‌ێه له
زۆر قۆناخی تری میژودا عاملی له‌ده‌ست چونی سه‌ربه‌خۆیی وڵات،
خودی حاکمیه‌ته ئازادی کوژه‌کانی ناوخۆ و ئاکامی سره‌رۆیی
ئه‌وان بوه. له رۆژه سه‌خته‌کان و کاته گرنگه‌کاندا که
حاکمیه‌ته‌کان له لاێان هێزه خارجیه‌کانه‌وه ده‌که‌ونه ژێر
فشار، تنیا پشتیوان و پاڵپشتێک که به پشتیوانی ئه‌و
ده‌توانرێ به‌رانبه‌ر خه‌ته‌ر راوه‌ستین، پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری
خه‌لکه. به‌ڵام رژیمه ئازادی کۆژ و دژی دێموکراتیکه‌کان،
له‌م پشتیوانییه دیاریکه‌ره له رۆژانی خه‌ته‌ردا بێبه‌شن.
به‌م شێوه‌ێه له
زۆربه‌ی ئه‌و قۆناخانه‌دا که سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی ئێمه
که‌وتوه‌ته خه‌ته‌ر، یان که‌وتوه‌ته به‌ر هیرش،
به‌رپرساێه‌تی مێژویی ئه‌م کاره له ئه‌ستۆی رژیمه
سه‌ره‌رۆکان و ئازادی کۆژی ناوخۆ بووه و هه‌ێه.
|