هونه‌رمه‌ند و ده‌سه‌ڵات عوسمان – م 02.05.2004 ماوهێهکه باسی گه‌نده‌ڵیی ئێداری له لاێان سه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵتی کوردی، هه‌ردوک ئیداره‌که‌ی کوردستانی عێراق بوه‌ته بابه‌تی رۆژ. له کۆر و کۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌کان، لا پاڵتالک و برێک له رۆژنامه سه‌ربه خۆ و ته‌نانه‌ت له زمانی خۆدی سهرانیشهوه فه‌ساد و گه‌نده‌ڵیی ناو ده‌زگا حکومه‌تیه‌کانی کوردی، ته‌ئید کراوه. بێجگه له‌مه‌ش باسی ئه‌وه ده‌کرێ که هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ، له‌وانه "زه‌که‌ریا" به هۆی پێوه‌ندیی نزیکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاێهکی تورکیه‌یی و حکومه‌تی تورکیه، له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی پارچه زه‌ویی خه‌ڵات کراوه. هه‌واڵه‌کان وا دهگهێهنن که زه‌که‌ریا و ئه کۆمپانیا تورکیه، شۆقه و خانوبه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه خه‌ڵاتیانه دروست ده‌که‌ن و ده‌یفرۆشن و بونه‌ته میلیاردهر. ئه‌مه له حاڵێک داێه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و ده‌ست کورتی کورد نه‌ک توانای کرینی ئه‌م خانوانهێان نییه، به‌ڵکو رێگاشیان پێ نادرێ له‌سه‌ر خاکی کوردستان که مڵکی گشتیه و جێگای باوباپیرانیانه، خانوێک و سهرپهناێهک بۆ منداڵه‌کانیان دروست بکه‌ن؛ ئه‌گه‌ریش توانیبێتیان به هه‌زار قوربه‌سه‌ری و به گرتنه‌وه‌ی نانی ده‌می منداڵه‌کانیان، به به‌رد و قور، یان به خشت و ته‌نه‌که له حاشیه‌ی شاره‌کان سهرپهناێهکیان دروست کردبێ، ئه‌وا له لاێان حکومه‌تی کوردیه‌وه به شۆفڵ و به بیانوی شێواندنی سیمای شار و شارستانیه‌ت، به‌سه‌ریاندا روخێندراوه. لێره‌دا جێگای خۆێه‌تی بزانین چلؤن زه‌که‌ریا هه‌م له سامانی خه‌ڵک خه‌ڵات وه‌رده‌گرێ و هه‌م رێگای پێ ده‌درێ کۆمپانیایه‌کی تورکیه بێنێت له‌سه‌ر سامانی خه‌ڵکی کوردستان بتوانن خۆێانی پێ قه‌ڵه و ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن؟ یان چلۆنه که سهرماێدارانی تورک ده‌توانن له‌سه‌ر خاکی میلله‌تی چه‌وساوه‌ی کوردستان به ده‌ستی حکومه‌تی فاشی-شۆڤینیی تورکیه خانوبه‌ره دروست بکا و بیفرۆشێ به خۆدی خه‌ڵکی کورد؟ به‌ڵام کورد خۆی حه‌قی نه‌بێ له‌سه‌ر خاکی خۆی خانوێکی قورین دروست بکا؟ گه‌وره ئاو ده‌رێژی و بچوک پێی تێده‌خا. ئه‌م گه‌نده‌ڵی و بێ سرهوبهرهییه کارکردی میکانیزمی سیستمی ئیدارییه که ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئابوری به‌ده‌سته. ئه‌مه ئاکامی حاکمیه‌تی سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌شایر و ئه‌حزابی راست و سۆننهتیی کورد بوه و هه‌ێه، به درێژایی مێژو. ئه‌مه ئاکامی ناوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی بۆرژوا-ناسیونالیستی کورده که به قواستنه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌واێه‌تی له‌سه‌ر کورد، و درنده‌یی ده‌وڵه‌تانی بورژوا-ناسیونالیستی ناوچه‌که خۆێان به‌سه‌ر خه‌بات و ئیراده‌ی رزگاریخوازی و عهداڵهتخوازایی خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پاندوه. سه‌رانی ناسیونالیستی کورد، هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی خؤێان و داروده‌سته‌کانیان له پێشه‌وه‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی کورد داناوه. ئاسۆی ته‌واوی سه‌ران، حیزب و رێکخراوه ناسیونالیسته‌کانی کورد گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، یان به‌شدار بون بوه له ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و حاکمانی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت جیهانیش. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌میشه مامه‌ڵه و سات و سهوداێان به خه‌بات و ئاره‌زوه‌کانی میله‌تی کورده‌وه کردوه. ئه‌گه‌ر به‌داخه‌وه برێک له که‌سانی کورد، ده‌بنه دارده‌ستی ده‌وڵه‌تانی فاشیی ناوچه‌که و کورده‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستانیان ترۆر ده‌کرد بۆ برێک پاره و ئیمکانات، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ که‌سێکی وه‌ک زه‌که‌ریا ده‌توانێ به برچاوی ئه‌بڵه‌قی کوردی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌ناوه ده‌ستی تاڵانچیانی کوردستانی راکێشاوه و شیره‌ی ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌مژن، شه‌ریکه، ئاکامی هاوکاری و هاوپه‌یمانیی سه‌رانی ناسیونالیستی کورده له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ کۆشتار و چه‌وسانه‌وه‌ی میلله‌تی کورد. کاتێک حیزبه ناسیونالیسته‌کانی کورد بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆێان ئه‌رته‌شه‌کانی سه‌رکوتگه‌ری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و ده‌ره‌وه‌ش په‌لکێش ده‌که‌ن بۆ له ناو بردن یان لاواز کردنی یه‌کتر، دیاره ده‌ستی زهکهریاکانیش ئاواڵه ده‌بی و ئه‌م بارودۆخه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه که خه‌ڵکی کورد په‌شیمانه ته‌نانه‌ت له‌و خه‌باته‌ش که کردویه‌تی. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م بابه‌ته، زیاتر پێوندیی هونه‌رمه‌ندانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ریی ئه‌وان له مانه‌وه، یان سه‌پاندن و ته‌ئیدی ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. دیاره ده‌بێ هه‌مو هونه‌رمه‌ندان به یه‌ک چاو سه‌یر نه‌که‌ین و لێکیان جیا بکه‌ینه‌وه. که‌م نین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که جێگا و شوێنه‌واریان له شۆرشی چه‌وساوه‌کان و خه‌باتی رزگاریده‌ر دا دیاره! کاریگه‌ریی به‌رچاویان له‌سه‌ر ره‌وتی پێشکه‌وتن و چونه پێشێ کۆمه‌ڵگادا هه‌بوه. به‌ڵام ئه‌م که‌سانه زۆر که‌م بون و هه‌ن! چونکه هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند، به دور له وابه‌سته‌یی یچیناێهتی نین. هونه‌رمه‌ند وه‌ک توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا، به‌سه‌ر چینه‌نه نهێارهکانی کۆمه‌ڵگادا دابه‌ش بون. له کوردستانیش پێوه‌ندی ئابوری-کۆمه‌ڵاێه‌تی، سهرماێهدارییه و دوو چینی دیاریکراو و دژ به یه‌ک ئه‌مرۆ له ململانێدان. هونهرمهندانێش ریزی خۆێان، به پێێ باور و به‌رژه‌وه‌ندی چیناێهتیان، جیا کردوه‌ته‌وه و هه‌ر کامه‌ێان له‌گه‌ڵ چینی تایبه‌ت به خۆێان ئه‌رکی خۆێان به جێ دێنن. هونه‌رمه‌ندانی سه‌ر به چینی ده‌سه‌ڵاتداری کورد، ئه‌مرۆ که له هونه‌ری میلله‌ت به قازانجی ده‌سه‌ڵات به ناوی خۆێانه‌وه که‌ڵک وهور ده‌گرن، درێژه‌ی هه‌مان ره‌وتی مێژوی چیناێه‌تی و به ئامراز کردنی هونه‌ر و خۆێانه بۆ پاساوی حاکمیه‌تی چینی حاکم و بۆ پله ویان قازانج و ناوبانگ ده‌رکردنی خۆێانه. وه‌ک ده‌بینین، به درێژایی مێژو، به هۆی ئه‌وه‌یکه هونه‌رمه‌ندان له‌سه‌ریه‌ک له لاێان دیکتاتوره‌کان و ئهمپراتورهکان، شاکان، فیودال و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان پشتگریی ماڵی و مادی کراون، کاره هونهریهکانیشیان وه‌ک وێنه کێشان و ره‌سم، شێعر، موسیقا، په‌یکه‌ر دروست کردن و بهناییشیان له خزمه‌ت و پاساوی حاکمان و ده‌سڵات دا بوه، بۆ ته‌سلیم کردن و چه‌واشه کردنی جه‌ماوه‌ری چه‌ساوه و سته‌مکێش. له قۆناخه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری، هیچکاتێک هونه‌ری خه‌لکی و پێشکوتنخوازی جه‌ماوه‌ریی له خزمه‌ت خه‌ڵک، مه‌جالی گه‌شه و هه‌ڵدانی به‌رانبه‌ر به هونه‌ری ره‌سمی و چینی حاکم په‌یدا نه‌کردوه و نایکا. له سه‌رده‌می ئێستادا که سیسته‌می سه‌رماێه‌داری حاکمه، مه‌لملانێی نێوان چینه‌کان و له‌وانه شێوه‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی سه‌ر به چینی سهرماێهدار و چینی جه‌وساوه، به په‌ره گرتنی دژاێه‌تی کار و سه‌رماێه و کرێکار و سهرماێهدار، ئاستێکی جیدی به خۆێه‌وه گرتوه. له‌م نێوانه‌دا بۆ پاساو کردن و پاڵپشتی سه‌رماێه‌داران، هونه‌رمه‌ندانێک سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ویان په‌روه‌رده ده‌کرێن که ده‌ێانه‌وێ هونه‌ر به شتێکی جیاواز له میکانیزمی کۆمه‌ڵگا و هونه‌رمه‌ند به بێ لاێه‌ن له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. ئه‌مانه به پشتیوانی ماڵیی ده‌سه‌ڵات و به قوستنه‌وه‌ی هه‌ستی شادمانی و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵک، تێده‌کۆشن به سه‌رقاڵ راگرتنی خه‌ڵک به کاری هونه‌ری ریشه‌کانی سته‌م له‌سه‌ریان و راستیه‌کان بشارنه‌وه. کاتێک سه‌رماێه‌داریی جیهانی به گشتی و خۆیی به تایبه‌تی چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسانی به ده‌ستی ئینسان له هه‌مو شوێنێکی په‌ره پێداوه، وه بۆ که‌ڵه‌که کردنی هه‌رچی زیاتری سه‌رماێه و قازانجی زیاتر، له هیچ جیناێهتیک خۆی نهبواردهوه و نابوێرێ، ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه هونه‌ریان کردوه‌ته ئامراز بۆ چه‌واشه کردن و فریودان. له هه‌مان کاتدا، هونه‌رمه‌ندانی راسته‌قینه و خه‌ڵکی، نه‌ک مه‌جالی هونه‌ر نونواندن و گه‌شه‌کردنیان پێ نادرێ، به‌ڵکو سه‌رکوت و ده‌مکوت ده‌کرین، ده‌گیرێن و زیندان ده‌کرێن و یان ناچار ده‌بن زێد و وڵات و حاڵ وماڵیان به جێ بێڵن و روو له ئاواره‌یی و هه‌نده‌ران بکه‌ن. به‌م شێوه‌ێه به رونی ده‌بینین که له کوردستانیش وه‌ک هه‌ر شوێنێکی تری جیهانی ژێر حاکمیه‌تی سه‌رماێه‌داری، به‌ره‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانی ناوخۆیی و ئه‌مپریالیسته‌کان به‌رانبه‌ر به به‌ره‌ی کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش راوه‌ستاون، و هونه‌رمه‌ندانیش وه‌ک که‌سان و توێژه‌کانیتری سه‌ر به یه‌کێک له‌م دوو چینه، هونه‌ری خۆێان له خزمه‌ت ئه‌م یان ئه‌و چیندا به‌کار دێنن. هه‌ڵوێست و قازانجه‌کان، ئه‌و راستیمان بۆ ده‌سه‌لمێنن که هونه‌رمه‌ند سه‌ر به چینێکی دیریکراوه و، هونه‌ره‌که‌شی چیناێهتییه و بێ لاێه‌ن نییه و ناتوانێ ببێ. له خۆرا نییه که ئه‌مرۆ سه‌رانی سه‌رماێه‌داری کورد کۆشک بۆ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ر به خۆێان دروست ده‌که‌ن، ئیمکاناتی ته‌واو ده‌خه‌نه به‌رده‌ستیان و لای خه‌ڵک به ره‌سه‌ن و نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆز نیشانیان ده‌ده‌ن، ته‌بلیغیان بۆ ئه‌که‌ن، رادیو و تهلفهزیون ده‌خه‌نه خزمه‌تیان. ده‌لیله‌که‌شی رونه و ئه‌وه‌ێه که له راستیدا که‌سابه‌تی ده‌سه‌ڵات و سهرماێهێان به‌سه‌ره‌وه ده‌که‌ن. چونکه ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به چاو پۆشی کردن له‌و هه‌مو زوڵم و سته‌م و گه‌نده‌ڵیه ئابوری و سیاسیانه و به زه‌ق کردنه‌وه‌ی شتی لاوه‌کی و ئێحساسی، ده‌که‌ونه خزمه‌ت کۆنه‌په‌ره‌ستان و ده‌سه‌ڵاتدارن بۆ له خۆ بێگانه کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و به لارێ‌دا بردنی خهباتیچیناێهتییان. لێره‌دا ته‌نیا زه‌که‌ریا نییه که خۆی و هونه‌ری میله‌ته‌کی خستوه‌ته خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات و له بازاره‌کانی قازنج و پاره کۆکردنه‌وه، له‌م دیو و ئه‌و دیوی سنوره‌کان دهیفرؤشن و هه‌راجیان کردوه. زۆر کسیتریش هه‌ن که له رێگای هونهرهکهێانهوه گه‌وره‌ترین زهربهێان له خۆدی جه‌ماور، به‌تایبه‌ت لاوانی میله‌ت داوه. بۆ نمونه به هه‌زاران که‌سیان توشی مه‌وادی بێهۆشکه‌ر و موخهدر کرد و خستنیانه ناو تۆره‌کانی باندی بڵاو که‌ره‌وه‌ی مه‌واد و زۆر که‌سیان کوژران و گیران و ئێستاش له زیندانه‌کان دان. خۆدی زه‌که‌ریا ده‌ستی باڵای هه‌یه له‌م زهمینهێهدا. به‌ڵام لای ده‌سه‌ڵاتداری کورد، ئه‌م شتانه ئاساییه و گرنگ ئه‌وه‌ێه ده‌سه‌ڵات و حاکمیه‌تی خۆێان پارێزراو بێ. ئه‌گه‌ر ئاماژه به مه‌راسم و ئاهه‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش بکه‌ین، له راستیدا ده‌بینین که ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه وه‌ک کالا و بازاری قازانج و ناوبانگ ده‌رکردن نه‌ته‌وه و نیشتمان و ئاڵاکه‌شیان به‌کار دێنن. بۆ نمونه، ده‌می هه‌رکامیان ده‌که‌یته‌وه، ده‌ڵێن که خزمه‌تکاری نه‌ته‌وه‌ی کوردن و بۆ میله‌تی خۆێان گورانی ده‌ڵێن و ئاهه‌نگ ده‌گێرن؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا چه‌ند دراوێکی که‌م بێ له‌وه‌یکه خۆێان داوای ده‌که‌ن، ئاماده نین یه که‌لیمه‌ش بڵێن. مه‌راسمه‌کانی نهتهوهێان وه‌ک نه‌ورۆز، ساڵ یادی دامه‌زرانی حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان و ته‌نانه‌ت مردنی سهرانیشیان کردوته سه‌رچاوی داهات و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی خؤێان. ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه، وه‌ک توێژه‌کانی تری هاوچینیان، قه‌شه و مه‌لا، لومپن پرولیتر و له‌ش فرۆش، له کۆمه‌ڵگادا یه‌ک ده‌ور ده‌گێرن. ئه‌ویش بۆ قازانج و ناوبانگی خۆێان، فه‌رقی پێ ناکه‌ن و بۆ هه‌رکه‌س و هه‌ر حاکم و جیناێهتکارێک ئه‌مه‌ێان بۆ بره‌خسێنی، هونه‌ر نمایی بۆ ده‌که‌ن، شێعری پێدا هه‌ڵ ده‌ڵێن و سرودیان بۆ رێک ده‌خه‌ن، مه‌جلیسی عه‌یش و نۆشیان بۆ گه‌رم ده‌که‌ن و به سه‌ری نه‌ته‌وه‌ش سوێند ده‌خۆن. ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه هه‌مێسه پاشکۆی حاکمیهتن و بۆ پاساوی سه‌رکوتگه‌ری و تاڵانگه‌ری و حاکمیه‌تی دژی ئینسانیی حاکمان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناحه‌ق به حه‌ق نیشان بده‌ن و راستیه‌کان بشێوینن. ئه‌م ههنهرمهندانه له ماوه‌ی 18 ساڵ حاکمیه‌تی ناسیونالیستی کورد له کوردستانی عێراق، یه‌ک جاریش نه‌بو له کاره هونه‌ریه‌کانیان دا راستیه تاڵ و نائینسانیه‌کانی ئاکامی حاکمیه‌تی حاکمانی کورد نمایش بکه‌ن. باسی منداڵانێک بکه‌ن که لباتی خوێندن و وه‌رزش و خۆ پێگهێاندنیان، خه‌ریکی کار، حه‌ماڵی، عه‌لاگه فرۆشی و بۆێاخن؛ باسی ئه‌و هه‌زاران لاوه بێکاره بکه‌ن که سه‌رگه‌ردانن، باسی ئه‌و گزاران ژن و کچانه بکه‌ن که ده‌کوژرێن، باسی ئه‌و خوێنکارانه بکه‌ن که له خوێندن ده‌ر ده‌کرین و باسی ئه‌و ئاوارانه بکه‌ن که 18 ساڵه نه‌ک هیچیان بۆ نه‌کراوه، کاسپیشیان به‌سه‌ره‌وه ده‌که‌ن؛ باسی خه‌ڵکی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن که فیشه‌ک باران کراێه‌وه به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی؛ باسی خه‌ڵکی رانیه، که‌لار، کفری، ده‌ربه‌ندیخان و ..هتد بکه‌ن که له‌باتی وڵامدانه‌وه به داخوازه به‌ڵێن پێ دراوه‌کانیان، له‌باتی دابین کردنی خان‌و و کاره‌با، کار و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانیان به فیشه‌ک و‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، ره‌ش بگیریان کردن، زیندان و شکهنجهێان کردن و به تێکده‌ر ناویان بردن. هه‌رکام له‌م هونه‌رمه‌ندانه به سه‌ر هونه‌ری میله‌ته‌وه بونه میلیونهر و خاوه‌ن کۆشک و ته‌لار و، خاوه‌نی هونه‌ره‌که که میله‌ته، نه‌ک بێبه‌ش، به‌ڵکو ده‌مکوت و سه‌رکوتیش ده‌کرێ. که واێه ئاساییه له ئاوا حاکمیه‌تێک و به ئاوا حاکمانێکهوه، هونه‌رمه‌ندانیش ئه‌بنه تاجر و بازرگان به‌سه‌ر خاک و هونه‌ر و خه‌بات و خوێن و فرمێسکی خه‌ڵکی کرێکار و زهحمهتتکێشهوه. به پێی ئه‌و راستیانه‌ی که ئاماژهێان پێ کرا، هونه‌ر ریشه و سه‌رچاوه‌ی چیناێه‌تی هه‌ێه که به پێی جێ و شوێنی جێناێهتیهکهی و ته‌جره‌به و ئاکامه تاڵ و شیرینه‌کانی، کاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌کانی، راستیه‌کان پێناسه و هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. دیاره نابێ هه‌ر راستیه‌کیش به "حه‌قانیه‌ت" دابنین، کاتێک که هه‌ر حهقانیهتێک دره‌نگ یان زوو واقعیه‌ت په‌یدا ده‌کا. بۆ نمونه کرده‌وه‌ی ئه‌م جۆره هونه‌رمه‌ندانه و ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کورد به‌و هه‌مو شه‌ره ناوخۆیی و تاڵان، و حه‌یف و مه‌یل کردنی سامانی میله‌تی کورد، سات و سه‌ودا به خه‌بات و را و داهاتوی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌و، راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام نارهواێه و حه‌قانیه‌تی نییه و ده‌بێ له‌ناو ببرێ. بونی دیکتاتۆران و جیناێهتکاران، راستین، به‌ڵام ناره‌وان و ده‌بی له‌ناو ببرێن. بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م سیستم و مکانیزمه سیاسی، ئابوری و کۆمهڵاێهتیهی سهرماێهدارانی رنگاورهنگ و بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واکان و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵاێه‌تی، میله‌تی کورد پێویستی به یه‌کگرتن و ریز به‌ستنێکی یه‌ک پارچه هه‌ێه! ریز به‌ستنێکی چیناێه‌تی و به رێبه‌ریی خۆێان. ئیراده و خواسته ئینسانیه‌کانی گشتی بنه‌ما و یاسا بێت! یه‌کسانی و ئازدی پاێه و کۆڵه‌که‌ی کۆمه‌ڵگا بێ! کۆمه‌ڵگاێه‌ک که تیدا مافی هه‌موان به بێ که‌م وزیاد، به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی پله، مه‌زهه‌ب و ئایین، ئه‌سڵ و نه‌سه‌ب پارێزراو بێ. ئه‌م ماف و حه‌قانیه‌ته ئینسانیانه، ته‌نیا له کۆمه‌ڵگاێه‌کی سوسیالیستی دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ! راستیه تاڵه‌کانی حاکمیه‌تی رابوردو و ئێستای سه‌رماێه‌داری و ئه‌م جه‌هه‌نمه‌ی که ئێستا به‌شه‌ریه‌ت ده‌سوتێنی، ئه‌م راستیه‌ی سه‌لماندوه! ته‌نیا له سوسیالیسم داێه که کێشه و شهر، چه‌وسانه‌وه و دژاێه‌تی ئینسان له‌گه‌ڵ ئینسان له ناو ده‌چێ، هونه‌ر و لێوه‌شاوه‌یی ئینسانه‌کان شکۆفا ده‌بێ و گه‌شه ده‌کا، کۆمه‌ڵگاێه‌ک که هه‌ر هه‌موان له هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی راسته‌قینه‌ی خۆێان، نه‌ک هونه‌ر فرۆشان و بازرگانانی هونه‌ری، له‌زه‌ت ده‌بن و به‌هره‌مه‌ند ده‌بن! ئه‌و کات ئیتر هونه‌ر ته‌نیا بۆ قۆڵقاندنی شادی و شادمانی، داهێنان و خزمه‌ت ئه‌نجام ده‌درێ نه‌ک بۆ پاره و ناوبابگ. ئه‌وکات ئیتر زه‌که‌ریاکان ناتوانن به‌سه‌ر ئاوی حه‌مامه‌وه ئاشنا په‌یدا بکه‌ن و به پشتیوانی ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن ماڵ له سه‌ر خاک و ماڵی خۆی ده‌ر بکه‌ن و ماڵ و مڵکی ببه‌خشن به فاشیه داگیر که‌ره‌کان.
|
|
02/09/2015 |