سیاسه‌ت و وه‌زاره‌ت! پشکۆنه‌جمه‌دین به ته‌مای ئه‌وه مه‌بن، باس له مێژووی سیاسه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کانی کوردستان، له سه‌رده‌مه جیاوازه‌کاندا بکه‌م. ئاخر ئێمه گریکه‌کان نین، تا میژووی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تمان له "شاره‌ده‌وڵه‌ته‌کان"ه‌وه بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆ، ده‌یان سه‌ده‌ی گوزه‌راندبێت. نا... ده‌مویست ورده‌سه‌رنجێک له‌مه‌ڕ حکومه‌تی یه‌کگرتوو یان یه‌کگرتنی "حکومه‌ته‌کان"ی هه‌رێمی کوردستان بنووسم. له‌مه‌شیاندا، له سۆنگه‌ی ته‌پۆیی و کیسه‌ڵڕۆیی نووسیندا، به‌خت یارم نه‌بوو. ئاخر حازربه‌ده‌ستان و ته‌ڕده‌مان، شتێکیان بۆ گوتن و نووسین نه‌هێشته‌وه!. رۆژی مێژوویی 7/5، (خۆشبه‌ختانه هه‌موو رۆژێکی ئێمه مێژووییه)، دانیشتبووم و به شه‌وقه‌وه، له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی کابینه‌ی پێنجم ده‌ڕووانی!. که ئه‌و حه‌شاماته‌م بینی، یه‌ک له دوای یه‌ک بۆ په‌یمانبه‌ستن و سوێندخواردن سه‌رده‌که‌وتن، درووشمێکی کۆتایی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی پێشووی حیزبی شیوعیم، وه بیر هاته‌وه:((بۆ وه‌زاره‌ت... بۆ وه‌زاره‌ت... حیزبی شیوعی بۆ وه‌زاره‌ت!)). وای خودای من!، چ رۆژگارێکی زێڕینه!... هه‌موو کورد ده‌چێت بۆ وه‌زاره‌ت!!. کورد، ئه‌م هه‌موو وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌ی بۆ چییه؟!. داخۆ ئه‌مه داهێنانی په‌رله‌مانه یان شاکاری رێبه‌راێتیی سیاسیی یه‌کێتی و پارتی؟!. تۆ بڵێی، چ وڵاتێکی گه‌وره یان بچووک له‌م دنیایه‌دا، هێنده‌ی کورد وه‌زیر و وه‌زاره‌تی هه‌بن؟!. من، که‌سێکی کونجکاو نییم، به‌ڵام ئه‌م پرسه‌ی دوایی، که‌ڵکه‌ڵه‌ی گه‌شتێکی نێو ماڵپه‌ڕی "گوگله"ی کرده خولیام. ئاخر ئێوه ده‌زانن، مرۆڤ له "گوگله"دا، شاخی ماری بیابانی "نیڤادا" و شیری چۆله‌که‌ی "هۆنۆلولو"ی ده‌ست ده‌که‌وێت!. _ وڵاتی سوید: 22 وه‌زیر و 11 وه‌زاره‌ت!. _ وڵاتی فینلاند: 12 وه‌زاره‌ت.. ژماره‌ی وه‌زیره‌کانم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه!. _ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا: 14 وه‌زاره‌ت. _ وڵاتی ژاپۆن: 11 وه‌زاره‌ت. _ وڵاتی روسیا: 21 وه‌زاره‌ت. _ کیشۆر‌ی ئوسترالیا:15 وه‌زاره‌ت. ماندوو بووم و بۆ کوردستان گه‌ڕامه‌وه!. حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان: _ 42 وه‌زیر (به سه‌رۆک وه‌زیران و جێگره‌که‌یه‌وه). _ 13 وه‌زیری هه‌رێم (4 وه‌زیری ده‌ستبه‌کار و 9 وه‌زیری بێکار!). _ 27 وه‌زاره‌ت.
سه‌رئه‌نجام: ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی کۆی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژاپۆن، شان له شانی وه‌زاره‌ته‌کانی کوردستان بده‌ن، ده‌بێت 2 وه‌زاره‌ت له کورد قه‌رز بکه‌ن!. کیشۆر‌ی ئوسترالیا، تا بوێرێت له به‌رده‌م کوردستاندا بکۆکێت و بڵێت: منیش ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تم هه‌ن، ده‌بێت ئێمه 12 وه‌زاره‌تی به خێر پێ ببه‌خشین!.
من، بیرم له ئه‌وله‌ویاتی کابینه‌ی پینج کرده‌وه!. دواتر گوتم: هه‌ویره‌که ئاو زۆر ده‌بات. با مه‌سه‌له‌ی "ئه‌و‌له‌ویات" بۆ (ئه‌ولییای ئوموور و ئومه‌رای ئه‌ولیا) جێ بهێڵم!. ژماره‌ی وه‌زیر و بارستایی وه‌زاره‌ت، په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه. سیاسه‌تی کوردییش، له‌م پانزه‌ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، له شه‌ڕ و له ئاشتیدا، له که‌رتبوون و یه‌کگرتندا، هه‌میشه سه‌رچڵ و سه‌ره‌ڕۆ بووه. من دڵنیام، ئه‌م زیده‌ڕۆییه‌ش حیکمه‌تێکی تێدا هه‌یه!.
سه‌رنج: له هه‌موو حکومه‌تانی دنیادا، ژماره‌ی وه‌زیره‌کان له وه‌زاره‌ته‌کان زیاترن. به‌ڵام له هیچکوێ، وه‌زیری ناپێویست، به مه‌به‌ستی ده‌مچه‌ورکردن و خه‌ساندنی ئۆپۆزسیۆن، دانانرێت!.
11/5/2006
|
|
02/09/2015 |