خودای
من!...
گوێم لێ
بگره و هیچ نیازێکم جێبه‌جێ مه‌که. تۆش وه‌کو ئه‌و
وه‌زیرانه ره‌فتار بکه، که گوێ بۆ گازنده‌ی خه‌ڵک شل
ده‌که‌ن و به هه‌ندی وه‌رناگر‌ن!.
خودایه!...
ئه‌م
حکومه‌ته‌ی له ژن سیخناخه و به حه‌مامی ژنان ده‌چێ، بۆ
خه‌زێنه‌ی خۆت ببه‌ره‌وه، ئه‌نجوومه‌نێکمان پێ ببه‌خشه، وه‌ک
دیوه‌خانی هه‌مزه‌ئاغا!.
خودایه!...
ده‌ورودووکانی ئه‌م په‌رله‌مانه توڕه‌وتۆسنه‌ی هه‌ر رۆژێک
وه‌زێرێکی بێگوناه به گیروگاز دێنێت، هه‌ڵبپێچه و
په‌رله‌مانێکی ئاغر و له‌سه‌رخۆمان بۆ بنێره!.
خودایه!...
ئه‌م
یه‌کڕه‌نگی و یه‌کده‌نگییه‌ی حیزبه‌کانمان که‌مۆکه‌یه‌ک کاڵ
بکه‌ره‌وه!. تۆ وا بکه، ئێمه ره‌نگ و ده‌نگی خۆمان
بناسینه‌وه!.
خودایه!...
هه‌رچییه‌کی من ده‌یبێژم، گوێم بده‌یێ و لێمی مه‌بیسته!.
خودایه!...
ئه‌م
چراخانه‌ی شه‌ووڕۆژ وه شه‌واره‌ی خستووین، خامۆش بکه و
وه‌کو ماڵه‌مه‌نسووله‌کان، دوو سه‌عات جارێک، پشوویه‌کمان
بده‌رێ!.
خودایه!...
گوێت له
زووڕه و نزووله‌ی ئه‌نفالچیان بێت، بارانێکیان له
به‌خشنده‌یی خۆت، به‌سه‌ردا ببارێنه!.
خودایه!...
چه‌ند
پێت خۆشه، له "زێڕ و گه‌وهه‌ر"ی ئه‌م نیشتمانه، له‌سه‌ر
سیاسه‌تکاران و " ئه‌هلوبه‌یت"یان تاپۆ بکه!.. له‌سه‌ر
زه‌وی، با هه‌ر ئه‌وان واریس و میراتگری زاتی تۆ بن!.
خودایه!...
زه‌مه‌نی
شۆڕشمان تێ په‌ڕاند!. ئێمه ئیدی سه‌رفرازین و پێویستمان به
پاڵه‌وانه چڵکن و ریشداره‌کانی شاخ نه‌ماوه!.. ئه‌وان بۆ
وڵاتی پڕمه‌رحه‌مه‌تی خۆت بگوێزه‌ره‌وه، پاداشتی ئه‌رک و
زه‌حمه‌تیان بده‌ره‌وه!.. ئه‌وان برسین و پارووه‌نانێکی ئه‌م
نیشتمانه‌یان به گه‌روودا ناچێت!...
خودایه!.. به ناز و نیعمه‌تی خۆت تێریان بکه!.
خودایه!...
له‌شکری
کورد له شاخی حه‌مرین بکشێنه‌وه!. عه‌ره‌به‌کان بۆ که‌رکووک
بگێڕه‌وه!. که‌رکووک بکه به شاری براێتیی کورد و به‌عس و
تیرۆریستان!. خودایه، توندڕۆیی سه‌رکرده‌کانمان جڵه‌و بکه!.
خوادیه!...
ئاگری
عه‌داله‌تخوازی له ناخی لێپرسراوه‌کاندا بکوژێنه‌وه!. تۆ، وا
بکه، ئه‌وانیش بۆ ساتێک بیر له خۆیان و ماڵومنداڵیان
بکه‌نه‌وه!.
خودایه!...
غه‌زه‌ب
له گچکه‌گه‌نده‌ڵکارانی نه‌زان بگره و باڵیان لێ بڕوێنه، تا
به‌ره‌و مه‌ریخ بفڕن!. خودایه!، به گه‌وره‌یی خۆت، ئه‌و دزه
بێگیرفانانه‌مان بۆ بنێره، که ژێرزه‌مین و هه‌وره‌بان، له
"ده‌فته‌ر" ده‌ئاخنن!.
خوادیه.. تۆ "شاز"ی گۆره‌وی، شازی ئۆتۆمبێل، شازی باڵاخانه،
شازی سیاسه‌تمه‌دار، شازی حکومه‌تت پێ ڕه‌وا بینیوین، شازی
"دز"یشمان پێ ببه‌خشه!.
خودایه!...
په‌یڤه‌کانی "ده‌فته‌ر" و "بلۆک"، له‌سه‌ر زمانمان بسڕه‌وه،
تێرمێکی مۆدرنترمان بۆ تێچووی کۆشک و ته‌لاری بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌نفالزه‌ده‌کان، فێر بکه!.
خودایه!...
به
قودره‌تی خۆت، رۆژی مه‌حشه‌ر بۆ "سه‌حرای هه‌ڵه‌بجه"
بگوێزه‌ره‌وه، تا شه‌هیده‌کان، به‌و پێنج هه‌زار ته‌لاره‌ی
چاوه‌ڕووانیان ده‌که‌ن، شاد ببنه‌وه!.
خودایه!...
ئه‌م
هه‌موو نووسه‌ر و شاعیره یاخی و سه‌رکه‌شانه‌ی خولقاندووتن و
له "ده‌ربار"دا جێگایه‌کیان نییه، بۆ ده‌رباری خۆتیان
هه‌ڵکێشه!. تۆ، له‌شکرێک له نووسه‌رانی ده‌سته‌مۆ و
ماستاوچیمان پێشکه‌ش بکه!.
خودایه!...
ئه‌م
هه‌موو رۆژنامه و گۆڤاره، بۆ چاپخانه‌که‌ی خۆت بپێچه‌وه!.
ئێمه تاسه‌باری گۆڤار و رۆژنامه‌گه‌لێکین، که هه‌موو
رووپه‌ڕه‌کانیان به وێنه و هه‌واڵی سه‌ردانه‌کانی سه‌رکرده
و شانده "حیزبی و حکومی"یه‌کان، بڕازێننه‌وه!.
خودایه!...
له
ئاسماندا، باڵی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانمان بشکێنه!... ئێمه
له به‌رنامه جددییه‌کانی ئه‌وان بێزارین!.. ئێمه کوشته‌ی
"کلیپ"ی رووت، هه‌واڵی ئێکسپایه‌ر، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌تکاران و
بێژه‌ری کوردینه‌زانین!... خودایه!، دڵی گه‌وره‌ت دلۆڤانتر
بکه و ئه‌و بابه‌تانه له چاوی "تی ڤی"کان، بئاخنه!.
خودایه!...
زمانی
ستانداردی ئێمه تێک بشکێنه!. بزاڤی یه‌کگرتووی رۆشنبیریمان
لێک هه‌ڵوه‌شێنه!. هه‌ر بۆ شۆخیش بێت، هه‌نده‌ک هه‌ڵه و
په‌ڵه‌ی رێنووس و رێزمان، له دووتوێی تێکستی نێو رۆژنامه‌یه‌ک
بهاوه!.
خودایه!...
مه‌ودای
نێوان رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار، موفه‌کیر و کادیر، ئه‌دیب و
نه‌خوێنده‌وار، پڕ بکه‌وه!. ئه‌مانه هه‌موویان به‌نده‌ی خۆتن
و له ئه‌رک و ماف‌دا یه‌کسانن.
خودایه!...
گوێم لێ
بگره و لێم وه‌ر‌مه‌گره!...خوادیه!.
18/6/2006
*
هه‌فته‌نامه‌ی "ئاوێنه"ی رۆژی 23/5/2006
|