که‌لتوری ترس له‌ سایکۆلۆژیه‌تی تاکی کورددا

 

ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی

 

دوو ساڵ تێپه‌ڕی  ڕه‌خنه‌ نه‌ما له‌ ناخمدا ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌لاتی ئیداره‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌که‌مه‌وه‌.

دووساڵ تێپه‌ڕی  گه‌نده‌ڵی  و کاری دزێوی حیزبه‌ کوردیه‌کان  نه‌ما له‌ سایت و ڕۆژنامه و میدیاکاندا به‌ ئاشکرا باسیان نه‌که‌م و به‌ ڕووی ئیداره‌ کوردیه‌کانیاندا  ننه‌ده‌مه‌وه‌.

دوو ساڵ تێپه‌ڕی وه‌کو داکۆکی که‌رێک له‌ مافه‌کانی  جه‌ماوه‌ر هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری  ئه‌نتی ده‌سه‌ڵاتدا بووم

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵگای کوردی  جه‌ماوه‌رێکی ده‌روێش و خه‌واڵووی هه‌یه‌و هوشیاری سیاسی و ڕۆشنبیری  زۆر نزمه‌.

جه‌ماوه‌ر پێی وایه‌ ده‌سه‌ڵات  فه‌رمانێکی خوایی یه‌ و (الهی) ده‌بێت هه‌میشه‌ پیرۆز سه‌یر بکرێت و گوێ ڕایه‌ڵی بێت .

ئه‌م تێڕوانینه‌ی  جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات  بۆچونێکی زۆر هه‌ڵه‌و دواکه‌وتوانه‌یه‌و  هه‌ر ئه‌وه‌شه‌  که‌ بۆته‌ هۆی ئه‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌یه‌ که‌ به‌درێژایی  مێژوو زوڵم  و سته‌می لێ ده‌کرێت له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌و جۆراو جۆره‌کانی عیراق  و کوردستانیه‌وه‌ .ترس له‌ ده‌سه‌ڵات و له‌ پله‌و پایه‌ که‌لتورێکی بۆ ماوه‌یی یه‌و هه‌ر له‌ باوو باپیرانمان بۆمان ماوه‌ته‌وه‌.

ترس له‌ ئاغای ناوچه‌ ترس له‌ مامه‌ شێخ ترس له‌ کوێخای دێ  ترس  له‌ ڕه‌ئیس عه‌شره‌ت  ترس له‌ به‌ر پرسه‌کان  ترس له‌ ده‌سه‌ڵات ،،هه‌ر هه‌موو ترسه‌کان  له‌ یه‌ک شوێنه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌ ئه‌ویش دوا که‌وتوویی جه‌ماوه‌ر و بێ فه‌رهه‌نگی  ده‌رده‌خات  جه‌ماوه‌ری خه‌واڵو ئه‌و ناوه‌ دزێوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ر هه‌موویان  ئامێری چه‌وسانه‌وه‌ن له‌ سه‌ر گیانی  تۆو به‌ په‌راسووی تۆدا سه‌ر ئه‌که‌ون  بۆ به‌ ده‌ست  هێنانی خۆشگوزه‌رانی  و ده‌سه‌ڵات تێری ئه‌وان  ل برسێتی تۆدایه‌ ،ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له‌ پێی ده‌سه‌ڵاتی و لاوازی  تۆدایه‌ زیره‌کی ئه‌وان له‌ بێ ئاگایی  تۆۆدایه‌ .ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وان له‌ هه‌ژاری تۆدایه‌ ،پله‌و پایه‌ و کورسی ئه‌وان  له‌ گوێ ڕایه‌ڵی و وه‌لایی تۆدایه‌  بۆ ئه‌ووان .

مامه‌ شێخ کاتێ ڕێز له‌ تۆ ده‌گرێت  و وه‌کو مرۆڤ سه‌یرت ئه‌کات   که‌ کڕنۆشی بۆ نابه‌یت و ده‌ستی ماچ ناکه‌ی .

ئاغا کاتێ ححساب بۆ تۆ ده‌کات که‌ لێی  ناترسیت و بێ حورمه‌تی پێ ده‌که‌یت  و پێی ناڵێی گه‌وره‌م ئاغام،

کوێخاو ده‌م ڕاست  و ڕه‌ئیس عه‌شره‌ت  کاتێ گوێ  له‌ تۆ ئه‌گرن  که‌ تۆ  گوێ یان  بۆ ناگریت  و ئامۆژگاریه کانیان به‌ هه‌ند وه‌ر ناگریت.

ده‌سه‌لات کاتێ له‌ تۆ ده‌ترسێت  که‌ تۆ بویرانه‌  به‌ره‌و ڕووی ده‌بیته‌وه‌ گوێ ڕایه‌ڵی کوێرانه‌ و ده‌روێشیانه‌ی ناکه‌یت .

سه‌رکرده‌ کاتێک  به‌رزو گه‌وره‌  سه‌یرت ده‌کات که‌ تۆ نزم  و بچوک سه‌یری ئه‌و ده‌که‌یت  و لێی ناترسیت .

ئه‌مه‌ قسه‌و بیرو بۆچونی  من نیه‌و به‌ڵکو واقیعێکه‌  و له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی دونیادا به‌ پراکتیک سه‌لمێنراون،

ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ کۆن و بۆگه‌نه‌ ته‌نیا له‌ کۆمه‌ڵگای  ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ماون ،کۆمه‌ڵێ شتی بێ مانا  هه‌ن له‌ هه‌موو شوێنێک ئینتیقرازیان  کردووه‌ ته‌نیا لای ئێمه‌ ماون .ترس و ئیحتیرام  و شه‌رم  و عه‌یب ئه‌مانه‌  که‌ره‌سه‌ی  چه‌وسانه‌وه‌و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای کوردین.هه‌ر ئه‌م زاراوانه‌ ن جه‌ماوه‌ر له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌ ( کۆمه‌ڵێ گای کوردی).

کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی ئه‌م ڕاستیانه‌ یان  به‌ کرده‌وه‌ سه‌لماندووه‌ ،جه‌ماوه‌ری ئه‌ورپا گاڵته‌یان به‌م شته‌ خورافاتانه‌ دێت.

ئه‌مان له‌ هیچ که‌س و ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌یه‌ک ناترسن بۆیه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ  پێش ئه‌که‌ون .

جه‌ماوه‌ری ئه‌وروپا ته‌نیا له‌ دوو شت  ئه‌ترسن  و سابی بۆ ئه‌که‌ن

،ویژدانی خۆیان و ئاسوده‌کردنی له‌ هه‌ر کارێکی گه‌نده‌ڵ و دزێو

،یاساو رێنمایی یه‌کانی  ووڵات  و حکومه‌ته‌که‌یان  کاتێک له‌ خزمه‌تیانا بێت ئێوه‌ شه‌وو ڕۆژ  گوێ  ڕایه‌ڵی  کوێرانه‌ی  ده‌سه‌ڵات  و سه‌رکرده‌ ده‌که‌ن  به‌ بێ به‌رامبه‌ر  بێ ئه‌وه‌ی  هیچ  به‌رامبه‌رێك وه‌ربگرن له‌ جیاتی .

ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده‌کان  بونه‌ته‌ مێرده‌ زمه‌یه‌ک و سواری کۆڵتان بوون هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵ و ترسی ئه‌واندان  که‌ ئه‌مه‌  گه‌وره‌ترین  و ڕێگر ترین کێشه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م پێش  که‌وتنی ئێوه‌دا.

ته‌نیا به‌ هوشیاری چاوکراوه‌یی ئێوه‌و ئاشنا بوونتان به‌ مافه‌ سه‌ره‌کییه‌کانتان و وه‌لاتان بۆ نیشتیمان  نه‌وه‌ك بۆ حیزب  و سه‌رکرده‌ به‌ ئاوات و ئامانجه‌ کانی  خۆتان ده‌گه‌ن چونکه‌ ته‌نیا جه‌ماوه‌رێکی ئازاد و هوشیار و نه‌ترس  کۆمه‌ڵگه‌که‌مان  به‌ره‌و پێش که‌وتن  ده‌بات  و له‌م گه‌نده‌ڵیه‌ و له‌م فه‌وزایه‌ ڕزگاری ده‌کات..

 

           

 

02/09/2015