خوشکی ئازیز خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی

ره‌حیم زه‌بیحی

 

 

 

وتاره‌ ده‌ لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌ی جه‌نابتم به‌ناونیشانی له‌کوردوستان و له‌ عێراقدا چ ژنێک ده‌بێت به‌ ئه‌ندامی  په‌رله‌مان و به‌ وه‌زیر؟ له‌ سایتی ده‌نگه‌کاندا خوێنده‌وه‌ نه‌ک جارێک به‌ڵکو دوو جار . جیێ خۆیه‌تی ده‌س خۆشیت لێ بکه‌م هیوا دارم نمونه‌ت زۆر بێ و به‌رده‌وام له‌ ده‌ر بڕینی ئه‌ندیشه‌کانتا بیت . به‌راستی لێت ناشارمه‌وه‌ هه‌ستێکی خۆشم لا دوروست بوو کاتێک ده‌بینم له‌ باشوور ژنێکی روناکبیر و دوا جار چالاک له‌ بواری سیاسی دا به‌ ئاگایه‌و هه‌ڵده‌ستێ به‌ ئاگا کردنه‌وه‌ی ژن و پیاو حیزب و ده‌سه‌ڵات له‌و بسته‌ خاکه‌ ئازادکراوه ‌به‌دانانی ئاوێنه‌ێک له‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگادا، ئاوێنه‌ێک که‌ هه‌ر مرۆڤێک ده‌توانێ واقیعی پر له‌ تراژیدیای عێراق به‌ گشتی و باشوور به‌ تایبه‌تی تیا ببینێ ، تراژه‌دیایێک که‌ قوربانه‌یه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ژنانن ، دیاره‌ حیزب له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایێک کار بۆ به ‌حیزبی کردنی تاکی کۆمه‌ڵگا ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و ده‌زانێ بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له‌ هه‌ڵبژاردندا رێژيی پێوی‌ست به‌ده‌ست بێنێت و له‌ ئه‌نجامدا که‌ رێژه‌ی پێویستی به‌ ده‌ست هێنا ده‌سه‌ڵات وه‌ر ده‌گرێ و کاتێ که‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت کارده‌کات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌م ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگیان پێ داوه‌ و هه‌م ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگیان نه‌داوه‌تێ بێ هیچ جیاوازیێک ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ من بیری لێ ده‌که‌مه‌وه‌ پرۆسه‌ی به‌ حیزبی کردنی تاکی کورد به‌ گشتی و ژنی کورد به‌ تایبه‌تی له‌ باشووره که‌ زۆر جار نیگه‌رانم ده‌کات . به‌هۆی کاره‌که‌مه‌وه‌ که‌ سینه‌مایه‌ له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ژیاوم و زۆر له‌ باشوور ماومه‌ته‌وه‌ ، پرۆسه‌ی به‌ حیزبی کردنی ژنی کۆرد له‌ باشوور جێ سه‌ر سوڕمانمه‌ و رێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان له‌ راستی دا مه‌به‌ستیان له‌ به‌حیزبی کردنی ژنی کورد ئاماده‌ کردن بۆ رۆژی ده‌نگ دانه‌، که‌ئه‌توانم بڵێم  رۆژی قوربانی بونیانه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م رێکخراوانه‌ قه‌ت بیریان له‌ ئاشت کردنه‌وه‌ی ژنی کورد له‌ گه‌ل ژیان نه‌کردۆته‌وه‌ و هه‌وڵیان نه‌داوه‌ ژنێکی حیزبی داهێنه‌ر و عاشقی ژیان پێشکه‌ش به‌ کۆمه‌ڵگا که‌ن . هه‌مومان باش ده‌زانین ژنی کورد ده‌مێکه‌یه‌ له‌ ژیان تۆراوه‌و له‌ مێژه‌یه‌ غروری شکاوه‌و و به‌رده‌وام سوکایه‌تی پێ ده‌کرێ ، له‌ لایه‌ن باوک و برا و هاوسه‌ر و حیزب و ده‌سه‌ڵات . ژنی کورد له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاو دا که‌ خۆ شه‌ویستی ژیانه ،‌ ماوه‌ته‌وه‌ . خۆشکی ئازیز لێت ناشارمه‌وه‌ که‌ ماوه‌یێکه‌ بیر له‌ یاخی بوون ده‌که‌مه‌وه‌ ، یاخی بوونی ژنی کورد بۆ وه‌ر گرتنی مافه‌ ره‌واکانی ، یاخی بوون له‌ هه‌ موو ئه‌و سنورانه‌ که‌ ده‌ست کردی پیاو و ژنانێکن موتڵه‌ق گه‌را  دیارهتاکی حزب له‌ باشوور به‌ هۆی ئه‌و موتڵه‌ق گه‌راییه‌وه‌ که‌ کێشه‌یێکی رۆشنبیه‌ی مێژوویی گه‌له‌که‌مانه‌ ته‌نها حیزبه‌که‌ی ده‌بینێ بۆیه‌ باره‌گای حیزبه‌که‌ی به‌ناوه‌ندی جیهان ده‌زانێ وئه‌ندامانی حیزب به‌ زاناترین مرۆڤی ئه‌م جیهانه‌و ، به‌رنامه‌و پرۆگرامی حیه‌زبه‌که‌ی به‌ باشترین به‌رنامه‌و پرۆگرامی حیزبی له‌ جیهاندا تێده‌گا  به‌ هۆی ته‌نبه‌ڵیێکی مێژویی تاکی کورد و نه‌گه‌ڕان به‌ شوێن حه‌قیقت که‌     فێرنه‌کراوه‌ و یان نایهه‌وێ کۆڵانێک به‌و لاوه‌ ببینێ ته‌نانه‌ت شاره‌که‌و دواجار هه‌رێم و له‌ ئه‌نجامدا جیهان.

له‌ وه‌ها کۆمه‌ڵگایێک دا زۆر ئاساییه‌ که‌ که‌سانێک هه‌ستن به‌نووسینی ئه و بابه‌ته‌ی که‌ گوایه‌ جه‌نابت نه‌کراوی به‌ وه‌زیر بۆیه‌ ده‌ستت به‌ نووسین کردوه‌ که‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ نوسراوه‌کانت ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ لای من دوروست بوه‌ ،که‌ لای جه‌نابت هه‌مووشتێک له‌ ژیانه‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌کات و باش تێ گه‌یشتویت که‌ جه‌نابت یه‌ک جار شانسی هاتنه‌ سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ت هه‌یه‌ و حه‌قی خۆته هاوار که‌ی نام هه‌وێ جارێکی که‌ له‌ شه‌ڕی     برا کوژی دا هاوسه‌ره‌که‌ت ، براکه‌ت و کوره‌که‌ت له‌ده‌ستم بچێت . مافی خۆته‌ که‌ هاوار که‌ی و هه‌موو سایته‌کان پڕ له‌م وشانه‌ که‌یت که‌ نات هه‌وێ خۆت، خوشکت ، دایکت و کچت ببنه‌ قوربانیانی بێ عه‌داڵه‌تی و نایه‌‌کسانی له‌ بواره‌ جیاجیاکانی کۆمه‌ڵایتی و سیاسی و ئابوری .

چه‌ن جوان ناقوسی بێ عه‌داڵه‌تی و نایه‌کسانی له‌ کاتی خۆی دابه‌ گوێ منی تاکی کورد له‌ رۆژهه‌ڵات گه‌یاند. گومانم له‌وه‌دا نه‌یه‌ که‌ ، زۆرن که‌سانێک که‌ هه‌ست به‌خه‌ته‌ر ده‌که‌ن و هاوبۆچونن له‌ گه‌ڵتا به‌ڵام جیاوازی جه‌نابت و ئه‌وان له‌ هه‌ستان بۆ ده‌ربڕین و دوا جار به‌ دڵێکی فراوانه‌وه‌ وتنی ، به‌ڵێ ره‌خنه‌کانتانم قه‌بوڵه‌ ،به‌ڵام ... !

 به‌ڵام هه‌موومان باش ده‌زانین ژنی کورد دوا که‌وت له‌ کاروانی ژنانی جیهان کاروانێک که‌ به‌رهه‌مه‌که‌ی کۆمه‌ڵگایێکه که‌ شایسته‌ سالاری زه‌قو به‌رجه‌سته‌یه‌ نه‌ک پیاو سالاری .

خۆشحاڵم به‌ وه‌ی که‌ ده‌زانن وه‌ک ژنێکی روناکبیر ده‌بێ چ تاوانێک له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا بده‌نه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش تاوانی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوا که‌وتنه‌ مێژوییه‌ . زۆر جار به‌ تاکه‌ که‌سی و باش ده‌زانن  ئه‌گه‌ر دایه‌ گه‌وره‌ کانمان ئه‌و هه‌وڵه‌ی که‌ جه‌نابت و زۆرکه‌سی که‌ ده‌یده‌ن له‌ کاتی خۆی دا بیان دایه‌و یاخی ببونایه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ به‌رهه‌می ئه‌و یاخی بونه‌ کۆمه‌ڵگایێک ده‌بوو که‌ کاک هێمن و کاک گۆران نه‌ده‌بونه قوربانیانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌کردنی باوک سالاریانه‌  و زۆر جار حیزب سالاریانه‌ . ئه‌و به‌رێزانه‌ چیان دیوه‌ ، کوێان دیوه‌ ، ته‌نا‌نه‌ت بێ ئاگان له‌ به‌شی خۆ سووتاندنی ژنان له‌ خه‌سته‌ خانه‌ی'' ئیمر جنسی'' سلێمانی و هه‌ولێر . بۆیه‌ هه‌ست به‌ گرفتێکی گه‌وره‌ ئه‌که‌م و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێشنیارم بۆ کابینه‌ی نوێ حکومه‌تی کوردستان  ئه‌وه‌یه‌ پێش قیرتاو کردنی شه‌قام و کۆڵانه‌کانی کوردستان پرۆژه‌ی بونیان نانه‌وه‌ی تاکی کورد و سڕینه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تێکی به‌عسی که‌ په‌لامار دانی حه‌ریمی تاکه‌ که‌س و گاڵته‌ پێ کردن و سوکایه‌تی به‌ که‌سایه‌تی روناکبیره‌ و هه‌موومان به‌ حیزب و ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگاباش ده‌زانین ده ‌لاپه‌ڕه‌ییکه‌ی جه‌نابت له‌ به‌رژه‌وه‌ندیمانایه‌ یان چه‌ن لاپه‌ره‌که‌ی ئه‌و به‌رێزانه . ئاخۆ کامه‌یان له‌ مێژو دا ده‌مێنێته‌وه‌.

خاتوو مه‌هاباد دیاره روانینی جه‌نابت له‌ حیزب و ده‌سه‌ڵات به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌ باشور ده‌ژین ، که‌ له‌ حیزب و ده‌سه‌ڵات ده‌پرسن ئێمه‌ چی بکه‌ین لێمان رازی بیت ، به‌ڵکو به‌رێزت لێیان ده‌پرسی چیتان پێیه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژنی کورد له‌م هه‌لو مه‌رجه‌ مێژوییه‌دا به‌تایبه‌تی و بۆ کۆمه‌ڵگا به‌ گشتی .

له‌ ئه‌نجامدا روناکبیری کورد زۆر ته‌نیایه‌ و‌ زۆر جار نه ده‌سه‌ڵات و نه‌ کۆمه‌ڵگا و نه‌ حیزب بۆ ساعه‌تێکیش گوێ لێ ناگرن ، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه‌دا بێت . له‌ کۆ تاییدا له‌ 51%  ده‌نگ ده‌رانی ژن وه‌ک برایێک تکا ده‌که‌م هه‌وڵ بده‌ن گۆڕانکاریێک له‌ ده‌رون و له‌ روانگه‌یاندا و جۆرێکی تر دیتنی جیهان،تاقی که‌نه‌وه.

 

 

له‌گه‌ڵ رێز و سپاس

 

'' مه‌رج نیه‌ بۆ چونه‌کانیشم راست بێت''

 

 

‌‌    ‌      ‌

 

 
           

 

02/09/2015