مۆنتینیگرۆ جاران هه‌رێمێکی بچووکی سه‌ر به یوگسلافیا بوو .
یه‌کێتی ئه‌وروپا به تووندی هه‌وڵی ده‌دا ده‌وڵه‌تێکی بچووک
له ناوچه‌ی بالکانی پڕ کێشه‌دا دروست نه‌بێ ، هانی سه‌رکرده‌و
پارته‌کانی مۆنتینیگرۆی ده‌دا له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی
یوگسلافیادا بمێننه‌وه . سه‌ربه‌خۆخوازانی ئه‌و هه‌رێمه
مه‌رج و شه‌رتی خۆیان هه‌بوو ، ساڵی ٢٠٠٣ مه‌رجی خۆیان
سه‌پاند، یه‌کێتی ئه‌وروپا رازی بوو هه‌رکاتێک ٥٠%ی دانیشووان
به شداری له ریفراندۆمێکی ئازاد‌دا بکه‌ن و ٥٥% خه‌ڵکی
هه‌رێمه‌که ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن ، ده‌توانن وڵاتی
سه‌ربه‌خۆ پێکبهێنن . رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو ، رێکه‌وتی
٢١-٥-٢٠٠٦ له هه‌رێمی مۆنتینیگرۆ که دانیشتووانه‌که‌ی ٧٠٠٠٠٠
حه‌فت سه‌د هه‌زار که‌سه ، ریفراندۆمێک به‌ڕێوه‌چوو. ٤٨٥
هه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو . ٢٣٠ هه‌زار که‌س بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و ١٨٣ هه‌زار که‌سیش بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی
یوگسلافیا ده‌نگیان دا. دوای هاوێرکردنی ده‌نگه‌کان، وته‌بێژی
پارتی ده‌سته‌ڵاتدار له‌به‌رده‌م په‌یامنێراندا ئاکامی
هه‌ڵبژاردن و سه‌ربه‌خۆیی مۆنتینیگرۆی راگه‌یاند . دوای
ئه‌وه‌ش یه‌کێتی ئه‌وروپا به ناچارییه‌وه دانی به
سه‌ربه‌خۆیی و پێکهێنانی وڵاتێکی نوێ له بالکان نا . خافێر
سۆلانا رێکخه‌ری سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا
رایگه‌یاند که یه‌کێتی ئه‌وروپا رێز له خواستی خه‌ڵکی
مۆنتینیگرۆ ده‌گرێ و ئاکامه‌که په‌سند و سه‌رڕاست
ده‌کاته‌وه . به‌م شێوه‌یه خه‌ڵکی مۆنتینیگرۆ به ئاواتی
خۆیان گه‌یشتن و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌ده‌ست هێنا .
به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ
له ناوچه‌ی بالکان بۆ گه‌لی کوردستان و هێزه
سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان گه‌لێک چه‌مکی واتادار له‌خۆ ده‌گرێ .
ده‌بێ به وانه‌یه‌ک بۆ سه‌رمه‌شقی کار‌و چالاکیه‌کانی ئێستا ،
ئاسۆی سه‌ربه‌خۆیی رووناکتر ده‌کاته‌وه . ئه‌و بۆچوون و
رامانه‌شمان سه‌ر راست ده‌کاته‌وه که ده‌مانگوت : ئه‌گه‌ر
گه‌لێک بخوازێ و بڕیار بدات هیچ هێزێک ناتوانێ له دژیدا
بوه‌ستێته‌وه ، به‌ڵکو ناچاریش ده‌بن ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا
بکه‌ن .
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ندێ هێز و لایه‌نی سیاسی کوردستانی بۆ
دروستکردنه‌وه‌ی عێراق و هێشتنه‌وه‌ی باشووری کوردستان له
چوارچێوه‌ی عێراقدا تێده‌کۆشن و هه‌ندێ پاساوی نابه‌جێ
ده‌هێننه‌وه ، گه‌لی کوردستان له رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی سارد
ده‌که‌نه‌وه ، ده‌یانه‌وێ به زۆره‌کی باشووری کوردستان له
چوارچێوه‌ی ئه‌و عێراقه بیهێلنه‌وه که له ئاکامی یه‌که‌مین
جه‌نگی جیهانی ، به پیلانی هێزه داگیرکه‌ره‌کان و به
بێخواستی نه‌ته‌وه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب هه‌رسێ ویلایه‌تی موسڵ
و به‌غداد و به‌سره به‌یه‌که‌وه لکێنراووه و وڵاتێك به
ناوی عێراق دروست کراوه .
مخابن له رابردوودا هێزه عێراقچیه‌کان گوێیان له ده‌نگی
سه‌ربه‌خۆخوازانی باشووری کوردستان نه‌گرتووه ، ئاکامی ئه‌و
ریفراندۆمه نا فه‌رمییه‌شیان پوکاندۆته‌وه که ٩٨% خه‌ڵک
ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دابوو . به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای
خه‌ڵک ، مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عێراقدا ئیمزاکرد . په‌سندکردنی
ئه‌و ده‌ستووره‌یان گه‌وره‌کرده‌وه که مافی بڕیاردانی گه‌لان
ناسه‌ڵمێنێ و یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی خاک به مه‌رجی سه‌روه‌ری
و ده‌سته‌ڵات ده‌زانێ .له ریفراندۆمێکی نا ڕاست و ساخته‌دا
تێپه‌ڕیان کرد . به‌مه‌ش ویستان ده‌رگه له رووی سه‌ربه‌خۆیی
نیشتیمانێک بگرن و خه‌ونی رزگاری له نه‌ته‌وه‌یه‌ک قه‌ده‌غه
بکه‌ن .
هه‌نووکه هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌دار و هێزی سیاسی هه‌ن
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و هێزه‌کانیان له عێراقێکی یه‌کگرتوودا
ده‌بیننه‌وه ، سه‌ربه‌خۆیی به خه‌ونی شاعیرانه ده‌چوێنن .
پێکهێنانی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێک‌بێنین ، دوژمنانی
چوارده‌ورمان په‌لامارمان ده‌ده‌ن و له‌نێومان ده‌به‌ن .
ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن که ئیتر قۆناغی له‌شکرکێشی سوپای
بێگانه‌و داگیرکه‌ران به‌سه‌رچووه . ئه‌گه‌ر کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆ پێکبێ هیچ له وڵاتان جورئه‌ت ناکه‌ن له‌شکرکێشی
بکه‌ن و به‌ره‌و خاکی باشووری کوردستان بێن . ئه‌وان بۆ
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ناچار ده‌بن دانی پێبنێن و
پێوه‌ندی بازرگانی و دیبلۆماسی له‌گه‌ڵدا دروست بکه‌ن .
کوردستان وڵاتێكی هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌موو وڵاتانی دیکه
ده‌یانه‌وێ لێی نزیک ببنه‌وه‌و پێوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵدا
ببه‌ستن و به‌شێک له‌و سامانه‌یان به هه‌رزان ده‌ستبکه‌وێ و
بازاڕه‌که‌ی کوردستانیش بۆ خۆیان پاوان بکه‌ن .
هه‌ندێک که‌سی دیکه له روانگه‌یه‌کی نالۆژیکیه‌وه
سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان ره‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن :
سنووری هه‌رێمی کوردستان دیاری ناکرێ ، چونکه دانیشتووانی
هه‌ندێک شار له نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر پێکهاتووه . کورد
به‌ته‌نیا له شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی و که‌رکوک
و موسڵدا ناژی . له به‌شێک له‌و شارانه‌دا نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ش
هه‌ن ، هه‌روه‌ها کورد له شاره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک به‌غداد و
دیالا و تکریتیشدا ده‌ژین ، ئایا چۆن ئه‌وانه هاوێر ده‌کرێن
!!. دیسانه‌وه ئه‌وه بیانۆ و پاساوێکی بێ بنه‌مایه . سنووری
باشووری کوردستان له رووی سروشتی و پێکهاته‌که‌یه‌وه
ئاشکرایه . جوگرافیزانان یه‌کلاییان کردۆته‌وه و ده‌یناسن ،
ئه‌وه‌ی له مێژووش شاره‌زابێت، سنووری کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه جیاده‌کاته‌وه . مه‌سه‌له‌ی خاک و
نیشته‌جێبوون به‌یه‌که‌وه پێناسه ناکرێن . له‌زۆر شاری
دیکه‌ی وڵاتاندا ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه و که‌سیش پێناسه‌ی
تازه‌یان بۆ دروست ناکات .
ریفراندۆمه‌که‌ی مۆنتینیگرۆ و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ
،خۆی له خۆیدا هیواو ئاواته‌کان له دڵی خه‌ڵکی تینووی
ئازادی‌دا رۆشنتر ده‌کاته‌وه ، گوڕ‌و تینێکی به‌هێزیش به
لایه‌نه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان ده‌به‌خشێ و بۆ کار‌و تێکۆشانی
شێلگیرانه‌تر هانیان ده‌دات . ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی راپرسی(
ریفراندۆم) له پێوه‌ندی ریفراندۆمی مۆنتینیگرۆدا ئاهه‌نگ
بگێڕێ ، له‌گه‌ڵ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی مۆنتینیگرۆدا
زیندوو ببێته‌وه‌و دووباره ده‌ست به کار‌و چالاکیه‌کانیان
بکاته‌وه .
٢٢-٥-٢٠٠٦
|