له په‌راوێزی بیسته‌مین ساڵی مه‌رگی (هێمن)ی شاعیردا
رۆژی 23 / 4 / 2006 له شاری ستۆکهۆڵم له لایه‌ن رادیۆ کوردی (زرێبار) کۆڕێک سه‌باره‌ت به بیسته‌مین ساڵڕۆژی مه‌رگی هێمنی شاعیر بۆ به‌ڕێزان {(په‌رویز جهانی) – (ناسر حسامی) – ( مه‌رزه جوانمه‌رد) - ( کۆردۆ باکسی) – ( پشکۆ نه‌جمه‌دین) – (مامۆستا عاشق) – ( سلێمان چیره - هێرش) – ( محه‌مه‌د ئه‌مین یه‌زدانفه‌ر) و(شه‌هلا ده‌باغی ) پیکهات.جیگه‌ی داخه کۆڕه‌که زیاتر بۆنی ناکۆکی سیاسی نیوان هه‌ندی که‌سی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه تا ئه‌وه‌ی که کۆڕێکی یادکردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌یی بێت. ماوه‌یه‌ک پێش به‌ڕیوه‌بردنی کۆڕه‌که پیوه‌ندیم به به‌رپرسی کۆڕه‌که‌وه کرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌ک و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان پێدام، به‌داخه‌وه‌د له‌و رۆژه‌دا به‌ڵێنه‌که‌ی خۆیان له‌بیر برده‌وه! به باشم زانی چه‌ند دێڕێک به نووسراوه‌که زیاد بکه‌م و له رێگای نه‌نترنێته‌وه بڵاو بکرێته‌وه. ئه‌و نووسراوه له دوو به‌ش پێکهاتووه.
1 – هێمن ناسی 2- من موکریانی، یا هێمن؟ هێمن ناسی ناوی هێمن وه‌ک ناو، ناوێکی جوانی کوردییه، وه‌ک ناوی تایبه‌تیش نازناوی شاعیرێکی به‌توانای کورده! وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه خودی شاعیرم له نزیکه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌کانیانم خویندوه‌ته‌وه. له رێگای چاپه‌مه‌نی کوردییه‌وه به‌وه‌م زانیوه که هێمن یه‌کێک له ئه‌ندامانی رابه‌رایه‌تی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه. پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک له حیزب جیا ده‌بنه‌وه، پاش ئه‌و جیابوونه‌وه له ئیداره‌ی ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی له شاری ورمێ که گۆڤارێکی کوردی به‌ناوی (سروه) بڵاو ده‌کاته‌وه، ده‌س به‌کارکردن ده‌که‌ن. وه‌ک ئه‌زانین ژیان بۆ که‌س تا سه‌ر نییه، چه‌ند ساڵ پاش کۆچی هێمنی شاعیر، کتێبیک نه‌ناوی ( هیمن و من – نووسینی: هێرش) ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. نووسه‌ر له کتێبه‌که‌یدا چه‌ند باسێکی له شاعیر ده‌سنیشان کردووه، ئه‌و باسانه بۆ من وه‌ک خوێنه‌رێک جێگه‌ی سه‌رنجه، به‌بی ده‌سکاریکردن و .... ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕیز: 1- { ( مامۆستا هێمن – یش له‌وێ بوو. به‌دابی دێبوکرییان سفره‌ی نیوه‌ڕۆژ- نه‌هار ڕاخرا، ده‌بوایه دوای نان و چا خواردن وه‌ڕێ که‌ون. که ده‌نگی فه‌رموونی خانه خۆی- خانه‌خێو هات به ئه‌سپایی چووم له ته‌نیشت مامۆستا هێمن دانیشتم. پیاو نه‌یشارێته‌وه باشه، ویسکیشیان دانا بوو. میوانه‌کان ورده ورده ده‌ستیان به‌نان خواردن کرد. له‌و پرسیاره‌ی ده‌بوو بیکه‌م ئه‌خت و چارم کرد خۆم پێ ڕانه‌گیرا، به‌هیواشی سه‌رم برده بن گوێی مامۆستا و پرسیم،، ئه‌رێ مامۆستا گیان ئه‌و ئاغایه چ کاره‌یه؟،، کوتی،، ئه‌تۆ کاڵه‌ک خۆری یا بێستان ڕن،، که یه‌ک دوو ئیستیکانی خوارده‌وه دیسان لێم دووپات کرده‌وه: ئه‌و جار له‌سه‌ره‌خو وه‌ڵامی دایه‌وه: ،، کاکی خۆم، ئه‌وه مه‌سئولی ویسکی و ته‌دارکاتی حیزبی دیمۆکراته.... حاڵی بووی؟،،). لاپه‌ڕه 34و35 کتێبی هیمن و من، نووسه‌ر هێرش}.
2 – {( له‌و ده‌مه‌دا، پور ئامان ناوێک، ده‌م به‌پێکه‌نین و سه‌رو رووخۆش له‌لای ئاور و قابله‌مه‌که‌ی مه‌لا جه‌لال قوت ده‌بیته‌وه دیاره بوو ناسیاوه. دوای چاک و چۆنی و ئه‌حواڵپرسی ده‌گوت به‌دانسته ناردوویانه به‌لاتاو ده‌گژ مام حه‌سه‌نه‌وه بچێ: - ئه‌یه‌ڕۆ ئه‌وه بۆ خۆت ده‌وکونه ڕێوییه‌ی خزاندووه؟ مام حه‌سه‌نیش که‌سێک نه‌بوو وه‌ختی وا دامێنێ ده‌ستاو له‌جێ پێی ده‌ڵێته‌وه - چیبکه‌م له ناچارییه... تۆ گه‌ر کونێکی خۆشترت پێ شک دێ خێریشت ده‌گاتی. پور ئامان که زانی گه‌یشتۆته پیاوی خۆی زۆری قه‌راخ لێ نه‌کێشاو به قسه کردن له‌گه‌ڵ مه‌لا جه‌لال خۆی ده‌خافڵێنێ.). لاپه‌ڕه 87 هه‌مان سه‌رچاوه}.
3 - {( نانی نیوه‌ڕۆیه خورا بوو، دۆڵ کپ بوو. هه‌ر که‌سه له شوێنی خۆ دریژ بو بوو. ته‌قه‌ی یه‌که‌م ... دووهه‌م.... دۆڵ ده‌نگیدایه‌وه، مه‌ل و باڵداری دارستان وه‌په‌ل و پۆ که‌وتن، ته‌ق زۆرتر‌و زۆرتر ده‌بوو. ده‌تگوت ویزه‌ی گولله‌کان به‌بن گوێماندا فینگه‌یان دێ. تفه‌نگ له‌شان بڵاو بووینه‌وه. ره‌نگ و روومان بزرکا بوو. به‌هاڕه‌ی هێلیکۆپته‌ران پتر تێکچووین، پێمان وابوو گه‌مارۆ دراوین. به‌هاتنی مه‌لا مه‌حمود ئاهێکمان هاته‌وه به‌رخۆ. به‌ڵام زۆر زوو له به‌رچاو غه‌یب بوو... له‌ویمان بیست له (واوان شه‌ڕه، پێشمه‌رگه پێشی به‌ستونی ئه‌رته‌ش گرتووه، شه‌ڕ به‌رده‌وامه). هیچمان شاره‌زای ئه‌و دۆڵ و ده‌راوه نه‌بووین، ده‌بوایه خۆمان به‌چاره‌نووس بسپیرین، پاش هه‌ندێک راوته‌کبر، یه‌ک یه‌ک و دوو دوو له شوێنی دیاری کراو سه‌نگه‌رمان گرت. کاک عه‌لی له هه‌مووان زیاتر په‌شۆکا بوو، له جێی خۆی حه‌جمینی نه‌بوو، هه‌رده‌هات و ده‌چوو. زوو زوو به‌ربینگی به مام حه‌سه‌رن ده‌گرت و ده‌یگوت: - چۆن لێره حاسی بووین؟ ده‌ڵێی چی... چ بکه‌ین. شوینه‌که‌مان زۆر خراپه له‌وانه‌یه بێن هه‌موومان بگرن. - چ نییه نا مه‌ترسێ له خوارێ شه‌ڕه، خۆ ئیشاڵلا نایه‌نه ئێره ... ئه‌تۆ بۆ داناسه‌کنێی؟ - ئاخر شوینێکی وای لێ نییه پیاو خۆی تێدا حه‌شاردا! بریا شوێنێکی وه‌ک تۆم هه‌با! له دووره‌وه ئاگام لێ بوو که مام حه‌سه‌ن به‌سه‌ریدا ده‌گوڕاند و ده‌گوت: ،، بابا ئه‌گه‌ر هێنده ده‌ترسی وه‌ره سه‌ر کۆشی مامی خۆت ،،.). لاپه‌ڕه 91 هه‌مان سه‌رچاوه}. 4 – { لێره‌دا به‌یادی ئه‌و شاعیره خۆش زه‌وقه هه‌ندی نه‌قڵ و نه‌زیله ده‌گێڕمه‌وه که یا راسته‌وخۆ له خۆییم بیستووه و یا خۆم له خزمه‌تیاندا بووم. ساڵێکی ئه‌منیه و ژاندارم بۆ گرتنی هێمن به شلاناوێ وه‌ردێن، مامۆستا هێمن به‌ناچار په‌نا ده‌باته ماڵکێکی تا خۆی بشارێته‌وه. جگه له ژنی ماڵکه، که‌س له ماڵه‌وه نابی، ژنه، که واده‌زانێ ده‌ستاو له‌جێ مامۆستا هێمنی له ده‌ده‌سته نوێنی وه ده‌پێچێ و له‌گه‌ڵ هاتنی ژاندارمه‌کان سمتی وه‌سه‌ری ئه‌و ده‌کاو ده‌ست ده‌کا به ته‌شی رستن. ژاندارمه‌کان ده‌ڕۆن و چ نادۆزنه‌وه مامۆستا هێمن دێته ده‌رێ و به ژنه‌ی ده‌ڵێ: کچێ خودام به‌گژدا کردی خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش گرتبایانم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان جه‌زره‌به ده‌دام. ئه‌تۆ نه‌ده‌کرا قونت وه‌لای خۆاره‌وه‌م بده‌ی؟). لاپه‌ڕه 109 هه‌مان سه‌رچاوه.}.
5 – وه‌ره ماچم ده‌یه ماچی خودایی که بێزارم له ماچی سینمایی. جارێکیان کابراێک فه‌رقی ئه‌و دوو ماچه‌ی سه‌ره‌وه له مامۆستا هێمن ده‌پرسێ ئه‌ویش جوابی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ( جا بۆ که‌رێکی وه‌ک تۆ چ فه‌رق ده‌کا. لاپه‌ڕه 119 هه‌مان سه‌رچاوه.}.
روونکردنه‌وه: مام حه‌سه‌ن – ناوی نهێنی (هێمن) بووه. به‌ڕیز (سلێمان چیره - هێرش) له هه‌مان کۆڕی بیسته‌مین ساڵڕۆژی مه‌رگی شاعیردا چه‌ند دانه له کتێبی (هێمن و من)ی پێشکه‌ش به به‌شدارانی کۆڕه‌که کرد.
هێمن موکریانی، یا هێمن ؟ شاعیر له کتێبی (تاریک و روون)دا سه‌باره‌ت به‌خۆی به‌و جۆره ئه‌ڵێت: {(شاعیری هیچ قازانجی بۆ من نه‌بوو بی ئه‌و قازانجه‌ی هه‌بووه که ئه‌و ناوه دوور و درێژه‌ی ،، سه‌ید موحه‌مه‌د ئه‌مینی شێخه‌لیسلامی موکری له کۆڵ کردوومه‌ته‌وه،، له گوندی لاچین له دایک بووم. دایکم کچی شێخی بورهانه. باوکیشم له تۆره‌ی مه‌لا جامی جۆڕه).}. به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانی شاعیر بریتیه له: (ناڵه‌ی جودایی)- (تاریک و روون) و(پاشه‌رۆک). ئه‌و کتێبانه به ناوی (هێمن)ه‌وه چاپ کراون. ساڵی 2003 له لایه‌ن (کتێب‌فرۆشی هه‌رزان) له ستۆکهۆڵم کتێبێک چاپ‌کرا به‌ناوی(دیوانی هێمن موکریانی)- ئه‌م کتێبه بریتییه له (تارک و روون)-(ناڵه‌ی جودایی)-(پاشه‌رۆک) و (لێره‌وله‌وێ) که به‌ڕێز سلێمان چیره- (هێرش) پێشه‌کی بۆ نووسیوه. له‌کاری وه‌رگیڕان، هه‌روه‌ها چاپکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می که‌سێکدا ده‌سپاکی و ئه‌مانه‌تداری گرنگترین مه‌رجه! ئه‌گه‌ر له چاپی پێشووی کتێبێک‌دا هه‌ڵه‌یه‌ک به‌رچاو که‌وتبێت، له چاپی تازه‌دا به ده‌سنیشان کردن و نووسینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که ئینجا دورسته‌که‌ی ده‌نووسرێت. گۆڕینی ناوی (هێمن) به (هێمن موکریانی) جێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه! جێگه‌ی داخه له‌ناو ئێمه‌ی کورددا ده‌سه‌ڵاتێک، سیستمێک له ئارادا نییه که له‌و جۆره تاوانانه بکۆڵێته‌وه و سزای بۆ دیاری بکات. شاعیر به زاری خۆی هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت: ( شاعیری هیچ قازانجی نه‌بووبی ئه‌و قازانجه‌ی هه‌بووه که ئه‌و ناوه دوور و درێژه‌ی ،، سه‌ید موحه‌مه‌د ئه‌مین شێخه‌لیسلامی موکری،، له کۆڵ کردوومه‌ته‌وه). ئه‌گه‌ر شاعیر به‌باشی بزانیایه‌ت نازناوی هێمن موکریانی بۆ خۆی داده‌نا. ده‌سکاری کردنی نازناوی شاعیر 2 زیانی له خۆ گرتووه.1 – ده‌سدرێژی کردن بۆ سه‌ر مافی شاعیر، بۆ سه‌ر مافی چاپه‌مه‌نی! له کاری سانسۆردا به‌شێک له نووسراوه، یا وتووێژی که‌سێک ده‌قرتێنن. ئه‌و کاره زیان به خاوه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نی. زیادکردن و پێوه‌لکاندنیش هه‌ر هه‌مان کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت. 2 – زیانبه‌خشترین زیانی ئه‌و کاره بۆ ئێمه‌ی کورد، وه‌ک ئه‌زانین ئێمه‌ی کورد به‌هۆی ناهوشیاری خۆمانه‌وه له سیمایه‌کی سیاسی کوردی واته ده‌وڵه‌تی کوردی بێبه‌شین. له‌م ئاواره‌ییه‌دا ئه‌ڵێین:
گۆڕینی ناوی (هێمن) به هێمن موکریانی، یا هه‌ژار به هه‌ژار موکریانی له دیدوبۆچوونێکی ته‌سکی ناوچه‌گه‌رییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئێمه‌ی دووچاری بێ وڵاتییه کردووه. منی سه‌عی کتێبێکی شاعیر له‌ژیر ناوی خزمه‌تکردن به هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی کوردی به‌ناوی (سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مین شێخ لیسلامی)- که‌سێکی دیکه به‌ناوی (هێمن لاچینی)- که‌سێکی دیکه به‌ناوی(هێمن بورهانی)- کتێب‌فرۆشی هه‌رزان به‌ناوی هێمن موکریانی و که‌سێکی دیکه به‌ناوی (هێمن چۆڕی)یه‌وه چاپی که‌ین. له‌م لافاوه چاپه‌دا، نه‌ک جۆڕێک به نسیبی شاعیر نابێت، به‌ڵکو له‌و لافاوه‌دا له ناو ده‌چێت! بۆ ئاگاداری، ده‌مێ ساڵه ده‌وڵه‌تی ئیران پیلانێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه که ئاڵ‌وگۆڕێک له نه‌خشه‌ی سیاسی ئیران‌دا ئه‌نجام بدات و ناوی کوردستان له نه‌خشی ئیران لاببات و ناوچه‌یه‌ک به‌ناوی فه‌رمانداری سه‌نه‌ندج و ناوچه‌یه‌ک به‌ناوی موکریان دابنێت. رێگا به‌خۆم ناده‌م بڵێم ئه‌و که‌سانه‌ی که ناوی هێمن و هه‌ژار، ئه‌که‌ن به هێمن موکریانی و هه‌ژار موکریانی ئاگایان له‌و پیلانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران هه‌یه‌و کاره‌که‌یان خزمه‌ت به‌و پیلانه ده‌کات. به‌ڵام وا باشه هه‌موومان هه‌ست به به‌رپرسیاری بکه‌ین. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک، شاعیرێک، گۆرانیبێژێک ناوی موکریان یا هه‌ر ناوچه‌یه‌کی پێجوان و باشه، بیکات به نازناوی خۆی، به‌رهه‌مه‌کانی به‌و نازناوه‌وه بڵاو کاته‌وه و ده‌سکاری نازناوی که‌سیش نه‌کات. باشترین یادکردن له هێمن ئه‌وه‌یه به‌نامه‌یه‌کی ره‌سمی له چاپه‌مه‌نی کوردی‌دا دان به‌و کاره زیانبه‌خشه‌دا بنرێت و دوا بکرێت که‌س ناوی هێمن موکریانی و هه‌ژار موکریانی به‌کار نه‌باد و سه‌باره‌ت به چاپکردنی ئه‌و دیوانه‌یش به‌ناوی هێمن موکریانی، هه‌ڵوێست بگیرێت، تا ده‌وڵه‌تی ئێران له داهاتوودا بۆ پیلانه‌که‌ی خۆی به‌هره‌ی لێوه‌ر نه‌گرێت. جێگه‌ی داخه ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆڕه‌که‌دا سه‌باره‌ت به هێمن وتاریان خوینده‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و دیوانه‌ی که به‌ناوی (هێمن موکریانی) چاپکراوه، له‌سه‌ر ئه‌و میزه‌ی که وتاریان ده‌خوێنده‌وه دانرا بوو، بۆ خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌کانی (هێمن)یش به‌هره‌یان لێوه‌ر ده‌گرت ، هیچیان ده‌رکیان به‌و تاوانه مه‌زنه که سه‌باره‌ت به کاری چاپه‌مه‌نی ئه‌نجامدرا بوو. نه‌کرد و هه‌موویان به‌سه‌ریا ده‌رباز بوون! سه‌عی سه‌قزی 28 - 4 - 2006
|
|
02/09/2015 |