ساڵێکی تر

 

سه‌ڵاح محمه‌د

ئێستا ئه‌مرم

ته‌رمه‌که‌م وا له‌به‌ر ده‌رگات

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵای عیشقم

شه‌وانه‌ ناگا به‌باڵات

ئه‌مشه‌و دڵی تۆ وه‌ک ته‌مێ

سه‌رابی ڕۆحمه‌و نایگه‌مێ

ئێستا دوورترین ئه‌ستێره‌ی

به‌ختی من تۆی

له‌بیر کردنه‌وه‌ما وه‌ک و شێت

له‌به‌ر بارانا خۆت ئه‌شۆی

دڵم سه‌فه‌ری نه‌زانی

ئێستا له‌سه‌ر شۆسته‌ی شارێ

ناو نیشانی که‌س نازانێ

سه‌رمایه‌تی و

گه‌ڵای نامۆیی و کزه‌باش

دای ئه‌پۆشن

له‌و شۆسته‌و ویستگه‌ دوورانه‌

که‌س بۆ که‌سی تر گڕ ناگرن

کۆتره‌ خنجیلانه‌که‌ی سنگ به‌رده‌

یا به‌سه‌ ئیتر زویرم

ئه‌وه‌نده‌ خه‌م مه‌خۆ مه‌فڕه‌

من و ته‌نیایی سه‌راب نین

به‌ڵام ته‌ممین

ئێخه‌ی که‌نارو دره‌خت و

شاران ئه‌گرین

به‌ڵام وه‌ک باران که‌ بارین

ئیتر ئه‌مرین

کێ دڵۆپێکی سه‌ر ڕووی خۆی

جارێکی تر به‌دی ئه‌کا

ته‌نها ویستگه‌و غه‌ریب نه‌بێ

من و عیشقێکی فڕیوی

دره‌ختی عومری زڕ نه‌بێ.

 

           

 

02/09/2015