هێشووه شیعر
سالار
جه‌وهه‌ر..... به‌شێتانه خۆشم ئه‌وێ ی چونکه گوڵم من شێتم........ شێت مردن نه‌بێت من و تۆ هه‌ر بۆ یه‌ك ئه‌بین مه هێڵه شه‌و به سه‌ر باڵای ڕۆژی ئه‌وینا ڕاکشێت بۆ یه‌ك ئه‌بین ئه‌ی هێشتاکه نه‌تبیستووه قسه له زارۆ........ یا له شێت * * * * * بیرم ناچێ ...... که پێم ووتی خۆشم ئه‌وێ ی ڕه‌نگت گۆڕاو ........ تووڕه بووی لێم ووتم بڵێ ی تاوانێکم ئه‌نجام دابێ و بووبێ به جێگه‌ی دڵ ته‌نگی ! ، چه‌ند خۆش بوو لام تۆ له من تامه‌زرۆ تر بووی _ ووتت گوایه خۆشت ئه‌وێم ئه‌ی بۆ ساڵێکه بێده‌نگی… * * * * * به‌فره بارێ کلو.... کلو سپی.... سپی،،، دێنه خوارێ ئه‌م گه‌ردوونه هه‌ر ئه‌یه‌وێ په‌ستم بکا بۆ ناتوانێ به‌فرێکی وه‌ك چاوی ڕه‌شی تۆ دابکا..... * * * * * ئیره‌ییم به به‌ختم ئه‌برد تۆش پێت ووتم چه‌ند کڵۆڵی.... کورد ووته‌نی:_ گه‌ر بچیته سه‌ر ڕووبارێ ڕا ئه‌بینم یه‌ك دڵۆپێ ئاو نه‌بینی سه‌ر باری ئه‌م به‌خته هه‌شه ده‌روونت هێنده پێ ی گه‌شه منیش ووتم قه‌یدی چی یه گرنگ به‌ختم،. وه‌ك چاوه‌کانی تۆ ڕه‌شه.
|
|
02/09/2015 |