پرسیار سالار جه‌وهه‌ر خۆ تۆ به‌ردی ئه‌و که‌ژه نی تا بێ دڵ بی خۆ تۆ مشتێ بیابان نی تامه‌زرۆی ماچێکی گوڵ بی تۆش وه‌ك منی..... ئازار ئه‌چێژی..... هه‌م مژده‌ش هه‌م ژان ئه‌تگرێ . .... هه‌م خه‌نده‌ش هه‌م به سۆز ئه‌شنێ ی. ... هه‌م هیواش هه‌م دووری چاوت ته‌ڕ ئه‌کا و هه‌م ساتی دژواری ته‌نیاش خۆ تۆ به‌رد نی.... تۆ وه‌ك منی..... من دووری چه‌ند جار کووشتوومی .... دڵنیام تۆش من شه‌وی ته‌نیایی چه‌ند جار... تا کازیوه گریاندوومی........ دڵنیام تۆش ئیدی بۆچی.... گومانم هه‌بێ له خه‌مت یه‌کتای پڕ ئازاری ژه‌مت ئیدی بۆچی! گومانم بێ له بێ نازیت ڕۆخانه‌ی چاوت شه‌وانه... له حه‌ژمه‌ت دووری و بێ ڕازیت ئیدی بۆچی... لێت بپرسم یادم ئه‌که‌ی؟ یا هه‌ر ناتپه‌رژێ و سه‌ر قاڵی وه‌ختێ دووربم ڕه‌نگت زه‌رده یا هه‌میشه گۆنا ئاڵی خۆ تۆ گه‌ڵاێێ وه‌ریو نی شنه‌یه‌کت پێ نه‌مێنێ خۆ تۆ چڵی له دره‌خت دابڕیو نی مه‌لێ له‌سه‌رت نه‌خوێنێ تۆش وه‌ك منی.... تۆش وه‌ك منی ئێ تۆش به عه‌شقێ زیوینا.. په‌یامی خوایی ئه‌چنی ئیدی بۆچی لێت بپرسم... له هه‌راسانی و له گومان له ترس و ساته‌مه‌رگی تۆ بۆ چاره‌نووسی دابڕان.... خۆ تۆ به‌ردنی تۆ وه‌ك منی....
|
|
02/09/2015 |