ململانێی ئه حزابه کانی عێراق به ره و چ ئامانجێک؟

 

له م  بابه ته دا ده مه ێت ئیشاره تێک  به جێگاوڕێگای کۆمه ڵگه ی عێراق له نێو ململانێی پارته سیاسیه کانی ئه مڕۆدا بده م، وه ئه گه ربکرێت ئه و خاڵه لاوازانه ش دیاری بکه ین که ئه م کۆمه ڵگایه ی والێکردووه، له بونیاتی خۆیدا، هاوچه شنی ته سلیم بوویه ک وبێئیراده یه ک  به قازانجی خۆی به دیارکه وێت.

ده کرێت بڵێین، له سروشتی به ره وپێشچوون و ئاڵوگۆڕه کاندا، هه میشه کۆمه ڵێک خواست و ئامانج بوون به به شێک له هه ر بزاوتێکی ئاڵوگۆڕهێنه ردا، که کارکرد بووه بۆ له نێوبردنی ئه و ده سه ڵاته ی  به دیهێنه ری خواسته گشتیه کان  نه بووه.

 بۆیه هه رده م سروشتی مرۆڤ وابووه، به شوێن پرسیاره بێوه ڵامه کاندا گه ڕاوه و خۆی بۆ هیلاک کردوه و له و پێناوه داقوربانیداوه، به جۆرێک له به رده م هه رچ هه ڕه شه یه کیشدا به چۆکدا نه هاتووه، بۆ وه ده ست خستنی پرسیاره بێوه ڵامه کانی.

ده کرێت بڵێین کۆمه ڵگه ی عێراقی، وه ک زۆرێکی کۆمه ڵگه ڕۆژهه ڵاتیه کانی دیکه ی ڕۆژهه ڵات، به شێک بووه له وبه کاربراوه ی به دیهێنه ری ئامانجه کانی ده سه ڵات وخۆیشی هه رکات زه ره رمه ندی یه که م بووه.

ئه و ململانێ وکێشمه کێشه ی نێوان پارته کانی ئه مڕۆی عێراق، بۆ به دیهێنانی ئامانجه کانیان، بووه به به شێک له زیاتر کردنی جیهانی نه هامه تی و وون کردنی سه ره تایترین پێگه ی ئه خلاقی پێناسه ی ژیانی کۆمه ڵگه.

دیاره ئامانجێک، که هه ریه ک له م پارتانه به شوێنیه وه ن، ئامانجێک نیه بۆ قازانج وخۆش گوزه رانی هه موان،ئه وه نده ی ئامانجێکه بۆ وه ده ست هێنانی پله و پایه و جێخستنی پێگه ی خۆیان، به سه ر پاشه ڕۆژی کۆمه ڵگه وه.

له م نێوه نده دا ئه وه ی پێویستی ئه م پارتانه یه، ئه وه یه هه ریه ک بتوانێت مه یلی کۆمه ڵگه بۆ خۆی کێشبکات.

وه بتوانێت زۆرترین خه ڵک وه پاش خۆی بخات بۆ به ده ست هێنانی ئامانجه کانی.

ئه گه ر بڵێین دژایه تیه کانی نێو ئه م پارتانه، کارکردنه بۆ به دیهێنانی ژیانێکی ئاسووده و ئاسایش به کۆمه ڵگه،پێم وایه ده که وینه هه ڵه یه کی زۆر مه زنی مێژووییه وه، چونکه ئه وه ی که به شوێنیدا نه گه ڕێن و ئامانج نه بێت

له ستراتیجی ئه م پارتانه دا، ژیان و گوزه رانی کۆمه ڵگه یه. به ڵام ته نها هۆکارێک که خودی ئه م پارتانه ی ئه مڕۆی عێراق، به قازانج بۆیان ماوه ته وه، داماوی و دواکه وته یی ئاستی هۆشیاری خودی میلله ته.

میلله تێک که هه رساته، خۆی وه ک درێژه پێده رێکی مانه وه ی ته مه نی ئه م سیاسه تانه ده ستنیشان بکات و له

هه مان کاتیشدا خۆی وه ک کۆیله یه ک ببینێته وه، که خاوه نی هیچ ئیراده یه ک نیه بۆ گه شتنی به بڕیارێک، ئاماده یی خۆی نیشان بدات بۆ قبووڵ نه کردن و ته سلیم نه بوون به خواسته حیزبیه کان.

ئه مه به شێکی که می کۆمه ڵه هۆکارێکن، هه میشه له خۆنوێکردنه وه دایه بۆ ده ربڕینی جیهانێک که خواستی بێئیراده یی به سه ریدا زاڵه. دیاره بونیادی ئه م کۆمه ڵگه یه هه ر له سه ره تاوه، واڕاهێنراوه که نه ریتی دواکه وتوانه به سه ریدا زاڵبکرێت و خودی ئه م مرۆڤانه ش له کۆیه کدا نه یان توانیوه بگه ن به ئه و پرسه ی که خودی  خۆیان بکه ری ڕاسته وخۆی وه رچه رخان و مانه وه ن له یه ک کاتدا. ئه گه ر به وردی چاوێک بگێڕین به سه ر ئه و دیمه نانه ی  که له نێو بازنه ی په یوه ندیه کانی ئه م کۆمه ڵگایه دا ده سوڕێته وه،ئه و دیمه نه ده بینین که ئه م میلله ته ئه وه نده ی هه وڵی داوه خۆی وه ک میلله تێکی( کاسب)و داماو وگوێ له مستی واعیزه کان  نیشان بدات،ئه وه نده خۆی وه ک ئه و بڕیارده ره نیشان نه داوه،بۆ وه( کۆ) کردنی هێزوتواناکانی خۆی و ببێته په رچه کردارێک له به رده م خواسته ناڕه واکانی ئه م ئه حزابانه. که به رنامه کاریان له سه ر تێک شکانی  ئیراده ی میلله ته و هه وڵێک نیه بۆ گه ڕانه وه ی ژیان بۆیان. بۆیه میلله ت هه روه ک وتمان، خۆی وه ک ئه و کاسب کارو وه به رهه م هێنه ری منداڵخستنه وه یه، نیشان ده دات و کاری سیاسی و به ڕێوه بردنی ژیانی ئابوری وپه روه رده یی وکۆمه ڵایه تی به جێهێشتووه بۆ سیاسه ت مه داران و ده سه ڵاتێک که خودی خۆی به شێکی کاریگه ره له به فه رز کردنی به سه ر خۆیدا.

لێره دا ئه وه مان بۆ ڕون ده بێته وه که کۆمه ڵگه ی عێراقی، هه رکات، خۆی به شێکی کاریگه ر بووه له ده ورانی گۆڕانه کانداو  یه که م و زۆرترین قوربانیشی به نسیب هێناوه بۆ خۆی، له گه ڵ ئه وه شدا له هه رساته و له گه ڵ هه ر گۆڕانێکدا، دیکتاتۆرێک و سیستمێکی سته م کاری به شوێن خۆیدا به جێگه یاندووه.

کاتێک که کۆمه ڵگه نه ی توانی هه ست به ئه کتیڤ بوونی خۆیبکات، و  وه ک لاوازێک سێبه ری خۆی له هه ڵسوڕانه کانی خۆیدا ببینێته وه، حه تمه ن ئه وکۆمه ڵگه یه خۆی ده بێت به به شێک له و به ڵایانه ی ڕوبه ڕوی ده بێته وه.

ئه گه ر کۆمه ڵگه له گه ڵ ته واوی ئه و هه نگاوانه ی ده ینێت بۆ پێشه وه،جێگه پێی خۆی نه ناسیه وه له چ ئاستێکدایه، چۆن ده کرێت بڵێین ئه و کۆمه ڵگه یه به چۆکدانه هاتوه له ئاست ده ورانێکدا، پڕاوپڕ سونه ته کانی ژیانی تێدا خنکێنراوه.

ده کرێت وێنه ی کۆمه ڵگه هه ستیارو ئه کتیڤه کان هه ست پێبکه ین، له ئاڵوگۆڕه کاندا و ئه گه ر له ئه زمونێکدابه شکست خۆیان و داواکانیان بینیبێته وه، ئه وه بێگومان له خه بات کردن بۆ وه ده ست هێنانی داواکانیان بێوچان کارایان بۆ کردووه و ئاماده نه بوون جۆری ئه و ئه زمونه ی ڕابردویان دوباره بکه نه وه.

به ڵام له کۆمه ڵگه ی عێراق و زۆربه ی کۆمه ڵگه ڕۆژهه ڵاتیه کاندا، دووباره بونه وه ی جۆری ئه و ئه زمونه تاڵانه به جۆرێک بووه به کاڵایه ک و به باڵایاندا بڕاوه،  ده ڵێی تاپۆ کراوه، دوباره بوونه وه ی جۆری ئاوه ها ژیانێک.

ته واوی ئه و ئاڵوگۆڕه ی له دوای ڕوخانی ڕژێمی به عسه وه، به سه ر پێگه ی کۆمه ڵایه تی خه ڵکی عێراقه وه هاتوه:

بریتی بووه له ململانێی نێو خودی پارته کان و خوڵقاندنی جیهانێکی به رین له ناکۆکی و په نابردن بۆ کاولکردنی ژێرخانی ئابوری و له هه مان کاتیشدا، به ڕێخستنی شه ڕو ململانێ له نێو کۆمه ڵگه و یه که به یه که ی تاکه کانیدا.

 خودی سیاسه ت و فه لسه فه یه ک که بووه به ئامانجی ئه م ته سویره سیاسیه ی ئه مڕۆی عێراق، و به رچاو خستنی وڵاتێک به شێوه ی قه سابخانه یه ک ، له بری ئه وه ی گوێبیستی ئاوازی سه مفۆنیایه ک بیتو ئاهێکی ئاسوده به

جه سته دا گوزه ربکات، هاواری (ئه ڵڵاهوئه کبه ری) شمشێر به ده ستی سه ده کانی جه هاله تت وه به رگوێ ده که وێت له گه ڵ قیژه و ناسۆری سه ربڕاودا،له یه ک کاتدا، له لایه کی که وه دیسان گوێبیستی (ئه ڵڵاهو ئه کبه ری) واعیزه کان ده بیت و بانگهێشت ده که ن بۆ ته سلیم بوون. ئه مه گه ڕانه وه یه بۆ سه رده می خه لافه ت و زیندوکردنه وه ی ده ورانی (مه عاویه و عوسمان و عه لی).

ئه مه یه ململانێ و ئامانجی حیزبه سیاسیه کانی ئه مڕۆی عێراق، گه ڕانه وه بۆ سه ده کانی جه هاله ت و خولقاندنی جیهانێک له به ربه ریه ت و هه ڵوه شاندنه وه ی هه ر پێگه یه کی ئینسانی بوونه؟

تایه ر حاجی حه سه ن

23/04/2006

هۆڵه ند

 

 

           

 

02/09/2015