دیموکراسیه ت و ده سه ڵات، دووچه مکی جیاواز و له هه مان کاتدا
دوو تێگه یشتنی نابه رابه ر له خۆنیشان ده دات. بۆ
وێناکردنێکی ئه م دوو چه مکه له مێژینه، هه نگاوێک یان زیاتر
له هه نگاوێکمان پێویسته، ئاوڕێک له ڕابردوو بده ینه وه، له
نێو کێشمه کێش و ململانێی نێوو ئه م
دوو هێله
به یه ک نه گه یشتووه. تێگه یشتنێک و گوزاره کردنێک به نێو
واقعیه ت و له یه ک نزیک بوونه وه ی ئه م دوو تێڕوانینه، ده
مانخاته نێو تێڕامانێک و لێکدانه وه یه کی جیدی و دیاله
کتیکانه ی خودی به ئامانج گه یشتنێکی دروست بۆ پێناسه یه ک ، چ
له ڕووی تیئۆری و پراکتیکیه وه لێی بڕوانین و له هه مان کاتدا
خه رمانه ی ئه م ململانێیه له به رچاو بگرین له نێو پاراستنی
به رژه وه ندییه کدا که ئامانج به خته وه ری مرۆڤه کان بووه؟
کێشمه
کێش و ململانێی به رژه وه ند خوازی گرتنه ده ستی ده سه ڵات،
به مانا گشتیه که ی، خۆی له و چوارچێوه و نێوه نده دا پێناسه
ده کات وچینێک دێنێته ده ره وه له به ده ست ڕاگه شتن و قۆرخ
کردنی به ڕێوه بردنی ژیان له به شه جۆراو جۆره کانیدا و له هه
مان ساتدا په ل هاویشتن بۆ به ده ست خستنی ڕه گی سه ره کی و
بڕبڕه پشتی به ره و پێشچوون و دروست کردنی دژایه تیه نابه رابه
ریه کان، که جه مسه ره واقعیه که ی بنه ما ئابوریه کانی ژیانه.
ئه م
جۆره ده سه ڵاته، له په یوه ند به چه مکی دیموکراسیه وه، وه ک
ئه و دڵداره سه رشێت و شه هوه ت بازه وایه که له گه ڵ دڵداره
که یدا هه رچ جۆره نه رمیه ک بۆی بکرێت خۆی ده رده خات، تا ئه
و ساته ی تێر بوونی شه هوه ته که ی خاو ده بێته وه و پاش ئه وه
جۆرێک له
دووڕوی
وه ده رده خات له گه ڵ دڵداره که ی بۆ ئه وه ی لێی دور بکه
وێته وه و په ل بهاوێژێت بۆ چه ندانی دیکه، ده سه ڵاتی نابه
رابه ریش له ساته وه ختی سه رکه وتنیدا هه مان ئاوازو سۆز
نیشان ده دات له گه ڵ هاوڵاتیانیدا تا کاتی خۆ قایم کردنی و
دڵنیا بوونی خۆی به سه ر کورسی ده سه ڵاته که یه وه و لێره وه
بوونی دیموکراسیه ت کاڵ ده بێته وه و ته نها له سه ر لاپه ڕه
کان و ده ربڕینه کاندا به دی ده کرێت و له ئه رزی واقعدا بوونی
خۆی له ده ست ده دات.
لێره وه
ده توانین بگه ین به خوڵقاندنی جیاوازی نێو ئه م دوو چه مکه،
چونکه چه مکی دیموکراسیه ت، هه ر له سه ره تای بۆ چوونه
دێرینه کانی فه یله سوفانی یۆنانی و ئه وانه ی پێش ئه وانیش،
مانای دیموکراسیه ت ده گه ڕێته وه بۆ ده نگی ( زۆرینه) واته
وه رگرتن و به دواداچونی ڕه خنه و جێبه جێ کردنی پێداویستیه
گشتیه کانی کۆمه ڵگه له هه موو بواره جیاجیاکانداو فه راهه م
کردنی ئازادی گشتی و بوار کردنه وه بۆ توانیه کانی تاک و له
کۆدا پاراستنی به رژه وه ندی سه رتاسه ری کۆمه ڵگه.
ده سه
ڵاتی زۆرینه، یانی به ده ست خستن و زه مانه ت کردنی گوزه رانێک
سه رجه م تاکه کانی نێو ئه و کۆمه ڵگه یه بتوانن له ئاره زووه
سه ره تاییه کانی خۆیان به هره مه ند بن و سه پاندنی بیروڕایه
ک به جه بر خۆی نه خزێنێته نێو ئه م له زه ته ی ژیان و
پاراستنی خۆشگوزه رانی و ئیلتیزام کردن به ڕه وابینینی مافه
گشتی و تاکیه کان دوا ئامانجی نێو ئه و ده سه ڵاته بێت.
چه مکی
ده سه ڵات، یانی به ده ست خستن و قۆرخ کردنی پێناسه گشتیه که ی
ژیان له لایه ن چینێکه وه بۆ چه وساندنه وه ی چینێکی که ی نێو
کۆمه ڵگه. چونکه کاتێک ده ڵێین ده سه ڵات ، کۆمه ڵێک ماناو
لێکدانه وه مان ڕووبه ڕوو ده بێته وه. به جۆرێک گه ڕانه وه
شمان بۆ نێو مێژووی ڕابردوو ده مان خاته نێو بازنه ی لێکدانه
وه لێک نه چووه کان، واتا، بوونی جیاوازی و چه وساندنه وه ی
مرۆڤ له لایه ن مرۆڤه وه.
ده سه
ڵات ئه گه ر داڕشتنی قه واره یه ک بێت بۆ به رژه وه ند خوازی
چینێک، به مانای ئه وه دێت، پێوه ره سه ره تایی و گشتیه کانی
زینده وه رێک که توانای بیرکردنه وه و هه ڵسوڕانی هه یه، بۆ
گۆڕان و به ره و پێش بردنی پێویستیه کانی خۆی له بنیات نانی ئه
ڵته رناتیفی گۆڕانی سروشت به قازانجی خۆ، ده که وێته ژێر
پرسیارو، چه وساندنه وه و به رژه وه ند خوازی ئابوری زاڵ
جێگای به ها گرنگه گشتیه که ی مرۆڤ ده گرێته وه.
ئه گه ر
ده سه ڵات، ئه و میکانیزمه بیت وه ک تائێستا له مێژووی له مه و
به ری نێو ململانێکاند خۆی پێناسه کردووه و بینراوه، بریتی
بووه:-
له ده سه
ڵات گرتنه ده ستی چینه داراکان و خاوه ن کۆمپانیا گه وره کانی
جیهان بۆ به ڕێوه بردنی ژیان و دامه زراندنی ده یان دام و ده
زگاو نووسینه وه ی ده ستور گه لێک که به خاتری پاراستنی ئه م
ده سه ڵاتانه نووسراواته وه. واته پاراستنی قازانج و وه ده
ستهێنانی هه رچی زیاتری که ڵه که کردنی سه رمایه، که واته ده
سه ڵات به جۆرێک خۆی به پارێزه ری لایه نه ئابوریه که ده زانێت
و لێره وه به شی سه رخانی کۆمه ڵگه ش داده ڕێژێت. له م گرێبه
سته وه ده گه ینه ئه و خاڵه ی که ده سه ڵات له چه مکی خۆیدا
مانای گه یاندنی جیهانێک له
نابه
رابه ری نێو چینه کان نیشان ده دات.
لێره وه
ده کرێت له م دوو چه مکه تێبگه ین و بپرسین بۆچی هه رده م ده
سه ڵات واته دهسهڵات داران دێن خۆیان له نێو چه مکی
دیموکراسیدابه یان ده که ن وهه ر له م ڕێگه یه شه وه بانگه شه
بۆ جیهانێک له ئازادی و به خته وه ری و مافی مرۆڤ ده کرێت؟
دیموکراسیه تێک که له نێو ده سه ڵاتێکی نابه رابه ردا، خۆی ده
نخشێنێت، نتوانێت هیچ هێما وئامانجێکی گشتی بپێکێت، ئه وه نده
ی به قازانجی خودی ده سه ڵات به دیار ده که وێت.
دیموکراسیه ت ته نها ئه وه نیه، له ڕێگه ی سندوقه کانی ده
نگدانه وه به ده ر بکه وێت، له کاتێکدا له نێو خودی ژیانێکی
پراکتیکیدا، گێژاوێک له نایه کسانی و ناجۆری له ئاسته کانی
ژیاندا ببینرێت. ئه وه ش تائێستا له نێو جیهانی ڕۆژ ئاوادا ده
بینرێت و به ده ست هێنراوه،
بهرههمی خه بات و ململانێی نێو چینی ژێر ده سته بووه و ده سه
ڵاتی ناچار کردووه، گوێ له داوا ڕه واکان بگرێت و بچێتته
ژێرباری ئاڵوگۆڕێکه وه،به رژه وه ندی لانی که می ژیان دیاری
بکات و سوونه ت و یاسایه ک دابڕێژرێت، ناچوون یه که کان به
جۆرێک کاڵبوونه وه ی پێوه دیار بێت.
واته به
دامه زراندنی دام و ده زگایه کی مه ده نی و لێپێچینه وه له
خواست و داواکاریه کانی ژیان به ڕه وا ببینرێت. بوونی ئاوه ها
دامه زراوه یه ک ده رگاکان واڵاده کات بۆ پێگه یاندن و په روه
رده کردنی جۆرێک له کۆمه ڵگه یه کی ته ندروست، یانی نه مان و
وون بوونی سه دهکانی ناوه ڕاست که یاسای کڵێساکان بڕیارده ری
شێوه گشتیه که ی ژیان بوو.
به ڕای
من یه کێک له و خاڵه گرنگانه ی وای کرد کۆمه ڵگه ڕۆژئاواییه
کان پێشکه وتنێکی به رچاو به خۆوه ببینێت، خۆی له و ده ست
بردنه داده بینێته وه بۆ دامه زراندن و بنیات نانی کۆمه ڵگه یه
کی مه ده نی و جیاکردنه وه ی (دین) له ده وڵه ت و کرانه وه بۆ
داهێنان و دابین کردنی مافه سه ره تاییه کانی کۆمه ڵگه و
ئازادیه تاکیه کان، واته سڕینه وه ی جیهانبینی ترس و ده ست
تێوه رنه دان له تایبه ت مه ندیه کانی تاک به شێکی گرنگی نێو
ئه م خه باته یان بوو له پاش تیاچوونی ئایدیای سه ده کانی ناوه
ڕاست.
ئه گه ر
له م تێگه یشتنه ی سه ره وه سه یری کوردستان بکه ین و له جێگه
و ڕێگه ی چه مکی ده سه ڵات و دیموکراسی بڕوانین، خۆمان له نێو
قه واره یه کی ته واو جیاوازدا ده بینینه وه. پێش وه خت
پێویسته، بزانین کوردستان له کوێی ئاڵوگۆڕه کاندایه و به ره و
چ ئامانجێک له
هه نگاو
هه ڵگرتندایه، چونکه ئه گه ر هه ست به و وێنا کردنه نه کرێت که
هه ر حکومه ت و ده سه ڵاتێک له هه نگاوناندایه بۆ پێگه یشتن و
وه ده ست خستنی ده سه ڵاتی سیاسی خۆی، ده که وینه نێو چه
مکێکی هه ڵه وه و ڕه نگه نه توانین خاڵه بنه ڕه تیه کان دیاری
بکه ین.
کوردستان
وه ک ئه وه ی به شێکه له تێکه ڵه یه کی کۆمه ڵگا ڕۆژهه ڵاتیه
کان، واته کۆمه ڵێک خاڵی هاوبه ش کۆیان ده کاته وه له نێو
پێناسه و تێفکرینه گشتیه کان و چوارچێوه یه ک که بۆ به ڕێوه
بردنی کۆمه ڵگه هه یانه، لێره وه بۆمان ڕوون ده بێته وه،
کلتوورو سه پاندنێکی
پیاوسالارانه و عه قڵیه تێکی مه زهه بی و بوونی جیاوازییه کی
به رچاو له نێو په یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه کانداو ده ست بردن
بۆ نائومێد کردنی هه ر ئومێدو ئاره زوویه ک که تاک هه یه تی و
داخران له به رده م کرانه وه دا، وه ک فه رهه نگێکی باو و گشتی
به شێکن له چوارچێوه ی ده سه ڵاته ڕۆژهه ڵاتیه کان.
ئه کرێت
بڵێین، له کۆمه ڵگه یه کدا مه زهه ب واته( به ئیسلامی کردنی
ئجباری ئه جمه عین)و به شێکی سه ره کی بێت له داڕشتنه وه ی ده
ستوورو یاسادا، به چ جۆرێک ده توانین بڵێین چه مکی دیموکراسیه
ت و جیهان بینی مه ده نیه ت ده توانێت له م بۆشاییه دا جێگه ی
ببێته وه. له کاتێکدا ڕۆژانه، بێئه ندازه بێمافیه کان به ده ر
ده که ون و په نابردنی به شێکی زۆر له ژنان بۆ خۆسووتاندن،
بووه به کارێکی ڕۆژانه ییان. ئه مان هه مووی هێمایه کن بۆ
دڕنده ی و زه بروزه نگی جیهان بینی دواکه وتوویی.
جیهان
بینی دیموکراسیه ت، به مانای داڕشتنه وه ی ده ستورێک که مافه
سه ره تایی و بنچینه حورمه ت ئامێزیه کانی هه موان جێگای خۆی
تێدا کردبێته وه و دابین کردنی مافی ژیانی گشتی له هه موو
ڕووه کۆمه ڵایه تی و ئابوری و دوور له ڕیکلامه کانی شاری( خه
ونه کان) و
(به هه
شتی شاره کاندا) که ڕۆژانه ڕیکلامه کانیان بێزار به خشن به
ڕووی زۆرینه دا، چونکه له م دوو جێگایه دا هه موو پێداویستیه
کان به ر قه راره و 24 کاژێر کاره با بوو نی هه یه، هه ر له م
ته نیشته وه یان جیهانێک له چه وساندنه وه هاواریه تی.
له کۆمه
ڵگایه کدا که هێشتا شه ره ف له ناو گه ڵدا ده بینێته وه و
ده یکات به ڕه مزو پێوه ره کانی ژیان و جوا نیه کان ده
شێوێنێت و ده سه ڵاتێک تا دێت، جیهانبینی ترس و هه ڕه شه به
شێکن له کارکرده کانی بۆ نێو خولیا گشتیه کانی کۆمه ڵگه،
ناتوانین بگه ین بهو مهبهسته ی بڵێین، دیموکراسیه ت له م
نێوه نده دا جێگای ده بێته وه.
من بۆ
خۆم، به گومانم له ته واوی کۆمه ڵگه ڕۆژهه ڵاتیه کان و ده سه
ڵاتێک که سه پێنراوه و به رده وام له نوێبوونه وه دایه، چه مکی
دیموکراسیه ت بتوانێت پێگه ی خۆی تێدا قایم بکات؟
هه رچ ده
سه ڵاتێک توانای ئه وه ی هه بوو دیموکراسیه ت له گه ڵ خۆیدا
بگونجێنێت، یانی ده بێت ئاماده یی ئه وه ش له خۆ بگرێت،خۆ هه
ڵوه شاندنه وه و جیاکردنه وه ی (دین) له ده وڵه ت و دانانی
یاساو ده ستورێک که مرۆڤ نه بێته (کۆیله) ی ئه و یاساو ده
ستوره،به ڵکو به پێچه وانه وه یاسا و ده ستور له خزمه ت
ڕێکخستن و کرانه وه و به ره و پێشچوونی کۆمه ڵگه بێت به هه
موو لقه کانیه وه.
ئه وه ی
تا ئێستا له م ئه زمونه ی کوردستاندا به رچاو ده که وێت،
دووباره کردنه وه ی هه مان کلتووره ڕۆژهه ڵاتیه که یه، واته
قۆرخ کردنی ته واوی دام و ده زگا سه ره کیه کانی ژیان له لایه
ن ده سه ڵاته وه و فه رز کردنی یاسا گه لێک که به رژه وه ندی
گشتی له به رچاو
نه
گرتووه و بووه به به شێک له پێشێل کردنی مافه سه ره تاییه کان
و نه بوونی داد وه ریه کی کۆمه ڵایه تی بۆ به خشینی هه قی
ئازادانه ی ژیان به شێوه یه کی ڕه وا بۆ هه موان، یانی دابین
نه کردنی داهاتویه کی ڕوون که کۆیه ک بتوانێت ڕابردووه تاڵه
که ی له نێو ژیانی
پڕ له مه
رگه ساتی و ترس و جینۆساید کردندا بڕه وێته وه و گه شبینی ببێت
به ئامانجی کۆشسه کانی بۆ به رده وام کردنی سونه ته کانی
ژیان. ده سه ڵاتی کوردی، به ڕیکلام و بڵند گۆکانی ناتوانێت خۆی
به ده سه ڵاتێکی دیموکراسی به یان بکات، ئه گه ر بێت و پرۆژه
گه لیک
له به
رنامه که یدا نه بێت بۆ جێگا کردنه وه ی جیهانبینی ئازادی و
کرانه وه به ڕووی مافی ئینسانی بوونی هه ر که سێکدا و رێز
گرتن له ته واوی ناڕه زایه تیه کان و کار کردن بۆ ئاڵوگۆڕێکی
بنه ڕه تی له چه مکی یاساو ده ستوره کانیدا، له م خاڵه وه ده
توانرێت کار
بۆ
جێپێخستنی جیهانبینی دیموکراسیه ت بکرێت.
25/05/2006
هۆڵه
ند
|