تاوانێک که هیچ پاساوێک قبووڵ ناکات؟

 

به پێی هه واڵێک که له سایدی( په یامنێر) ی ڕۆژی 7 /5 /2006 دا بڵاو کراوه ته وه، سه رژمێرییه ک ده رده خات که له لایه ن (نه ته وه یه کگرتووه کان)ه وه کراوه وئامارێکی  8  ملێونی بێوه ژن دیاری ده کات له مڕۆی عێراقداو له درێژه دا ده ڵێت ڕۆژانه 90 -100 ئافره ت به هۆی کاره توندوتیژییه کانه وه بێوه ژن ده کرێن.

به تێپه ڕ بوونی ڕۆژ به ڕۆژی بارو گوزه رانی جێگه یه ک که ناوی عێراقه، زنجیره دراما بێکۆتاییه که ی کوشتن و ترس و تۆقاندن ڕوو له سه ره و ڕۆژانه هه واڵی چه نده ها ڕوداوی جه رگ بڕو دوور له هه ر پرنسیپێکی عه قڵانی ده بین.

ئه مه ش له کاتێکدایه، هه موو زنجیره درامایه ک کۆتاییه کی هه یه، به ڵام ئه م دراما مه رگه سات ئامێزه، هه ر ڕووله زیاد بوونه و کۆتاییه که شی دیار نیه!

زیندوو کردنه وه و به رز راگرتنی بیری تایفه گه ری و گه ڕان به شوێن پێانسه ی تۆڵه سه ندنه وه دا، به شێکی زیندوی نێو ئه م درامایه ن و خاوه ن مێژوویه کی دێرین و کۆنن له مێژووی عێراق دا. دیاره له هه رساته و سه رده مێکدا، به جۆرێکی جیاواز به دیار که وتوون وبه پێی ته وازنی هێز جێگه و پێگه ی خۆیان دیاری کردووه. مه به ست له به به رچاوگرتنی جێگه و پێگه ی ئایدولۆجیای ئیسلامه وه ک ئایدیای فکرییان و خودی ناکۆکی نیو دوو تێڕوانیین و دوو تێگه یشتن و دوو بۆ چوونی جیاواز بۆ سه پاندنی توانییه کانیان، زۆرترین شوێن پێی خۆی داناوه و له لایه کی دی تێگه یشتنه ته عه سوبیه شۆڤێنی و قه ومپه رستیه که ی باڵی کۆنه په رستی عه ره ب، به شێکی که ن له به ره و پێش چوونی ئه م زنجیره درامایه. له هه مان کاتدا، ستراتیجیک که سیاسه تی ئه مریکاو (بۆش و بلێر) شوین که وته یین له عێراقدا، به شێکی که ی نێو خودی ئه م ململانێیه مه رگه سات باره ن.

کێبه رکێی نیو باڵی ئیسلامی سیاسی به ئه ندازه یه ک  ڕوو له ماڵوێران کردن و خاپوور کردنی هه رچ پێگه یه کی ئه خلاقی مرۆڤ بوونه، که پانتاییه کی نه هێشتووه ته وه بۆ هه ناسه دانی کۆمه ڵگه و به زه بری کوشتن و تۆقاندن،به هیوایه خۆی بسه پێنێت به سه ر ته واوی کۆمه ڵگه داو گۆمی خوێنێک که هه ڵیساندووه، ئه گه ر وابڕوات چاوه ڕێی ئه وه ی لێده کرێت ده ریایه ک پێک بهێنێت!

ئه و دیمه ن و وێنانه ی ڕۆژانه کافین بۆ ئه وه ی تێبگه ین ده بیت چ هه ڵوێسته یه ک بگرین له به رده م  دڕنده یی و وه حشیه تی ئه م ده رهاویشته نامرۆڤانه یه دا. به ڕاست ده ورانێک که ئه مڕۆ میلله تی عێراقی پێدا تێده په ڕێت،شه رمه زاریه کی زۆر بێوێنه یه به نێوچاوی باڵی شۆڤێنستی عه ره ب و سه رانی بره و پێده ری ئایدۆلۆجیای ئیسلام.

گه واهیه ک که خودی ئه م مه زهه به نیشانی ده دات، له  ماڵوێران کردنی نێو خودی ئه م دوو تێگه یشتنه دا، ڕاستی نه توانینی پێکه وه گونجانێتی ته نانه ت له نێو ده روازه یه کدا، که به رهه م هێنه ری په یامبه رانی ئه م ئایدۆلۆجیایه یه، له کاتێکدا ئه م ئایدۆلۆجیایه  ده یه وێت خۆی واپێناسه بکات که ئایدۆلۆجیای پێکه وه ژیان و ئارامی یه، ڕاستیه کان و واقیع به کرده وه نادروستی ئه م تیئۆریه ی وه ده رخستووه. ئه وه تا ڕابه رانێک و مه رجه عییه تێک که هه لسوڕێنه رانی ئه م مه زهه به ن، مێژویه ک له تیاچون دووباره ده که نه وه. ئه گه ر ئاکارو مه عریفیه تێک له ئایدیای ئیسلامدا ئه و هه موو تێکشکاند ن وسه ربڕین خۆته قاندنه وه وتێوه گلانه بیت بۆ کوشتن و بارینی خه م بۆ سه ر سفره ی هه ر ماڵه ی ڕۆژانه خۆی ده کات به میوانی خه نده دز، باشتر وانیه بۆ ئه وه ی ئه م ڕابه رانه بتوانن بڕێک حورمه تی ئینسانی بوونی خۆیان به ده ست بهێننه وه،واز له م مه زهه به بهێنن و به ره و ئه ودیو وێزگه کانی مێژوی بنێرن؟

ته مه نی ئه م ئایدۆلۆجیایه سه رده مانێکه کۆتای پێهاتووه له ته قدیس کردنی ڕابه رانێک که مێژوویه کی خۆێناوی ئامانجه که ی بووه، به ڵام ئه وه ی که هێشتوویه تیه وه و ده ستی به بن باڵیه وه گرتووه، جیهان بینی ده ره به گایه تی و دنیا بینی سه رمایه و قازانج په رستیه، قازانج په رستییه ک به هه موو مێژووی خۆی له په تایه ک و تاعونێکی ڕه شه کوژی، خێرو ئابڕو مه ندییه کی وه ده ست نه هێناوه.

ئه وه سه رانی جیهان بینی دواکه وتوانه ی قه ومپه رستی و ناعه داله تی یه، که کۆمه ڵگه یه کی کردووه به قه سابخانه و ڕۆژانه به سه دان ئینسان به ر ئه و قه تڵگایه ده که ون، چ شه رمه زارییه که بۆ جیهان بینی سه رمایه داری ئه م سه ره تای سه ده ی ڕۆشن گه ری وداهێنانه پڕ له ته کنه لۆجیایه. وای لێهاتووه بڵێین، له گه ڵ هه رچ داهێنانێکی نوێدا، چه ندێک پڕ مه ست بوونی خۆشه ویستی بیر و لێهاتوویی ئه م بوونه وه ره ببین، له هه مان کاتداده کرێت خۆ ئاماده ییه کیش وه به رچاو بخه ین بۆ به گه یاندنی جیهانێک له مه ینه تی. ئه گه ر نا، ته واوی ئه و

داهێنانه مه زنانه ی که ئه مڕۆ مرۆڤایه تی پیی گه یشتووه، به ئه ندازه یه که، هه موو مرۆڤایه تی توانای ئه وه ی ببێت لێی به هره مه ند بێت. به لام به پێچه وانه وه، هه نده ی ئه و داهێنانه سه رسوڕهێنه رانه، هه نده ش، جیهانێک له چه وساندنه وه و دواکه وتوی و نه خوێنده واری باڵی کێشاوه به سه ر تێفکرینه کانی مرۆڤایه تیدا.

 جۆری ماڵکاول کاری و جه نگه بێئابڕوه کانی کۆتایی سه ده ی بیست و سه ره تای ئه م سه ده یه، هه ڕه شه ی له برسامردنی مه لایین که س له جیهاندا، به شێکن له م جیهانی قازانج په رستییه ی ئه مڕۆی په یڕه وانی نیزامی سه رمایه داری.

ناکرێت هه روا به ئاسانی، به سه ر ئاوه ها هه واڵێکدا، گوزه ر بکه ین وبێ ئه وه ی هه ڵوێستێکی جدیمان هه بیت له سه ر ئه م ئاماره ترسناکه، کۆمه ڵگه یه ک له کوردستانه وه بگره تا وێستگه ی باشووری عێراق غه رق کراوه له ڕه شپۆشی و بێئومێدی،ده ره نجامی جه نگ بۆ وه ده ست خستنی کورسی ده سه لات و سه رمایه ی زیاتر، ئێوه سه رانی باڵی ڕاست و کۆنه په رستی مه زهه بی و پیاسالاری و قه وم په رستی، ته نها هۆکارووه به رهه م هێنه ری ئه م زنجیره دراما ڕه شه ن،که بکوژی هه موو حه زو چرکه یه کی گه شاوه ن له نێو ده ربڕینی دوو لێو و نێوچاواندا، ءوه مالوێرانکه ر و ئاژاوه چی نیو سفره ی خێزانه هه ژارره کانن، ئێوه ته واوی خۆش گوزه رانییه ک ده ستان هێناوه، به رهه می ئه و ڕه ش پۆشیه ی دایکانه و، توێژێکی به رینی کۆمه ڵگه تان کرد به ڕه شپۆش و ته واوی ئاره زووه ئینسانیه کانیانتان کوشت!

ئه گه ر ئێوه یه که م کاول کارو چه ته و مافیا نه بن، کۆمه ڵگه یه ک ئاوا له دووباره بوونه وه ی ژیانی تۆڵه سه ندنه وه و ڕق ئه ستور بووندا گه شه ناکات، به زیندو کردنه وه ی ئه و کایانه ی ڕابردووی نێو ئایدیای شۆڤێنستی به عس وحوکمه له پێشینه کانی ئه ویشدا، گه واهی ده ری ئه وه ن که ئێوه ش، هه مان ڕێڕه وی ئه و جیهانه فاشستیه دووباره ده که نه وه  بۆ وه ده ست هێنانی ته واوی ئاره زوه کانتان، خۆشگوزه رانیه کانتان، که پڕاو پڕه له و گۆمی خوێنه ی

ڕۆژانه له نێو شه قامه کان و کۆڵانه کاندا ده ڕژێ وبزه و خه نده وخۆزگه کانی نێو خانه واده کانیان ده کوژن! 

چ مێژویه ک ده توانیت حورمه تان پێبداته وه، له کاتێکدا 8 ملوێن ئاره زوتان، 8 ملوێن ماچتان کوشتووه، 8 ملوێن چاوه ڕوانیمنداڵانتان کوشتووه له نه گه ڕانه وه ی بابیاندا؟ خۆ ئه گه ر دادگاکانتان، داد وه رانه و ئینسان دۆستانه بن ده بیت هه رهه موتان ئێوه و سه رانی پێشوی به عس و مه زهه ب په رستان ڕاپێچی دادگا بکرێن و لێپرسینه وه تان له گه ل بکرێت، له به رانبه ر ئه م کوشتاره کۆیانه دا. کامه یه ئه و مێژووه ی ناوی ده هێنن، به مێژووی وڵاتی شارستانی و یه که م پێگه ی زانست و مه عریفه؟ ئه گه ر ئه مه مێژوه که ی بێت له نێو چه ق به ستنی فه همی له نێوبردن و خه ساندندا، پێم باشه ناوی ئه م وڵاته بنێین به وڵاتی کاره سات؟

چونکه ڕۆژیک نه بووه، ئه م بۆشاییه بتوانیت بنیات نه ری خاڵی وه رچه رخان بیت به ره و کرانه وه و په روه رده کردنی دوور له ترس و تۆقاندن؟ وڵاتی کاره سات و زنجیره درامی بێکۆتایی قازانج په رستی نێو ململانیه تێکشکێنه ره کانتان، نیشان ده ری  ئه م مێژووه لێوان لێوه یه له دووباره بوونه وه.

 

به ڕاستی کاره ساته بوونی ئاوا ئامارێک له بێحورمه تی و که ڵه که کردنی ئاوا ڕه ش پۆشییه کی بێ کۆتایی بۆ نێوژیانی ئه م ئاپۆره یه له ژنانێک که ناویان ده به ن به (بێوه ژن)، دیاره ئه مه ئه رکی ڕێکخراوه کانی ژنانه له گه ڵ ته واوی لایه نه ئازادیخوازو که سانی ڕۆشنبیرو  نووسه ره مرۆڤ دۆسته کانه، که بێنه مه یدان بۆ  کۆتایی پێهێنانی ئه م مه رگه ساته. کۆتای هێنیانی ئه م زنجیره درامایه، له یه ک خستنی (نا) کاندایه به ڕوی ئه م جیهانی قازانج په رستی سه رمایه و شه رمه زار کردنی هه رچی تێگه یشتنی کۆنه په رستی و مه زهه بیه  که کارکردن بۆ خولقاندنی جیهانێکی ئاوا له نابه رابه ری.

-----------------------------------------------------------

تێبینی/ ئه گه ر ئه م ئاماره ته واویش نه بێت و زیادی پێوه لکێنرابێت، له ئه رزی واقیعدا هیچ له و خه سڵه ته دژی به شه ریه ناگۆڕیت، که خودی سیاسه تێک وململانێیه ک ئه مڕۆ به رچاو ده که ون له مه یداندا.

 

تایه ر حاجی حه سه ن

9 /5 /2006

هۆڵه ند

 

 

 

           

 

02/09/2015