لاوازی بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزم له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا تاڤگه سابیربزووتنهوهی ژنان له‌ووڵاتانی په‌ره‌سندوو مێژویه‌کی دێرینی هه‌یه‌و له‌ئاستێکی باڵاشدایه،ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌و ده‌سکه‌وت وکاریگه‌ریه‌کانی پێبه‌پێی ئه‌و گۆڕانکاریه ئابوری وسیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیانه بوون که‌له ووڵاتاندا ڕوویان داوه. دیاره ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ش ده‌رئه‌نجامی ململانی و زۆران بازی نێوان شۆڕش گێڕان و کۆنه پارێزان بووه. چه‌ندین ژنانی کورد هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ نه‌ک هه‌ر داوای یه‌کسانی ژن و پیاویان کردووه، به‌ڵکو ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانیان کردووه به‌ئامانجی خۆیان شان به‌شانی پیاوان خه‌باتیان کردووه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا پێگه‌ی عه‌قڵیه‌تی پیاو سالاری و خێڵ وعه‌شره‌ت ونه‌ریت و عه‌قیده‌و ووشک وبه‌سته‌ڵۆکه‌کان تیایاندا جێگیر بووه، هه‌ر له‌و نێوه‌دا ئه‌و عه‌قڵیه‌ته وه‌ها بۆ ژن چووه که‌ته‌نها که‌ره‌سه‌ی حه‌زو چێژی سێکسیه‌و په‌روه‌رده که‌ری منداڵه‌و ماڵ ڕاگرو میوان ڕاگره... به‌م شێوه‌یه وه‌ک مرۆڤێک ئاسایی پله یه‌ک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌کردووه. جێگای داخه ئه‌م عه‌قڵیه‌ته دواکه‌وتووه نه‌ک هه‌ر پیاوانێک زۆری والێکردووه که‌ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌یان سه‌باره‌ت به‌ژنان هه‌بێت به‌ڵکو ژنان خۆشیان ڕاهاتوون به‌وه‌ی خۆیان ته‌نها به‌که‌ره‌سه‌یه‌کی چێژی پیاو بزانن وبۆ پیاو بژین و بۆ کار بکه‌ن و، ته‌نانه‌ت بۆ پیاویش به‌رگ بپۆشن هه‌ندێک جار ده‌گاته ئه‌وش ئه‌گه‌ر ژنێک به‌ێرانه وویستی بۆ خۆی بژی سه‌ربه‌خۆو سه‌ربه‌رزانه، ویستی خۆی خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیبێت ویستی خۆی بڕیاری چاره‌نوسی خۆی بدات، هه‌ر ژنان خۆیان که‌وتونه‌ته تانه‌و ته‌شه‌رو به‌به‌د ڕفتارو هه‌ڵگه‌ڕاوه ناویان بردووه. چه‌ندین که‌سایه‌تی ژن چالاکان که‌وتنه جم و جۆڵ و چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیارو گرنگیان هێنایه گۆڕی تیشکیان خسته زۆر دیارده پێشتر ده‌سه‌ڵات ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگاش به بڤه‌و ناشیرینی ده‌زانی ناویان ببات، وه‌ک دیارده‌ی تیرۆری ژن، توند‌و تیژی له‌سه‌ریان،خۆ سوتاندن،زۆر جار راشکاوانه‌ش لیستی داواکاریه ڕیفرۆمی وڕادیکاڵیه‌کانی ژیان خراونه‌ته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه و ئاسته باڵاکانی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی زۆر له‌دام و هه‌رچی زیاتر هۆشیار کردنه‌وو ناسینی مافه‌کانی ژنان دراوه. ئه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان به‌رنجامی به‌رقه‌رار بوونی سیته‌مێکه که‌لایه‌تی سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی باو له‌سایه‌یدا ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی بۆ ژن هێناوه‌ته گۆڕێ پیاوی به‌و شێوه‌یه سه‌رخستووه(ئه‌گه‌ر چی پیاویش له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بێبه‌شه له‌زۆر مافی مرۆڤانه..!!) هاو خه‌بات له‌گه‌ڵ پیاوانی پێشکه‌توو خوازدا هێنانه‌کایه‌ی سیسته‌مێکی عیلمانی و مه‌ده‌نی که‌له سایه‌یدا مافه‌کانی مرۆڤ پارێزراو بێ بکه‌نه ئامانجی خۆیان و گرێ کوێره‌ی، چه‌وساندنه‌وه‌و بێ مافی ژنان ته‌نها له پیاو عه‌قڵیه‌تی پیاودا نه‌بینن. سه‌یری دیاده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکه‌ن ،حساب بۆ ئه‌و هۆکاران بکرێت که‌هێناویانه‌ته جێگای داخه له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێک ڕێکخراوی ژنان و لانێو عه‌قڵیه‌تی هه‌ندێک،که‌سایه‌تی ژنیش دا ئه‌م دیدگایه زاڵ نییه بگره هه‌ر له‌عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری وکۆنه‌په‌رستیه‌وه دیارده‌که ده‌بینن ڕاڤه‌ی ده‌که‌ن. بۆ نموونه دیارده‌ی په‌یوه‌ندی سێکی و له‌ش فرۆشی ، زۆرێک له‌م نێوه‌دا شه‌ره‌ف و ڕه‌وشت ته‌نیا له‌خۆپارێزی له‌شی ئافراتدا ده‌بینن و ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بوووبێت بووبنه قوربانی ئه‌و سیسته‌مه. هێشتا ژنانێکی زۆر بێ‌ئاگان له‌مافه ڕه‌واکانیان ، له‌هۆکاری چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌ڕێکخراو ڕابه‌ره‌کانیان... بۆچاک کردنی ئه‌م باره ده‌بێت پلانی جۆراو جۆر گه‌شه‌و گۆڕانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکێشرێ. ژنان زیاتر تێکه‌ڵ و به‌شداری جوڵانه‌وه سه‌رخۆکانی خۆیان بن
سوید مای 2006
|
|
02/09/2015 |