په‌یڤ
ئه‌ڵقه‌ی: 50
زۆر جار باس له مافه‌کانی ژن ده‌کرێ ، و له‌و ناوه‌نده‌دا
تیشک ده‌خرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی ، زۆریش بیرم
کردۆته‌وه داخوا یه‌کسانی یه‌کێکه له مافه‌کانی ژن داوایان
ده‌کات ، یان کۆتای مافه‌کانه؟ چونکه به پێی تێگه‌یشتنم بۆ
زاراوه‌ی یه‌کسانی وه‌ک ته‌نها یه‌ک وشه ئه‌وا داخوازیه‌کی
هه‌مه‌لایه‌نه‌یه ، بۆ نمونه من داوای یه‌کسانی له‌گه‌ڵ
پیاودا ئه‌که‌م له: خوێندن ، رۆشنبیری ، کار و مووچه ، کاری
سیاسی ، خۆپاڵاوتن و ده‌نگدان و زۆر شتی تری وه‌ک یه‌کسانی له
لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه ، که‌واته یه‌کسانی
بریتی نیه له ته‌نها یه‌ک شت ، یه‌کسانی کۆمه‌ڵێ کاتیگۆری
ئه‌گرێته‌خۆی و له کۆتاییدا سه‌رجه‌می ئامانجه‌کانی تر وه‌دی
ئههێننێت. یه‌کسانی پرۆسه‌یه‌کی فره‌لایه‌نه ، یه‌کسانی
ره‌ها له‌سه‌رجه‌می ده‌ستکه‌وتنی هه‌موو مافه‌کان ده‌سته‌به‌ر
ئه‌بێت ، بۆیه به‌داخه‌وه هه‌تا ئیستا هه‌ست ئه‌که‌م
تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه هه‌یه بۆ زاراوه‌ی یه‌کسانی ، بۆ نمونه
ژن هه‌ن وا ئه‌زانن ئه‌گه‌ر وه‌ک پیاو کاری کرد ئه‌وا
یه‌کسانه به پیاو ، له کاتێکدا ته‌نها خوێندن مافێکه له
مافه‌کان ، دواتر خوێندن چه‌مکێکه له چه‌مکه‌کانی داواکردنی
مافی یه‌کسانی..
ژنه‌نووسه‌ری میسری مونا حیلمی کچی ژنه‌نووسه‌ر و رۆماننووسی
میسری به‌ناوبانگ نه‌وال سه‌عداوی به‌مدواییه بڕیاریدا ناوی
یه‌که‌می دایکی واتا (نه‌وال) بخاته پاڵ ناوی خۆی له‌سه‌ر
ئه‌و نووسینانه‌ی بڵاویان ئه‌کاته‌وه ، و به‌و شێوه‌یه ببێ
به (مونا نه‌وال حیلمی) ، له باوه‌ڕیه‌وه به‌وه‌ی گوایا
ئه‌وه هه‌نگاوێکه به‌ره‌و وه‌دیهێنانی یه‌کسانی بۆ ژن.. ئه‌و
هه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری پیاوانی ئایینیه‌وه
ره‌تکرایه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وه شتێکه له دژی
شه‌ریعه‌ت و بنه‌ماکانی ئایینی ئیسلام.
هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رۆزئهلیوسف که مونا حیلمی به
ره‌سمی نووسینی تیا بڵاو ده‌کاته‌وه و کۆنتراکتی لهگڵیاندا
هه‌یه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی سه‌رتاپاخوار ره‌تکرده‌وه و یه‌کێ
له به‌هانه‌کانی ئه‌و ره‌تکردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌بوو گوایا
گۆڤاره‌که کۆنتراکتی له‌گه‌ڵ ناوبراودا کردووه به‌ناوی (مونا
حلمی)ه‌وه نه‌ک به‌ناوی (مونا نه‌وال حیلمی) ، هه‌روه‌ها
به‌هانه‌یه‌کی تریش ئه‌وه‌بوو گوایا له یاسای باری که‌سایه‌تی
هیچ ده‌قێکی یاسایی نیه رێگه بدات به‌وه‌ی ناوی دایک له‌گه‌ڵ
ناوی باوک‌دا بخرێته پاڵ ناوی مرۆڤ.
ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کسانی رههانیه ،
ئه‌مه کێشه‌ی تێگه‌یشتنه له وشه‌ی یه‌کسانی ، هه‌ندێ شت
هه‌ن له ژیانی ئادهمیزدا له باوه‌ڕ و بیره‌وه سه‌رچاوه
ئه‌گرن ، ئه‌و شتانه جێگیر و نه‌گۆڕن وه‌ک مه‌سه‌له‌ی
یه‌کسانی ژن و پیاو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی شت هه‌ن هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه به ده‌قه یاساییه‌کان بڕێندراونهتهوه ، یان
هه‌ر له سه‌رتاوه کۆمه‌ڵگا له خانه‌ی (تابوو)دا دایناون ،
یان به‌ناوی ئایینه‌وه قابیلی ده‌ستکاری و گۆڕین نین ، یان
له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌کی تر بێت به‌و شێوه‌یه ماونه‌ته‌وه که
هه‌ن.
له کاتێکدا ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیگایه‌کی زۆر جیاوازه‌وه و به
چاوێکی جیاواز جیا له سه‌یرکردنه ته‌قلیدیه‌کان سه‌یری ئه‌و
جۆره مه‌سه‌لانه بکه‌ین و به جۆرێکی تر له پێوانه
هه‌ڵیانسه‌نگێنین جیا له پێوانه ته‌قلیدیه‌کان ، و
به‌شێوه‌یه‌کی تر ساده‌یان بکه‌ینه‌وه و به شه‌فافی تێ‌یان
بڕوانین ، و هه‌وڵی شیکردنه‌وه‌یان بده‌ین ئه‌گه‌ینه ئه‌و
باوه‌ڕه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌کوو یه‌کسانی ژن پیاو
مه‌سه‌له‌یه‌کی رێژه‌یی نیه وه‌ک ئه‌وه‌ی من بڵێم به جۆرێک
له ماف یه‌ته دی و به باوه‌ڕی یه‌کێکی تر به جۆرێکی تر له
ماف دێته دی ، یان به دانانی ناوی دایک له پاڵ ناوه‌که‌مدا
بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم من یه‌کسانم به پێاو
..
مه‌هاتما غاندی به پێی په‌تی ئه‌سووڕایه‌وه له باوه‌ڕیه‌وه
که‌وا ئه‌بێت وه‌کوو میلله‌ته‌کی بژی بۆ ئه‌وه‌ی پرنسیپی
یه‌کسانی له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندا بچه‌سپێنێ ، له‌کاتێکدا
ئه‌شیتوانی به پێی په‌تی نه‌سووڕێته‌وه ، و به جۆرێکی تر
هه‌وڵی باشکردنی باروزرووفی میلله‌ته‌که‌ی بدات تا بتوانن
پێڵاو له پێبه‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕی وابوو ئه‌و وه‌ک
ماهاتما غاندی هیچی له میلله‌ته‌که‌ی که‌متر نیه ، ئه‌مه
مهسهلیهکه په‌یوه‌ندی به مه‌بده‌ء و باوه‌ڕه
فیکریهکانهوه هه‌یه ، هه‌رچه‌نده ئاده‌میزاد له
توانایدایه هه‌موو رۆژێک باوه‌ڕ و پرنسیپه‌کانی به‌رووکه‌ش
رۆژانه‌ی بگۆڕێت ، به‌ڵام رۆحی ئه‌و باوه‌ڕانه وه‌کوو خۆیان
بمێننه‌وه..
ئه‌مه کێشه‌ی چۆنیه‌تی روانینه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌کان ،
کیشه‌ی ئه‌و گۆشه‌نیگایه‌یه که هه‌ریه‌که‌مان لێوه‌ی
ئه‌ڕوانێته مه‌سه‌له‌که ، بۆ نمونه مومکین نیه بیری ئایینی
ئیسلام ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌وه‌دا بنێت ژن و پیاو
یه‌کسانن رێگه بدات ژن ببێته ئیمام و له پێش پیاوانه‌وه
بوستێت و خوتبه‌ی هه‌ینی بدات .. ئمه مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه نیه
شتێک نه‌مێنێت له دونیادا مافی پیاو بێت و منیش بیسهنم ئینجا
یه‌کسان ئه‌بم به پیاو ، یه‌کسانی فیکره ، باوه‌ڕه
(قه‌ناعه‌ت) ه ، ئه‌گه‌ر له قه‌ناعه‌تی خۆما باوه‌ڕم هه‌بوو
که من هیچم له پیاو که‌متر نیه ئیتر با شت یان ماف هه‌بن من
نهمهون ، یان با هه‌رناوی باوکم له‌دوای ناوه‌که‌مه‌وه
دانرێت ، یان با ژن هه‌رنه‌بێت به ئیمام ، هه‌ڵبه‌ته که
ده‌ڵێم نهمهون نه‌ک لێم بسه‌نرێن!! چونکه هه‌بوونی هه‌موو
مافه‌کان هه‌رگیز نامگه‌یه‌نێته پله‌ی ره‌ها له یه‌کسانی
له‌گه‌ڵ پیاو ، ئه‌گه‌ر نه‌توانم فیکره‌که خۆی هه‌ڵگرم ، ئیدی
مهسهلکه به دانانی ناوی دایکم له پاڵ ناوی باوکما له‌سه‌ر
وتاره‌کانم ته‌واو نابێت و یه‌کسانی رههام بۆ ده‌سته‌به‌ر
ناکات له‌گه‌ڵ پێاودا..
ژن ئه‌ناسم مێرده‌که‌ی رێگه‌ی پێنادات بچێت بۆ کۆڕێکی فیکری ،
ژنه‌که ئه‌ڵێت له‌وه‌دا له پیاوم که‌متره ، به‌ڵام رێگه‌م
پێئه‌دات بچم بۆ ئاهه‌نگ ، که‌واته مه‌سه‌له‌که فیکر و
ته‌سمیمه ، مه‌سه‌له‌که بڕیاره ، ئه‌گه‌ر پیاو رێگه بدات
ژن خۆی خاوه‌ن بڕیار بێت ، ئه‌وا هه‌ست به یه‌کسانی ئه‌کات ،
که‌واته به‌شێکی گرنگی مافه‌کانی له کۆتاییدا یه‌کسانی بۆ ژن
ده‌سته‌به‌ر ئه‌که‌ن بریتیه له مافی بڕیاردان ، که‌من توانیم
بۆخۆم بڕیار بده‌م چی بکه‌م و چی نه‌که‌م ، که‌واته ئه‌توانم
مافێکم ده‌ستکه‌وێت که پێویستم پێیه‌تی و ته‌نازول بکه‌م له
مافێک به پێویستی نه‌زانم ، که‌واته مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌نه‌ی
هه‌رچی ماف هه‌یه ده‌ستم که‌ون ، مه‌سه‌له‌که ئه‌ویه بتوانم
هه‌ڵبژێرم و بڕیار بده‌م وه‌کوو ئاده‌میزاد..
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا گه‌یشته ئه‌و پله‌یه‌ی باوه‌ڕی ته‌واوی هێنا
به هه‌موو مافه‌کانی ژن و باوه‌ڕ هێنا که‌وا یه‌کسانی
مه‌سه‌له‌یه‌که له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئاده‌میزاده‌وه‌یه ،
به‌واتایه‌کی تر هه‌موو جیاوازیه‌کان ده‌ستکردی مرۆڤن ، نه‌ک
جیاوازیه‌کان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ده‌قه ئاینیی و یاساییه‌کان
، واتا ئه‌گه‌ر سه‌یری یاسا ئاینی و یاساکانی سه‌رزه‌مین کرا
وه‌ک ئامرازێک مومکین بێت بگۆڕدرێن ، ئه‌وا ئاده‌میزاد بۆی
هه‌یه به ئاسانی بیانگۆڕێت به‌و شێوه‌یه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ
ده‌سته‌به‌ر ئه‌کات ، به واتایه‌کی تر جیاوازیه‌کان ئیمکانی
گۆڕینن ، نه‌ک گۆڕینه‌کان به ئامانجی جیاوازی دروستکردن بن
له نێوان نێر و مێدا
..
که‌واته هه‌موو مه‌سه‌له‌که –به‌لانی که‌مه‌وه به‌لای
منه‌وه- بریتیه له فیکر و له باوه‌ڕ ، وه‌ک بۆنمونه بیری
باوکسالار ، که هه‌تا ئیستاش زۆر که‌س هه‌ن وا ئه‌زانن ته‌نها
پیاو هه‌ڵگری بیری باوکسالاره یان پیاوسلاره ، له کاتێکدا ،
بیری باوک/پیاوسالار وه‌کوو فیکر له میشکی زۆر ژن‌دا هه‌یه ،
واتا زۆر ژن هه‌ن ئه‌و فیکره ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی
ناراستوخۆش بێت به‌رجه‌سته ئه‌که‌ن..
|