به‌ناردنی چه‌کدار بۆ که‌رکووک،شیعه کورد تاقی ده‌کاته‌وه
خه‌لیل غه‌زه‌لی
ئه‌مه گه‌رچی له‌لایه‌که‌وه نیازپاکی و خۆشباوه‌ڕیی کورد نیشانده‌دات (که جێگه‌ی رێزه) به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌کی دیکه‌وه نیشانه‌ی "په‌خمه"ییه له سیاسه‌تدا. چوونکه تابووه ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی درۆزن و ناجوامێڕ ده‌رگیر بوین و له سیاسه‌تیشدا ره‌واناسیی لایه‌نی به‌رانبه‌ر یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنه که ئیـمه سه‌رنجی ئه‌وتۆمان پێنه‌داوه. گه‌رچی ده‌کرێ هێندێک جار هۆکاری ئه‌م سه‌رنج نه‌دانه به که‌م‌ده‌سه‌ڵاتی و بێ پشت و په‌نایی بزانرێت. هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌کییه به‌و مه‌به‌سته‌یه که باسێکی زۆر کورتی چۆنییه‌تی دانوساندن و هه‌ڵسو که‌وتی رێبه‌رانی کورد له باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رانبه‌ره‌کانیان بکه‌م. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی ئیراق،لایه‌نه‌کانی دیکه له‌وپه‌ڕی دووبه‌ره‌کیدان و له‌ڕاستیدا له شه‌رێکی نیوخۆیی ڕانه‌گه‌یه‌ندراودان.به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه،ئێمه به‌خته‌وه‌رانه (گه‌رچی به تاوانێکی زۆر) ئێستا له شه‌ڕێ ناوخۆدانین و هاوکات خاوه‌ن هێزێکی زۆر و رێکخراو و پۆشته و په‌رداخی‌شین. واتا له سیاسه‌تی ئیمرۆی ئیراقدا(تائێستا) ده‌ستێکی باڵامان هه‌یه و تا ئه‌م هه‌لومه‌رجه بمێنێ(که رووداوه‌کان نیشانده‌ری مانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌که‌ن)ده‌توانین زۆر ئامانجی دوور و نزیک به‌رینه پێش. دیاره مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه نییه که تا ئێستا هیچ نه‌کرابێ. به‌ڵکه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که له هه‌لومه‌رجه‌که به‌باشی که‌ڵک وه‌رنه‌گیراوه. بۆنموونه له‌م کاته‌دا که عه‌ره‌ب (شیعه و سونی) پێکه‌وه نایانکرێ و هه‌رلایه‌نێکیان بوون به مه‌قاشی ده‌ستی وڵاتێک، هه‌ردوولایان پێویستییه‌کی قووڵیان به دۆستایه‌تی و نیزیکایه‌تیی کورده. بۆ ئه‌م کاره‌ش ئاماده‌ن ئیمتیازی زۆر بده‌ن. به‌ڵام ئێمه ده‌بینین رێبه‌رانی هێزه سیاسیه‌کان بوونه‌ته "ریش سپیی" و له‌باتی شوێنگری ئامانجه‌کانی گه‌لی کوردبن ، زۆرتر هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و دوولایه‌نه لێک نزیک که‌نه‌وه. دیاره کارێکی ئه‌وتۆ له‌خۆیدا ئه‌رکێکی ئینسانییه و ده‌توانێ پێش به کوشت و کوشتار بگرێ. به‌ڵام وه‌ک باسم کرد ئێمه ده‌بێ ره‌وانناسیی ئه‌و دوولایه‌نه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین.ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه کێشه‌یان نه‌ما پێکه‌وه (ده‌ست له نێو ده‌ستی یه‌کتر) هه‌ڵناگه‌ڕنه‌وه بۆمان و لێمان ناده‌ن؟ با چاوێک له هه‌ردوو لایان بکه‌ین. لایه‌نی سوننه تاقی کاریی خۆی داوه‌ته‌وه و 80 ساڵی ره‌به‌ق وه‌ک نوێنگه‌ی ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر ئێراقدا حوکمڕانی کرد. ئه‌نجامه‌که‌شی بۆ ئێمه‌ی کورد شه‌ڕ و بێ مافی و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بوو. به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمرۆ جێ‌نشینی حاکمانی پێشوون و نوێنه‌رایه‌تیی عه‌ره‌بی سوننه ده‌که‌ن، هیچ ده‌مار و هه‌ستێکی پێشکه‌وتنخوازییان لێ نابینرێ و بگره له به‌عسیه‌کان کۆنه‌په‌رست‌ترن. چوونکه ئه‌مان وێڕای ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌ب، ده‌مارگرژیی مه‌زهه‌بی‌شیان له‌گه‌له و ئه‌وه ده‌که‌ن که ئیمرۆ له ناوچه شێعه نشینه‌کاندا ده‌یبینین.ڕه‌نگه بڵێین ئه‌وانه کاری ئه‌لقاعیده و لایه‌نی ده‌ره‌کییه. به‌ڵام به‌باوه‌ڕی من به‌شێکی زۆری عه‌ره‌بی سونه‌ی ئێراقن. که هه‌م موسڵمانی فاناتیکن و هه‌م عه‌ره‌بی ناسیونالیست. جا له‌ئاست شیعه،هه‌ستی مه‌زهه‌بییان گڕ ده‌گرێ و له‌ئاست کورد ناسیوناڵیستی. لایه‌نی شیعه‌ش گه‌رچی له ئێراق ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتداریی نییه به‌ڵام خۆیان هاوار ده‌که‌ن ده‌یانه‌وی نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئێران دامه‌رزێنن. ئه‌ڵبه‌ت گه‌ر خۆشیان ئه‌وه نه‌ڵێن، ڕابردوو و کرداریان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ. چوونکه هه‌موو هێزه‌کانی شیعه، یا داتاشراوی ده‌ستی حکوومه‌تی ئێرانن،یا بۆماوه‌یه‌کی دووڕ و درێژ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حکوومه‌ته‌دابوون و ئێسته‌ش هه‌ر ئه‌و حکوومه‌ته‌یه که له‌شکر و سه‌رباز و ناوه‌ندی ئه‌منییه‌تی‌یان بۆ پێک دێنێ . به‌کورتی هاو ستراتێژیی یه‌کن و له درێژماوه‌دا یه‌ک ئامانج شوێن ده‌گرن.ئه‌ویش حکوومه‌تێکی مه‌زهه‌بی و ئیدئولوژیکیه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی مه‌زهه‌بی شیعه. گه‌ریش باسی هێزه لائیکه‌کانی هه‌ردوولا بکه‌ین ده‌بینین له‌م کاته‌دا چکۆله‌ترین کاریگه‌رییان له سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کانی ئێراق نییه و وه‌ک نه‌بن وایه. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و ڕاستیانه، رێبه‌رانی باشووری کوردستان ده‌بێ هێندێک به سه‌رنجه‌وه هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لا بکه‌ن و بزانن که هێچکامیان "دۆستی ستراتێژیی"کورد نین. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نییه هه‌موو رۆژێک خه‌به‌ری کارشکێنیی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی له کار و باری پێوه‌ندیدار به کوردستانه‌وه (له بوودجه وسووته‌مه‌نی و به‌نزین و ده‌رمانه بگره تا درێژه‌دان به ته‌عریب و به‌هێز کردنی بنکه و مه‌قه‌ڕی عه‌سکه‌ریی له‌ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان) ده‌بینین. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوور هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کی گونجاوی ئه‌نجام نه‌داوه. یه‌کێک له ئاخرین ده‌سدرێژییه‌کان ، که‌له راستیدا خۆ تاقی کردنه‌وه‌یه بۆ داهاتوو،ناردنی هێزی چه‌کداره له‌لایه‌ن شێعه‌کانه‌وه بۆ که‌رکووک. حه‌وتووی ڕابردوو هه‌واڵده‌رییه‌کان و ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ئامریکایی، ترس و ناره‌زایه‌تیی خۆیان له‌م هه‌نگاوه‌ی شێعه‌کان ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان باسکرد که ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان کورد و شیعه هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه هیچ هه‌ڵوێست و ته‌نانه‌ت ده‌نگێک بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی بیستوومانه ته‌نیا له یه‌ک دوو بڵاوکراوه‌ی ناره‌سمی یا بێ‌لایه‌نه‌وه بوه که هیچیان نابێته هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی. گه‌رچی هاتنی چه‌ند چه‌کدار بۆ که‌رکووک ره‌نگه کرده‌وه‌یه‌کی وا گرینگ نه‌نوێنێ، به‌ڵام گه‌ر ورد چاو له مه‌سه‌له‌که بکرێ، ده‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شیعه‌کان که له‌لایه‌ن هه‌ردوو تاقمی مافیایی موقته‌دا سه‌در و سپای به‌در(وه‌ک باڵی ده‌ره‌کیی سپای پاسدارانی ئێران)ئه‌نجامدراوه به گرینگ بگیرێت. به‌تایبه‌ت کاتێک هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در له‌مباره‌وه ده‌بیسین ، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ئه‌م حه‌ره‌که‌ته(ناردنی چه‌ندسه‌د چه‌کدار بۆ که‌رکووک و ده‌روبه‌ر) سه‌ره‌تای ستراتێژییه‌کی گه‌وره‌یه و گه‌ر بێت‌و هه‌ر له ئێسته‌وه له‌ده‌می نه‌درێ، به‌ره به‌ره و به خشکه هێند دێنه پێش که له داهاتوودا به تاوانێکی زۆر گه‌وره‌ش بۆمان چاره‌سه‌ر ناکرێ. به‌تایبه‌ت کاتێک ئه‌وه له‌پێش چاو بگرین که ئیدئولوگ و سیاسه‌ت دارێژه‌ری ئه‌م دوو هێزه مافییاییه(تاقمه‌کانی به‌در و سه‌در) باڵی ده‌سه‌ڵاتداری حکوومه‌تی ئێرانه و ئه‌م حکوومه‌ته بۆ پێش بردنی ئامانج و رێبازی خۆی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌شمان نابێ له‌بیر بچێ که ئێران له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا و پێویستیی به ئێراقێکی شه‌رگرتووه و پڕ له‌ئاژاوه‌یه که کاری کونتڕۆل کردنی له‌لایه‌ن ئامریکاوه دژوار بێت. بۆیه دوور نییه له که‌رکووک شه‌ڕێکی نه‌خوازراو به سه‌ر کورددا بسه‌پێنێ. ئه‌مه هه‌ر له ئێسته‌وه ده‌توانرێ پێشی پێبگرێت.به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین سه‌رکرده‌کانی کورد له باشوور ، هه‌ر ده‌ڵه‌ی هیچ رووینه‌دابێ، له‌وباره‌وه هیچ هه‌ڵوێستکیان نه‌گرتووه. ره‌نگه له ژێره‌وه و به زه‌رده‌خه‌نه هێندێک گله و گازه‌نده‌یان کردبێ. به‌ڵام ده‌بێ بزانن که لایه‌نی شیعه‌ی باوه‌ڕمه‌ند به "ته‌قییه" سه‌رتاپای له درۆ دا چه‌قیوه و پێی خۆشه به نهێنی قسه‌وباسه‌کان بکرێن و هه‌رکاتیش "ئیسلام پێویستی بێت" له هه‌موو به‌ڵین و قسه‌کانی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه. بۆیه ئیمرۆ کورد پێویستی به شه‌فافییه‌ت و سیاسه‌تی نه‌شاراوه له جه‌ماوه‌ره. هه‌رئه‌وه‌ش ده‌بێته پشتیوانی هه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێستێک و بێگومان سه‌رکه‌وتنیش له پشتی ده‌رکه‌داخراوه‌کاندا نییه، به‌ڵکه له‌نێو جه‌ماوه‌ره‌دایه.
گوڵانی 2706
بۆوه‌ی ڕاستیه‌کان زوقتر نیشان بده‌م و به ره‌شبینی تاوانبار نه‌کرێم ده‌قی هه‌واڵی هاتنی ماڵه عه‌ره‌بی هاوه‌رده بۆ که‌رکووک و پاشان چه‌کداری شیعه دێنمه‌وه.
"پاش
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاتنی ژماره‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی عه‌ره‌ب
له‌ناوچه‌كانی به‌غدا و خوارووی عیراقه‌وه به‌ره‌و شاری كه‌ركوك ( ئه‌و
هه‌واڵانه به زۆری به‌پێی لێدوانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز
له‌كه‌ركوك له‌رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه) له وتوووێژێکدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك(رزگار عه‌لی) وێڕای
پشتڕاستكردنه‌وه‌یان رایگه‌یاند: قسه‌کانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی
فره‌ڕه‌گه‌ز له‌كه‌ركوك هه‌موو راستن. هه‌روه‌هائه‌وه‌شی زیاد کردکه له
ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی عیراق كه
نزیک له‌سوپای مه‌هدیی موقته‌دا سه‌درن و به شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندییان
له‌گه‌ل هه‌یه ، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خه‌ڵکانی باس‌کراو داده‌مه‌زرێنن و
موچه‌یان بۆ ده‌بڕنه‌وه، به‌مه‌رجێك له‌شاری كه‌ركوك نیشته‌جێبن. باش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌وهه‌واڵانه له‌مه‌ڕ ناردنی بنه‌ماڵه عه‌ره‌به‌کان بۆ که‌رکووک،سپای مه‌هدی به‌سه‌رۆکایه‌تیی مقته‌دا سه‌در له جموجوولێکی گومانلێکراودا ده‌که‌ێته خۆ و ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ره‌وانه‌ی که‌رکووک ده‌کات.پاش گه‌یشتنی نزیكه‌ی 240 چه‌کداری سوپای مه‌هدی بۆ شاری كه‌ركوك چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئا‌مریكایی نیگه‌رانی خۆیان له‌ئه‌گه‌ری پێكدادان له‌نێوان كورد و شیعه‌كان له که‌رکووک ده‌ربڕی . هه‌روه‌ها"تۆماس وایز" راوێژكاری سیاسی تایبه‌ت به‌چاودێریكردنی چالاكیه‌كانی سوپای مه‌هدی که له ناوه‌ندی كه‌ركوكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، رایگه‌یاند: سوپای مه‌هدی كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات زیاتر له دووكۆمه‌ڵه چه‌كداری ناردووه‌ته كه‌ركووك كه هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 120كه‌س له‌خۆده‌گرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ئاسایشی كه‌ركووك به په‌یامنێری راگه‌یاند كه
ملیشیا
چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای سه‌در له شارۆچكه‌كانی دوبز و داقۆق
یه‌كه‌یه‌كی
سه‌ربازیان پێكهێناوه كه زیاتر له 150 كه‌س له خۆ ده‌گرێت و پاش
دامه‌زراندنی
ئه‌م یه‌كانه، له به‌غدا سه‌ردانی موقته‌دا سه‌دریان كردووه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- 1- ئه‌م ده‌قانه له سایتی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وی ینک و سایتی په‌یامنێری سه‌ربه پارتی گیراون.
|
|
02/09/2015 |