گفتوگۆی ڕادیۆ هاوپشتی له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د غه‌فور سه‌رۆکی
مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق سه‌باره‌ت
به
پیکهینانی کابینه‌ی پینجه‌می حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان.
به‌رواری 13.5.2006
ڕادیؤ هاوپشتی:
به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی پێکهێنانی کابینه‌ی
پێنجه‌می حکومه‌تی هه‌رێم، که به‌ڕێز د. نوری تاڵه‌بانی،
ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان‌مان له‌گه‌ڵابوو، قسه‌و
تێبینیه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و پرسیارانه وه‌ڵام دایه‌وه
که ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیانم کردبوو، وه ئێستا‌ش به‌ڕێز ئه‌مجه‌د
غه‌فور سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراقمان له‌گه‌ڵه. ئه‌م کاته‌تان شاد کاک ئه‌مجه‌د!
ئه‌مجه‌د
غه‌فور:
ئه‌م کاته‌ت باش، سه‌رچاوی منی کاک به‌کر، زۆر سوپاس.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
هیوادارم که گوێبیستی به‌شێک له قسه‌کانی به‌ڕێز نوری
تاڵه‌بانی بووبیت، بۆ ئه‌وه‌ئ ئه‌گه‌ر من پرسیارێکم کرد‌و باسی
ئه‌وی تێدابوو، بتوانرێت وه‌ڵام بدر‌یته‌وه. به‌ڵام به گشتی
ته‌قیمی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه چۆنه؟ پیت وایه
زه‌مه‌نی دوو ئیداره‌ی کۆتای پێ هات و ئێمه ڕووبه‌ڕووی یه‌ک
ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی ده‌بینه‌وه؟
ئه‌مجه‌د
غه‌فور:
پێشه‌کی زۆر سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه. سه‌باره‌ت
به قسه‌کانی مامۆستا نوریش، خۆت ده‌زانی وه‌زعی کاره‌با و
ئێره چۆنه، به‌ڵام زۆربه‌یم گوێ لێ‌بوو. بۆ وه‌ڵامی
پرسیاره‌که‌شت، ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا سه‌یری یه‌کگرتنه‌وه‌ی
یاخود به ناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو ئیداره‌یه بکه‌ین،
ئه‌مه ته‌ئریخێکی دوور و درێژ و سیراعی ئه‌م دوو حزبه و
ته‌وازنی ئه‌م دوو حزبه له کوردستاندا ئه‌بێت سه‌یربکه‌ین،
فه‌قه‌ت ئه‌وه‌ی که ئێستا به ڕێککه‌وتنێک کابینه‌یه‌کیان
دروست کردووه، پێشتر کابینه‌ی که‌یان بووه یان هه‌رجۆره
کابینه‌ی موخته‌لفیان بووه. ته‌ئریخی سیراعی دوو حزبه له
ناوچه‌که‌دا وه‌کو دوو حزبی چه‌کدار، دوو حزبی میلیشیای که
کۆنتڕۆلی کوردستانیان کردووه، وه حه‌تا به پێی مه‌ناتقی
نفوسی خۆیان، سه‌یته‌ریه‌یان کردووه به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا، که
لایه‌کی یه‌کێتی نیشتیمانی و لایه‌کی پارتی دیموکراتی
کوردستانه. موده‌ی حاکمیه‌تی ئه‌م دووانه، حاکمیه‌تی ئه‌حزاب
بووه، حاکمیه‌تی ئیداره و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت نه‌بووه.
ئه‌مانه هه‌مووی بۆ خۆی ئه‌شکالێک بوون.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه بڵێم که ئه‌وه بۆچوونی مامۆستا نوری
خۆیه‌تی که ئومێدی هه‌یه و چۆن سه‌یری واقعیه‌تی کودرستان و
ئه‌م ئه‌حزابانه و په‌رله‌مان و ئه‌م ئیداره‌یه ده‌کات،
به‌ڵام من له بۆچوونی خۆمه‌وه ده‌ڵێم، که ئه‌مه
کۆنتڕۆڵکردن یاخود حاکمیه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی دوو حزبی سیاسیه له
ناوچه‌که‌دا، که دوو حزبی قه‌ومی میلیشیایین که کۆنتڕۆڵی
کوردستانیان کردووه، له به‌ینی خۆیاندا شه‌ڕ ده‌که‌ن،
ته‌وافق ده‌که‌ن، جارێکی که شه‌ڕ ده‌که‌نه‌وه، سیناریۆیه‌که
که چه‌نده‌ها جار بینیومانه. وه‌زاره‌تاکنیش چه‌نێک شکڵی
هه‌ڵبژاردنی تێدابێت، له نه‌تیجه‌دا هه‌ر دیته‌وه سه‌ر
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌م دوو حزبه ده‌بێت
به ئه‌نجام بگات، که خۆیان ئنتفاق بکه‌ن، خۆیان
مه‌سله‌حه‌تیان چۆنه، عمومه‌ن ئه‌مه واقعیه‌تیه‌تی. ئه‌مه‌ی
ئێستا‌ش شتێکی به‌ده‌ر نییه له مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌یان،
هه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین تا ئێستا له هه‌ردوو ناوچه‌که‌دا
ئه‌م ئیداره‌یه ته‌مه‌نی ده‌بێت، نایبێت، جار جار ده‌سه‌ڵات
له مه‌نتیقه‌ی یه‌کێتیدا یه‌کێتی نیشتیمانی کۆنتڕۆڵی کردووه،
له ناوچه‌ی پارتیدا پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایتی
مسعود به‌رزانی کۆنتڕۆلی ده‌سه‌ڵات کراوه.
ئه‌مه به جیا له‌وه‌ش ئه‌م ئه‌وزاعه، ئه‌م ڕێککه‌وتنه،
ئه‌وه‌ی من ناوی ده‌نێم ڕێککه‌وتنی نێوان دوو حزب، موسه‌بیته
به وه‌زعی سیاسی ئێستای عێراقه‌وه. له پێشبڕکێ و
سراعاتێکدا که هه‌یانه، حه‌تا ئێستا وه‌زعی عێراق که به
گشتی دابه‌ش بووه به پێی نفوس، ناوچه‌یه‌ک به ده‌ست مقطدا
صدره‌وه‌یه، ناوچه‌یه‌ک به‌ده‌ست مجلسی حوکمه‌وه‌یه،
ناوچه‌یه‌ک به‌ده‌ست زه‌رقاویه‌وه‌یه، له حوکمدا بن یان له
ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌مه دابه‌ش بوونێکه، که له زومنی ئه‌م
چوارچێوه‌یه‌ی ئه‌و‌زاعی سیاسی ئێستای عێراقدا، ئه‌حزابی
قه‌ومی و ئیسلامی سیاسی له ساحه‌ی سیاسی‌دا (چ له حکمدا بن
یان له ئۆپۆزیسیۆن)، ته‌شکیلاتی هه‌ر شکڵێک که بیانه‌وێت بۆ
حوکم، ته‌شکیلاتێک که بیانه‌وێت وه‌زعی سیاسی به ڕێوه بچێت.
ئه‌مه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان،
ته‌مه‌نی درێژتره، 15 ساڵه له ناوچه‌که‌دان، جۆرێک له
ئارامی سیاسی زیاتر هه‌یه، جۆرێک له ئه‌وزاعێکی باشتر
هه‌یه، له باری ئه‌منیه‌ته‌وه باشتره له‌وانی که، به‌ڵام
ئه‌مه به‌ده‌ر نییه له‌وه‌ی که ئه‌مه ڕێکه‌وتنه. د. نوری
تاله‌بانی بۆ خۆی ئومێدێک یان نیازێکی هه‌یه یان نییه به
هه‌ر ده‌ره‌جه‌یه‌ک، به‌ڵام نه خه‌ڵک ئومێدی به‌م
یه‌کگرتنه‌وه‌یه یان ڕێکه‌وتنه هه‌یه، نه خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی
هه‌یه به‌ره‌و باشتر بڕوات. ئه‌گه‌ر وه‌زعی سیاسی عێراق،
ته‌غیراتێ، ئومێدێک له به‌رده‌مدا نه‌بێت، که ئێستا هیچ
شکڵێل دیار نییه. حه‌تا به تایبه‌تی حکومه‌تێک که له
بغدادا هه‌یه، خه‌ڵکی پێی ده‌ڵێ حکومه‌تی ته‌له‌ڤیزێۆن،
فه‌قه‌ت له ناو ته‌له‌ڤیزۆندا ده‌بینرێت، نه حکومه‌ته نه
ده‌وری هه‌یه، نه مه‌لموسه، حاڵه‌تێکی نا ئستقراری سیاسی
دروست نه‌کردنی دوڵه‌ت، که ئه‌مه له هه‌مان کاتدا ده‌وری
یه‌کێتی و پارتی تێدایه و که ناکرێت و دروست ناکرێت، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌ساسه‌ن له‌سه‌ر ته‌شکیلبوونی قه‌ومی و تائیفی و
عه‌شیره‌تی خه‌ریکن ته‌شکیلی حکومه‌ت ئه‌ده‌ن.
ئێستا‌ش لێره هه‌مان شته، ئه‌توانین بڵێین یه‌کێتی و پارتی
خه‌ریکن له‌سه‌ر بادینی و سۆرانی ته‌شکیلی حکومه‌ت ده‌ده‌ن،
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش ده‌وری هه‌یه له به‌ینی خۆیاندا. ئه‌مه
بۆ شه‌خسی من هیچ ئومێدێک نابه‌خشێت به وه‌زعی کوردستان، له
هه‌مان کاتدا هه‌ڵوێستی ئه‌ساسیتر هه‌یه، ئه‌وه‌ی که
چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ موشکیله‌که
ئه‌وه نییه، چونکه ئه‌مه ڕێکه‌وتنی نێوان دوو حزبه، ئه‌ی
چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکه؟ بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی
کوردستان، نه له به‌رنامه‌یاندایه، نه ئامانجی ئه‌و دوو
حزبه‌یه، حه‌تا ئه‌وانه‌ی که دیفاع له‌مه ده‌که‌ن، یان بۆ
نمونه که‌سێکی وه‌کو مامۆستا نوری،که ئومێدێکی به‌م
ته‌شکیله هه‌یه و به‌شداری ده‌کات له په‌رله‌مانه‌که‌یا،
ئایا هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه باسی بکات، که په‌یوه‌ندی به
چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌بێت؟ مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه
که به‌شداری و ده‌خاڵه‌تی خه‌ڵک بێت له ئمومی ڕۆژانه‌ی
کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. ئه‌وه‌ی که نییه ئه‌مه‌یه، ئه‌مه
واقعیه‌تی کوردستانه، نازانم ئیتر ئه‌بێت ئومێد به چیه‌وه
هه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر حکومتێ یان ته‌شکیلی حکومه‌تێ یان دیاریکردنی
چاره‌نووسی خه‌ڵک، خه‌ڵک خۆی به‌شداری نه‌کات و ده‌خاڵه‌تی
نه‌بێت و ده‌وری تێدا نه‌بێت، وه هه‌ر له‌سه‌ر مێزی مه‌کته‌بی
سیاسی دوو حزب له‌سه‌ری ڕێکبکه‌ون، ناکرێت جێگه‌ی ئومێد بێت.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
پرسیارێکم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز نوری تاڵه‌بانی کرد و ئێستا‌ش
ئاڕاسته‌ی تۆی ده‌که‌م. بۆ زۆرێک له خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ک
گوێگرێکیش له گوێگره‌کان (له کاتی گفتوگۆکه‌ی د. نوری
تاڵه‌بانیدا گوێگرێک په‌یوه‌ندی کرد و ووتی ئه‌مه ڕێککه‌وتنه
نه‌ک یه‌کگرتن) پێیان وایه که ئه‌مه ڕێککه‌وتنه نه‌ک
یه‌کگرتنی دوو ئیداره. دوو نمونه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان
وه‌رده‌گرین، فاروق جمیل سادق وه‌زیری داده، ئازاد عزه‌دین
مه‌لا فه‌نی وه‌زیری هه‌رێمه بۆ کاروباری داد. مانای چییه
که چوار وه‌زاره‌تی حه‌ساسی کوردستان دوو وه‌زیری هه‌یه؟
ته‌فسیری ئێوه له‌مه چییه؟
ئه‌مجه‌د
غه‌فور:
منیش ناوم ناوه ڕێککه‌وتن، له ڕێککه‌وتندا به پێی ئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا، کێشه‌ی هه‌ردوولا، سه‌رۆکه‌که‌ی
کێبێت؟ فڵان وه‌زیر کێبێت؟ ئه‌مه چوارده مانگه
موشکیله‌یانه، ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه، که ئه‌و
وه‌زاره‌تانه‌ی حه‌ساسن، به تایبه‌تی له‌م ده‌وره‌یه‌دا که
به پێی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی کوردستان بێت، هه‌ردووکی
پارتیه، ئه‌مه به جۆرێک کۆنتڕۆلی پارتییه، ئه‌گه‌ر له
عمومدا له ته‌وازنی ئه‌م دوو هێزه‌دا سه‌یریکه‌ین، پارتی به‌ش
و حسه‌ی ئه‌سه‌دی زیاتر پێ دراوه.
له‌م
ڕێککه‌وتنه‌دا ئه‌بێت پارتی به جۆرێک یه‌کێتی رازی بکات،
وه‌ک له شکڵی وه‌زاره‌ته‌کان، ئیتر چه‌ندین شتی سه‌یر و
سه‌مه‌ره دروست ده‌که‌ن، چه‌ندین شتی سه‌یر دێننه پێشه‌وه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌یری ژماره‌ی وه‌زاره‌تاکانیش
بکه‌ین، 42 وه‌زاره‌ت چییه؟ من ته‌نانه‌ت له کاسانی ناو
یه‌کێتی، کاسانی به‌رپرسیشیانم بیستوه، که ئه‌مه وه‌ک جۆرێک
له نوکته وایه، ئه‌مه چه‌نێک واقعیه واقعی نییه نازانم،
ئه‌ویش گوایه سه‌فیری صینی له‌وێ دانیشتوه، وتوێتی “ئه‌م
هه‌موو وازاره‌ته بۆ؟“ وتیان “ئاخر پێویستمانه“، وتی “نفوسی
کوردستان چه‌نده؟“، وتیانه “3 ملیۆنه“، ئه‌ویش ده‌ڵێت
“ئێمه ملیاردو نیوێکین نیوه‌ی ئێوه‌مان هه‌یه“. ئه‌مه دوای
ئه‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ی حکومه‌ت که ڕێککه‌وتنه، ئه‌مه
ئیداره کردنی موشته‌مه‌ع نییه، ئه‌مه ڕه‌بتی به
کۆمه‌ڵگه‌وه نییه، ڕه‌بتی به چاره‌نووسی خه‌ڵکیه‌وه نییه،
ئه‌مه ئه‌سڵه‌ن ڕه‌بتی به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵکی نییه که دژی گه‌نده‌ڵییه و ئاو و کاره‌بای ده‌وێت.
ته‌نانه‌ت ئومێد به‌مانه‌ش نییه. هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان نییه
ئه‌مانه چاک بکات.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
پێت وایه سه‌دای ته‌شکیلکردنی کابینه‌ی پێنچ له‌ناو خه‌ڵکدا
چۆن بوو به گشتی؟ ئه‌گه‌ر چی تۆ خۆت قسه‌یه‌کت گێڕایه‌وه له
زمنای به‌رپرسانی خۆیانه‌وه، به‌ڵام به گشتی
چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له چ ئاسێکدایه؟ پێت وایه
خه‌ڵکی کوردستان داغان بوون؟ ئومێدیان به‌مه نییه؟ پێیان
وایه سینارێۆکان، ده‌سته‌کان که‌شفن؟ یاخود هێشتا ئومێدێکی
گه‌وره هه‌یه که به‌ڵکو ئه‌م جاره‌یان ئیداره‌یه‌کی
یه‌کگرتوو پێک‌بێنن، وه‌ک خواستێک که خه‌ڵکی کوردستان پێی
وابێت که کۆتای به ده‌رد و مه‌ینه‌تیه‌کانیان ده‌هێنێت؟
ئه‌مجه‌د
غه‌فور:
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم و واقعه و له چاوی خه‌ڵکیدا
ده‌یخوێنیته‌وه، جگه له‌وه‌ی له ته‌له‌ڤیزێۆنه‌وه گوێی لێ
ده‌گرن،نا ئومێدی زیاتر له جۆری ته‌شکیلاته‌که‌یان له جۆری
ڕێککه‌وتنه‌که‌یان، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ی که خه‌ڵکی خۆی ڕاستوخۆ
به‌شداری تێدا ناکات و دوو لایه‌ن له به‌ینی خۆیاندا به
نهێنی بۆ خۆیان ڕێکبکه‌ون، نابێته جێگه‌ی ئومێدی خه‌ڵک.
ته‌نانه‌ت من له قسه‌کانی مامۆستا نوریدا سه‌رنجمدا که وتی
زۆر شت هه‌یه ناڕۆشنه، ئه‌مه بۆ یه‌کێک که خۆی له
په‌رله‌مانه، نازانێت چاره‌نووسه‌که‌ی چۆن ده‌بێت. ئه‌و که
له په‌رله‌مانه و ئومێدی هه‌یه و ده‌یه‌وێت پشانی بدات که
ده‌وری باش ببینێت، به‌ڵام من له قسه‌کانیدا خوێندمه‌وه که
بۆ خۆشی نا ڕۆشنه، به‌ڵام ئه‌مه فه‌رق ده‌کات له‌گه‌ڵ
که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت ئومێدێک بۆ خۆیان دروست بکه‌ن.
به‌ڵام خه‌ڵکی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه، ئێستا ته‌نانه‌ت هه‌رچی
مناسه‌بات هه‌یه وه‌ک ئه‌نفال، له دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه
یه‌کێتی و پارتی قه‌ده‌غه‌یان کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا‌وێرن
خه‌ڵک کۆبکه‌نه‌وه. هیچ مه‌سئولێکی یه‌کێتی ناوێرێت بچێته
زۆر جێگه‌وه خۆی نیشان بدات، چونکه قابیله به‌وه‌ی
ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی ببێته‌وه.
به‌شێک
له‌وه‌ی که خه‌ڵک ئیتر ئومێدی نه‌ماوه، به‌ڵام له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خه‌ڵک 15 ساڵه له ساحه‌ی سیاسیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مان
و شتێکی زۆر ڕوون دیار نییه، ڕه‌نگه خه‌ڵکێک چاوه‌ڕی بکات و
بڵێت “بزانین ئه‌مه‌ش چۆن ده‌بێت.“ به‌ڵام عمومه‌ن ئه‌وه‌ی من
سه‌رنجی ده‌ده‌م، به گشتی جێگه‌ی ناڕه‌زای خه‌ڵکیه.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
چ ئاڵته‌رناتیڤێکی که هه‌یه؟ گریمان ئێمه تووشی ئه‌م
نه‌خۆشیه بوین، پارتی و یه‌کێتی حکومه‌ت به‌م جۆره دروست
ده‌که‌ن، خه‌ڵکیش ده‌زانێت وه‌ک جۆرێک له یاری ماڵه باجێنه
و ماڵه بوکێنه‌یه، که ئه‌م و ئه‌و داده‌نێیت. خه‌ڵکی
کوردستان چ ئاڵته‌رناتیڤێکی تری له به‌رده‌مدا هه‌یه؟
ئه‌مجه‌د
غه‌فور:
ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئێمه‌ین، منم، که ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین هێزی
عه‌لمانی، هێزی ئینسانی، هێزی چه‌پ، هێزی ناڕه‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ڕابه‌رایه‌تی بکه‌ین، کۆیبکه‌ینه‌وه به
جۆرێک که ڕێگه نه‌ده‌ین ئه‌م واقعه‌ته به‌رسه‌ر خه‌ڵکی
کوردستاندا تێبپه‌ڕێت. تا که‌ی خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی
خۆی بێت؟ تا که‌ی خه‌ڵکی نه‌توانێت تێیدا ته‌داخول بکات،
ئه‌مه ده‌وری ئێمه‌یه، تا حه‌دێکیش ده‌وری کۆنگره‌ی ئازادی
عێراق له بغداد، حه‌تا حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری، که ئێستا
له کوردستاندا خه‌ریکی چالاکی و سازماندانی خه‌ڵکیه، به
جۆرێک که ده‌وری ئه‌مان بچێته لاوه، به جۆرێک که ته‌داخلی
خه‌ڵکی بێته پێشه‌وه به ڕاسته‌وخۆی. ده‌بێت ئێمه ئه‌و
ئومێده دروست بکه‌ین، ئێمه هه‌وڵ بده‌ین.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
کاک ئه‌مجه‌د ئه‌و گوێگره (گوێگرێک هاته سه‌ر خه‌ت و چه‌ند
سه‌رنجێکی دا) پێی وایه سه‌ر له نوێ خۆ کۆکردنه‌وه‌یه‌ی دوو
هێزه که پێشتر به جۆرێک کاری کردوه و ئێستا‌ش به جۆرێکی
که خۆی ته‌یار ده‌کاته‌وه.
ئه‌مجه‌د
غه‌فور: ئه‌مه خۆێ به‌شێکه، ئێستا خه‌ڵکی ناڕه‌زای
هه‌یه پێیان، ئه‌مه واقعیه‌تێکه، ناتوانن وه‌ڵام به داخوازی
خه‌ڵکی بده‌نه‌وه، ناشیانه‌وێت وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ئامانجی
سیاسی یه‌کێتی و پارتی جیاوازه له گه‌ڵ ئامانجی خه‌ڵکی،
به‌ڵام به‌شێکی که ئه‌وه‌یه شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌م دوو
هێزه و واقعیه‌تی ئێستای عێراق و وجودی هێزی تر و وجودی
ئه‌مه‌ریکا وایکردوه که ناتوانن شه‌ڕ بکه‌ن، به‌شێکی ئه‌وه‌ی
که شه‌ڕیان پێ ناکرێت له‌گه‌ڵ یه‌کدا، ئیگینا هه‌ر
دانیشتنه‌کانیان و جۆری ڕێکه‌وتنه‌کانیان و جۆری دابه‌شکردنی
به‌شه‌کانیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و جۆری ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر
هه‌ر شتێکی که هه‌موو خه‌ڵک شه‌ڕی تێدا ده‌بینێت. ئه‌مه شه‌ڕ
راگرتنه، ده‌توانین ناوی بنێین شه‌ڕ ڕاگرتن نه‌ک
یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره. واته به‌شێکی ئه‌وه‌ی که
شه‌ڕیان پێناکرێت و ناتوانن شه‌ڕ بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا هیچ
کاتێک مه‌به‌ستیان نه‌بووه وه‌ڵام به داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی
بده‌نه‌وه، ئه‌سڵه‌ن نوێنه‌ری خه‌ڵک نین، وه‌ڵامی خواستی
خه‌ڵک نین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانویستایه، هه‌ر له یه‌که‌م
ڕۆژی وجودیانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ک و هێزی میلیشیایش
وه‌کو منظمه‌ی تحریری کۆن که داوای ده‌وڵه‌تی فڵستینی ده‌کرد،
ئه‌مانیش ده‌یانتوانی لانی که‌م به دوای جیابوونه‌وه‌ی
کوردستانه‌وه بوونایه.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
تۆ ده‌ڵێیت که نوێنه‌ری خه‌ڵك نین، به‌ڵام کاتێک که له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتیدا قسه ده‌که‌ین، ده‌ڵێن
هه‌ڵبژاردن بووه و %50 ئ ئێمه هێناومانه و %50ی ئه‌وبه‌ر.
ئیتر چۆن ده‌توانیت بڵێیت نوێنه‌ری خه‌ڵک نین؟
ئه‌مجه‌د
غه‌فور: ڕاستی هه‌ڵبژاردنه‌کان دیارن، 50 به 50یه، دوو
حزبی دیاری کراو به‌شداری تێدا ده‌که‌ن، جۆری ڕاکێشانی خه‌ڵکی
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دیاره، به ئاشکرا ده‌بینین، ئه‌و
جێگه‌یه‌ی یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتی تێدا هه‌ییه، ئه‌و زۆرترین
ده‌نگ ده‌هێنێت، ئه‌و جێگه‌یه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه
ئه‌وان زۆرترین ده‌نگ دێنن. ئه‌مانه هه‌ڵبژاردنێکی عه‌جیب و
غه‌ریب نییه. ئه‌مانه نماینده‌ی خه‌ڵک نین، با یه‌کێتی و
پارتی میلیشیاکانیان دانێتن، ئینجا بێنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه،
بزانین خه‌ڵکی ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن؟ ئه‌مانه به هێزی چه‌ک
حکم ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر له وڵاتێک‌دا ئارامی سیاسی هه‌بێت و چه‌ک
تێیدا حاکم نه‌بێت، به مانایه‌ک دیموکراسی بێت، ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵات من به نوێنه‌ری خۆمی نه‌زانم، یان به نوێنه‌ری
کرێکاری نه‌زانم، ده‌کرێت بڵێیت ئه‌وه خه‌ڵک هه‌ڵیبژاروه و
چوار ساڵ حکم ده‌کات. به‌ڵام ئه‌مانه نه ئه‌حزابی
دیموکراسین، نه ئازادی سیاسی و نه مرۆڤ دۆستیشن. به حکمی
چه‌ک نه‌بێت ناتوانن حکم بکه‌ن. سه‌رنج بده تا ئێستا‌ش شه‌خصی
جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رگری له هێشتنه‌وه‌ی میلیشیا ده‌کات،
هه‌ندێ جار که باس له‌وه ده‌کرێت میلیشیا چاره‌سه‌ر بکرێت،
ئه‌مان ده‌ڵێن نابێت چاره‌سه‌ر بکرێت، چاره‌سه‌رکردنی میلیشیا
کۆتای ئه‌وانه.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
پێت وایه هۆکاری سه‌رکی چییه که ڕێک له‌م کاته‌دا ته‌شکیلی
کابینه‌ی پێنج ده‌که‌ن؟ چین ئه‌و هۆیانه‌ی وا ده‌که‌ن که
خه‌ڵکی بڵێن ئه‌وه ئیداره‌کان بوونه‌وه به یه‌ک و
یه‌کمانگرته‌وه؟
ئه‌مجه‌د
غه‌فور:
یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان په‌یوه‌سته به هه‌لومه‌رجی
سیاسی ئێستای عێراقه‌وه، ده‌وڵه‌تێک که له ناوچه‌که‌دا
دروست نابێت، کێشمه‌کێشێک که هه‌یه و ئه‌مانیش شه‌ڕیان پێ
ناکرێت، ناتوانن وه‌ڵام به خه‌ڵکی بده‌نه‌وه، چۆن ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتیان بده‌ن، ئه‌مانه هۆکاری ئه‌ساسین،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من زۆر لام گرنگه، ئه‌وه‌یه که ئه‌مه
ته‌نها شه‌ڕ ڕاگرتنه و ئه‌وه‌یه که ناتوانن شه‌ڕ بکه‌ن.
ڕادیؤ
هاوپشتی:
په‌یامت بۆ خه‌ڵکی کوردستان؟
ئه‌مجه‌د
غه‌فور:
په‌یامم بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی
هه‌یانه، ئه‌م ناڕازی بوونه‌یان له کابینه‌که و خودی
حاکمیه‌تیان به‌رو پێش به‌رن، هه‌وڵ بده‌ن ته‌داخل بکه‌ن، به
جۆرێک خه‌ڵک خۆی بێنێته مه‌یدان، له ده‌وری حزبی ئێمه و
ئازادیخوازان کۆببنه‌وه.
|