به‌شی
دووه‌م و کۆتایی
وه‌ک له به‌شی یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێ کرد که به‌عس
نه‌وه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێناوه له‌هه‌موو بنه‌ما مرۆیی و
ئه‌خلاقی یه‌کان نه‌وه‌یه‌کی ئیفلیجه،ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر
ئاسته زانستیی یه‌که‌ی ئه‌وا پاشکۆبوون یان پشتاوپشت له ڕوی
جین و پێکهاته‌ی فیسۆلۆجی به شێوازه زانستی یه‌که‌ی،
نه‌وه‌کان به‌ڕیژه‌یه‌کی به‌رچاو وابه‌سته‌ن به جینی
پشتاوپشت واته کاریگه‌ری باوک بۆ مناڵ یان باپیر بۆ
نه‌وه‌کانی و هتد..
جا لێره‌وه ده‌توانین چه‌مکێکی زانستی ئه‌کادیمی به‌رهه‌م
بێنین به‌وه‌ی که مادام به شێوه فیسۆلۆجی یه‌که تاک
بگه‌ڕێته‌وه بۆ پشتاو پشت!.. نه‌وه‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵگه یه‌ک
به کولتورێکی وه‌کو کولتوری به‌عس په‌روه‌رده کرابێ چۆن
خه‌سڵه‌ت و ئاکاره‌کانی ئه‌و کولتوره‌ی له‌سه‌ر نابێ؟!
وه‌ک له بابه‌تی یه‌که‌مدا باسم کرد ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌مویان
له یه‌ک ده‌چن و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کورد یش بێ به‌ش نی یه
له‌و ڕه‌هابوون و کولتوره‌ی که به‌عس به‌رهه‌م هێنه‌رێتی و
پراکتیزه‌شی کردووه.
کۆمه‌ڵێک پرسیار لێره‌دا ده‌ووروژێن؟؟،،ئایا بۆچی کولتوری
به‌عس له باشوری کوردستان ده‌بێته‌مایه‌ی شێوازی هه‌مان
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو دوا جاریش هه‌ر ده‌قاوده‌ق وه‌کو
کولتوره‌که‌ی به‌عس خۆی له ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه یان چه‌ند
بنه‌ماڵه‌یه‌کدا قۆرخ ده کا؟؟
له‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ده‌بێته ده‌سه‌ڵات و هه‌موو
ئاراسته‌کان له قالب ده‌داو ته‌نها ده‌بێته وه‌ڵام
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و توێژه‌ی که له خزمه‌تی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی؟...کام هێما ده‌مێنێته‌وه که ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته پاشکۆی ئه‌و کولتوره نی یه که به‌عس کاری بۆ
کردووه و ئه‌مڕۆ و داهاتوش تا ئاسه‌واری به‌عس به ته‌واوی
له نێو ئه‌قڵی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه دا نه‌سڕدرێته‌وه ڕه‌نگه
چه‌ند باره ببێته‌وه..؟
خۆ به‌عس یش خۆی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سکۆلار نمایش ده‌کرد
به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا سکۆلارێکی فاشی،که‌له‌سه‌ر بنه‌مای
قڕکردنی ئه‌وی تر که ته‌نها کۆیله‌ی خودی بنه‌ماڵه‌ی(
عۆجه)نه‌بێت که هه‌ر یه‌کێک له خودی ئه‌و بنه‌ماله‌یه
ده‌بوو وه‌ک تاکێکی پیرۆز(مقدس) سه‌یر بکرێت. بۆیه پێم ڕاسته
که بڵێم ئه‌و کاریگه‌ری یه له دوای ڕوخان و پێش ڕوخانی
به‌عس یش که پێم وانی یه به‌عس به مانای بنبڕکردن ڕوخابێت !
هه‌مان کولتور بۆ ده‌سه‌ڵات له دوای نه‌مانی به‌عس یش چ له
عێراق ی ئێستا‌و له کوردستان یش ئاراسته‌ی خۆی وه‌رگرتووه بۆ
تێکشکاندنی هه‌موو ئه‌و ئاراستانه‌ی که کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێش
ده‌به‌ن،له‌وێ دا ئه‌گه‌ر باسی پێکهاته یان (کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی)بکرێ که خودی به‌عس له سه‌ر بنه‌مای قڕکردنی
دامه‌زراوه ئه‌وا کورد خاوه‌نی هیچ جۆره ستراتیژێکی دیاری
کراو نی یه و نه‌بووه،نه‌بۆ لابردن و ڕه‌شکردنه‌وه‌ی
ئاسه‌واری ئه‌و کولتوره‌ی که به‌عس دایڕشتووه و نه‌بۆ
ئه‌وه‌ش که جارێکی تر گینۆساید نه‌کرێته‌وه، واته له وێشدا
به‌عس ئه‌وه‌نده تاکی چاندووه له‌ناو خودی ئه‌و بزاڤه به
ناو به‌رهه‌ڵستکاری یه‌ش دا که بتوانن ساڵانێک درێژه به‌و
کولتوره بده‌ن و کولتورێکی بێجگه له هه‌ندێ جیاوازی
نه‌به‌ێت پڕاوپڕ وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌عس یان میراتگری به‌عس بێت!
چ له‌ناو هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌و یان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ناو حزب و
ڕێکخراوو هتد،، که خۆی خۆی له شه‌ڕی ناوخۆدا بینی
یه‌وه.سه‌ره‌نجامیش خه‌ڵکی کوردستان خه‌راپ ده‌رچوو و
سه‌رکرده‌و بنه‌ماڵه‌ش بێ تاوان ؟،،، که پێم وایه به‌شێکی
به‌رچاوی تاوانی ئه‌و شه‌ڕه له ئه‌ستۆی خه‌ڵکدایه.
پرۆسه‌ی به‌ڕێوه بردن له باشوری کوردستاندا که تائه‌مڕۆ
په‌یڕه‌و ده‌کرێ كیمیاباران و ئه‌نفال ی لێ ده‌رچێت ئه‌ویتر
هه‌مان ڕه‌هایی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه یان پاشکۆی هه‌مان چه‌مکه
که به‌عس کاراکته‌ری بۆ به‌رهه‌م هێناوه،به پۆلیس
کردن،به‌حزبی کردن،سه‌رکوتکردن و گه‌نده‌ڵی و ..هتد نمونه‌ی
زۆر ساده‌ی ئه‌و پرۆسێسه‌ن.
ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێک ژیرانه بیرکاته‌وه ئه‌وا به ژیرانه‌ش
ده‌ڕوانێته ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و
نه‌خاسمه باشوری کوردستان که هه‌ر ڕۆژه‌ی ناوێکی بۆ داده‌نێن
وه‌ک کوردستان،هه‌رێم،باکوری عێراق .؟! ده‌قێکی مێژویی ئاماژه
به‌وه ده‌کا که خه‌ڵکی کورد به قۆناخی کۆیلایه‌تی تێ
نه‌په‌ڕیووه؟،، ئه‌گه‌ر وابێت ڕه‌نگه سڵه‌مه‌یه‌ک بکه‌م،،؟
ئه‌گینا به‌و ڕسته بازاری یه ده‌ڵێم (هه‌رچۆنێک بێ خۆ
ده‌سه‌ڵاتی خۆمانه!!)
پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵات هێنده ڕه‌ها بووه که به‌شێک له وانه‌ی
وه‌ک ڕوناکبیریش کاریان بۆ ئازادی ده‌کرد بخزێنه ناو
ده‌سه‌ڵات یان بکڕدرێن! بۆیه لێره‌دا به‌شێکی که‌م له
ڕوکبیران ده‌مێننه‌وه که ده‌سه‌ڵات له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه
بیانخاته په‌راوێزه‌وه و نه‌توانن ڕۆڵی شایسته‌ی خۆیان ببینن
له‌وه‌ی که بتوانن ته‌کانێک به‌و چه‌ق به‌ستنه بده‌ن که
بۆته فه‌تایه‌ک ڕۆژانه توشی خه‌لک ده‌بێت،به‌وه‌ی به خه‌ڵک
بڵێن ده‌بێت ده‌ستکاری هه‌موو بنه‌ماکانی ئه‌و کولتوره بکرێ
که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی به‌رهه‌م هێناوه و تا ئه‌م ساته
له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی باشوری کوردستان دا سیسته‌مێکی په‌روه‌رده
به‌رهه‌م نه‌هاتووه که ته‌کانێک به سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری
په‌روه‌رده‌ی به‌عس.پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بوو توانی شه‌ش
ملیۆن له هه‌مان خوێن و ڕه‌گه‌ز هێنده کاریگه‌ری هه‌بێ
له72هه‌زار/کم دا به‌شێک له کوردستان بکرێ به 2بیری
جیاواز،2تاکی جیاواز،2ئه‌قلیه‌تی جیاواز 2سنوری جیاواز و..هتد
که دوای ڕوخانی ته‌لیسمی ترس و تۆقاندنی به‌عس خۆی له به‌عسی
بوونی ئه‌وانه‌دا بینی یه‌وه که له یه‌ک کاتدا هه‌ڵگری
په‌یامی شۆڕشگێڕی و هه‌میش پاڵه‌وانی شه‌ڕی ناوخۆ بوون که‌چی
تا ئه‌م ساته‌ش شه‌به‌نگی ته‌وه‌ری گفتوگۆن له مێدیای حزب و
ده‌سه‌ڵات دا.
|