Multi Criteria Analyse MCA
میسودی لیکولینهوهی ده‌سته‌واژه(
کریتیریا) جۆراوجۆره‌کان یان هه‌ر لێکۆلینه‌وه‌ی کریتێریا
جۆربه‌جۆره‌کان
له ده‌ورانی
ئه‌مرۆ ئه‌م میسۆده له هه‌موو دراسه ئه‌کادیمیه‌کان
به‌کاردێت، جا لێکۆلینه‌وه سیاسی ،ئابووری، فه‌رهه‌نگی یان
زانستی ڕووت بێ..هتد هتد. بۆ هه‌موو دراسهیهک یان
لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک کۆمه‌لێک کریتێریا به‌کاردێت، که نووسه‌ر بۆ
شیکردنه‌وه‌ی دراسهکهی به‌کاریان دێنێ.
گرنگترین شتێ
لیره‌دا سه‌ره‌تا دیاریکردنی کریتێریا کانه که کاریگه‌ری
سه‌ره‌کیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌کان هه‌یه، دوای دیاریکردنی
کریتێریاکان ئینجا پێناسه‌کانیان گرنگن، ئینجا ئه‌مانه له
خشته‌یه‌کی په‌یوه‌ندیدا داده‌نرێن.دواتر له‌گه‌ڵ یه‌ک
به‌راورد ده‌کرێن.
ئه‌مه به
مانا ساده‌و ساکاریه‌که‌ی ئه‌م میسۆدهیه.
هه‌لسه‌نگاندن
مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاڵۆزه و پێچیده‌یه، ده‌بێ ڵیکۆلهرهوه
بزانێ چ به چی به‌راوردده‌کات و هه‌لده‌سه‌نگێنێ. لێره‌دا
مه‌سه‌له‌کانی هه‌ست و نه‌ست و زه‌وقی مرۆڤه‌کان ڕۆلی گرنگ
ده‌گێرن ئه‌مه جگه له مه‌سه‌له شعوریهکان یانی مه‌سه‌له
مهلموسهکان که له زه‌ینی مرۆڤدا به‌رجه‌سته بوون.
له ئابووری
دا سیسته‌می ئاڵویری ساده هه‌یه، که کاتی خۆی گایه‌کیان
به چه‌ند عه‌ربه گه‌نم ده‌کڕی یان ئینجیلیان به بوتڵی
عه‌ره‌ق گۆریوه‌ته‌وه یان مه‌لا یان به سکات و سه‌رفتره
کڕیوه، لێره‌دا سه‌ره‌تای بیری هه‌لسه‌نگاندن چه‌که‌ره‌ی
کردووه و مرۆڤه‌کان هه‌موو به‌راوردێکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی
خۆیان کردووه ئینجا بریاری خۆیان داوه. یان باشترین نموونه
منوو یان لیستی خواردنه‌کانی خواردنگایهکه. کاتێ مرۆڤ
وێنه‌کان ده‌بێنێ ئه‌گه‌ر ئاگاداری گیرفان و زه‌وق و تام و
ته‌ندروستی ....هتد نه‌بێ ئه‌وا هه‌ر یه‌کسه‌ر خواردنه
چه‌وره‌کانی وه‌کو لێپرسراوان و باڵاده‌سته‌کان داوا
ده‌که‌یت.( ئه‌گه‌رچی ئیستا دونیا گۆڕاوه له ئه‌وروپا
خه‌لکه هه‌ژاره‌کان زۆر خواردن ده‌خۆن و له‌به‌ر بێ ئیمکاناتی
غه‌یره ته‌ندروستر ده‌ژین ، ده‌وله‌مه‌نده‌کان که‌م خۆر و
خواردنی لوکسیان هه‌یه)
چڕ کردنه‌وه‌ی
ئه‌مه بۆ مه‌سایلی سیاسی و چاره‌نووسی گه‌ل به‌نموونه له
کوردستان یان له مۆنتینێگرۆ و باسك، ئایا ئه‌گه‌ر هه‌موو
مهسایلهکان (کریتیریاکان) به نه‌زه‌ر وه‌ربگێرێن، ئایا
کامه قازانجی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌لگای ئه‌م وولاتانه‌یه..
به‌نموونه ئازادی ته‌واویان یان مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی
ئه‌م وولاتانه‌دا..کاتێ باس له میسۆدی هه‌لسه‌نگاندن ده‌کرێت
زۆر میسۆدێکی فراوان و شموولیه و هه‌موو ئه‌کتۆر و
فاکته‌ره‌کان له خۆیه‌وه ده‌گرێ. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌لکو
دووریه‌کانی ئهنتهرنسیونالی و مێژوو و ستراتیژی و
ئه‌گه‌ره‌کانی مجازهفات و لێکۆلینه‌وه‌کانی.
تا ئیستا
له‌م ده‌ورانه له کوردستان دا دراسه‌یه‌کی له‌م جۆره بۆ
چاره‌نووسی سیاسی کۆمه‌لگا نه‌کراوه له ڕوانگه یه‌کی زانستی
و دوور له ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی
بیروباوه‌ری سیاسی نووسه‌رانیان.
ئایا
کریتیریا ی ئابووری و پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زعی
سیاسی ناوچه‌که و جیهان له‌گه‌ڵ ئاستی کۆمه‌لایه‌تی و
فه‌رهه‌نگی خه‌لکی کوردستان و ناوچه‌که ده‌توانن زه‌مانه‌تی
ئه‌مه بکه‌ن که گه‌لی کورد به جیایی بژی یان به لکاوهیی.
کریتیریای ستراتیژی بۆ میلله‌تی کورد و ئایندهی نه‌وه‌کانی
داهاتوو ده‌کرێ سادو سه‌ودای له‌سه‌ر بکرێت.. ئه‌مانه و
ده‌یان کریتێریای تر. گرنگترین مه‌سایل لێره‌دا ستراتیژ‌و
مه‌سایله درێژخایانهکانه.
گرنگترین
مه‌سه‌له بۆ ئه‌م میسۆده بنه‌ما پێوانهییهکانه ده‌بێ
کریتێریاکان بتوانن بپێورێن و مه‌سایلێکی کۆنکرێت بن. ته‌واوی
خه‌لک هه‌ستیان پێ‌بکات و له چوارچیوه‌ی کۆمه‌لگا دیار و
به‌رجه‌سته بن. لێره‌دا بیره‌کان و ئه‌گه‌ره‌کان له شوێنی
تردا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی
کریتێریاکان ده‌بی سیفاته‌کانیان بۆ هه‌مووان ڕۆشه‌ن بن
ئه‌گینا ناتوانرێ له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌راورد بکرێت. ئه‌مه هه‌ر
سیفاتی چۆنایه‌تی ناگرێته‌وه به‌لکو هه‌موو لایه‌نه‌کانیان.
که ئه‌مانه
ڕۆشه‌ن بوون ئه‌وا کریتێریاکان پله‌یان بۆ داده‌نرێ، ئه‌م
پلانه له ته‌واوی کۆمه‌لگادا ده‌بێ به‌رجه‌سته‌بن.
به‌نموونه ئازادی کۆمه‌لگا له به‌رزترین پله دایه یان
ئابووری و چاره‌نووسی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له پله‌ی یه‌که‌م
دان ،کاته‌کان وا بڕوا ڕۆژێ دێ دیاربه‌کر بۆ ناسیونالیستێکی
کورد به ئیمزایه‌ک یه‌کلا ده‌بێته‌وه، یان بۆ ناسیونالیستێکی
تر کرکوک هه‌رگیز به مادده‌کانی که بۆی دانراوه
مه‌سه‌له‌کانی چاره‌سه‌رنابن.به‌لکو له مۆنۆپۆلی شاردا به
هێزی به‌هێزی پێشمه‌رگه وخزانه ناو ته‌واوی دام و ده‌زگاکان
چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ش حه‌ز و ئاره‌زوو شتێکه و حوکمی ستراتیژ و واقعیاتی
کۆمه‌لگا مه‌سایلێکی ترن.
هه‌موو
ئه‌مانه ده‌بێ به زانستی شیبکرێنهوهو ته‌واوی کرێتتریاکان
له لیکۆلینهوهکه ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ.
دوای ئه‌وه‌ی
کریتێریاکان له خشته‌که دانران و پله یان به‌هاکانیان دیاری
کرا ئینجا به‌راورد و هه‌لسه‌نگاندن ده‌ست پێده‌کات.
لێره‌دا
هه‌ندێ مه‌سه‌له خۆی زاڵ ده‌کاته‌وه له کاتی به‌راوردکردن
یان له دوای به‌راوردکردندا ، به‌نموونه مه‌سه‌له
ستراتیژیه‌کان ناتوانرێ بۆ پارتێکی سیاسی مامه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر
بکات ئه‌م هێله سوورانه که بۆ جاره‌نووسی نه‌ته‌وه گرنگن
ئه‌وا ئهفزهلیهتییان هه‌یه. نه‌ک کورسی مرۆڤه‌کان، نه‌ک
مه‌سه‌له‌ی بنه‌ماڵه‌کان و عه‌شیره‌ته‌کانیان وه‌کو ئه‌وه‌ی
له سۆماڵ دا هه‌یه!!.
له
هه‌لسه‌نگاندنی زۆر له ڕابه‌رانی ئه‌مرۆ کورسی، گیرفان و
جاره‌نووسی منداڵی خۆیان له چاره‌نووسی گه‌ل، داهاتی
نه‌ته‌وه‌یی و منداڵه هه‌ژاره‌کانی گه‌ڕه‌که هه‌ژار
نشینه‌کانی شاره‌کان گرنگتره.
ئه‌مه
هه‌موومان ده‌زانین له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
به یه‌ک
ووشه له بنه‌مای کۆمه‌لایه‌تی و ڕیشه که‌ی له سیسته‌می
ئابووری و چینی زاڵ دایه.
هه‌ر بۆ خودی
ئه‌م میسۆده ئه‌وه‌نده ئاڵوگۆر و ئاڵۆزه به گوێره‌ی
مه‌وقعی چینایه‌تی که‌سه‌کان و ئه‌کادیمیه‌کان ده‌گۆرین.
ئه‌مه بۆ
هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی چاره‌نووس وایه. ئاوێزان بوونی
ئه‌کادیمیه‌کانی ئه‌مرۆ ( زۆربه) به چینی ده‌سه‌لات هه‌موو
مه‌سه‌له‌کان بۆ ئه‌م بیر‌و باوه‌ره ده‌باته‌وه که
سه‌رچاوه‌ی بنه‌ما کۆمهلایتیهکهی ته‌حه‌کومی پێده‌کات.
لێکۆلینه‌وه
به میسۆدی هه‌لسه‌نگاندن میسۆدیکی ئالۆزو گۆڕاوه‌و پشت به
هه‌موو مه‌سیله ماددیه‌کان ده‌به‌ستیت. له‌هه‌مان کات ته‌واوی
ئه‌گه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، یانی مه‌سایله
لاشعوریهکانیش له‌گه‌ڵ خۆی دا ده‌بات.
ئه‌گه‌ر بۆ
نموونه‌ی ئاڵویری ساده بچینه‌وه، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نم به
هه‌نار بگۆرنه‌وه ئه‌وا هه‌ردوو مرۆڤ له پێوانیهک ده‌گه‌ڕێن
که پێ ویستییهکانیانه، هه‌روه‌ها له چۆنایه‌تی یه‌کانیان
ده‌گرێن ( تام ، ڕه‌نگ ، جۆر..هتد) دواتر دێنه سه‌ر
چه‌ندایه‌تی چه‌ند عه‌ربه گه‌نم ده‌کاته چه‌ند تێڕکه
هه‌نار.ئه‌مه‌ش چۆنایه‌تی هه‌ردوو کیان دیاریان ده‌که‌ن.(
ئه‌مه ته‌نها نموونه‌ن).
له باسی
سیاسی و مه‌سایلی زانسی دا ئه‌مانه شکڵ و شێوه‌ی تر
وه‌رده‌گرن.
بۆ ئه‌وه‌ی
مرۆڤ زانسیتیانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ واقع دابکات ئه‌وا ده‌بێ
واقع بینانه بێ.
ئه‌م میسۆده
میسۆدێکه له گه‌ڵ واقع دا مامه‌ڵه ده‌کات و ئه‌کادیمیه‌کان
بۆ گشت دراسهکانیان به‌کاری ده‌هێنن. خۆشی ئه‌م میسۆده له
به‌رده‌وامی و ئاڵوگۆڕو و ئاڵۆزیه‌که‌ی دایه و ئه‌نجامه‌کانی
ئه‌م میسۆده ده‌سکه‌وتێکی زانستییه .
ژونی 2006
|