رابه‌ران
و کارگێڕانی هه‌موو ڕێکخراوه‌یه‌ک داینه‌مۆی ڕێکخراوه‌ن، بۆ
ئه‌وه‌ی گه‌شه به‌رێکخراو بدرێت و که‌لتووری ڕێکخراو گه‌شه
بکات و هه‌نگاوێ له ستراتیژ نزیکتر ببێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێ
به‌رده‌وام ڕابه‌ران و کارگێڕان له بیری رێکخراو دابن و
له‌خزمه‌تی ڕێکخراودابن.
به
گوێره‌ی پرنسیپی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له‌خۆ گرتن بۆ ئه‌وه‌ی
ڕێکخراوه‌یه‌کی داینامیک و به‌هێز به‌ده‌ست بێت ده‌بێ هه‌رده‌م
هه‌وڵی چاککردنی ڕێکخراو بدرێت ، بۆ ئه‌م ڕه‌خنه‌و
چاککردنانه ئه‌وا مۆدێلی 360 پله به‌کاردێت.
ئه‌م
مۆدێله بۆ گۆڕانی که‌لتووری ڕێکخراو له که‌لتووری ستاتیک و
ڕۆتین بۆ که‌لتووری داینامیک و هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌کاردێت.
فه‌لسه‌فه‌ی گشتی ئه‌م مۆدێله هه‌لسه‌نگاندی کارگێر یان
ڕابه‌ری رێکخراوه به هۆی ده‌وروبه‌ریه‌وه.
بۆ ئه‌م
ههلسهنگاندنهش چه‌ندین ئاست تیۆری و پراکتیکی هه‌یه،
هه‌روه‌ها ئاسته‌کانی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی ڕابه‌رو توانای
بیر‌و نه‌زه‌ری بۆ ئایندهی ڕێکخراو چه‌نده.
هه‌موو
ئه‌مانه له چه‌ندین پرسیار‌و وه‌لامی ده‌وروبه‌ری کارگێر یان
ڕابه‌ری رێکخراو کۆده‌کرێته‌وه.
به‌نموونه چۆنیه‌تی پیکهاته‌ی مرۆڤ له باری سایکۆلۆژی و
توانای بیر‌و هه‌سته‌کانی له‌م نێوه‌دا کاریگه‌ری زۆر ده‌گێڕن.
له هه‌مان کات داهاتووی ڕێکخراو و که‌لتووری ڕێکخراو به‌روه
کوێ ده‌با.
360 پله
مانای بازنه ده‌گه‌یه‌نێ کا خاڵی ناوه‌راستی کارگێڕ یان
رابه‌ری ڕێکخراوه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری جا چ هه‌مان
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی بن له ڕێکخراو یان چ کادیرانی
پێشڕه‌وی ڕێکخراو بن ئه‌وا بازنه‌که ته‌واو ده‌که‌ن.
لێره‌دا
ته‌واوی ئازادی ڕێکخراوه‌یی گره‌نتی هه‌یه، که‌س سه‌رکووت
ناکرێ، وه‌کو ئه‌وه‌ی له دونیای یۆتۆپیا دا بژی، رێزگرتن له
مرۆڤ و هیچ کێشه‌یه‌کی که‌سایه‌تی وجودی نیه هه‌مووان
ئامانجیان گه‌شه‌ی ڕێکخراوه‌که و که‌لتووری ڕێکخراوه تا به
ئامانجه ستراتیژیه‌کانی بگات.
چۆنیه‌تی
هه‌لسه‌نگاندنی ڕابه‌ران و کارگێڕان به گوێره‌ی جۆری
ڕێکخراوه‌کان ده‌گۆڕێت. به‌نموونه هه‌لسه‌نگاندنی ڕابه‌رانی
پارتێکی سیاسی جیایه له هه‌لسه‌نگاندنی به‌ریوه‌به‌رانی دام
و ده‌زگاکانی ده‌وله‌ت.
پرۆسێسی
هه‌لسه‌نگاندن و چۆنیه‌تی پرسیار و وه‌ڵام و هه‌لوێست گرتن
به‌رامبه‌ریان جیاوازیان هه‌یه. به‌لام له واقعدا یه‌ک
مه‌به‌ستیان هه‌یه. ئه‌ویش گه‌شه‌دان به ڕیکخراو بوون و
که‌لتووری رێکخراوه‌یه تا بتوانێ له گه‌ڵ هه‌موو ده‌ورانێکدا
بێته‌وه.
چۆنیه‌تی پرسیاره‌کان بۆ تێگه‌یشتن له ڕابه‌ران و کارگێڕان
به گوێره‌ی کۆمه‌لگا کان ده‌گۆڕێت.
له‌م
مۆدێله‌دا کارکردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه یان له یه‌ک
ئاست و ئاراسته لاره‌کان ( بڕه‌ڕ) کارده‌کرێت. ئه‌مه‌ش
هه‌نگاوێکه بۆ کاریگه‌ری ئاستی خواره‌و له‌سه‌ر ئاستی
سه‌ره‌وه.
ئه‌م بۆ
چوونه له گه‌شه‌دان به ڕێکخراوبوون پرۆسه و ههنگاوێکی نوێ
ده‌هێنێته ئاراوه.
لێره‌دا
هیچ ڕابه‌رێ یان کارگێڕێ ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی نیه، دانسی
کورسیه‌کان لێره‌دا نموونه‌ی ئاڵوگۆڕی و گه‌شه‌دان به
ڕێکخراوه.
ئه‌م
مۆدێله جۆرێکه له کۆنترۆل و به‌ره‌و پێش بردنی
به‌رێوه‌به‌ران و کارگێڕانی رێکخراوه‌کان، ره‌خنه‌کانی
ده‌وروبه‌ر ده‌بێته ئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و کارکردنییان
بگۆڕێ.
ئه‌م
ڕه‌خنانه کار و کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامیان هه‌یه
هه‌موویان یه‌ک ئامانجیان هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رکه‌وتنی
ڕێکخراوه. که‌سایه‌تی لێره‌دا ڕۆلی دووه‌م ده‌گێڕێ
پێچه‌وانه‌ی وه‌زعی مه‌وجود.
ئامرازی
ئه‌م مۆدێله ده‌ورووبه‌ری کارگێڕان و به‌رێوه‌به‌ران خۆیانن.
هه‌مووان ده‌بێ واقع بینانه و ڕاستگۆیانه دوور له هه‌موو
پاسا و ترس و شه‌رم ..هتد قسه‌ی دڵی خۆیان بکه‌ن.
ده‌توانم
بڵێم له‌زۆر رێکخراودا ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌بێ ئه‌وا ئه‌ندامانی
ده‌ورووبه‌ر به سه‌رکردایه‌تیه‌کانیان ده‌ڵێن به‌راستی له
سه‌نگه‌رێکی تردای، به‌لام له به‌ر مه‌سله‌حه‌تی که‌سایه‌تی
چه‌پله‌ی بۆ لیده‌ده‌ن. مۆدێلی 360 پله ڕێگه له ئۆپۆرتۆنیزم
ده‌گرێ.ئامرازی ئه‌مه‌ش جورئه‌ت کردنه به‌رامبه‌ر باڵا
ده‌سته‌کان و پێ داگرتنه له‌سه‌ر ستراتیژی ڕێکخراو.
ژۆنیو
2006
|