پیش بینی کردن
به رووداوه‌کان وئالوگوره‌کان و خیرای ئاڵوگۆڕه‌کان
که له ئه‌نجامی دیگیتاڵ بوونی پرۆسێسه‌کان به‌رهه‌م هاتوون
ئه‌مڕۆ خۆێندنه‌وه‌ی سیناریۆ بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێک بۆ ئاینده‌ی
ئه‌گه‌ره‌کان و کۆبه‌ندی ئامرازه‌کان و سیناریۆیه‌کان له
حاڵه‌تی جیاجیادا و هه‌لسه‌نگاندنیان له گه‌ڵ یه‌کدا بۆته
کارێکی ئاسایی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌کادیمیه‌کان و به‌رێوه‌به‌ران
و ده‌سه‌ڵات داران و لێپرسراوانی کارگه‌کان که کاریگه‌ری
راسته‌وخۆیان له سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌کاندا هه‌یه.
ئه‌م
میسۆده له ته‌واوی ڕشته جۆراوجۆره‌کان به‌کاردێت. یانی هه‌ر
له‌چاره‌ی گرفتی ئاووکاره‌با بۆ شارێک یان ناوچه‌یه‌ک تا
ده‌گاته مه‌سایلی سیاسی و چاره‌نووسی گه‌لان.
بۆ
ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان چاکتر ڕووناهی ببینێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین
به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنکریتی ده‌ست پێ بکه‌ین.
هه‌موو
کومه‌لگایه‌ک بو به‌رده‌وامی به‌رپرسیاریه‌تی له به‌رامبه‌ر
نه‌وه‌کانی داهاتوودا به‌رده‌وام له هه‌لسه‌نگاندنی هه‌موو
هه‌ڵوێسته‌کانی
دایه، چۆن ده‌کرێ ئه‌مڕۆ هه‌لوێستێ بگرین که نه‌وه‌کانی
داهاتوو یانی لانی که‌م 45 ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌م
هه‌لوێسته هیچ گرفتیان نه‌بێ. ئه‌مه باس له هه‌لوێستی
کاری دراسه‌ی کاری ئه‌م کارگا و کارخانه‌ن که ژیانی
مرۆڤه‌کانی کۆمه‌لگا له‌سه‌ریان به‌نده. یانی هه‌م سه‌رچاوه‌ی
کارن بۆ مرۆڤه‌کانی کۆمه‌لگا و هه‌م به‌رهه‌مه‌کانیان
سه‌رچاوه‌ی ژیانن له مه‌ودایه‌کی بێ سنووردا.
ئه‌گه‌ر
ئه‌مه به‌گشتی بکه‌ینه‌وه ئه‌وا له باری سیاسی و سیاسه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک هه‌مان مه‌نهه‌جیات په‌یڕوه‌و
ده‌کرێت. به‌لام له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌لگادا له
هه‌موو سیناریۆ یه‌کدا قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌منی
قه‌ومی و داهاتی فه‌ردی ئینسانه‌کان و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌وا هێڵی سوورن و نابه‌زێندرێن.
دوای
ئه‌وه‌ی که سیناریۆیه‌کان هه‌موو له ته‌ک یه‌کدا دانران
ئینجا هونه‌ر له کۆکردنه‌وه‌و هه‌لسه‌نگاندنی دایه.
له‌کاتی
کۆکردنه‌وه‌ی سیناریۆکان که ئه‌م مه‌سه‌له زۆر ئاڵوز‌و
ئاڵوگۆڕه لێره‌دا به‌زه‌یی و ئیعتباری مرۆڤایه‌تی وجودی نیه
له زۆر حاله‌تیدا،ته‌نها مه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژماره‌دایه.(
ئه‌مه به‌گوێره‌ی دراسه‌کان و مرۆڤه‌کان که دراسه‌که
ده‌که‌ن ده‌گۆڕین).
به‌نموونه له‌کاتی لێکدانی دوو کۆمپانیا دا یان له‌کاتی
دیگیتاڵ کردنی کارگه‌یه‌ک یان له‌کاتی دووباره ڕێکخراو
بوونه‌وه‌ی کارگه‌یه‌ک به سه‌دان و هه‌زاران کرێکار بێکار
ده‌کرێن. لێره‌دا ته‌نها و ته‌نها به‌رێوه‌به‌ران و
ئیتحادیه‌کانی کریکاران ته‌نها ژماره‌کان ده‌بینن، له هه‌موو
کارگه‌کانی وولاتیکی وه‌کو هۆله‌ند هه‌ر مرۆڤێ ژماره‌یه‌کی
هه‌یه، که ئه‌ویش ژماره‌ی کۆیله‌یه له واقعدا.
دراسه‌کردنی سیناریۆ و کۆکردنه‌وه‌ی سیناریۆکان مه‌سه‌له‌یه‌کی
زۆر زانستیه ئه‌گه‌ر له‌قازانجی کۆمه‌لگا به‌کار بێت، به‌لام
ئه‌م مه‌سه‌له زانستیه ئه‌مڕۆ زۆر جار سیناریۆیه ڕه‌شه‌کانی
ئیمپریالیستی نوێ که نه‌وه‌کانی رابردوو به خوێن له
وولاتیان ده‌ریان کردن ئێستا به چه‌پڵه‌ی نه‌وه‌کانی نوێ ی
وولاته داگیرکراوه‌کان ده‌گڕێنه‌وه.
خوێنه‌ر
ده‌توانێ له‌زه‌ینی خۆیدا مامه‌ڵه‌ی دوو نه‌وه‌ی دوو ووڵات و
که‌لتووری جیاجیا بکات.به‌لام به واقعی و دوور له هه‌موو
ده‌مارگیریه‌ک و توندڕه‌وی.
با
بێینه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌که‌ی خۆمان به‌لام سیناریۆیه‌کان چۆن
دیاری ده‌کرێن و چۆن شیته‌ڵ ده‌کرێن و ده‌خرێنه ڕوو دوایش
کۆبه‌ندیه‌کان چۆن ده‌کرێن و ئامانجی کۆتایی یان دیاری
ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌ی سیناریۆکان کۆمه‌لێک داتان، یانی کۆمه‌ڵێ زانیاری
باوه‌ڕ پێکراون که له ڕابردوودا به واقعی روویانداوه،
ئه‌مانه له خشته‌یه‌ک دا کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و دراسه ده‌کرێن.
ئه‌مه به‌گوێره‌ی دراسه‌کان ده‌گۆڕێت به‌لام زیاتر زانیاری 10
ساڵ پێشتر (ڕابردوو) به‌کاردێت. بۆ مه‌سایلی سیاسی و ستراتیژی
ئه‌مه دیاری کراو نیه.ئه‌م داتایانه یان زانیاریانه به
گوێره‌ی مۆدێلی جیا جیا شی ده‌کرێنه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کدا
به‌راورد ده‌کرێن.
له
هه‌موو سیناریۆیه‌کدا فاکتۆری هاوبه‌ش هه‌یه یان فاکته‌ری
پێچه‌وانه هه‌یه، جا له‌م نێوه‌دا میسۆدێ به‌کاردێت بۆ
هه‌لسه‌نگاندنی سیناریۆکان که یه‌ک یه‌کتری ده‌خواته‌وه، یان
یه‌ک له حاله‌ته‌کان ئه‌فزه‌لیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وی تر هه‌یه.
دوای که هه‌موو خرانه ڕوو ئینجا له گه‌ڵ یه‌ک
کۆده‌کرێنه‌وه. له کۆکردنه‌وه‌دا رابه‌ران ،به‌ریوه‌به‌ران و
ده‌سه‌ڵات داران بریار ده‌ده‌ن کامه سیناریۆ و کامه کۆبه‌ندی
هه‌لده‌بژێردرێن. ده‌بێ مه‌سه‌له‌کان وا ساده بن له
نه‌خشه‌یه‌کدا له کاتێکی زۆر که‌م دا به ره‌نگێکی جوان نیشان
بدرێت ، کامه سیناریۆ باشترینیانه و کۆبه‌ندیه‌که‌ش له
هه‌موو حاله‌ته‌کانی باشترین به‌رئه‌نجام به‌ده‌ست دێنێ.
ئه‌م
میسۆده ده‌کرێ به‌نموونه بۆ هه‌لسه‌نگاندنی دیاریکردنی مافی
چاره‌ی خۆنووسین له کوردستان په‌یڕه‌وبکرێت.
به‌نموونه چه‌ند سیناریۆیه‌ک له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئابووری ،
مێژووی، که‌لتووری ، پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی
به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی ووڵات و ئازادیه سیاسیه‌کان و
فه‌رهه‌نگی کۆمه‌لگا و کاریگه‌ره ئه‌قلیمی و
ئه‌نته‌رناسیۆنالیه‌کان و که‌ش و هه‌وای سیاسی له
ئه‌نته‌رناسیوناڵ وئه‌قلیمی له دراسه‌یه‌کدا به هۆی داتای
واقعی شیته‌ڵ بکرێت، ئه‌وکات بۆ کۆمه‌لانی خه‌لک ڕۆشه‌ن ده‌بێ
که کامه سیناریۆ ده‌توانێ نه‌وه‌کانی داهاتوو زامن بکات که
وا هه‌نگاوێ بۆ ئازادی و سکولاریزم و هاوته‌بایی له‌گه‌ڵ
گه‌لاندا ڕێگا بۆ ئازادی و رزگاری گه‌لان ده‌کاته‌وه. یان
ده‌کرێ پێچه‌وانه بێت.
ئه‌م بۆ
چوونانه ڕوانگه‌ی سیاسی نووسه‌ران یان بنه‌مای چینایه‌تی
که‌سه ئه‌کادیمیه‌کان زۆر به ڕوونی دیاری ده‌کات. چونکه
هه‌ر مرۆڤێ له کاتی به‌کار هێنانی زانیاریه‌کان هه‌وڵده‌دات
ئه‌م سیناریۆیه سه‌ر بخات که له چینه‌که‌ی نزیکه.لێره‌دا
چینی ناوه‌ند و یان سه‌ربه‌خۆیی بیروباوه‌ڕ قسه‌ی بێ
مانایه.ئه‌مه زۆر کۆنه که‌سمان بێ لایه‌ن نین، هه‌موومان بۆ
چینێ ده‌گه‌ڕینه‌وه.جا حزبی بین یان نا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی
تره.
له‌کاتی
دانانی سیناریۆکاندا ئه‌بێ دراسه‌ی مجازه‌فه‌کانی بکرێت،
به‌نموونه مجازه‌فه‌ی ڕاگه‌یاندنی کۆماری سکولاری کوردستان
هێرشی ده‌بابه‌کانی تورکیا و ئیران بۆ سه‌ر مه‌رزه‌کانی
کوردستان گریمانی له سه‌دا 50% هه‌یه. یان سوپای به‌در بۆ
که‌رکوک هێرش دێنێ یان پان ئیسلامیزم هه‌موویان روو له
که‌رکوک و موسڵ ده‌که‌ن بۆ لێدانی ئه‌م ووڵاته. یان
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی بڕیاری قه‌بوول نه‌کردنی
ده‌رده‌کا، یان مبارک و شای ئوردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌لگای
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی تووشی هیستریای سه‌ربازی ده‌بن، یان
ئیسرائیل پشتیوانی وولات ده‌کات و ئیف 16 و ئه‌پاشی به سوپای
کورد ده‌دا یان په‌یمانی ئه‌فغانستان دووباره دژی کورد
ده‌به‌سترێ....هتد.هتد. دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو
مجازه‌فه‌کانیش لێکۆلنرانه‌وه ئینجا سیناریۆیه‌کان له گه‌ڵ
یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه‌و به‌ته‌واوی سابت ده‌کرێن.
ئه‌وه‌ی
گرنگ بێ له په‌یڕه‌وی میسۆدی سیناریۆ و کۆکردنه‌وه‌ی
سیناریۆکان واقعی بوونی نووسه‌ره له‌گه‌ڵ مه‌وزوع و
زانیاریه‌کان، دوای ده‌بێ بیری بۆ بخرێته گڕ و کامه کار
باشه و له قازانجی گشت دایه و له ماوه‌ی درێژخایاندا
خزمه‌ت به نه‌وه‌کانی ئاینده‌ده‌کات.
چۆنیه‌تی خستنه‌ڕووی سیناریۆ کان و هێنانه سه‌ر نه‌خشه
ئه‌مه‌ش هونه‌ری خۆی هه‌یه.
ڕابه‌ران و ئه‌کادیمیه‌کان لێره‌دا له‌گه‌ڵ یه‌ک دێنه‌وه‌و
ته‌کنۆکراته‌کان به‌ده‌یان مۆدێل و پرۆگرامی کۆمپیته‌ریان بۆ
داڕشتووه.
له
هه‌موویان به‌ناوبانگتر به‌رنامه‌ی
GIS (Geographik Information systeem)
که
ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ هێنانه سه‌ر نه‌خشه‌ی هه‌موو کارێ
به‌کاردێت، هه‌ر له‌مه‌یدانی سه‌ربازی تا ده‌گاته مه‌یدانی
پلانۆلۆجی و مه‌سایله ستراتیژیه‌کان و ..هتد.
سیناریۆکان و کۆکردنه‌وه‌ی ته‌نها هه‌نگاوێکه بۆ دارشتنی
به‌رنامه‌ی ئاینده بۆ نه‌وه‌کانی نوێ، ئه‌مه‌ش هه‌ست به
لێپرسراویتێکی مه‌زنه و ده‌بێ به دلسۆزی ئه‌نجام بدرێ.
خه‌لکانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند به حوکمی کۆمه‌لگاکانیان
ئه‌وه‌نده دوور بین نین. گه‌لی ئیمه‌ش و رابه‌ره‌کانیش
هه‌مان گرفتیان هه‌یه. بۆیه ئه‌وه‌ی یه‌ک سه‌ره‌داوی
ده‌که‌وێته ده‌ست، ئه‌وا وه‌کو ده‌راسه ده‌ست به دروێنه
ده‌کات و به‌رهه‌م بۆ خۆی کۆ ده‌کاته‌وه. گه‌نده‌ڵی له
پڕۆسه‌کانی به‌رێوه‌بردن وای نه‌کردووه که‌س به ئاینده
ڕابگات. هه‌ر له کاتی دروست کردنی شه‌قامێ تا ده‌گاته پرۆژه
ئاوه‌دانیه‌کان له شاره‌وانیه‌کانی کوردستاندا که‌م پرۆژه
هه‌یه بیری له ماوه‌ی درێژ خایانی لێکرابێته‌وه. به‌نموونه
دوای ئه‌وه‌ی که شه‌قامه‌کان دروستکران ئینجا هێله‌کانی تۆڕی
ئاو ( ئه‌گه‌ر هه‌بێ) یان تۆڕی ئاوی ئاوه‌ڕۆکان ڕاده‌کێشرێن!!.
ئه‌مه جگه له پلانۆلۆجی شاره‌کان و په‌یوه‌ندی نێوان کۆن و
نوێ که هه‌ر له بازاڕی شێخ الله ی هه‌ولێر ده‌چێ.
24
حوزه‌یرانی 2006
|