چه‌ند
مانگێ پیش ئێستا سالیادی کاره‌ساتی تشرنۆبیل کرایه‌وه، که‌تا
ئیستا زیاتر له 93.000 قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه، تا ئیستاش
له ئۆکرانیا چه‌ند ناوچه یه‌ک قه‌ده‌غه کراوه‌و هاتووچۆی
تیا نابێ بکرێ.بارگاوی بوون به تیشکه‌کانی ئه‌تۆمی روسیه و
بێلاروسیا و سوید و پۆله‌ند و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاشی گرته‌وه.
ده‌یان هه‌زار ئینسان بوونه قوربانی و ئه‌م کاره‌ساته و
کاریگه‌ریه‌کانی هه‌ر ده‌مێنێ، بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوو ساڵ
پێش ئه‌نفال و له‌سه‌رده‌می شه‌ری سارددا و چه‌ند ساڵ دوای
قه‌سابخانه‌که‌ی سه‌برا و شاتییللا و چه‌ندین ساڵ پێش
جه‌نگه‌کانی که‌نداو و قه‌سابخانه‌کانی رواندا و سه‌رکوتی
راپه‌رینه‌کانی چین. ئه‌م کاره‌ساته‌ی تشرنۆبل روویدا،
ئه‌مانه ئیفرازاتی رژێمی کۆیله‌ی کرێگرته‌ن و تا ئه‌م
سیسته‌مه بمێنێ، ئه‌وا کاره‌ساته‌کانی هه‌ر ده‌مێنن. ووزه‌ی
ئه‌تۆمی وه‌ک ئه‌لته‌رناتیفی ووزه ده‌سکه‌وتێکی مرۆڤایه‌تی
گرنگه و ده‌بێ مرۆڤ شانازی به داهێنانی بکات، به‌لام
به‌کارهێنانی ئه‌م ووزه بۆ سه‌رکوتی گه‌لان و چه‌کی ئه‌تۆمی
ده‌بێ محکوم بکرێ. لێدانی هیرۆشیما و ناکازاکی تا ده‌گاته
بردنی پاشماوه‌ی ئه‌م ووزه ئه‌تۆمیه بۆ وولاتانی جیهانی
سێیه‌م و فرێدانی یان له که‌ناری دهریاکانییان ده‌بێ
لێپرسراوانیان سزا بدرێن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونیه‌وه
له به‌ر گرنگی ئه‌م وزه‌یه ئه‌وا بووه مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆم و
ووزه‌ی ئه‌تۆمی بوو به‌شێکه له ئه‌منی قه‌ومی وولاتان و
که‌س له نهێنیه‌کانی وا به‌ئاسانی تێناگات و له‌وپه‌ڕی نهێنی
دا کارگه‌کان و هیزه‌کان ده‌پاریزرێن. دوای ئه‌وه‌ی عبدولقادر
خان له هۆله‌ند نهینیهکانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی له ناوه‌ندی
هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ پاکستان برده‌وه‌و له وولاتانی
دونیا بلاوبۆووه ئه‌وا هێنده‌ی تر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
ترسناکتر‌و نهینی تر بووه‌وه.
له
رۆژهه‌لاتی ناوهنندا ئیسرائیل له ده‌یموومه ئهرسناله
ئه‌تۆمیه‌کانی به‌بێ چاودێری و سه‌ردانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی
و برادعی ده‌چێته رێوه. له کۆریای باکوور له‌م هه‌موو
برسیه‌تی و بێ ده‌رامه‌تی یه‌دا ئه‌وا گه‌لی کۆریای باکوور
له‌به‌ر بوونی چه‌کی ئه‌تۆمیدا له سیسته‌میکی داخراودا
هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن،
خۆ
منداله‌کانی سه‌رجاده‌کانی بۆمبای و کهراجی نازانن
وولاته‌کانیان له‌و په‌ری منافه‌سه‌ی ئه‌تۆمیدان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش ئه‌وان ته‌نانه‌ت یه‌ک کونجی ژیان چیه شک نابه‌ن.
خۆ بۆ
ئیران ته‌نها گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌راغ شاره گه‌وره‌کان و
گه‌ڕه‌که ههژارنشیهنهکان و ته‌نانه‌ت سیخه بوونی کچۆله
ناسکه‌کانی ته‌مه‌ن هه‌رزه‌کار بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها بژین به
جه‌ند سه‌د دۆلارێ له‌گه‌ل پیره‌مێردێکی شه‌ست ساڵه‌دا دا
چه‌ند مانگ ژیان به ناچاری به‌سه‌رده‌به‌ن و له‌شیان
ده‌که‌نه پاوانی گورگی هارو تینوی سیکس و مه‌لاش و ده‌زگاکان
دهلالیهکهی وه‌رده‌گرن.
دهلالیهکه به چه‌ند ئایه‌تیکی قورئانی پیرۆز ده‌ست
پێده‌کات و به ئامین کۆتایی دێ..
هه‌رچه‌نده باری ئابووری وولاتیکی وه‌کو ئیران به‌شی ژیانی
هه‌موو مرۆڤه‌کانی ده‌کات به ئاسووده‌یی بژین. ئه‌م هه‌موو
کۆمهکیهی ریکخراوه ئیسلامیه‌کان و گه‌شه‌دان به ئه‌فیونی
گه‌لان یانی ئایین، هێنده‌یتر ئابووری ئه‌و وولاته‌ی به
هه‌ده‌ر بردووه.
هه‌موو
گه‌لان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که سوود له هه‌موو زانست
وه‌ربگرن و ئاستی ژیان و گوزه‌ران له کۆمه‌لگادا
به‌رزبکاته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌رمایه‌داران له له
دونیا له پاڵ سوود وه‌رگرتنی زانستی بۆ سه‌رکوتی کۆمه‌لانی
خه‌لک وئۆپۆزیسیونیهکانه.
ئه‌گه‌ر
رژیمیکی وه‌کو شوفینزمی عه‌ره‌بی له چه‌شنی به‌عس چه‌کی
کیمیایی له ناوه‌ندی هه‌شتاکان دژی میلله‌تی کورد به‌کارهێنا
خۆ ئه‌گه‌ر چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌با ئه‌وا زۆر بۆی زه‌حمه‌ت نه‌بوو
وولاتێ به ته‌واوی کاولبکات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی
کهرهستهخاوهکانی بدزێ و ده‌سه‌لاتی شۆفینزمی عه‌ره‌بی زاڵ
بکات و ته‌واوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کورد تا هه‌تایه
له نێو ببات.
ده‌سه‌لاتی له چه‌شنی شوفینزمی عه‌ره‌بی و کۆماری ئیسلامی
ئیران و ته‌واوی ده‌سه‌لات دار و میرنشینه‌کانی که‌نداوی فارس
خه‌ونی ئه‌تۆمیان هه‌ر له زه‌یندا هه‌یه.
ئه‌م
هیزه ئه‌تۆمیه له دوای شکستی بلۆکی رۆژهه‌لات له شه‌ری
سارددا بازاڕی ئازاد و لێکترازانی ده‌وله‌تانی سۆڤیه‌تی ئه‌و
هه‌له بۆ کۆماری ئیسلامی ئاواڵا بوو تا هه‌م که‌لک له
رووسیه وه‌ربگرێ و هه‌م له بازاری ئازاد و کارمه‌ندانی کۆنی
وولاته‌کانی سه‌ر به یه‌کێتی سۆڤیه‌تی کۆن ته‌جره‌به و
توانای ئه‌وان به کاربهێنێت.
له‌لایه‌کی تر خه‌ریک بوونی ئه‌مریکا و غه‌رب به عیراق و
گۆڕانه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست فه‌زایه‌کی تری بۆ ئیران
کرده‌وه تا گه‌شه به کاره‌کانی بدات. یا ئه‌وه‌ته ئه‌مریکا
و غه‌رب بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌یه‌کیان ده‌ست که‌وێ خۆیان له‌م
گێلیه دابوو.
ئه‌م
کاره‌ی کۆماری ئیسلامی کاریکی ستراتیژی و به‌رنامه ریزیه بۆ
مانه‌وه‌یانه له ده‌سه‌لاتی سیاسی و سه‌رکووتی گه‌لانی
ئیران. ئه‌م وه‌زعه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌لاتی
ناوه‌ند و ئاسیا دا ده‌بێت.
ئیسرائیل و ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده به ئاسانی بۆیان هه‌زم
ناکریت. ئه‌گه‌ر کار وابڕوا ئه‌وا سه‌ره‌تای کۆتایییه‌کانی
جمهوری ئیسلامیه له ئیران و خه‌ونی پان ئیسلامیزم به‌به‌ر
تۆماهۆک و کروز ده‌ڕه‌وێته‌وه.
ئه‌مریکا و وولاتانی پیشه‌سازی 8 له فرسه‌تێ ده‌گه‌ڕێن که
وولاتی ئێران به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی نه‌وت و گازی
سروشتی که له خاکی ئێران دایه کافیه بۆ گه‌شه‌دان به
دیموکراسی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند و هه‌م ئیسرائیل ده‌توانێ
ئاسان تر سه‌رکوتی پان ئیسلامیزم له لوبنان و فه‌له‌ستین
بکات. پشتی به‌ره‌ی حماس و حزب الله بۆ هه‌موو که‌س ڕۆشنه
که‌وا ئێران یارمه‌تی لۆجستیکی ئه‌م هێزه‌یه.
ئه‌مڕۆ
بۆ ئیسرائیل ئاوا ئاسان نیه چۆن مفاعلی ئه‌تۆمی ته‌مووزی
ڕژێمی به‌عسی له عێراق له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان به هیرشی
فڕۆکه‌کانی کۆتای پێ هێنا، ئه‌مریکا تا ئاره‌قی ناوچه‌وانی له
دیموکراتیسهکردنی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند بسڕێته‌وه، ئه‌وا به
پرۆسه‌ی تر ده‌ست پێده‌کات له جیاتی هێرشه سه‌ربازیه‌کانی.
ئه‌م مه‌سه‌له وه‌کو یاری مشک و پشیله‌یه. ئه‌مریکا له
ئه‌جنده‌ی خۆیدا و ستراتیژی بۆ مه‌سه‌له سیاسیه‌کانی دونیا و
ستراتیژه نه‌وتیه‌کانی ناتوانێ بێده‌نگ بێ.
ئۆپۆزیسیۆنی جناحی ڕاست له ئێران هه‌موویان له خه‌ونی خۆشی
هاتنه سه‌رکارو ده‌سه‌ڵاتگرتن دان. هێزه ناسیونالیسته‌کان
له هه‌وڵی به‌رنامه داڕشتن دان.
بۆ
ئه‌مریکا ته‌جره‌به‌ی عێراق ده‌رسێکه و نایه‌وێ دووباره‌ی
بکاته‌وه. ناسیونالیزمی کورد له ده‌ورانی زێڕینی خۆیدا
ده‌گه‌ڕێ و ده‌یه‌وێ مێژوویه‌ک بۆ خۆی تۆمار بکات، ئه‌گه‌ر
مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌م چه‌شنه بێته ئاراوه ئه‌وا له سنه تا
قه‌سری شیرین و ئیلام ئازادکردنی وه‌کو مه‌خموور و سه‌عدیه و
به‌دره و جه‌سانی لێ دێ. به‌س ڕابه‌رانی ناسیونالیزمی کورد
پێ یه‌ک له ڕابه‌رانی ناسیونالیزمی کوردی عێراق دوورترن تا
ببنه سه‌رۆک کۆمار ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه نه‌وه‌کانی
شاهنشاهی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بوونی
به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی به لایه‌نی چاک و خراپی میلله‌تی کورد
ده‌بێ حساباتی ده‌قیقی بۆ بکات.به‌لام تا ده‌وله‌تی ڕه‌سمی
نه‌بێ ناتوانێ ئیجرائاتی ئسوڵی و قانوونی و نێوده‌وله‌تی
ئه‌نجام بدات. ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان یان په‌رله‌مانی
کوردستان یان کوتله‌ی کورد له په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێ
وه‌ڵامی بۆ هه‌بێ له چوارچێوه‌ی عێراقدا.( ئه‌گه‌ر له به‌ر
پڕ کاری به‌م مه‌سه‌له ستراتیژیانه ڕابگه‌ن!!)
هه‌وڵه‌کانی جمهوری ئیسلامی و یه‌ک له ئامانجه‌کانی سه‌رکوتی
گه‌لانی ئیرانه به چه‌کی ئه‌تۆمی و کابووسه‌کانی.
ئه‌ی
پاشه‌ڕۆکانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێ
له بلوژستان یان له کوردستان یان له که‌نداوی فارس و
دوورگه‌کان دا حه‌شار ده‌درێن.
ئه‌ی
گره‌نتی نه بوونی درز له مفاعیلهکانی و کاره‌ساتی له
چه‌شنی تشرنۆبیل کێ زه‌مانه‌تی ده‌کات. خه‌لکی ئیران
به‌تایبه‌تی ئه‌سفه‌هان له ژێر کاریگه‌ری ئه‌م ترسه‌دا پاڵ
که‌وتووه و دوای خه‌لکی کوردستان و ئه‌فغانستان و
ئازه‌ربایجان و هتد به‌کوورتی ته‌واوی وولاتانی مه‌رزی ئێران
به‌ته‌واوی له ژێر چه‌تری پیس بوونی ئیشعاعاتی ئه‌تۆمی
هه‌ناسه ده‌ده‌ن ئاراسته‌ی با ئه‌وکات کاره‌ساته‌که دیاری
ده‌کات. هه‌ڵه‌بجه هێشتا برینه‌کانی ساڕ‌ێژ نه‌بووه
کاره‌ستاتی تر به‌ڕێوه‌یه له سایه‌ی سه‌ری نیزامی سه‌رمایه
و ئیسلام و باری تعالی!..
20
مه‌ی 2006
|