ڕاسته کاتێک
لاوان به قۆناغی گه‌شه‌کردندا تێده‌په‌ڕن و به گشتی هه‌ر
هه‌موویان مێشکیان خولیای گه‌لێک ڕووداو و لێکدانه‌وه‌یه و
فکریان به گشتی به‌ربڵاوه به ژیانی تایبه‌تمه‌ندی
خۆیانه‌وه، بێگومان کاتێک که تۆش لاو بوویت به‌و قۆناغانه‌دا
هه‌ر تێپه‌ڕیویت،با ئێستا خوله‌کی جیهانی ڕابردوو بگۆڕین و
به‌رۆکی گه‌نجان به‌رده‌ین با هه‌ر به‌خۆیان ب‌توانن خۆیان له
نێو ئه‌م جیهانه پڕ له کێشه لابه‌لانه بدۆزنه‌وه و بلا
به‌خۆیان بیری چۆنێتی شیکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ده‌وروپشتیان
بن. وازیان لێ‌بێنین به‌ڵکو ئه‌وانیش وه‌ک گه‌وره ساڵان ب‌توانن
خۆیان له ناوه‌ندی پرسه ڕۆژه‌ڤه‌کاندا بدۆزنه‌وه، بلا
خه‌ڵکانیش به شێوازێک تێ‌یان بنۆڕن که لاوان بزانن گه‌وره
ساڵان خه‌مڕه‌وێنیانن.
به‌ڵام وه‌ک
ئاشکرایه که هه‌رده‌م له‌م جیهانه‌دا دوو کار سه‌رنج
ڕاکێشن، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که لاوانیش ده‌بێت بزانن
مافه‌کانیان به چی گرێدراوه، دوه‌میشیان، ده‌بێت به‌رپرسی
وامداره‌کان و هه‌ڵسوکه‌وت وجموجۆڵه‌کانیان بن، مه‌به‌ست
لێره‌دا ئه‌وه‌یه که کاتێک گه‌نجان ده‌بینن چلۆن گه‌وره
ساڵان به هانایانه‌وه دێن و پاڵپشتیان لێوه ده‌که‌ن و
ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستیان ده‌ده‌نێ و له ئامێزی خۆیان ده‌گرن،
به هه‌مان شێوه‌ش گه‌ره‌که لاوان وه‌ڵامی ئه‌و گه‌وره
ساڵانه بده‌نه‌وه.
له هه‌مان
کاتدا تۆ چاولێکه چه‌ندین ڕۆژنامه و سایده ئه‌لکترۆنیه‌کان
به‌رده‌وام باس له کێشه‌ی گه‌نجان ده‌که‌ن و هه‌ر یه‌ک له‌وان
به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یانه‌وێت گرفته‌کانیان شی بکاته‌وه،
که‌چی له ڕوواڵه‌تدا لاوان زۆر جار ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که
پێویسته پێی ڕاگه‌یه‌نرێت ده‌بینیت ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه
به‌رپه‌رچی له وه‌ڵامی ئامۆژگاریه‌کانت ده‌ده‌نه‌وه. زۆر
جارده‌بیستین که لاوان به گشتی ناڕه‌زایی زۆر ده‌رده‌بڕن و
ڕه‌خنه‌و مان ده‌گرن ، له هه‌مان کاتدا هه‌یشه که به‌ڕاستی
له ده‌روونه‌وه ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک کێشه‌ی ئاڵۆز بونه‌ته‌وه‌و
مرۆڤێکیش نیه بتوانێت هه‌ر هیچ نه‌بێت به ووته که‌مێک له
گرفته‌کانیان که‌م بکاته‌وه.
ته‌نها
ماسمێدیه‌کان نین که شه‌رتو مه‌رجی خولیا‌و جیوازیان نه‌بێت
به‌رامبه‌ر به لاوانه‌وه، به‌ڵکو بگره قوتابخانه‌کانیش هه‌ر
یه‌ک له کنه خۆوه چه‌شنه مه‌رجێک ڕووبه ڕوی ئه‌و لاوانه
ده‌کاته‌وه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ڕاسته‌وخۆشن له لایانه‌وه،
من خۆم گری ده‌که‌م که زۆر جاران خوێندنگاکان به مه‌رجو
خواستی زۆره‌وه چاوه‌نواڕن که قوتابیه‌کانیان بکه‌ونه ژێر
ڕکێفی ده‌ستووری داڕێژراوی خودی ئه‌م ئیداره‌و دام‌و ده‌زگا
خوێندنانه‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دام که به ته‌نها من نیم ولۆ لێی
ده‌کۆڵمه‌وه، چۆنکی گه‌له‌ک جار ده‌بینین یاخود وه‌بیرمان
دێته‌وه که چه‌ندی زه‌حمه‌تیمان کێشابوو به‌رامبه‌ر به‌م
ده‌ستوو و فه‌رمانانه‌وه. هه‌رچی سه‌باره‌ت به خوێندنیشه
ناشێت هه‌ر بابه‌تێکی سه‌ر به خوێندنه‌کان هه‌نده ڕه‌ق و
هیشک بن که تێگه‌یشتنیان نه‌ک هه‌ر ناخۆش و قورس و زه‌حمه‌ت
بن به‌ڵکو بگره سه‌رنج ڕاکێشیش نین ، هه‌ر بۆیه ده‌بێت
سیستێمی خۆێندن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه له
بنه‌ڕه‌تدا پیا هه‌ڵبچرێته‌وه‌و ڕێگا چاره‌یه‌کی شیاو‌و گونجاوی
بۆ بنه‌خشێنرێت که گونجاو بێت له گه‌ڵ سیستێمی جیهانی
ئه‌مڕۆمانه‌وه و ده‌ستووره‌کانیشی به تێکڕا له گشت
قوتابخانه‌کاندا په‌یڕه‌وی لێ بکرێته‌وه، به مه‌رجێک هه‌ر
بابه‌تێکی بیری و زانستی هه‌بێت بتوانرێت به به‌رچاو و به
پراکتیزه کردنه‌وه بۆ شاگردان بخه‌مڵێته‌وه، ئه‌و جۆره
بابه‌ته شیاوانه بێته کایه‌وه که له قوتابخانه‌کانی
سه‌رجه‌م جیهانی زانسته‌وه گه‌شه‌ی دابێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
قوتابیان بزانن بۆچی ئه‌وه‌ی له و په‌ڕتووکانه‌دا
نووسراونه‌ته‌وه سه‌رجه‌م ڕاستن و جێگای گومان و
سه‌رسوڕمانیان نه‌بێت!.
کاتێک که
شاگردان به‌ره‌و ماڵه‌وه به‌ڕێده‌که‌ون، مه‌رج نیه یه‌کسه‌ر
هه‌ڕنه سه‌ر وانه‌کانیان و شیان بکه‌نه‌وه‌و لێکیان
بده‌نه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانیش پێویستیا‌ن هه‌یه به چه‌ن
پشوودانێک و ماندوو حه‌سانه‌وه‌یه‌ک،ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی که
ڕۆژێکی دوور و درێژیان به خوێندنه‌وه له قوتابخانه‌کاندا
به سه‌ر بردوه، ئه‌ی بۆ نه‌توانن هه‌ڤاڵێکی خۆشه‌ویستیان
له‌و کاته‌دا بۆ نموونه ببینن ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
گه‌وره ساڵان پێویسته بزانن که شاگردان بۆ ئه‌وه‌ی ب‌توانن
له خوێندنه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو بن، ده‌بێت مافی ئه‌وه‌یان پێ
بدرێت که چه‌نده خۆیان به خوێندنه‌وه مژوول ده‌که‌ن
هێنده‌ش ده‌بێت ب‌توانن هاوده‌می براده‌رو به جێهێنانی هه‌ندێک
وه‌رزشی جۆراوجۆری به‌ده‌نیش ببن، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر
ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام دانی ئه‌م جۆره جموجۆڵانه وا کاریگه‌ره
له سه‌ر لاوان که له پاشه‌ڕۆژدا له ناو کۆمه‌ڵگادا
ده‌توانن سه‌ربه‌ستانه‌و ئازادانه بیروڕاکانی خۆیان بۆ
به‌رامبه‌ره‌کانیان ده‌رببڕن.
لاوان له
ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا واته له 14-20 ساڵان به جۆره‌ها
قۆناغدا تێده‌په‌ڕن، له‌وانه ئه‌و گۆڕانکاریه سرووشتیانه‌ن
که ڕۆژانه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌نجانه‌دا تێده‌په‌ڕن و جار نا جار
له گه‌ڵ خۆشه‌ویسترین هه‌ڤاڵیان ناکۆک ده‌بن، به کورتی
ده‌توانین بڵێین که گه‌نجان له‌و ته‌مه‌نه‌دا خه‌ریکن تازه
به تازه خۆیان له گێلاوی ئه‌م ژیانه‌دا که پڕن له نهێنی
شاردراوه ده‌دۆزنه‌وه، وه ئه‌م کاره‌ش به کارێکی ساکار
ناتوانرێت له قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵکو کاتی به‌رقه‌رارو پێویستی
خۆی گه‌ره‌که، خێزان و فێرگه‌کان به‌رپرسن له سه‌ر درووست
کردنی پردێکی ولۆ مه‌تین که بۆ لاوان ببێته جێگه‌ی متمانه‌و
باوه‌ڕ به خودی خێزان و کۆمه‌ڵگاوه، هه‌ر هاوکاریه‌ک
پێشکه‌ش به‌م جه‌ستانه بکرێن ڕه‌نگدانه‌وه‌که‌ی بێگومان به
ئه‌رێتی به سه‌ر ده‌روونی خودی لاوه‌که‌و ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه
خۆ قایم ده‌کات، په‌روه‌رده‌کردنی هه‌رزه‌کاران به بێ فه‌رق و
جودایی نێوان نێر و مێوه پێویستی به هاوکاری گشت
لایه‌نه‌کانه‌وه هه‌یه، وه‌ک لایه‌نه سیاسی و ڕامیاری و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه، جگه له‌وه‌انه‌ش خێزان ده‌بێت
منداڵانیان له سه‌ر سیستێمێکی ڕاست په‌روه‌رده بکه‌ن که
دوور بێت له ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و به‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی
نێرومێوه. هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردنیانه‌وه به گورجی
لاوانیان فێری مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و برایه‌تی و هاوکاری و
هاوده‌نگی بنه‌ما دیموکراتیه‌کان بکه‌ن.جا
گه‌لێک فاکتۆری گۆڕانکاری دی هه‌نه که لێره‌دا ماوه نیه
له سه‌ر هه‌ر هه‌موویان بدوێین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش لێک
بده‌ینه‌وه که له هه‌مان کاتدا گه‌له‌ک مه‌رجی سه‌یر
سه‌یریش له سه‌ر ئه‌م لاوانه سه‌پێندراون که تازه باڵق
بوان ده‌بێت له وێشدا ب‌توانن خۆیان له گه‌ڵ ئه‌و یاسا
نه‌شازانه‌شدا ڕابێنن .
گه‌له‌ک جار
ده‌بینین که لاوان له نێو خۆیاندا گه‌لێک گاڵته‌و گه‌پ
ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که بتوانین
بیسه‌ڵمێنین ئه‌م لاوانه له ناخه‌وه هێنده دڵخۆشن، به‌ڵکو
بگره زۆربه‌یان دڵگرانن و نایانه‌وێت گرفته‌کانی ناخی خۆیان
بۆ هاوڕێکانیان بگێڕنه‌وه، ئه‌ویش هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که
هاوڕێکانی ده‌ستبه‌رداری نه‌بن و به یه‌کێکی کۆمپلێکسی
دانه‌نێن، بێگومان هیچ مرۆڤێک نیه که وا دیاری خات له
ناوه‌وه چه‌ندین غه‌مگینه، که‌س نیه شانازی به وه‌وه بکات
که له ناوه‌وه گرفتارو سه‌رگه‌ردانه، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتی
نێو کۆمه‌ڵگاکانمان ئه‌وه ده‌خوازێت که هه‌رچیمان هه‌یه که
له دڵه‌وه کۆڵه‌که‌مان داون تا بتوانین بۆ ئه‌وانه‌ی
به‌رامبه‌رمانن بیانشارینه‌وه و به نهێنی ناو سینگ و هه‌ناوی
خۆمانی پێ بخۆینه‌وه.
چا‌ره‌کردنی
ئه‌م جۆره نه‌خۆشی ده‌روونیانه هه‌ر به‌وه ده‌کرێت که ئه‌م
لاوانه بڕیار بده‌ن که هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی له دڵیانه
ب‌توانن بیخه‌نه سه‌ر لاپه‌ڕه‌و یاداشته‌کانیانه‌وه، یاخود
بۆچی نه‌توانن له سایده جۆراوجۆره‌کانی ئینته‌رنێته‌وه
بڵاوی بکه‌نه‌وه، بێگومان گه‌لێک لاوی هاوته‌مه‌نی تر هه‌ن که
هه‌ر وه‌ک ئه‌و گه‌نجانه له ناخه‌وه بگره له گه‌ڵ خودی
خۆشیان هه‌ر ناکۆکن، ده‌توانن له‌م سایدانه‌دا خۆ به یه‌کتر
بناسێنن ، هیچ نه‌بێت له‌و ڕێگایه‌وه ب‌توانن هه‌ندێک له
گرفته شاردراوه‌کانی خۆیان بۆ هه‌ڤدی بگێڕنه‌وه‌و ب‌توانن با
هه‌ڤ کێشه‌کانیان بخه‌نه به‌رده‌م یه‌کتری و شیان بکه‌نه‌وه،
خۆمان باش ده‌زانین که لاوان ته‌نها گوێڕایه‌ڵی
هاوته‌مه‌نه‌کانیانن و له گرفته‌کانی هه‌ڤدی باش ده‌گه‌ن.
گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ر لاوێک بتوانێت ئه‌و هه‌ست و
نه‌سته‌ی هه‌یه‌تی به شێوه‌یه‌ک بکارێت بۆ خه‌ڵکانێکی باس
بکات که تێی بگه‌ن، زۆر جار هه‌ر هیچ نه‌بێت یه‌کێک هه‌ر
ده‌بێت بتوانێت به وه‌ڵام بێت و به‌شداری که‌مێک له
گرفته‌کانی بکات.
گه‌لێک بابه‌ت
هه‌ن که له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا بۆ لاوان سه‌رنج ڕاکێشن ،
له هه‌مان کاتدا ده‌بنه هۆی به نه‌فرین کردنیانه‌وه له
لایه‌ن گه‌وره ساڵان و به ته‌مه‌نه‌کانه‌وه، بۆ نموونه
کاتێک هه‌رزه‌کاران هه‌ڵده‌ستن به خۆ نواندن و خۆ
نیشاندانیان، هه‌ر وه‌ک چۆنێتی جل‌و به‌رگ له به‌ر کردن و
هه‌ڵسو که‌وتو تراش کردن و خۆجوانکردن و ملوانکه له مل کردن
و بگره موکیاج کردنیش که بۆ ئه‌م ته‌مه‌ن ساڵانه به شیاو
دانی پێدا ده‌نرێت، که‌چی کاتێک خه‌ڵکانی گه‌وره ساڵان به
چاوێکی نزمه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ر ئه‌م جۆره لاوانه‌وه و به
تیر و توانج ڕاسته‌وخۆ له نرخی مرۆڤایه‌تیان که‌م
ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یانشۆنه‌وه، بێگومان ئه‌م جۆره
ڕه‌فتارانه‌ش له دواڕۆژدا ده‌بنه هۆکارێکی گرنگ به رامبه‌ر
به خراپ کردنی نێو ده‌روونی ئه‌و لاوانه‌وه، خۆ به هیچ
شێوه‌یه‌ک خۆش نیه یه‌کێک به ڕه‌خنه‌ی تونده‌وه ڕووبه‌ڕوی
لاوێک بێته‌وه ، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که به خۆی ڕه‌فتاری
ئه‌و لاوه‌ی لا په‌سه‌ند نیه. له کاتێکدا ئه‌و لاوانه
ده‌یانه‌وێت زۆر به جۆشه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه
ڕه‌خنه‌گرانه بده‌نه‌وه و به‌رگری له خۆیان بکه‌ن وهه‌رهیچ
نه‌بێت به گوته‌و باس کردنه‌وه ڕه‌فتاره‌کانین بۆ ئه‌م جۆره
خه‌ڵکانه شیکار بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی
سه‌ره‌کی تایبه‌تمه‌ند به کۆمه‌ڵگاوه ناچارده‌بن که ته‌نها
خۆیان بخۆنه‌وه‌و کێشه‌که هه‌ر بۆخۆیان بهێڵنه‌وه،
هه‌رچه‌نده له ناخه‌وه ئه‌و لاوانه به توندی بریندار
ده‌بن و ساڕ‌ێژ کردنی برینه‌کانیشیان هێنده ئاسان و ساکار
نابن.
گه‌وره ساڵان
هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ن که بۆ هه‌رزه‌کاران بسه‌ڵمێنن که
گوایه خه‌ڵکانێک هه‌ن له هه‌ندێک ووڵاته جۆراوجۆره‌کانی
جیهانه‌وه که شه‌وانه نیه له برسانا سه‌ر نه‌نێنه‌وه
سه‌ر سه‌رینه ڕه‌ق و ته‌قه‌کانیانه‌وه و هه‌رده‌م نانی
ڕۆژانه‌یان نیه ب‌توانن قۆڕه‌ی زگیانی پێ خه‌په بکه‌ن و
ئازاری گه‌ده‌یان نه‌هێڵن ، به‌ڵی ئه‌م ووتانه ڕاستن به‌ڵام
ئایا چی له ده‌ست ئه‌و لاوه تازه پێگه‌یشتوانه دێت که
ب‌توانن کارێکی ولۆ بکه‌ن به یه‌کجاری ده‌ردی هه‌ژاران نه‌هێڵن
و له گشت جیهاندا بنبڕیان بکه‌ن، ئایا هه‌رزه‌کاران چلۆن
ده‌توانن به‌ره‌نگاری له‌و هه‌موو ناده‌ره‌ماتیانه بکه‌ن که
ڕۆژانه دووچاری مرۆڤ ده‌بنه‌وه،به مه‌رجێک که گه‌وره ساڵان
به خۆیان بۆ چاک کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییانه‌ی هه‌ن
له سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌مینه ناتوانن به‌ردێکیش له سه‌ر به‌رد
دابنێن . ده‌بێت ئێمه‌ی گه‌وره‌ساڵانیش بگه‌ینه ئه‌و
سه‌رئه‌نجامه‌ی که دان به‌وه‌دا بێنین که هه‌ر که‌س هه‌ل و
خواستێکی بۆ لواوه له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا، گه‌ر هاتوو ئه‌و
لاوانه بگره له‌و ووڵاته هه‌ژارانه په‌روه‌رده بکرابانه
، ئه‌و کاته باسه‌که هه‌ر له بنه‌چه‌دا ده‌گۆڕدراو گه‌وره
ساڵان ئه‌و کاته باسیان له گرفتێکی تره‌وه ده‌کرد که به
هیچ شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ گرفتی ئه‌مڕۆیاندا یه‌کیان
نه‌ده‌گرته‌وه، واته هه‌ر یه‌ک له جێی خۆیه‌وه ده‌بێت له
گرفته‌کان بنواڕیت و هه‌رگیز درێغیش نه‌کات بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆیان، به مه‌رجێک کاریگه‌ر نه‌بێت له سه‌ر
ده‌روونی ئه‌و لاوانه‌ی له‌و ده‌ورو ده‌ڤه‌ره‌دا ڕۆژگار به
سه‌ر ده‌به‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بهاتایه ڕووداوه‌که به
پێچه‌وانه‌وه بوایه له‌و ووڵاته ناوبراوانه‌دا ئه‌و کاته
ئه‌وانیش بێگوما ن دووچاری هه‌مان کێشه‌و گرفت ده‌بوونه‌وه.
کاتێک که
گوته‌یه‌ک به رامبه‌ر به گه‌نجانه‌وه ده‌ووترێت ، گه‌ر بۆ
هه‌ر که‌س بکرابه خۆی بخاته جێگه‌ی ئه‌و لاوانه‌وه که
لێیان ده‌دوێت و خۆی له بری ئه‌وان دابنێیت، ئه‌و کاته
بێگومان زۆربه‌ی زۆری بۆچوونه‌کانی ئه‌و تاکه که‌سه ڕێگاو
تووله‌ڕێی دیکه‌ی ده‌گرته به‌ر و گرفت‌و شیکاره‌کانیشی به
جارێک ده‌گۆڕدران، ناکرێت هه‌ر ده‌م هه‌موو گه‌نجان وه‌ک یه‌ک
ته‌ماشا بکرێن، به‌ڵکو هه‌ر یه‌ک له‌وان له جیهانێکی تایبه‌ت
به خودی خۆیه‌وه ڕۆژگار ده‌گوزه‌رێنێت، به گشتی له‌و
باوه‌ڕه‌شدا نیم که گه‌نجێک هه‌بێت هێنده بێ هه‌ست و نه‌ست
بێت و بۆ پێشڤه‌چوونی خێزان و کۆمه‌ڵگاو ووڵاته‌که‌ی خۆ
دووربخاته‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له چاو بگرین که لاوان
له‌و ته‌مه‌نه‌دا ڕۆژانه بیروڕاو بۆچوون و هه‌ڵسووکه‌وتیان
له گۆڕاندایه و کاتی دیاریکراوی خۆیان پێویسته تا وه‌کو
ده‌گه‌نه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه ڕۆژێک ب‌توانن
گرفته‌کانی سه‌ر به لاوان به شێوه‌یکی مۆدێرن تر شی
بکه‌نه‌وه.
200605
سوێد
uvnbas@hotmail.com
|