ئاشكرایه چه‌مكی خۆشه‌ویستی و میهر و ئه‌وین نه‌ك هه‌ر
بناغه‌ی به‌رهه‌می زۆر له داهێنه‌ره‌كانن به‌ڵكو كۆڵه‌كه و
بڕبڕه‌ی پشتی كاره هونه‌رییه‌كانی شاعیر و ڕۆمانوس و
كۆمپۆنیست و گۆرانیبێژی شانۆ و ئۆپیراكانن.
سووته‌مه‌نییه‌كه كه بۆته هۆی هێز و گه‌شه‌پێدانی فه‌نتازیا
و عه‌قلی داهێنه‌ره‌كان.
له سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌مدا ئه‌میری بله‌یا ( ژۆفره‌ی رۆدڵ)
ئه‌شقی خانمێك ده‌بێت، له رێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه
ده‌مه‌واو ده‌م ده‌رباره‌ی ئه‌وی بیستبوو،
كه شازاده‌یه‌كی
چه‌ند به توانا و قه‌شه‌نگ و لێهاتوه، به بێ ئه‌وه‌ی چاوی
پێ كه‌وتبێت تا ده‌هات تینی ئه‌شق بۆ خانمی نه‌بینراو زیاتر
و زیاتر ده‌بوو،
به چه‌شنێك هه‌ستی گیانی برسی و تینوی خۆشه‌ویستی له
هه‌ڵبه‌ست و هۆنراوه‌كانی به ته‌واوی ئاشکرا و
خۆیابوو ، به‌ڵام بڵێسه‌ی ده‌روونی گڕگرتووی ئه‌و
عاشقه به هیچ شتێك خامۆشنه‌ده‌بوو، به‌ڵكو هێزی
ئه‌شق پاڵی پێوه‌نا كه به بێ دوودڵی به‌شداریی شه‌ڕی
خاچپه‌رسته‌كان بكات و هیواخوازی ئه‌وه‌بوو له‌و ڕێگوزه‌ره‌دا
به‌دیداری
دڵبه‌ره‌که‌ی شادبێت ، به‌ڵام له ڕێگادا ده‌رد و گرفتاریی
ئه‌وین زیاتر تینی بۆ دێنێت به چه‌شنێك كه له په‌ل و پۆ
ده‌كه‌وێ و دووچاری نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت ده‌بێت و له
مردن نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌م هه‌واڵه ده‌گاته خانمه‌كه .
خانمیش كه ئه‌میره‌ی تریپۆڵیه، بڕیار ده‌دات به هه‌ر
شێوه‌یه‌ك بێ ، بگاته ئه‌و ئاشقه، له‌و ساته‌وه‌خته‌ی خانمی
دڵبه‌ر به بینی ئاشق شاد ده‌بێت و ماچی ده‌كات و ئاشق له
ئامێز ده‌گرێ ، گیانی ئاشق ده‌رده‌چێت. ماچی به‌یه‌ك گه‌یشتن
و ماچی ماڵئاواییكردن ده‌بێته یه‌ك ماچی هه‌تا هه‌تایی.
به‌دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی تر كاریگه‌ری ئه‌م به‌سه‌ر هات و
ڕووداوه له زۆربه‌ی به‌رهه‌می نووسه‌رو شاعیر و
ڕۆمانووسه‌كاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆ نمونه له به‌رهه‌می
شاعیری ئیتالی كاردۆجی گیۆس ( 1835-1907). شانۆنووسی فه‌ره‌نسی
ڕۆستاند ئه‌دمۆند ( 1814- 1918)، شاعیری ئه‌لمانی هاینه
هینه‌رخ ( 1797- 1856 ).
پیانۆژه‌ن و كۆمپۆنیستی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی ڕۆبه‌رت شومان
( 1810- 1865 ) كه هه‌ر به كاره ئۆپیرایی و كۆنسێرته‌كانی
هه‌ستی مرۆڤی ڕانه‌كێشاوه، به‌ڵكو یه‌كێ له هه‌ره
به‌رهه‌مه گرنگه‌كانی كه له به‌رزیدا گه‌یشته لووتكه
پارچه مۆزیكی 48 به ناوی
) ( خۆشه‌ویستی و ئه‌شقی شاعیر) كه
Dichterliebe(
تێكستی گۆرانیكه‌ی شاعیری ئه‌ڵمانی ناوبراو (هاینه هینه‌ریخ )
ه ، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م پارچه میوزیكه له هه‌ڵبژاردنی تێكست
و مۆسیقاكه‌دا تێكه‌ڵه‌یه‌كی جوانی تێكڕا دروست كردبوو به
شێوه‌یه‌ك قه‌ڵه‌م هێزی نووسینی نه‌بوو، ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی
كه ئه‌م ئاواز و گۆرانیه خوڵقاندبووی به ووشه
ده‌رنه‌ده‌بڕا، ئه‌و ئا‌شقه‌ی كه ده‌یه‌وێت هێزی
خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی گڕی ده‌روونی، كڵپه‌ی ناوه‌وه‌ی بگه‌یه‌نێته
دڵبه‌ری. گه‌رچی جه‌زای وه‌ڵامنادانه‌و‌ه‌ی ئه‌شق و
خۆشه‌ویستی سه‌خت و ئازارمه‌نده،
به‌ڵام ئاشق ئه‌و ماچه‌ی كه نه‌بووه به دوو ماچ، له
یاده‌وه‌ریدا ده‌رناچێت، چێژی ماچه‌كه‌ی له ناخیدا مۆركی خۆی
جێ دێڵێ، ئه‌و ماچه‌ی كه ده‌بێته ماچێكی هه‌تاهه‌تایی،
هه‌روه‌كو هه‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌به‌دی ده‌بێت، یاده‌وه‌ری
له جوانی ماچه‌كه و هه‌ستی خۆشه‌ویستی له بیرنه‌كراوی بۆ
ئه‌و دڵبه‌ره‌ی، دڵنه‌وایی و دڵنیایی له پاشانیشدا هه‌ستی
ئاسوده‌یی له ناخی شاعیردا دروست كردبوو.
گه‌ر سه‌یری به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندی خۆشمان مه‌زهه‌ری
خاڵقی بكه‌ین ئه‌ویش
له هه‌ندێ گۆرانیدا ده‌چێته قاڵبی ئه‌ویندار و دڵداره‌وه،
خۆی ده‌خاته شوێنی ئه‌وان به خۆشی و شادی و ئازار و خه‌م و
فرمێسك و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وانا ده‌ڕوات ورده‌كاری و سیمای
ڕاسته‌قینه‌ی دڵداری و ڕوخساری حاڵه‌ته‌كانی عاشق
ده‌گێرێته‌وه، جوانی و هه‌ستی بێتاوانی عاشق و دڵدار و
دڵخوازمان پیشان ده‌دات نمونه‌ش: " هه‌تاكو من تۆم بێ" " خۆشم
ئه‌وێ" " میوانی دڵ" "یادی خۆشه‌ویستی" كه هۆنراوه‌كانی
عوسمان ئه‌حمه‌دیه ، ئاوازی حه‌سه‌ین یوسف زه‌مانی،
گۆرانی" شه‌وه رێ" هۆنراوه‌ی د. عابیدی سراجه‌دینی، ئاوازی
حسه‌ین یوسف زه‌مانی. ...هتد
گۆرانی زۆر قه‌شه‌نگ و به چێژی كه هه‌ر چه‌ند گوێی لێ ده‌گری
وا پێ ده‌چێ یه‌كه‌م جاره گوێت لێی ده‌بێ، هه‌میشه تازه‌یه
و هه‌ڵگری كاراكته‌ری به‌هێز و تایبه‌تی خۆیه‌تی، له ساڵی
1972 تۆمار كراوه ئاوازی مه‌زهه‌ری خالقییه و هۆنراوه‌ی
د.عابیدی سیراجه‌دینه . گۆرانی ژووانه
له ناو ڕه‌شماڵی خێلان
له ناوچه‌ی ئێڵی گۆران
كیژه كوردێ چاو به ڵه‌ك دێ
بۆ لای دڵدار بۆ جێ ژووان
به چرپه و ده‌م پێكه‌نین و به له نجه
هونه‌رمه‌ند له گۆرانیه‌كه‌یدا به ده‌نگی خۆش و ئاوازی زۆر
جوانی ، بێ تاوانی هه‌ستی عه‌شق و خۆشی و كه‌یف سازی
ئه‌ویندار ده‌خاته ڕوو ، ئه و ساته‌وه‌ختانه‌ی دڵداران له
جێ نزرگه‌ی ژووان یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی كه عاشقان
به زه‌رده‌خه‌نه‌ی گه‌شه‌وه به تیله چاوی بێگه‌رده‌وه
ده‌ڕواننه قوڵایی چاوی خوماری یه‌كتر، ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ی
دڵداری توانۆته‌وه بۆ شتێكی پیرۆز، زات له ناخدا هه‌ستی پێ
ده‌كات، ترپه و لێدانی دڵ ده‌گۆرێ ، خوێن له شاده‌ماره‌كاندا
ده‌هێنێته جۆش و خرۆش، هه‌موو شتێ له به‌رچاوانییاندا وه‌ك
زێر ده‌بریسكێته‌وه، ته‌مومژی پێچ‌و لولی ژیانیان ڕه‌نگاوڕه‌نگ
ده‌كات، سه‌ختی ژیان ئاسان ده‌كات مه‌ست و شادانه نیگای یه‌كتر
ده‌كه‌ن، ئه‌و مه‌ستیه‌ی كه ووزه‌و گه‌رمییه‌ك ده‌دا به ڕۆح
و ئنجا جه‌سته ، ئه‌و گه‌رمییه‌ی نه له گه‌رمی خۆره
هه‌تاو و نه له‌گه‌رمی ئاگردان چنگ ده‌كه‌وێ ، ئه‌و
گه‌رمیه‌ی كه هه‌ستی ئاسوده‌یی و دڵنیایی تیا له دایك ده‌بێ.
ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی كه هه‌رگیز ناته‌وێ به‌سه‌ربچێت هه‌میشه
ده‌ته‌وێ له ئامیزی بگری و بیلاوێنیته‌وه ئه‌و چركه ساته‌ی
دڵ فێنكایی پیا دێ و واپێ ده‌چێ له هه‌مو لایه‌ك سروه‌ی بۆن
خۆشت بۆ بێ ئه‌و چركه ساته‌ی به دلبه‌ری خۆت ده‌گه‌یت و ویست
و خواستی خۆتی بۆ ده‌رده‌بری، ده‌خوازی كه خۆشیی خۆشه‌ویستی،
عه‌شقه‌كه بێكۆتایی و هه‌تا هه‌تایی بێت. هه‌ر وه‌كو نیتشه
له كتێبیه‌كه‌یدا،
Aldus Sprak Zarathoestra
له تێكسستی" سه‌مای دی"
"به‌ڵام له‌زه‌تی ئه‌به‌دی ده‌خوازێ "”Doch
alle lust wil eeuwigheid
ئه‌و تێكسته‌ی كه كۆپمۆنیسته مه‌زنه‌كانی جیهان له
سیمفۆنیاكانیانیدا
به‌كاریان هێناوه هه‌ر وه‌كو كۆمپۆنیستی گه‌وره( ریچارد
سترواس) ، (خوسته‌ف ماله‌ر) له سیمۆنیای 3 دا مۆنتاژی
كردوه.
|