خۆ چاوی من
نامه‌یه‌كبوو
به
ده‌ستخه‌تی فریشته‌كان
هاته نووسین
چۆن دڵت هات بیكه‌یته گۆم
بۆ جۆگه‌له‌ی ئه‌شك و ئه‌سرین
چرپه‌كانم
ئاوازێبوون، له‌ژێی دڵم
سۆزیئه‌كرد
بۆ باره‌گای هه‌ستی پاكت
چۆن دڵت هات
كپیكه‌یت و،
له‌و چرپانه بێبه‌شیكه‌یت
ئاهه‌نگی رۆح
سه‌مای ناخت
په‌نجه‌كانم
هه‌روه‌كو هه‌نگ
بۆ خوناوی گه‌ردنی تۆ
ئه‌نیشتنه‌وه
چۆن دڵت دێت بێبه‌زه‌یی
ده‌ستم له ملنه‌كه‌یته‌وه
بۆ شانه‌ی دڵ خوناو ئه‌به‌ن
نه‌كه‌ی دووریانبخه‌یته‌وه
ئه‌و چاوانه‌ی تاڤگه‌ی هه‌ستن
بۆ ناخم دێن راناوه‌ستن
به پێڵووی رق
به‌رینه‌گریت
با چاوانت گه‌شبێته‌وه
چۆن دڵت دێت بێبه‌زه‌یی
بڕۆی رووم تێنه‌كه‌یته‌وه
|