به دیدی سۆكرات گشت كه‌سێك له توانایدایه بگاته تێڕوانین و
بۆ چوون و ڕوانگه‌ی راست، ئه‌ویش له رێێ پشكنینی ڕه‌گ و
ڕیشه‌ی بیر‌و بۆ چوونه‌كانیه‌وه ده‌شێت، لێره‌وه شاره‌زاكه
یان مامۆستا له بری ئه‌وه‌ی بیر و بۆ چونه‌كانی خۆی به سه‌ر
به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا بسه‌پێنێ و خۆی فه‌رز بكات، ئه‌و خۆی به
نه‌زان و ناشی پیشان ده‌دا و له رێێ پرسیاركردنه‌وه،
كه‌سه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌هێنێته جوڵه و ئاسۆی
بیركردنه‌وه‌ی فراوان ئه‌کات، به مانایه‌كی دی ڕۆڵه‌كان
جێگۆڕکێده‌که‌ن، سۆكرات وه‌ك قوتابی یان بڵێن شاگردێك ته‌نها
پرسیاری ده‌كرد، كه‌سه‌كه‌ش وه‌ك مامۆستا وه‌ڵامی
ده‌دایه‌وه*، به‌م شێوه‌یه
كه‌سه‌كه‌ی ئاماده‌ئه‌کرد خۆی بیربكاته‌وه كه بۆچی هه‌ڵگری
ئه‌و جۆره ئایدیا و بیركردنه‌وه‌یه‌یه ، وای ئاراسته‌ئه‌کرد
له ڕێگه‌ی پرسیار كردنه‌وه خۆی ڕیشه‌ی بیر‌و و بۆچونه‌كانی
بپشكنێ و له پاشاندا به تێڕوانین و بۆچوونی نوێوه گه‌شه‌ی
جیهانبینینی خۆی بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێ ته‌كنیك و هونه‌ری پرسیاركردن
پێویست و مه‌رجن له هاندانی گفتۆگۆ بۆ گفتووگۆیه‌كی
دروستكه‌ر، ئه‌و ئامرازه گرنگانه‌ی منداڵ له ته‌مه‌نی دوو و
سێ ساڵانیدا به سروشتیی به‌كاری ده‌هێنێ و له دنیای ئێمه‌دا
نه‌ك ته‌نها بۆ منداڵ ڕێپێنه‌دراو و تابووه، به‌ڵكو بۆ
گه‌وره‌كانیش پرسیاركردن به
نه
شیاو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئه‌و ئامرازی پرسیارانه‌ش
ئه‌مانه‌ن:
چۆن، چی، كه‌ی، بۆچی، له كوێ، كێ... دوو كه‌س له
گفتۆگۆیه‌كدا یه‌كێكیان له‌وی تریان ده‌پرسێ ئایا چه‌ند هاوڕێی
هه‌یه ئه‌ویش له وه‌ڵامدا چه‌ند ناوێك ده‌بات، له پاشانیشدا
ئه‌ویش له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌پرسێ ئه‌ی تۆ چه‌ند هاورێت
هه‌یه ئه‌ویش ده‌ڵێ شه‌ش
خۆشه‌ویستم هه‌یه كه دنیای پێ ناساندم و جیهانی پێ
فراوانكردم. (مه‌به‌ستی له‌و شه‌ش ئامرازی پرسیاركردنه‌ی
سه‌ره‌وه‌یه)
له پرۆگرامی ئه‌مجاره‌ی
ساڵیادی نه‌ته‌وه‌یی قوربانیه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م که
له 4ی مانگی مایسی هه‌موو ساڵێک له ئه‌مستردامی پایته‌ختی
هۆڵاند ئه‌گێڕدرێت، یه‌كێ له وتاره‌كان كه به بایه‌خه‌وه
گوێم لێگرتبوو ده‌رئه‌نجامیش هاویشتمیه ناو شه‌پۆلی
بیركردنه‌وه‌وه ، وتاره‌كه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمیسیۆنی
ده‌وڵه‌ت بوو ، كه ده‌ڵێ :
" له سیسته‌می دیمۆكراتی‌دا بوار بۆ ده‌نگی واقعه‌ته جیا
جیاكان به‌ر فراوانتره وه‌ك له سیسته‌مه كانی تری حوكمڕانیی،
هه‌ر بۆیه ده‌بێ دیمۆكراسیی به‌رز رابگیرێ".
ده‌كرێ به‌م شێوه‌ش بووترێت:" هێزی دیمۆكراسی ده‌شێ پێوانه
بكرێ به ڕێژه‌ی ڕێگاپێدانی ئه‌و بیرورایانه‌ی كه جیاوازن له
بیری باڵاده‌ستی زۆرینه، دیاره ئه‌مه‌ش
هه‌تاوه‌كو له سیسته‌می دیمۆكراتیشدا ئاساییكاری نیه". هه‌ر
ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا داوای بیركردنه‌وه، بیرلێكردنه‌وه،
دووباره بیركردنه‌وه ده‌كات.
دیاره یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ش ڕووبه‌رووكردنه‌وه‌ی ئه‌و
واقیعه‌ته ڕابوردووه‌یه كه به ئاوردانه‌وه‌و گوێگرتن له
به سه‌ر هاته‌كان و خۆخستنه به‌رگی ژیانی سته‌می ئه‌و
كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات ده‌كرێ ئه‌و پرسیاره‌ش له خۆمان
بكه‌ین كه چۆن ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه ڕووی داوه؟ له
هه‌مانكاتدا یادكردنه‌وه‌ی 4 ی مایس بیركردنه‌وه‌یه له
وانه‌ی كه له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا ڕوبه‌روی ئه‌م ڕووداوا‌نه
بوونه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌مڕۆش شتێكمان پێ ڕابگه‌یه‌نن:
به‌رگری به ووشه‌ی ئاڵ و واڵا ده‌سپێناكات
به‌ڵكو به كرداری بچووك
به‌رگری به‌وه ده‌ستپێده‌كات
پرسیارێك له خۆت بكه‌یت
ئنجا ئه‌و پرسیاره له یه‌كێكی دی بكه‌یت
وتاره‌كه‌ی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دێره‌ی سه‌ره‌وه كه
هۆنراوه‌ی شاعیر‌و نوسه‌رو كۆلۆمیستی گه‌وره‌ی هوڵه‌ندی رامكۆ
كه‌مپه‌رت، کۆتایی
هێنا. گه‌رچی چه‌ندین جار ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م خوێندۆته‌وه
و لێكمداوه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌رگیز
به‌و چه‌شنه‌ی كه له 4ی مایسدا هێنرایه‌وه یاد و
گوێبیستی بووم سه‌رنجی رانه‌كێشاوم و په‌لكێشی نه‌كردوم بۆ
بیركردنه‌وه‌و بیرلێكردنه‌وه و شرۆڤه‌ی، " به‌رگری به‌وه
ده‌ست پێده‌كات ، پرسیارێك له خۆت بكه‌ی ، ئینجا پرسیاره‌كه
له یه‌كێكی دی بكه‌یت". دیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دێره له
رۆژێكی مێژوویی وا گه‌وره‌و خوێندنه‌وه‌ی له‌مڕۆی هۆله‌نداو
گرێدانه‌وه‌ی به‌م کات و شوێنه‌ی ئێستادا، هه‌ڵگری مانا‌و
لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر له ئامێز ده‌گرێت.
گه‌ر سه‌یری کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی كوردستان بكه‌ین و ئه‌و
پرسیاره‌ی ئاراسته بكه‌ین، كێ له ئێمه پڕکێشیی ئه‌و
پرسیار له‌خۆکردنه ئه‌کات، كێ له ئێمه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی
تیایه، ئه‌و كه‌موكوری و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیانه وابه‌سته‌ی
هه‌ڵسو كه‌وتی خۆمانی بكاته‌وه؟ ئایا توانای پرسیاركردنمان
هه‌یه هه‌ر وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد، یاخود هه‌ر
تاکێک له ئێمه تاوانی هه‌موو قه‌یرانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
و سایكۆلۆژێکان و هۆكاری هه‌ڵه‌كان و، خه‌وش و ناته‌واوی و،
هه‌موو دیارده نێگه‌تیڤه‌کان له شانی خۆی دائه‌ماڵی و
ئه‌یانخاته ملی به‌رامبه‌ره‌که‌ی.
ئایا ئه‌وانه‌ی ره‌خنه و به‌رهه‌ڵستی پیاده‌ئه‌که‌ن، تا چ
ئاستێک توانیویانه به ڕۆحێكی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی
هێزی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كاربكه‌ن؟ یان پێش ئه‌وه‌ی شیعاری
تازه‌گه‌رایی و مۆدێرنانه به‌رزبكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی
هێنانه‌دی و گۆرانكاری كۆمه‌ڵگا، له پێشدا پرسیار ئاراسته‌ی
خۆدی خۆیان ئه‌که‌ن؟ هیچ گۆرانكاریه‌ک له خۆیانه‌وه ده‌ست
پێئه‌که‌ن تا له‌پاشاندا ببنه وزه‌و هاندانێك بۆ خه‌لكانی
دیش وه‌كو پێشڕه‌وێک؟ یاخود شیعاره‌كانیان هه‌ر قسه‌ی ئاڵ و
واڵان، ئایا گۆرینی كومه‌ڵگا به گۆڕینی جیهانبینیی
تاكه‌كه‌وه ده‌ستپێناكات؟
ئایا به‌رگری له‌وه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێ كه ئه‌مانه
خاوه‌نی بیروڕای جیان و هه‌ڵگری خه‌م و پرۆژه‌ی تازه‌ن له
دروستكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا یاخود له خاڵی ده‌ستپێكردنی
به‌رگرییانه‌وه تا کۆتایی هه‌مووی بیانووی چنگ نه‌كه‌وتنی
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆیانه و، سه‌رنه‌كه‌وتنیان
له به‌ده‌ستهێنانی پله و پایه و پۆستی به‌رز له ده‌زگاكانی
ده‌وله‌تدا له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه پاڵنه‌رێكه بۆ ره‌خنه‌و
توانج و پاشقول له یه‌كگرتن، تا ئه‌گاته ئاستی سوكایه‌تی
به‌یه‌ككردنیش به نووسین كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا جگه له
زیانێكی رۆحی ودیارده‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ بۆ جیهانی نووسین هیچی
تری لێ نادووررێته‌وه.
لێره‌وه وته‌یه‌كم دێته‌وه یاد كه ده‌ڵێ:" كێشه‌و گرفتی
ئێمه ته‌نها له وه‌دا نیه كه ئێمه زۆر كه‌م له سه‌ر
ئه‌وی دی ده‌زانین، به‌ڵام كێشه‌كه له وه‌دایه كه یه‌كسه‌ر
وا ده‌زانین له سه‌ر كه‌سی
دی هه‌موو شتێ ده‌زانین" *، واته بۆ كه‌سه‌كه بیر
ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ چوونه‌كانی پڕ ده‌كه‌ینه‌وه و، بڕیاری
پێشوه‌خت ده‌ده‌ین.
سۆكرات له به‌رگریه‌كه‌یدا له دادگا بۆ پیاوانی ئه‌سینا
قسه‌ی ده‌كرد، ده‌یگووت:
" خۆ من له ئاكامی كرده‌وه‌یان خه‌ریك بوو خۆدی خۆمم له یاد
بچێته‌وه كه كێم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه به بروایه‌كی
چه‌سپاو و پڕ قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌دوان، به‌ڵام له ڕاستییدا
به هیچ جۆرێك ڕاستییان نه‌ده‌دركان"*. دیاره هه‌وڵدانی له
ناوبردنی پێشداوه‌ریه‌ك گرنگ و نرخدارتره وه‌ك له داهێنان و
دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان سیسته‌م و پلانی نوێ.
دووچاربوونی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش و خولانه‌وه‌یان له‌و بازنه
به‌تاڵه‌ی که هیچ ئه‌نجامێکی سووتبه‌خشی لێناکه‌وێته‌وه
ئاکامی ئه‌و کرده‌وانه‌یه که باسمانکرد.
ده‌شێ هه‌ر هه‌وڵدانێک بۆ گۆرانكاری كۆمه‌ڵگا ئه‌بێت له
پێشدا به گۆرانكاری له خودی تاكه‌كه وه ده‌ستپێبکات.
دیاره رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان دامه‌زراوێک كاتێك
ده‌توانێت شۆڕشیکی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپا بكات كه ئه‌و
دامه‌زراوه خۆی قاڵبووی کێشه‌کان و شاره‌زاو پسپۆڕی زۆر
تاقیکردنه‌وه و شرۆڤه‌کردن و دۆزه‌ره‌وه‌ی رێگاچاره‌کانبێت و،
چووبێته ناو قووڵایی ئه‌و كێشانه‌وه که ده‌بنه ماکی
خۆخۆیی و، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ئاست به‌رژه‌وه‌ندی
کۆمه‌ڵدا نابینایکردوون و نه پرسیارێک له خۆیان ئه‌که‌ن، نه
پرسیاریش ئاراسته‌ی که‌سی دیكه ده‌كه‌ن .
|