به‌ناوی کورد‌و کوردستان
دوای
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له 13.5.2006دا بۆ
وڵاتی کوێت‌و، له‌سه‌ر وه‌ڵامێکی بارزانی بۆ پرسیاری
ڕۆژنامه‌نووسێک ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی داهاتووی کوردستان‌و
ئیسرائیل، له‌لایه‌ن پارت‌و لایه‌نه به‌ناو ئیسلامییه
عه‌ره‌بی‌و کوردییه‌کانه‌وه، هه‌ڵڵای گه‌وره نرایه‌وه.
وه‌ڵامه‌که‌ی بارزانی ئه‌وه‌بوو که گوتی: (نازانم بۆ هه‌میشه
ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ن، ئیسرائیلییه‌کان له‌ناو هه‌موو
ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیه‌وه هه‌ن، په‌یوه‌ندی به‌ستنیش
له‌گه‌ڵیدا به‌تاوان نازانین.. به‌ڵام ئێمه به‌شێکین له
ده‌وڵه‌تی ئێراقی فیدراڵ، ئه‌گه‌ر به‌غدا په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ست، بێگومان ئێمه‌ش په‌یوه‌ندی
هاوشێوه‌مان ده‌بێت‌و کۆنسولگه‌ری ئیسرائیل له هه‌ولێر
ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلی له به‌غدا
کرایه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل نابێت).
نازانم
قسه‌کانی سه‌رۆکی کوردستان، چ نایاسایی (ناشه‌رعی)یه‌کی
تیایه؟ یاخود بۆ ده‌بێت، په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
تاوان (جه‌ریمه) بێت؟ هه‌روه‌کو ئیسلامییه‌کان وای بۆ ده‌چن.
به‌ر له‌هه‌موو شتێک باوه‌ڕی ته‌واوم ئه‌وه‌یه که عه‌ره‌ب
خاکی یه‌هودییه‌کانی ئیسرائیلی داگیرکردووه، نه‌ک
پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاست بێت! فه‌رموون با چاوێک به‌و به‌ڵگانه‌دا
بخشێنین بۆ ڕاستی‌و ناڕاستی قسه‌کانم.
1-
(جوه‌کان
له ده‌وروبه‌ری ساڵی
(2000پ.ز)
هاتوونه‌ته فهلهستینو
تیایدا جێگیر بوونه،
به‌ڵام تا ساڵانی1280-1011پ.ز شوێنێکی دیاریکراویان نه‌بووه،
له‌ساڵی
(1011-931پ.ز)
توانیان
فه‌له‌ستین کۆنترۆل بکه‌نو
شانشینێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن، به‌ڵام له
(931-721پ.ز)
شانشینه‌که‌یان دابه‌شی دوو ده‌وڵه‌ت بوو،
هه‌ریه‌ک پادشای خۆی هه‌بوو،
شانشینه مه‌زنه‌که له
(سامڕه)و
بچوکه‌که‌شیان پایته‌خته‌که‌ی
(ئۆرشه‌لیم)
بوو،
پاشان له
(721-587پ.ز)
زۆربه‌یان وه‌ک دیل (سه‌بایه)
که‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاشوری‌و
بابلیه‌کان،
به‌ڵام
له
(661-37پ.ز)
له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌کابییه‌کان بۆ جاری دوه‌م ئازاد بونه‌وه،
ئه‌م ئازادیه تا هاتنی
ڕۆمه‌کان
به‌رده‌وام بوو،
دواتر رۆمه‌کان له‌ساڵی
135ز ئۆڕشه‌لیمیان تێکدا وکۆتایی
به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جوه‌کان هات،
پاش ئه‌و کاره‌ساته به‌شێک له جوه‌کان له فه‌له‌ستین
مانه‌وه به‌تایبه‌تی له جه‌لیل،
به‌م شێوه تا چه‌ندین سه‌ده ئه‌م دۆخه درێژه‌ی کێشا،
ئیتر هه‌ندێ جوی ئه‌و ناوچه‌یه به جیهاندا په‌رت بوون
به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وروپا).
(1)
2-
جوه‌کان
به
به‌رده‌وامی و به‌درێژای مێژو بونیان له
ئیسرائیل
هه‌بووه‌و
یه‌که‌م پرۆژه‌یان بۆ کۆکردنه‌وه‌و ڕاکێشانی جوه‌کانی جیهانو
نیشته‌جێکردنیان له فهلهستینو
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی جوله‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی
(1799ز)و
سه‌رده‌می ناپلیۆن پۆناپارت.
له
14ی
ئایاری
1948دا
ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕاگه‌یانرا،
بۆ
ڕۆژی دواتریش شه‌ڕ له نێوان عهرهبو
جوه‌کان هه‌ڵگیرسا،
شه‌ڕه‌که به سه‌رکه‌وتنی جوه‌کان کۆتایی هات،
له‌م
شه‌ڕه‌دا توانیان
78%ی
خاکی فه‌له‌ستین بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان،
ئه‌وه‌ی له ده‌ست عه‌ره‌به‌کان مایه‌وه که‌ناری
ڕۆژئاوا
(که
به ئوردن به‌سترایه‌وه)و،
که‌ناری غه‌زا بوو
(ئه‌ویش به میسر به‌سترایه‌وه).
له‌شه‌ڕی ساڵی1967دا ئیسڕائیلیه‌کان توانیان
ده‌ست به‌سه‌ر
که‌ناری رۆژئاوا‌و که‌ناری غه‌زه‌و سیناشدا
بگرن.
ناوچه‌ی سیناء به پێی به‌نده‌کانی په‌یمانی کامپ دێڤدی
1979
له
25ی
نیسانی
1982دا
له‌ڕێگای
ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئاشتیخوازیه‌ی نێوان میسر‌و ئیسڕائیل بۆ
میسریه‌کان گه‌ڕێندرایه‌وه.
(2)
3-
دوای شه‌ڕه‌کانی خاچپه‌رستی‌و داگیرکردنی قودس (مه‌به‌ستی له
ئورشه‌لیم-ه –ده‌رسیم) به‌ده‌ستی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یووبی،
ئه‌م وڵاته به‌ناوی فه‌له‌ستین گۆڕیا. وشه‌ی فه‌له‌ستین،
وشه‌یه‌که کوردی‌و ته‌وانده‌کی
وشه‌ی "فه‌له‌ستان"ه. فه‌له‌ستان وشه‌یه‌که ئاوێته له‌دوو
به‌شی "فه‌له" و "ستان" به‌واتای شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی
مه‌سیحییه‌کانه. (3)
4-
(فه‌له‌ستان، به‌بۆچوونی من له‌شوێنی فه‌له‌کانه‌وه هاتووه‌و،
هی سه‌رده‌می ساسانیان‌و پێشتره. فه‌له به‌عیساییه‌کان
ده‌گوترا. له‌سه‌رده‌می سه‌لاحه‌ددین بووه‌ته فه‌له‌ستین.
(4)
5-
تیتۆس، له‌ساڵی (70)ی زایینی‌دا یه‌کێک بووه له
فه‌رمانده‌کانی له‌شکری ڕۆم له ئیسرائیل‌و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر
دڕندانه‌و خراپ ده‌ستی خۆی له یه‌هوودییه‌کان وه‌شاندووه،
ئه‌و ده‌ست وه‌شاندنه‌ی ئه‌و هه‌م بووه‌ته هۆی ناوزڕاندن‌و
هه‌م ناوبانگی ده‌رکردنی خۆی. تیتۆس، ماوه‌یه‌ک دوای
گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ڕۆم، بووه به قه‌یسه‌ری وڵات. ڕۆمه‌کان
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کاولکردن‌و وێرانکردنی وڵاتی
جوله‌که‌کان، تاوای لێهات له‌ساڵی (125)ی زایینی‌دا ته‌واوی
شار‌و دێهاته‌کانی ئیسرائیلیان سووتاند‌و جوله‌که‌کانیشیان
به‌جیهاندا ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره‌کرد.
(5)
6-
(قودس، زاراوه‌یه‌کی نوێیه‌و پاش کۆنترۆڵکردنی شاره‌که
له‌لایه‌ن سوپای عه‌ره‌بی ئیسلامی‌و له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی
دووه‌می ڕاشیدی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب، له‌ساڵی (15ک-636ز) ناوی
(قودس) به‌سه‌ر شاره‌که‌دا بڕاو له‌زاراوه‌ی (مقدس) واته
(پیرۆز) وه‌رگیرا). (6)
باشه بۆ نابێت، کوردستان په‌یوه‌ندی فیدراڵی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی ئێراق هه‌بێت‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا په‌یوه‌ندی
دبلۆماسی، بازرگانی، سه‌ربازی‌و ئابووری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا
هه‌بێت؟ ئه‌وه نییه، گرۆنلاند که به‌شێکه له دانیمارک‌و
په‌یوه‌ندی فیدراڵی به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام
دانمارک له‌ساڵی 1973ه‌وه ئه‌ندامی وڵاتانی (بازاڕی ئه‌وروپی
هاوبه‌ش)ه، که‌چی گرۆنلاند تائێستاش نه‌هاتۆته ناو ئه‌و
بازاڕه هاوبه‌شه.
کریستۆفه‌ر کۆڵۆمبس (1451-1506)، له‌ساڵی 1492دا ئه‌مه‌ریکای
دۆزییه‌وه، واته ته‌مه‌نی ئه‌مه‌ریکا 500 ساڵێکه‌و تیۆری
زایۆنیش که ڕۆژنامه‌نووس‌و نووسه‌ری نه‌مساوی (تیۆدۆر هیرتزل)
له‌ساڵی 1896دا ئه‌و تیۆرییه‌ی نووسی‌و، له‌ساڵی 1897یشدا
ڕێکخراوی زایۆنیزمی دامه‌زراند، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش له
14.5.1948دا دامه‌زراوه، واته ته‌مه‌نی زایۆنیزمیش تا ئێستا
110 ساڵه، که‌چی ته‌مه‌نی ئیمپریالیزم و زایۆنیزمی ئیسلام به
1000 ساڵ له‌ته‌مه‌نی ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی‌و 1400 ساڵێک
له‌ته‌مه‌نی زایۆنیزمی ئیسرائیلی گه‌وره‌تره. که‌واته ئیسلام
باپیره گه‌وره‌ی ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریکی‌و زایۆنیزمی
ئیسرائیلییه له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر داگیرکردن‌و
شه‌ڕو فراوانخوازی نییه، که عهرهبو ئیسلام ناویان له
ئه‌مه‌ریکا ناوه ئیمپریالیزم‌و له ئیسرائیلیش زایۆنیزم؟ ئه‌ی
ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێگرتنیدا، ده‌ستی نه‌کردووه
به‌داگیرکردن، فراوانخوازی، شه‌ڕو په‌لامار بۆ سه‌ر خاک‌و
نه‌ته‌وه‌کانی تر، هه‌تا له‌نێویاندا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی
به‌ئایین موسڵمانیش؟ ئه‌ی میسر وڵاتی قبتییه‌کان‌و سودان هی
ئه‌فریقییه‌کان‌و باکووری ئه‌فه‌ریقا وڵاتی ئه‌مازیغه‌کان
نه‌بوو؟ هه‌موویان چیان به‌سه‌ر هات له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلام؟
ئه‌ی کوردستانه‌که‌ی خۆمان که خاکی له‌مێژیینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورده‌و، کوردیش موسڵمانن، که‌چی عه‌ره‌ب، تورک‌و فارسی
موسڵمان خاکه‌که‌یان داگیر‌و دابه‌ش نه‌کرد!! ئه‌و دڕندێتی‌و
کاره ناشیرینانه‌ی ئیسلام له‌کاتی داگیرکردن‌و ده‌سه‌ڵات
فراوانکردندا ئه‌نجامی داوه، له‌مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه. پێم
وایه کاتی ئه‌وه هاتووه ڕۆشنبیرانی کورد به‌ئاشکراو بێ ترس
له‌سه‌ری بنووسن!
باشه
بۆ کورد بۆی نه‌بێت، سوود له‌و په‌نده کوردییه وه‌ربگرێ که
ده‌ڵێت: (دوژمنی دوژمنم دۆسته، دۆستی دوژمنم دوژمنه). ئه‌ی
ئه‌وه نییه فه‌له‌ستینییه‌کان، چه‌ندین ساڵه نه‌ک هه‌ر
دۆستی دوژمنه‌کانمان (به‌عس)ن، به‌ڵکو هاوکارو یارمه‌تیده‌ری
ئه‌و ڕژێمه فاشی‌و شۆڤینیسته‌ش بوون. بابزانین ئه‌و
فه‌له‌ستینیانه‌ی که ئیسلامییه کورده‌کان فرمێسکیان بۆ
ده‌ڕێژن‌و له‌پێناوی ئه‌و سپڵانه‌دا ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووی
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆشیان ده‌وه‌ستنه‌وه، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر
به کورد‌و کوردستان چۆنه؟
1-
دکتۆر حو‌سێن محه‌مه‌د عه‌زیز، له لاپه‌ڕه (56)ی په‌رتووکی
"ململانێی ئایدۆلۆژی له کوردستاندا" ده‌رباره‌ی ناردنی
هێزێکی فه‌له‌ستینی بۆ یارمه‌تیدانی به‌عس‌و سه‌ددامییه‌کان،
له‌کاتی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991دا، نووسیوێتی: (ئه‌وه‌ش حاڵی
"ئه‌بو عه‌ممار" که په‌نجا هه‌زار لاوی له فه‌له‌ستینی
سه‌ربڕاو نارد‌و هاویشتنیه ناو تاریکستانی گومڕایی‌و
خه‌ڵه‌تاندنه‌وه... وه‌ک یه‌کێ له‌سه‌رکرده‌کانی به‌ئاشکراو
بێ په‌رده ڕایگه‌یاند، که ئه‌بو عه‌ممار ئه‌مانه‌ی نارده
لای سه‌ددام تا دژی هه‌موو شتێکی ڕه‌واو شه‌ره‌فمه‌ندانه
پاڵپشتی بکه‌ن). (7)
2-
دکتۆر حو‌سێن محه‌مه‌د عه‌زیز، له لاپه‌ڕه (55)ی په‌رتووکی
"ململانێی ئایدۆلۆژی له کوردستاندا" نووسیوێتی: (کاتێک فڕۆکه
جه‌نگییه‌کانی ئێراق، کوردستانیان دایه به‌ر هێرشی بۆمبای
کیمیاوی، "ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین" به‌هه‌موو
سازمان‌و توێژه‌کانییه‌وه، نه‌وه‌کوو هه‌ر دژی نه‌وه‌ستا،
به‌ڵکوو ئه‌و هێرش‌و په‌لاماره کیمیاوییه‌ی به
درۆوده‌له‌سه‌ی ئه‌مه‌ریکا دانا. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی
"ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین" که له ڕۆژنامه‌ی
(العرب)دا له (20.9.1988)دا هاتووه، هه‌ڵوێستێکی زۆر
شۆڤینییانه‌و دوژمنانه بوو، پاڵپشتی ته‌واوی به‌عسی ئێراقیان
ده‌کرد. ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی فه‌له‌ستینییه‌کانه که
له‌ڕۆژنامه‌ی (العرب)دا نووسیویانه: (ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن
کۆنگرێس‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێته سه‌ر
ئێراق، به‌ئامانجی ترساندن‌و وڕوژاندنی ئێراقه، که ده‌یه‌وێ
له‌به‌رامبه‌ر که‌لله ڕه‌قی ئێران‌دا بکه‌وێته گفتوگۆیه‌کی
ڕاسته‌قینه. هه‌روا ئه‌و هێرشه بۆ ئه‌وه‌یه که ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵکی فهلهستینو تیرۆریزمی زایۆنی دژ به فه‌له‌ستین
له‌به‌ر چاوی ڕای گشتیدا بشارنه‌وه).
(8)
3-
دکتۆر حو‌سێن محه‌مه‌د عه‌زیز، له لاپه‌ڕه (56)ی
په‌رتووکه‌که‌یدا نووسیوێتی: (ناردنی ئه‌و 50 هه‌زار
فه‌له‌ستینییه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی ئێراق،
به‌تایبه‌تی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێراقدا، شانبه‌شانی
هێزه‌کانی سه‌ددام بوه‌ستن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای خودی یاسر
عه‌ره‌فات بوو، هه‌روه‌ها (به‌ره‌ی ڕزگاریخوازی عه‌ره‌بی)و
(سوپای ئازادیخوازی فه‌له‌ستین)یش... هتد له‌م حاڵه به‌ده‌ر
نه‌بوون. ئه‌مانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن، چه‌ند لایه‌نه
فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دیموکراسی‌و
پێشکه‌وتنخوازی‌و ئازادیخوازییه‌وه دوورن).
(9)
4-
دکتۆر حو‌سێن محه‌مه‌د عه‌زیز، له‌لاپه‌ڕه (55)ی هه‌مان
سه‌رچاوه‌و هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا نووسیوێتی: (گۆڤاری فلسطین
الثورة)، هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌کورد به‌مشێوه‌یه دیاری
ده‌کا، (سووربوون له‌سه‌ر داواکاری وه‌همی جیاوازی، مانای
به‌رده‌وامبوونی خوێنڕژانی به‌خۆڕایی کورده‌کان‌و ئه‌وانی
تره... جیاخوازه کورده‌کان، هۆشی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و
خۆیان له‌په‌ندو وانه‌کانی مێژوو گێل ده‌که‌ن،
ئه‌رمه‌نییه‌کانیش له‌ساڵی (1914)دا به گفته‌کانی ئینگلیز
هه‌ڵخه‌ڵه‌تان، گوایا ده‌وڵه‌تی بۆ داده‌مه‌زراندن، له‌ئاکامدا
قه‌سابخانه‌یان بۆ دامه‌زرا). (10)
باشه،
ئه‌ی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن ئاغاکانی ده‌سته‌ی زانایانی
تیرۆریست‌و ئیسلامییه‌کانه‌وه داگیر نه‌کراوه؟ ئه‌ی بۆ جاش
ئیسلامییه‌کانی کوردستان، به‌وان ناڵێن داگیرکردنه‌که‌تان
نایاسایی _ناشه‌رعی)یه؟ یان ئه‌و جاش ئیسلامییانه پێیان
وایه‌و به‌زاراوه‌که‌ی خۆیان، باشووری کوردستان له‌سه‌ر
ده‌ستی ئیسلام‌و ئه‌و تیرۆریستانه‌وه فه‌تح کراوه؟
ئیسلامییه‌کانی کوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی دڵسۆزن بۆ عروبه‌و
ئیسلام، چاره‌کی ئه‌وه‌دڵسۆز نین بۆ کورد‌و کوردستان. ئه‌گه‌ر
وانییه بۆ هیچ کام له‌ئیسلامییه به‌ناو کوردستانییه‌کان‌و
له‌ڕاستیدا وابه‌سته‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان، ته‌نانه‌ت
ناڕه‌زاییان ده‌رنه‌بڕی له‌ئاست دروشمی عه‌ره‌به داگیرکه‌رو
زایۆنییه‌کانی که‌رکوک‌و تۆرانییه‌کانی دارده‌ستی تورکیا، کاتێ
له خۆنیشاندانی 31.12.2004دا پڕ به‌قوڕگیان هاواریان ده‌کرد:
(لا اله الا الله ... کوردستان عدوا الله)؟ یان ئیسلامییه
کورده‌کانیش، هاوبۆچوونن له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمنانه‌ماندا، بۆیه
بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد؟
ئه‌ی
بۆ ده‌رباره‌ی داگیرکردنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و به‌ناو
ئیسلامییه کوردانه نوزه‌یان له‌ده‌م ده‌رناچێت؟ ئایا چونکه
پێیان وایه، ئێرانیش به‌زاراوه ناشیرینه‌که‌ی خۆیان ئه‌و
پارچه‌یه‌ی کوردستانیان فه‌تح کردووه؟ یان له‌پێناوی فرۆشتنی
به‌رگه‌ی ئێرانی که به‌هاووڵاتییانی بێ ده‌رامه‌تی کوردستانی
ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر (50) دۆلاردا قڕوقه‌پیان هه‌ڵبژاردووه؟
یان له‌ترسی پاره بڕینی جاشایه‌تییه‌که‌یان بۆ ئێران نوقه
ناکه‌ن؟ ئه‌ی بۆ کاتێ که سه‌رۆکی ئێرانی، محه‌مه‌د خاته‌می،
له‌کاتی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی پاپادا له 8.4.2005دا،
ده‌ستی خسته‌ناو ده‌ستی سه‌رۆکی ئیسرائیل (مۆشی کاتساف)و
قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد، ناڕه‌زاییان له‌و کاره‌ی خاته‌می
ده‌رنه‌بڕی؟
ئه‌ی
بۆ له‌ئاست باکووری کوردستانه‌وه وا بێده‌نگن؟ یان له‌بری
چه‌ند ڤیزه‌یه‌کی مانگانه‌یان، چۆن کاتی خۆی قوڕوقه‌پیان
لێکردووه، هه‌روا به‌ڵاڵی ماونه‌ته‌وه‌و بێده‌نگن؟ ئه‌ی
تورکیا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه؟ ئه‌ی ئه‌وه
نییه، چه‌ندین ساڵه تورکیا په‌یوه‌ندی دبلۆماسی، ڕامیاری،
ئابووری، بازرگانی‌و سه‌ربازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل؟ ئه‌ی باشه بۆ ئه‌و جاش ئیسلامییانه، په‌یوه‌ندی
نێوان تورکیا‌و ئیسرائیل به‌په‌یوه‌ندییه‌کی نایاسایی به‌زمانی
ئایینی خۆیان (ناشه‌رعی) دانانێن؟ یان وه‌کو کورد گوته‌نی ترسی
"کوته‌ک ده‌زانێ قۆناغ له‌کوێیه" بێده‌نگی کردوون؟
نازانم بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی عه‌ره‌بی، تورکی‌و فارسی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هیچ لایه‌نێکی ئیسلامی باسی ناکات؟ که‌چی
هه‌زاره‌ها شت بۆ کورد ده‌هۆنێننه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که
گوایه به‌درۆی موسڵمانه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، 150
هه‌زار ئیسرائیلی له کوردستاندا هه‌ن‌و له‌ده‌ڤه‌ری موسڵدا
200 کیلۆمه‌تر دووجا زه‌وییان کڕیوه!!!!
ئه‌ی
باشه، یاسر عه‌ره‌فات، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئازادیخوازی
فه‌له‌ستین، له‌ساڵی 1993دا دانی به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دا
نه‌ناوه؟ ئه‌ی یه‌کێ له ڕاوێژکاره‌کانی شا حه‌سه‌نی شای
مه‌غریب، یه‌هودی نه‌بوو؟ بۆ تاکه ئیسلامێکی عروبی ناڕه‌زایی
ده‌رنه‌بڕی؟ ئه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆریتانیای عه‌ره‌بی، په‌یوه‌ندی
دبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه‌و، هه‌ردوولا بالوێزخانه‌یان
له وڵاتی یه‌کتر نییه؟ ئه‌ی چه‌ندین ساڵ نییه ئاڵای
ئیسرائیل له‌ئاسمانی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی ده‌شه‌کێته‌وه؟
سه‌یر ئه‌وه‌یه، شۆڤینیستێکی تا سه‌ر ئێسقانی وه‌کو سه‌بری
ترابیه‌ی میسری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئاڵاکه‌ی ئیسرائیل،
ڕۆژانه له‌لووتی ده‌چه‌قێ، که‌چی کورد به‌زایۆنی‌و دڕنده
داده‌نێت‌و چاوی کوێر بووه‌و ئه‌و ئاڵایه‌ی قاهره‌و شێخ
شه‌ره‌م نابینێت! ئه‌ی بۆ تاکه ئیسلامییه‌کی عه‌ره‌بی‌و
کوردستانی، ڕۆژێک له‌ڕۆژان گله‌ییه‌کیان له شا حوسێنی ئورده‌ن
نه‌کرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی به ده‌وڵه‌ت‌و سه‌رانی
ئیسرائیلی‌دا؟ ئه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه
نییه، شانشینی ئوردنی عه‌ره‌بی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
هه‌یه‌و ئیستاش په‌یوه‌ندییه‌که‌یان له‌سه‌ر ئاستی
باڵوێزخانه‌دایه؟ ئه‌ی چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌مردنی شای ئوردن،
شا حو‌سێن به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان ده‌ستی ژنه‌که‌ی ئیسحاق
ڕابینی ماچ نه‌کرد؟ ئه‌ی بۆ باسی په‌یوه‌ندی ئیسرائیل‌و
ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ناکه‌ن؟ ئه‌ی
وه‌زیرانی په‌روه‌رده له مانگی 2ی ساڵی 2005دا‌و هه‌روه‌ها
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته له‌مانگی ئه‌یلوولی
هه‌مان ساڵدا یه‌کتریان نه‌دیت؟ دوای یه‌ک دوو هه‌فته‌ش
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل (ئارییل شارۆن) سه‌ردانی وڵاتی
تونسی عه‌ره‌بی نه‌کرد؟ که‌چی نه‌مان بینی تاکه پارتێکی
ئیسلامی ناڕه‌زایی ده‌ربڕێت؟ ئه‌ی سه‌رۆکی سوریای عه‌ره‌بیش،
به‌شار ئه‌سه‌د، له‌کاتی مه‌راسیمه‌که‌ی ناشتنی ته‌رمی پاپادا
له 8.4.2005دا، ده‌ستی نه‌خسته ناو ده‌ستی سه‌رۆکی ئیسرائیل
(مۆشی کاتساف)؟ بۆ که‌سێک یان پارتێکی ئیسلامی نه‌یان گوت
کارێکی (ناشه‌رعی) بوو؟ باشه هه‌ر ئه‌و ئیسلامییه به‌ناو
په‌رله‌مانتاره‌ی کورد (عه‌لی باپیری، سه‌رۆکی به‌ناو
ده‌سته‌که‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی)، کاتێک که له 14.6.2005دا بۆ
مارشی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌ڵنه‌ستایه‌وه به‌بیانۆی ئه‌وه‌ی که:
(نابێت (جائز) نییه له‌کاتی لێدانی مارشدا مرۆڤ هه‌ستێته‌وه
سه‌رپێ)، ده‌توانێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌سه‌ردان له‌وڵاتێکی
ئیسلامی بوو، بۆ مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته
هه‌ڵنه‌ستێته‌وه؟ دڵنیام به‌شه‌ق‌و شولاق ده‌ری ده‌که‌نه
ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزی سه‌رۆکی به‌ناو
ده‌سته‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، له‌دیمانه‌یه‌کدا
که ئیبراهیم هه‌ورامی له‌گه‌ڵی ئه‌نجام داوه‌و له
هه‌فته‌نامه‌ی "ئاسۆ"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، زۆر بێشه‌رمانه
ده‌ڵێت: (به‌ڕاستی ڕووداوه‌کانی (فه‌لوجه) مایه‌ی سه‌رکه‌وتن
بوو بۆ موسڵمانان، نه‌ک موسڵمانانی ئێراق به‌ڵکو هه‌موو جیهان،
چۆن ئێستا هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته هێمای کورد، (فه‌لوجه)ش
بووه‌ته هێمای سه‌رکه‌وتنی موسڵمانان). هه‌ر هه‌مان مه‌لا له
16.3.2006دا مۆنیمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به شێرپه‌نجه ناوبرد!!
باشه کوا
دڵسۆزی‌و به په‌رۆشی ئه‌و پارت‌و سه‌رکرده ئیسلامییه به‌ناو
کوردستانییانه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌وان
ده‌یکه‌ن ناپاکی له کورد‌و کوردستان نه‌بێت‌و، جاشایه‌تی‌و
کرێگرته‌یی نه‌بێت بۆ وڵاتانی ئیسلامی داگیرکه‌ری کوردستان
ده‌بێت چی بێت؟؟؟؟
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر دکتۆر فوئاد مه‌عسوم گوتی:
(ئیسلامییه‌کان له‌سه‌ر داواکردنی پارته عه‌ره‌بییه
ئیسلامییه‌کان، داواکارییه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ئێمه زۆرتر
ده‌که‌ن). باشه ئه‌ی ئه‌و کاره‌ی ئیسلامییه کورده‌کان،
ناچێته خانه‌ی ناپاکی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانی؟ کاتێک که
به‌قسه‌ی ئیسلامییه شۆڤینیست‌و عروبییه‌کانی ئێراقی داواکانی
خۆیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه؟ ئه‌ی ئه‌وه مانای به‌کرێگیراوی‌و
جاشێتی ئه‌وان نییه بۆ عهرهبو داگیرکه‌ران؟؟؟؟؟
هه‌ر
بۆیه‌ش پێم وایه ته‌واوی پارته ئیسلامییه‌کانی کوردستان،
به‌بێ هاوێرکردنی هیچیان، نۆکه‌رو دارده‌ست‌و جاشی وڵاتانی
ئیسلامی‌و داگیرکه‌ری ئیسلامین، هه‌روه‌ها هه‌موویان به‌پاره‌و
له‌سه‌ر داوای داگیرکه‌رانی کوردستان دروست بووینه، بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌نجه‌ری ژاراوی له‌دواوه له کورد‌و کوردستان بده‌ن.
ته‌واوی ئه‌و پارت‌و ڕێکخراوه ئیسلامییانه‌ی کوردستان، دۆزه
نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی کوردستانیان قوربانی بیری ئایینی کوێرانه‌ی
ئیسلام کردووه!! بۆیه پێویسته حکومه‌تی کوردستان له‌لایه‌ک
هه‌وڵدات بۆ نه‌هێشتن‌و قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و ئیسلامییه
ڕامیارییانه‌ی کوردستان‌و، ڕۆشنبیرو نووسه‌رانی کوردستانیش
نۆکه‌رێتی‌و جاشایه‌تی ئه‌وانه بۆ خه‌ڵک ڕوونبکه‌نه‌وه‌و
له‌مه‌ودواش زاراوه‌ی جاش ئیسلامی به‌کاربێنن بۆ ته‌واوی ئه‌و
لایه‌نه ئیسلامییانه‌ی که نۆکه‌رێتی داگیرکه‌رانیان په‌سه‌ند
کردووه.
----------------------------------------------------------
سه‌رچاوه‌کان:
1-
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدوڵڵا،
دۆسیه‌ی ئیسرائیل ژیانی سیاسی له ئیسڕائیل:
دیموکراتی نه‌ژادیی، یان تاکه
ڕژێمێکی
دیموکراتی له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست؟
گۆڤاری پێشهــــــــــــــــــات ژماره 9 ئاداری 2005.
پێشهات،
وه‌رزه گۆڤارێکی سیاسی ، روناکبیرییه،
ڕاگه‌یاندنی
کۆمیته‌ی
ڕێکخستنی
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌ڵمانیا ده‌ری ده‌کات.
2-
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
3-
په‌رویز جیهانی، سوڵتان سه‌لاحه‌دینی ئه‌ییووبی‌و کرده‌وه‌وه‌و
بیروڕاکانی، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی ڕه‌سووڵ وه‌یسی، گۆڤاری
سروه، ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌بی کوردی
ئینتیشاراتی سه‌للاحه‌دینی ئه‌ییووبی، ژماره 101-102، ساڵی
ده‌هه‌م، سارماوه‌ز – به‌فرانباری (1373).
4-
عه‌بدولخالق سه‌رسام، ئاڤێستای نه‌ورۆز ئه‌و کاتانه‌ی ئێراق
هه‌مووی کوردستان بوو کاوه‌ی گووتی (جاف) و ئه‌ژدیهاک بابلی
بوو، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی مناره، کوردستان – هه‌ولێر
2005. ل202
5-
به‌داخه‌وه ناوی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌م بیر نه‌که‌وته‌وه، زۆریش
به‌دوایدا گه‌ڕام نه‌متوانی بیدۆزمه‌وه، بۆیه داوای لێبووردن
له نووسه‌رو له خوێنه‌رانیش ده‌که‌م.
6-
که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر، کورد له‌چه‌ند تۆمارێکی مێژوویی‌دا،
چاپخانه‌ی کارۆ، سلێمانی- کوردستان 2005.
ل95
7-
ابراهیم محمود، صورة الکورد عربیا بعد حرب الخلیج، الطبعة
الاولی، بیروت 1992. ل96
8-
خالد خالد کۆچی، هه‌ڵوێستی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد، ڕابوون، ژماره (5)، سوید 1993. ل69
9-
ابراهیم محمود، صورة الکورد عربیا بعد حرب الخلیج، الطبعة
الاولی، بیروت 1992. ل118-119
10-
خالد خالد کۆچی، هه‌ڵوێستی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد، ڕابوون، ژماره (5)، سوید 1993. ل69
|