"
به‌شی سێیه‌م
"
ڕه‌وته ئیسلامییه‌کانی شیعه و بیری ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی
پرۆسه‌ی
سیاسی ئه‌مڕۆی ئێراق ، تا ئێستا ، به ڕۆشنی دیار نیه به‌ره‌و
کوێ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ . ئاراسته‌ی که‌شتی ئێراقییه‌کان له
ده‌ریای پر شه‌پۆل و ته‌نگژه‌ی ناوچه‌که‌دا ، ئه‌ملا و ئه‌ولا
ده‌کا . جوگرافیا و مێژووی ئێراق خه‌ریکه ده‌وری جیدی له
دیاریکردنی ژیانی سیاسی ئێراق ده‌بینێ . بوونی ئێراق له ناو
ده‌ریایه‌ک له عه‌قلیه‌ت وشێوازه گشتیه ناسراوه‌کانی
ناوچه‌که له ڕووی کاری سیاسی و به‌رێوه‌بردنی
کونه‌په‌رستانه‌ی ده‌وله‌ت ، ڕێگری جیدی بووه و ده‌بێ
له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی پۆزه‌تیفانه له ئێراقدا . باڵاده‌ستی و
بوونی ده‌یان ساڵه‌ی سیسته‌می دیکتاتۆری و شۆڤێنیستسی ،
ئاکامه‌که‌ی نه‌هێشتنی کاری سیاسی سروشتی وئاسایی
لێکه‌وتۆته‌وه . له‌ناوچونی ڕژێمی به‌عس و ده‌ستپێکردنی
کرانه‌وه‌ی سیاسی ، ئوتوماتیکی عه‌قلیه‌ت و شێوازی
بیرکردنه‌وه‌ی ئێراقیه‌کان و ڕه‌وته سیاسیه‌کانی نه‌گۆریوه و
دیاریش نیه که له داهاتوویه‌کی نزیک گۆران به‌خۆیه‌وه
ببینێ
.
سیمای دیاری ژیانی سیاسی ئه‌مڕۆی ئێراق بوون و به‌هێزی ڕه‌وته
سیاسیه ئیسلامییه‌کانه . ئه‌مڕۆ ده‌توانرێ بگوترێ ڕه‌وته
ئیسلامییه‌کان ( شیعه و سووننه ) به‌شی سه‌ره‌کی هێزه
سیاسیه‌کان له ئێراق پێکده‌هێنن . گرنگه وه‌ک هێزی
نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی ڕۆشنی بکه‌ینه‌وه ، که چۆن ده‌توانین
په‌یدابوونی به‌هێزی ڕه‌وته ئیسلامییه‌کانی شیعه و سووننه
عه‌ره‌به‌کان له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ئێراق له قازانج بردنه
پێشه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان به‌کاربێنین ؟ ، وه
تا چه‌ند ده‌توانرێ باس له تفاعولی پۆزه‌تیفانه‌ی ئه‌م
ڕه‌وتانه بکرێ له‌گه‌ڵ کوردستان و ڕه‌وته کوردستانییه‌کان ؟
له ڕاستیدا هێزه ئیسلامییه‌کانی سووننه عه‌ره‌به‌کان
جیاوازیه‌کی ئه‌وتویان نیه له رووی پڕۆژه و ستراتیژ و
ئه‌جنده سیاسیه‌کانیان له گه‌ڵ ڕه‌وتی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی
شۆفینیست . ئه‌وه‌ی نوێ و جێی سه‌رنجه ، سه‌رهه‌ڵدانی به‌هێزی
هێزه ئیسلامییه‌کانی
شیعه‌یه ، ئه‌م هێزانه ، به‌هۆی یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی تایفی و مه‌زهه‌بیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی پێکهێنانی
نیشتمانی عه‌ره‌بی گه‌وره ومه‌زنخوازی سووننیگه‌را ، که بیری
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی شۆفینیست داوای ده‌کا ، ده‌توانن له
داهاتووی ئێراق زه‌مینه‌یه‌کی باش خۆش بکه‌ن له ڕاستای
به‌ره‌وپێش بردنی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له لایه‌ن
ڕه‌وته کوردستانییه‌کان .
ڕووخانی رژێمی به‌عس ئاڵوگۆرێکی ڕیشه‌یی له ژیانی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی شیعه عه‌ره‌به‌کانی ئێراق پێکهێنا ، به جۆرێک
که هه‌ستکردن له رووی سیاسیه‌وه به ئینتما بۆ ناسنامه‌ی
شیعه‌یی ئه‌وه‌نده خێرا له ئاستێکی به‌رینی جه‌ماوه‌ری
ته‌نیه‌وه که جێگای سه‌رسورمانی ڕای نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی
و سووننه‌کانی ئێراق بوو . ئه‌م ناسنامه سیاسیه نوێیه ـ
کۆنه‌ی شیعه عه‌ره‌به‌کان هاوسه‌نگی له نێوان نه‌ته‌وه‌کان
وهێزه سیاسیه‌کان له ئێراقدا ، گۆڕی
.
له ساڵی 2002 له له‌نده‌ن ، پێش هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر
ئێراق ، له لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌کادیمی و
ئایینی و سیاسی شیعه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوکرایه‌وه له ژێر
ناونیشانی " ڕاگه‌یاندنی شیعه‌کانی ئێراق " . له‌و
به‌یاننامه‌یه‌دا ، له وڵام به پرسیاری شیعه‌کان کێن ؟ ،
هاتووه : که شیعی بوون بریتیه له دلسۆزی و ئینتما بۆ
مه‌زهه‌بی " ئه‌هل ئه‌لبه‌یت" ، وه هه‌ر که‌سێک شیعه حیساب
ده‌کرێ ئه‌گه‌ر له دایک و باوکێکی شیعه بێت یاخود به
ئاره‌زووی خۆی باوه‌ر به مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌ری بێنێ . وه
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که باس له‌وه ده‌کات که شیعه‌کان
ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت نین ، به‌ڵکو کیانی شیعی له
توێژی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتووه ، که به درێژایی
چه‌ندین سه‌ده ناڵاندوویه‌تی له ژێر زوڵم و سته‌می تایفی ،
وه هه‌روه‌ها هاتووه که ستاتوسی شیعه‌بوون زیاتر به‌رهه‌می
زوڵمی ده‌ستهه‌ڵات بووه وه‌ک له‌وه‌ی به‌رهه‌می فاکتۆری
مه‌زهه‌بی بێت و ئه‌م ستاتوسه کۆمه‌ڵاتیه‌شه که
نوێنه‌رایه‌تی دیاریکراوی واقعی شیعه‌کان ده‌کات به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی باوه‌ڕ و ئیلتزامی ئایینی و سیاسی
.
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین دابه‌ش بوونی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له
ئێراق بۆ شیعه و سووننه ته‌نیا هۆکاره‌که‌ی ئایینی نیه ،
به‌ڵکو ئه‌م دابه‌شبوونه زۆر لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و
ئابووری ده‌وری تێدا بینیوه . ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه ده‌بینین
شیعه‌بوون ته‌نیا ناسنامه‌یه‌کی ئایینی نیه ، به‌ڵکو
مێژوویه‌کی درێژ له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری ، شیعه‌بوونی کردۆته حاله‌تێکی ڕۆشنبیری و نه‌فسی و
سایکۆلۆژیه‌تیه‌کی تایبه‌ت له نێو هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵه
مرۆقانه‌ی خۆیان به شیعه ناوده‌به‌ن له جیهاندا . له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا پێموایه پێناسه‌کردنی ناسنامه‌ی شیعه‌یی و
شیعه‌بوونی مرۆڤێک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئایین و مه‌زهه‌بی شیعه
کارێکی سه‌خته ، چونکه ئه‌وه مه‌زهه‌به به ده‌ره‌جه‌ی
یه‌که‌م که‌سێک ده‌کاته شیعه
.
مه‌سه‌له‌یه‌ک ، که زۆر گرنگه باسی بکه‌ین ، په‌یوه‌ندی
نێوان ناسنامه‌ی شیعه‌یی و ناسیونالیزمی عه‌ره‌بیه له
ئێراقدا . لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه ، له کاتێکدا
شیعه‌کان ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت نین ، ئایا ده‌کرێ
باس له جیاوازی نێوان شیعه‌کانی ناوچه‌یه‌ک و وڵاتێک له‌گه‌ڵ
شیعه‌کانی ناوچه‌یه‌ک و وڵاتێکی تر بکه‌ین ؟ بێگومان ده‌کرێ
،بۆ نموونه ، شیعه‌عه‌ره‌به‌کانی ئێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
کولتور و ڕۆشه‌نبیری ئێرانی شیعه‌گه‌را کاریگه‌ری هه‌یه له
سه‌ریان ، وه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژیشه له زۆر لایه‌نی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازن له‌گه‌ڵ سووننه عه‌ره‌به‌کان ، به‌ڵام
وه‌کو سووننه عه‌ره‌به‌کان ، بێجگه له ڕه‌گه‌زی هاوبه‌ش
خاوه‌نی هه‌مان کولتور و ووشیاری به‌هێزی عه‌ره‌بین ، ئه‌م
ووشیارییه عه‌ره‌بیه خاڵی پێکه‌وه گه‌یشتنی سووننه و
شیعه‌کانه له
ئێراق ، که ده‌کرێ له داهاتوودا ئاڵوگۆری دراماتیکانه‌ی
به‌سه‌ردا بێت ، نه‌ک ته‌نیا ئه‌مه به‌ڵکو به‌شی بنچینه‌یی
مشت ومڕ و کێشه‌مه‌کێشی نێوخۆی ڕه‌وت و هێزه سیاسیه‌کانی
شیعه عه‌ره‌به‌کانی ئێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵه
.
به شێوه‌یه‌کی گشتی تا ئێستا ڕه‌وتی ئیسلامی شیعه‌گه‌را به
هه‌موو رێکخستن و هێز و حیزبه‌کانی له ژیانی سیاسی ئه‌مڕۆی
ئێراق نه‌یتوانیوه ئامانجه‌کانی له چواچێوه‌ی تایه‌فه‌ی خۆی
ده‌ربچێ ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز به مانای نه‌بوونی جیاوازی
له ئامانج و ستراتیژ له نێو هێزه ئیسلامییه‌کانی شیعه
مه‌زهه‌به‌کان نیه . ئه‌م بارودۆخه ڕه‌نگه له داهاتوو
ئاڵوگۆری به‌سه‌ر بێت .ِ هێزه شیعه مه‌زهه‌به‌کان هه‌مووییان
له یه‌ک سه‌به‌ته ناتوانرێ کۆبکرێنه‌وه ، به‌لایه‌نی که‌م
له درێژ ماوه‌دا ، له په‌یوه‌ند به بیرۆکه‌ی فیدرالیزمَ و
ناسنامه‌ی ئێراق وهێزه سووننه مه‌زهه‌بیه‌کانی عه‌ره‌ب .
شیعه‌کانی ئێراق هه‌موویان یه‌کده‌ست و هاوڕانین ، ئه‌گه‌رچی
له سه‌رنجی یه‌که‌مدا یه‌کگرتوو دێنه پێش چاو کاتێک
رووبه‌ڕووی هێرشی ده‌ره‌وه ده‌بنه‌وه ، به‌ڵام له ڕاستیدا
ئه‌وانیش
وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵێکی تر دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر چه‌ندین ڕه‌وتی
سیاسی جیاواز که هه‌ریه‌کێکیان به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زهه‌بی و
نه‌ته‌وه‌یی و هۆزایه‌تی و ناوچه‌یی جیاوازی هه‌یه . له
به‌شی داهاتوودا به کورتی و خێرایی ئیشاره به چه‌ند
ڕه‌وتی سه‌ره‌کی شیعی ده‌که‌م
.
ـ
درێژه‌ی هه‌یه ـ
|