چه‌ند ووشه‌یه‌کی ده‌روونم بۆ چاوه‌کانی شاعیر
چاوت چرای ماڵه هه‌ژارێکی
بنار بوو ؟
وا زوو به شنه‌ی شاماڵێک کوژایه‌وه
چاوت به‌فری
لووتکه‌ی چیای به‌ره‌و خۆر بوو ؟
وا زوو به تیشکی زه‌رده په‌ڕ
توایه‌وه
چ هه‌ورێکی شووم و تاره
چاوه‌کانی لێخن کردووی ؟
چ قه‌وزه‌یه‌کی به دفه‌ڕه
کانی چاوی داگیر کردووی ؟
خۆ تۆ چاوت
ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی گه‌ش بوو
هه‌موو ڕۆژێ ده‌ڕژایه ناو
ده‌ریای جوانی و عه‌شق و ئه‌ڤین
خۆ تۆ چاوت
ووشه نه‌ما نه‌یدۆزته‌وه
له ده‌ریای قووڵی فه‌رهه‌نگداو
نه‌یکا به شیعرێکی هه‌نگوین ...
پاش چاوی
چ له چاوی گڕ تێ به‌ربووی دڵم بکه‌م ..
فه‌رموو چاوم
شیعری له دیار بهۆنه‌وه
فه‌رموو گیانم
بیسوتێنه‌وه ... و
دیوانێکی تازه‌ی له دیار بخوێنه‌وه ...
|