عه‌قڵیه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی پاشماوه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و
به پیرۆز هێشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌حزابی ناسیونالیستی و
مه‌زهه‌بی گه‌رایی زامنی هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه له
بازنه‌یه‌کی داخراو‌و ڕێگری گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه له پێشکه‌وتنه
چه‌ندایه‌تی و چۆنایهتیهکانیدا به‌ره‌و ئاقارێک که ڕه‌وتی
کلاسیکیانه‌ی خۆی ده‌گرێت
پێش
چه‌ند ڕۆژێک له کوردستان تیڤی به‌رنامه‌یه‌ک هه‌فتانه باس
له شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کان ده‌کات که‌له کوردستاندا
ڕوده‌دات ، ئه‌مان وه‌کو ئه‌وه‌ی موعجیزه‌ی ئیللاهیان که‌شف
کردبێت ده‌یده‌ن به‌ڕوی خه‌ڵکی کوردستاندا ، یه‌کێک له‌و
موعجیزانه ئه‌وه‌بو بزنێک 3 قاچی هه‌بوو ، به‌دوای ئه‌ودا
پیاوێکی به‌دبه‌خت که ئه‌ویش یه‌کێکه له ملیۆنان که‌سه‌ی
که له به‌ر باری ناهه‌مواری ژیان و بارێک که سه‌رمایه‌داران
و ئه‌حزابی کۆنه‌په‌ره‌ستی ناسیونالیسته‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا
فه‌رزیان کردوه و ده‌وڵه‌مه‌ندان خێڵی چه‌وسێنه‌ران خۆیان له
هه‌موو شته‌کان به‌هره‌مه‌ند و باقی خه‌ڵکیش بێبه‌ش ، پیاوێک
له یه‌کێک له گونده‌کانی کوردستاندا تا ئێسته نه‌یتوانیوه
خێزان پێکه‌وه بنێت ، وه بتوانێت وه‌کو وته‌یه‌کی
کۆنه‌په‌ره‌ستانه وه‌جاخی کوێرنهبێتهوه بۆ خۆی ژن بهێنێت و
بتوانێت کۆلکه خێزانێک پێکه‌وه بنێت ، وه‌کو سونه‌تێکی
کۆنه‌په‌ره‌ستانه ته‌نها ژنان سه رگهرمی قاپ وقاچاخ شۆردن و
جل شۆردن وخزمه‌تی پیاوانی ملهوڕ بکه‌ن بۆیه ئه‌م پیاوه بۆ
خۆی له‌و گونده‌دا که ئه‌سڵه‌ن وه‌کو شاره‌کان نیه هه‌رکه‌س
له ماڵی خۆیدا بۆری ئاو‌و هه‌مو شته‌کانی له چوارچیوه‌ی ئه‌و
ماڵه‌دا بێت تا که‌س به شێوه‌ی ژیانی نه‌زانن ، بۆیه ئه‌م
پیاوه هه‌ژاره له‌م گونده‌دا ته‌نها بۆخۆی خزمه‌تی خۆی
ده‌کات به‌ڵام ئه‌مه ته‌جاوه‌زی عه‌قڵیه‌تی دهزگاگاکانی
ڕاگه‌یاندنی پارتی ده‌کات ئه‌مان ئه‌م باباتهیان پێ قبوڵ
نیه‌و بۆیه ده‌یخه‌نه ناو کڵێشه‌ی چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی
واوه ، نه‌ک بیخه‌نه چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌که‌وه که
به‌شانازیه‌وه باس له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن به‌وه‌ی که
هه‌رکه‌س بۆخۆی خزمه‌تی خۆی ده‌کات ،ئه‌م یاوه ته‌نانه‌ت
له‌به‌ر بێ ده‌رامه‌تی ژیان خاوه‌نی سه‌ره‌تاییترین ماف نیه و
که‌چی له باتی ده‌ست بخه‌نه سه‌ر تاوانبارانی وه‌زعی مه‌وجود
که‌چی وه‌ک گاڵته‌و گه‌پ گاڵته به شه‌خسیه‌تی ئینسان ده‌که‌ن
به‌ڵام له‌و سه‌ری چوارچێوه‌که حه‌میده فه‌ندی وه‌زیر
خاوه‌نی 5 ژووری نوستنه ، بۆ ئه‌مان ئه‌مه جێگه‌ی گاڵته‌گه‌پ
نیه ، وه‌ره بیهێنه به‌رچاوی خۆت 5 ژن له‌به‌رامبه‌ر
پیاوێکدا هه‌مێشه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن ،وه نوێنه‌ری
حیزبی مۆدێرنیش لاخه‌به‌ره .
|