نووسین
نووسین
پرۆسه‌یه‌کی مه‌عریفی ئاڵۆز و سه‌خته، که له چه‌ند توخم و
ڕه‌گه‌ز‌ێک پێک دێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ئیلتزامێکی ئه‌خلاقی
و خاوه‌ن ڕه‌هه‌ندێکی زانستی و ڕۆشه‌نبیری و مرۆڤانه‌یه.
به‌هره‌و توانایه‌که، ده‌کرێت دروست بکرێت و پاشان په‌ره‌ی پێ
بدرێت. به ده‌ربڕینێکی تر، نوسین له نێوه‌ندی وشه و
دێڕه‌کانیدا، هه‌ڵگری په‌یامێکی مرۆڤانه‌ی جوان و باڵایه.
هه‌ر به هۆی نوسینه‌وه‌یه، که مرۆڤ به‌سه‌رهاتی ڕابردوو و
ئه‌زموونی باپیرانی ده‌زانێت و زانیاریه جۆراوجۆره‌کانیش له
نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر ده‌گوازرێته‌وه. بێنه پێش
چاو گه‌ر نووسین نه‌بوایه مرۆڤ چۆن ده‌یتوانی به‌رئه‌نجامی
زانسته په‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌کان و فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆجیا و
پزیشکی و ...هتد له سه‌ر یه‌کتری که‌ڵه‌که بکات و
بگه‌یه‌نێته ئه‌م ڕۆژه. بێ هوده نییه، که زانایان
سه‌رده‌می پێش دۆزینه‌وه‌ی نووسینیان ناو لێناوه (سه‌رده‌می
پێش مێژوو). ده‌مێکه زانایه‌ک گوتویه‌تی (بۆ ئه‌وه‌ی ناوت به
نه‌مری له دوای خۆت بمێنێته‌وه، کارێک بکه که شایانی
نووسین و بیرنه‌چونه‌وه بێت یان شتێک بنوسه که شایانی
خوێندنه‌وه‌و مانه‌وه بێت).
دیاره که
ئێمه باس له نووسین ده‌که‌ین مه‌به‌ستمان له بابه‌تێکه،
لای که‌می ره‌چاوی زۆربه‌ی (گه‌ر بشکرێت هه‌موو) یاسا ڕێزمانی
و خاڵبه‌ندی و ڕێنووسییه‌کان بکات. جگه له‌مه‌ش بتوانێت
زانیاریه‌کی به‌سود، جا له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، پێشکه‌ش به
خوێنه‌ره‌که‌ی بکات. ده‌شێ که‌سێک ده‌ستێکی نووسینی باشی
هه‌بێت، یان به‌واتایه‌کی تر زامانزانێکی شاره‌زا و باش بێت
به‌ڵام جه‌ساره‌تی ئه‌ده‌بی و توانای هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و
زه‌وق و سه‌لیقه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌و زمانه‌ی نه‌بێت، که پێی
ده‌نووسێت. یان به زمانه پاراو و بێ هه‌ڵه‌که‌یه‌وه، بێت و
به‌و په‌ڕی هۆشیاریه‌وه سه‌نگه‌ری دوژمنانی گه‌له‌که‌ی
هه‌ڵبژێرێت و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بفرۆشێت، نمونه‌ی ئه‌م جۆره
(نوسه‌ر)انه له باشوری کوردستان و سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕیندا
فره بوو، ئێستاش له پارچه‌کانی تری کوردستاندا هه‌ن. یان
له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و براکوژی شاخ و شاری، ناو
حزبه‌کانیشدا که‌م نه‌بوون. هه‌رنووسینێک گه‌ر خزمه‌ت به مرۆڤ
و ژینگه‌که‌ی و ماف و ئازادیه‌کانی نه‌کات، ئه‌وا بابه‌تێکی
نه‌زۆکه و نه‌نووسینی باشتره.
ئینته‌رنێت
زانستی
ئینته‌رنێت، که ده‌سکه‌وتێکی به به‌های ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌م
ڕۆژگار و سه‌رده‌می به جیهانیبوونه یه، به چاوپۆشین له
لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی، کارێکی وای کردوه، که مرۆڤ زۆر له
ڕۆژنامه‌کانی جیهان پێش ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ناو بازاڕ و
سه‌رشه‌قام، هه‌ر له ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه، به ئاسانترین شێوه
ده‌ستی پێڕابگات و بخوێنێته‌وه. خۆ گه‌ر باسی لایه‌نه‌کانی
تری ئه‌م زانسته‌ش نه‌که‌ین، چونکه دیاره ئه‌رکی ئه‌م
وتاره نییه.
کورد وه‌ک
گه‌لێکی نیشتمان دابه‌شکراوی مافخوراوی لێکدابڕاوی داگیرکراو
(جگه له باشوری کوردستان)ی دواخراو، وه‌ک هه‌ر میلله‌تێکی
تری ئه‌م سه‌رده‌مه توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌کی باش سود له‌م
دیارده پێشکه‌وتوه وه‌ربگرێت و به‌رده‌وامیش ژماره‌ی
به‌کارهێنه‌رانی روو له زیاد بوونه، هه‌رچه‌ند ئه‌م سود لێ
بینینه‌ی بێ که‌موکوڕی و که‌مته‌رخه‌می نییه
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ریه‌کی وای دروست کردوه،
خه‌ریکه بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆشه‌نبیریی له نێو کوردانی
هه‌نده‌راندا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌بینین ده‌توانێت
فشارێکی زۆر بۆ سه‌ر حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان دروست بکات و تا
ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌مپین له ئاست که‌موكوری و هه‌ڵه‌کانیاندا
(وه‌ک له مه‌سه‌له‌ی د. که‌مالی سه‌ید قادر و هه‌ندێک کێشه‌ی
تردا ڕویدا) به‌ڕێ بخات، که بێ شک ئه‌مه‌ش له دوورمه‌ودا دا،
وه‌ک له ئێستاوه ئاماژه‌کانی ده‌رکه‌وتووه، بۆ ناوخۆی
کوردستان درێژ ده‌بێته‌وه و له لایه‌ن لێپرسراوانی باڵای
حزبه‌کانیشه‌وه له داهاتویه‌کی نزیکدا ده‌بێته که‌ناڵێکی
حساب بۆ کراو. ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ ڕاژه‌ی ستراتیژیه‌تی دۆزی
ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردستان وه هه‌م بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی ئیستای ده‌سته‌ڵاتی کوردییش، به‌دڵنیاییه‌وه
گاریگه‌ری و جێ په‌نجه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت.
سایته کوردییه‌کان
که
ده‌کرێت هه‌ر لێره‌وه ده‌ستخۆشی له یه‌که به یه‌کی
به‌ڕێوبه‌ره‌کانی سایته ئه‌له‌کترۆنییه کوردییه‌کان بکه‌م،
به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌رانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و
سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێن، چونکه ئه‌وه‌ی له تاراوگه له
وڵاته‌کانی ڕۆژئاوا ژیا بێت، ده‌زانێت، که له‌وێ چ سه‌رقاڵی
و پڕکاری و (قه‌یرانی کات)ێکه، به جۆرێک پێویسته مرۆڤ له
سه‌ر حیسابی ماڵ و منداڵ و ژیانی تایبه‌تی و پشووی ڕۆژانه‌ی،
ماڵپه‌ڕێک به‌ڕێوه به‌رێت. ئه‌م ماڵپه‌ڕانه ئه‌مڕۆ ڕوویه‌کی
گه‌ش و سه‌رده‌مییانه‌ی ئێمه‌یه، به‌رده‌وام قه‌ره‌باڵغتر و
پڕ بابه‌تتر ده‌بن و ژماره‌شیان تا دێت روو له زیاد بوونه.
وه‌لێ به‌داخه‌وه گۆڕانکاریه‌که هێنده‌ی له ڕووی
چه‌ندێتیه‌وه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده له ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه
نییه، ئه‌و ڕێژه چۆنایه‌تییه‌ش زیاتر به‌لای نێگه‌تیڤدا
ده‌شکێته‌وه.
ئه‌وه‌ی
که جێگه‌ی له سه‌ر وه‌ستان و لێوردبوونه‌وه‌شه، ئه‌و
بابه‌تانه‌ن که ڕۆژانه بڵاوده‌بنه‌وه، چونکه هیچ فلته‌ر و
هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ بابه‌ته‌کان نییه، بڕوا بکه‌ن بابه‌تی وا
ده‌بینین، وه‌ره سێ جاری بخوێنه‌وه، بزانه چی ده‌ڵێت و چ
په‌یامێکی پێیه، هیچت ده‌سگیر نابێت. بابه‌تی وا که ئه‌گه‌ر
بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی خاوه‌ن ئاستی باش و به‌ئیعتیباری وه‌ک
(هاوڵاتی یان ئاوێنه) بنێردرێن، هه‌رگیز چانسی
بڵاوکردنه‌وه‌یان نابێت. ئه‌م به لێشاو وتار و بابه‌ت
نوسینه‌ش شێخ ڕه‌زا گوته‌نی ( بۆته حه‌شری ... له‌م
عه‌سره‌دا)، ئاخر ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه ماڵپه‌ری وا دروست
بکرێت که هاوتای هه‌ندێک له ژووره شه‌رمهێنه‌ره‌کانی ناو
(پاڵتۆک)، له ژێر ناوی نهێنی و شاراوه‌دا ببێته جێگه‌ی قسه‌ی
بازاڕیی و دابه‌زێته ئاستی کێشه‌ی که‌سیی و تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی
شه‌خسی و ناوزڕاندن و ململانێی حزبی یان باڵه‌کانی ناو حزبێک و
شتی وا.
بڕێکی
تریشیان بۆ خۆ ده‌رخستن و نیشاندانی ماسولکه و ناوده‌رکردنن،
که‌سێک دێت به ناوی سیانی خۆیه‌وه یان پاشناوی ناوچه‌که‌ی
یان عه‌شره‌ته‌که‌یه‌وه (که ئه‌مه نه‌ریتێکی زۆر کۆنه)
له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی خۆیدا و هه‌ر له پێناوی
بڵاوکردنه‌وه‌دا بابه‌تێک ده‌نووسێت. یان که‌سێک جاروبار دێت
خۆی ده‌گوشێت وتارێکی بێ پێز ده‌نوسێت،ئه‌مه‌ش (به پێی بۆچونی
خۆی) ته‌نها وه‌ک سه‌لماندنی وننه‌بوون و ئاماده‌یی
به‌رده‌وامی له مه‌یدانی ڕۆشه‌نبیری و سیاسی‌دا و بۆ ئه‌وه‌ی
حزبه کوردییه‌کان حسابێکی بۆ بکه‌ن و سبه‌ی ئاوڕێکی لێ
بده‌نه‌وه. به داخه‌وه کاکی به‌ڕێوبه‌ری سایتیش به بیانوی
ئازادی بیروڕا و ڕاو ڕای پێچه‌وانه‌وه، که له‌ڕاستیشدا
مه‌سه‌له‌که بڕێکی زۆری ململانێی سایته‌کانی تر و
قه‌ره‌باڵغکردنی سایته‌که‌ی خۆیه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه
یان چاوێکی پیا بگێرێت، بۆ به‌یانی بڵاویده‌کاته‌وه.
جگه
له‌مه‌ش ببینه سایتی وا هه‌یه، گه‌ر بابه‌ته‌که‌ت پێشتر بۆ
(هه‌وێسایت)ه‌که‌ی ئه‌م ناردبێت، ئه‌وا بۆت بڵاوناکاته‌وه!
یان هی وا هه‌یه، بابه‌ته‌کانی هاوڕێ و ناسییاو و خزمه‌کانی
یان گه‌ر گوزارشت له‌و حزبه بکات که ئه‌م هه‌وادارێتی (بێ
ڕه‌چاوکردنی چۆنێتی بابه‌ته‌که) له شوێنێکی سه‌ره‌وه و
دیاردا به خه‌تێکی درشت و وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌وه،
داده‌به‌زێنێت.
خه‌سڵه‌تێکی تری ئێمه‌ی نوسه‌ران ئه‌وه‌یه، خۆمان زۆر که‌م
له لایه‌نی بابه‌تی فکری و زانستی و ڕۆشه‌نبیری گشتی ده‌ده‌ین
و هه‌موومان ده‌مانه‌وێت ڕه‌خنه‌گری سیاسی بین.
خوێنه‌رانی سایته‌کان
به پێی
هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رنجدانم له بابه‌ته بڵاوکراوه‌کان،
به‌داخه‌وه خوێنه‌رانی سایته‌کان، زۆربه‌یان خوێنه‌ری جدی و
خۆ ماندوکه‌ر نین، که به دووی خۆڕۆشه‌نبیرکردن و
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانیارییاندا بگه‌ڕێن. بۆیه وه‌ک له
ڕێی ئه‌و سایتانه‌وه که ژماره‌ی بینینی بابه‌ته‌کان
ده‌نوسێت، دیاریده‌دات، هه‌میشه ژماره‌ی خوێنه‌رانی ئه‌و
نوسینانه‌ی که ڕه‌خنه له‌یه‌کگرتن و وه‌ڵامدانه‌وه و
شه‌ڕه‌قسه و ململانێی ناڕه‌وایه، له ژماره‌ی بابه‌ته فکری
و زانستی و ئه‌کادیمیه‌کان زیاترن. جا ئایا هه‌ر سروشت و
مه‌زاجی مرۆڤی کورد وایه یان قه‌یرانی خوێنه‌ری ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یه، ئه‌مه ده‌کرێت باسکارانی بواری کۆمه‌ڵزانی
رونی بکه‌نه‌وه.
له
کۆتاییدا ده‌ڵێم خۆزگه وه‌ک‌و پێویسته سود له‌م ده‌زگاو
تۆڕه‌جیهانییه پێشکه‌وتوه وه‌رده‌گیرا و ده‌بووه کتێبخانه و
دامه‌زراوه‌یه‌ک بۆ خزمه‌تکردن به کۆمه‌ڵگاکه‌مان و دۆزه‌که‌ی
هه‌روه‌ها بۆ خۆپێگه‌یاندن و له‌یه‌کتر فێربوون و
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاریمان، نه‌ک شوێنێک بۆ کێبه‌رکێ و
ڕکابه‌ری و شه‌ڕه‌ده‌نوک و ململانێی شه‌خسی. بۆ ئه‌وه‌ی
سایته‌کوردییه‌کانیش وه‌ک ده‌سته‌ڵاتی کوردی و حزبه
باڵاده‌سته‌کانی باشوری کوردستان گه‌نده‌ڵ نه‌بن.
٢٤/٦/٢٠٠٦
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته‌م له‌سه‌ر هیچ سایتێک نییه به تایبه‌تی، به‌ڵکو
له‌سه‌ر هه‌موویانمه به‌گشتی، بۆیه له‌گه‌ڵ هیچیانم نییه و
له‌گه‌ڵ هه‌مووشیانمه.
|