سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره :
راپۆرتى ئه‌منى بووه‌ته بازاڕێک و
زۆر که‌س نانى پێ په‌یدا ده‌کات.
مه‌سئوله ئه‌منییه‌کان
مه‌له‌فاتیان بۆ زۆر که‌س دروست کردووه، تا
ئێمه‌ش دێین ده‌یسه‌لمێنین که ئه‌وه (خه‌سه‌ن)
نییه (حه‌سه‌ن)ـه، ئه‌وا کاتى ده‌وێ
دیمانه: ابراهیم عه‌لى و هه‌ڵگورد
سه‌مه‌د
له سه‌رده‌م و قۆناغه
جیاوازه‌کانی مێژووی کوردستان به‌تایبه‌ت له دوای
راپه‌ڕین حیزبه‌کان و حکومه‌ته جیاوازه‌کانی
کوردستان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خۆیان
دزیوه‌ته‌وه له پرسیاره جددییه‌کان و ئاماده‌یی
وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت بۆ میدیاکان
و هه‌میشه پاساوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره
چاره‌نووسسازه‌کانیان به‌ستووه‌ته‌وه به ئاسایشی
نیشتمانیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌س جورئه‌تی ورووژاندن
و قسه له‌سه‌ر کردنیان نه‌کات، لێره‌دا
ویستوومانه به جه‌ریئانه و راستگۆیانه‌وه بێ
پێچ و په‌نا کۆمه‌ڵێک پرسیاری جددی له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌ت له کوردستاندا بورووژێنین
له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامی
م.س و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی رێکخستنی هه‌ولێرى
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان:
- شه‌فافیه‌ت واتا ئاشکراکردنى
نهێنى، یاخود درکاندنى هه‌ندێ راستى؟
+ نه‌خێر شه‌فافیه‌ت ماناى ئه‌وه
نییه که بچیت بۆ هه‌موو شتێک له مزگه‌وت هاوار
که‌ى، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له شه‌فافیه‌ت
حوکمڕانییه، ئه‌وا حوکمڕانى جانبى نهێنى و
ئاشکراى هه‌یه.
عاده‌ته‌ن کۆبوونه‌وه‌کانى
په‌رله‌مان ده‌بێ له به‌رچاوى راگه‌یاندن بێت، بۆ
ئه‌وه‌ى خه‌ڵک ئاگادارى ئه‌و شتانه بێت که له
په‌رله‌مان باسى لێوه ده‌کرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
جارى وا هه‌یه په‌رله‌مان دانیشتنى نهێنیى
هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌کید ده‌بێ له‌سه‌ر
مه‌سه‌له خزمه‌تگوزارییه‌کان بآ مه‌رج شه‌فاف بین
و خه‌ڵک بزانآ داهات چه‌نده و له چیدا سه‌رف
ده‌کرێ و چه‌ندى ماوه و ئه‌وه‌ى ماوه چیى لىَ
ده‌کرێ.
- پێت وا نییه تا ئێستا له
سه‌رفکردنى بودجه‌دا شه‌فاف نین؟ ئێمه ره‌نگه
بزانین بودجه‌ى حکومه‌ت چه‌نده، به‌ڵام نازانین
ئه‌و بودجه‌یه چیى لىَ دآ و له چیدا سه‌رف
ده‌کرآ ؟
+ که‌س ئاگاى لێیه، به‌ڵام
نه‌کراوه به نامیلکه‌یه‌ک و له رێگه‌ى
کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه ئاشکرا
نه‌کراوه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى که مه‌به‌سته
شه‌فه‌فیه‌ت هه‌بێ، به‌ڵآم تا ئێستا له ئیداره‌ى
هه‌رێمى کوردستان به‌و شێوه‌یه شه‌فافیه‌ت
نه‌بووه.
- ئه‌وه زانیمان بودجه‌ى حکومه‌ت
چه‌نده و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌و
بودجه‌یه له شوێنى خۆیدا سه‌رف بکرێ، به‌ڵام تا
ئێستا که‌س نازانێ بودجه‌ى حیزبى ده‌سه‌ڵات
چه‌نده و هه‌ر مه‌ڵبه‌ند و لق و ناوچه و
کۆمیته‌یه‌ک بودجه‌ى چه‌نده؟
+ ئه‌وه‌یان دیاره، چونکه هه‌ر
حیزبێک و به‌پێى حه‌جمى خۆى که به‌شداره له
حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا بودجه‌ى هه‌یه، به‌ڵام
راسته‌وخۆ مه‌ڵبه‌ند و لق بودجه‌ى دیار نییه.
- به‌ڵام به ئاشکرا دیار نییه
پارتى و یه‌کێتى هه‌ریه‌که‌یان بودجه‌ى چه‌نده؟
+ تا پێش (7/5)ى ئه‌مساڵ
هه‌ریه‌که‌مان بۆ خۆمان حوکممان کردووه، به‌ڵام
ئێوه نابێ پێداگرى بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه، چونکه ئێمه ئه‌گه‌ر به ناوى
بودجه‌شه‌وه وه‌ری نه‌گرین، ده‌توانین به سه‌دان
ناوى تر پاره وه‌رگرین و که‌سیش ئاگاى لىَ نه‌بێ،
چونکه ئه‌و دوو حکومه‌ته دوو حکومه‌ت نه‌بوون
که په‌رله‌مان موساده‌قه‌ى کردبن، به‌ڵکو دوو
حکومه‌ت بوون ته‌حه‌ممول کرابوون به پێى ئه‌مرى
واقیع.
- پێت وا نییه نه‌بوونى
شه‌فافیه‌ت له کوردستان جگه له‌وه‌ى حاڵه‌تێکى
ئیستیسنائى بووه، بۆ نمونه دوو ئیداره‌یى
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش پاشماوه‌یه‌کى به‌جێماوى
دیکتاتۆریه‌ته، که بووه‌ته کلتورێک که باس له
بودجه نه‌کرێت له ده‌زگاکانى راگه‌یاندندا؟
+ شتێکى حاشا هه‌ڵنه‌گره که
پاشماوه‌ى کلتور و رۆشنبیرى رژێمى گۆڕبه‌گۆڕ تا
ئێستاش له نێو ده‌زگاکانى ئێمه‌دا ماوه.
- له هه‌ولێر کۆمه‌ڵێک ناوچه و
کۆمیته و رێکخراو هه‌یه و له هه‌ندێ ناوچه‌ى
پارتى ژوورێک کراوه‌ته‌وه به ناوى ئاسایش و دێن
خه‌ڵک بانگ ده‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا
ده‌که‌ن، ئه‌مه چه‌نده شتێکى یاساییه؟
+ له ئه‌ساسدا باره‌گاى حیزبه
سیاسییه‌کان که به‌شدارن له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا
پێویسته باره‌گاکانیان دوور خه‌نه‌وه له‌و
کاره، باره‌گاى حیزبه‌کان ده‌بێت ببێت به
مه‌ڵبه‌ندێکى رۆشنبیرى و ببنه نوێنه‌رى خه‌ڵک.
ئه‌گه‌ر تا (7/5) پارتى له دهۆک و
هه‌ولێر و یه‌کێتى له سلێمانى خۆیان به حاکمى
موتڵه‌ق و کوێخاى ئه‌و شوێنانه داناوه تا (7/5)
راسته، به‌ڵام له (7/5)ه‌وه هیچ لایه‌ک له هیچ
شارێک هیچمان له یه‌کترى زیاتر نییه.
من ده‌زانم له هه‌ولێر شت کراوه
وه‌کو دابه‌شکردنى زه‌وى له بنه‌سڵاوه و له
گوێڕیش شت کراوه و له هه‌ولێریش تا ئێستا هه‌وڵى
ئه‌وه ده‌ده‌ن که فشار له‌سه‌ر خه‌ڵک دروست
بکه‌ن که خه‌ڵک ببێت به حیزبێکى دیاریکراو و
نه‌بێت به حیزبێکى تر، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌کید لێى
به‌جواب دێین و ده‌بآ ئه‌و کاره قێزه‌ونانه
گۆڕانکاریى به‌سه‌ر دابێ و، ئه‌گه‌ر بمانه‌وآ ئه‌و
وه‌عده جێبه‌جێ بکه‌ین که به سه‌رکردایه‌تیى
سیاسیمان داوه له (4/4)، ئه‌وا ده‌بێ رێکخراوه
سیاسییه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت ده‌بێ هاوکار
بین له‌گه‌ڵ حکومه‌ت، وه‌گه‌ر بمانه‌وێ پشتگیرى
له حکومه‌ت بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بێ ته‌داخولى کارى
حکومه‌ت نه‌که‌ین، به هیچ جۆرێک نابێ ئاسایش و
پۆلیس بۆ مه‌رامى حیزبى به‌کاربێن.
- ده‌بینین تا ئێستاش زیندانیى
سیاسیى پارتى و یه‌کێتى و حیزبه‌کانى تر لاى
یه‌کتر هه‌یه و که‌س نازانێ ئه‌وانه له‌سه‌ر چى
گیراون و چۆن دادگایى ده‌کرێن، یاخود ئه‌وانه
دادگایى ده‌کرێَن، زۆر جاریش سیاسییه‌کان بڕیار
به‌سه‌ر دادگادا ده‌سه‌پێنن؟
+ ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ره، ئه‌وا
ده‌بێ بۆ هه‌موو که‌س سه‌روه‌ر بێت، جگه له‌وه‌ى
ئێمه ئه‌زموونێکى تاڵمان هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ
گروپى تیرۆرستى، به‌ڵام نابێ وه‌ک ئێستاش بێت.
ئه‌گه‌ر یه‌کێ ده‌گیرێ ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ى
له‌گه‌ڵ بکرێ و بزانرێ له‌سه‌ر چى گیراوه، یا
ده‌بێ حوکم بکرێ یا ئیفراج بکرێ.
ئه‌وه‌ى ئێوه باسى ده‌که‌ن که
له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا هه‌ن، ئه‌وا
ژماره‌یه‌کى که‌من و ئه‌وراقى نه‌وعێکى تره یا
بۆى دروست کراوه.
ئێمه ده‌زگاى ئه‌منیمان هه‌یه،
دنیایه‌ک پاره به‌و هۆیه‌وه سه‌رف ده‌کرێ خۆ
ده‌بێ کارێک بکات، بۆیه که‌سێک ده‌گیرێ خۆ ده‌بێ
کارێک بکات، بۆیه که که‌سێک ده‌گیرێ مه‌له‌فاتى
بۆ دروست ده‌کرێت تا بڵێین کار کراوه، بۆ نمونه
که‌سى وا گیراوه به ناوى ئیسلامى که به‌حه‌یاتى
ئیسلامى نه‌بووه و بگره نوێژیش ناکات.
مه‌سئوله ئه‌منییه‌کان
مه‌له‌فاتیان بۆ زۆر که‌س دروست کردووه، تا
ئێمه‌ش دێین ده‌یسه‌لمێنین که ئه‌وه (خه‌سه‌ن)
نییه (حه‌سه‌ن)ـه، ئه‌وا کاتى ده‌وێ.
- هه‌ست ناکه‌ن خه‌له‌لێکى
ئه‌منیمان هه‌یه؟ بۆ نمونه راپۆرت نووسه‌کانى
حیزب له به‌رامبه‌ر هه‌ر راپۆرتێک‌دا که له‌سه‌ر
یه‌کێک ده‌ینووسآ بیست دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش
واى کردووه هه‌ندآ که‌س هیچ کاریان نه‌بێت،
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت شت له‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و
دروست بکه‌ن و بنووسن؟
+ ئه‌ویان راسته، به‌ڵام ده‌بێ
ئێمه‌ش هاوکارى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان بین و
له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌بآ ئێمه‌ش ده‌ستکارى
هه‌یکه‌لى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان بکه‌ین، له‌راستیدا
راپۆرتى ئه‌منى بووه‌ته بازاڕێک و زۆر که‌س نانى
پێ په‌یدا ده‌کات.
|