تۆ له‌دڵمدای

ژیار جاف
ده‌نهاخ-هۆڵه‌ندا

 

له‌به‌رزایی چیاکاندا

وه‌ک شاخه‌وانێک

بۆ باڵای به‌رزی تۆ گه‌ڕام

هه‌ر دیار نه‌بووی !

 

له‌قوڵایی زه‌ریاکاندا

چوون ده‌ریاوانێک

به‌شوێن ناخی تۆدا گه‌ڕام

هه‌ر دیار نه‌بووی !

 

له‌ناو جه‌نگه‌ڵه‌چڕه‌کاندا

چه‌شنی ڕاوچییه‌ک

به‌دوای تروسکایی رۆحی تۆدا گه‌ڕام

هه‌ر دیار نه‌بووی !

 

ته‌نها شوێنێک بۆت نه‌گه‌ڕام

په‌ڕه‌کانی دڵی خۆم بوو

من نه‌مزانی تۆ هه‌میشه‌

له‌ناو دڵمدای !

 

 

 

01-06-2006‌

 

 

 
           

 

02/09/2015