(چه‌ند
په‌یڤ و شێعرێك بۆ نازه‌نین)
سه‌ربه‌ستی مافێكی پیرۆزی مرۆڤ و به‌هایه‌كی جوانی ژیانه.
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی مرۆڤ له كاتی له‌دایكبوون و هاتنه
دونیا گریانێكی به‌هاواره، ئه‌بێ ئه‌و گریانه چ مانایه‌ك
ببه‌خشێت؟ ئاخۆ له یه‌كه‌م هه‌ڵمژینی یه‌كه‌م هه‌وا و،
دانه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ناسه‌دا هه‌ست به‌وه بكات له‌گه‌ڵ
هه‌نگاوه‌كانی گه‌وره‌بوونیدا دوچاری ناخۆشی و ئازار ده‌بێت؟
یان بۆ ئه‌و جیهانه بێده‌نگه ده‌گری كه پێش هاتنه دونیا
به‌ئارامی تێیدا خه‌وتووه؟!
ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و گریانه قاقایه‌ك بێت به ڕووی ژیاندا،
مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر ده‌ژی و هه‌رگیز گریان فێر نابێت؟!
له سه‌ره‌تای دروست بوونی مرۆڤه‌وه، چه‌ندین پرسیاری
جۆراوجۆر كه هه‌ركام ئه‌وی دیكه به دوای خۆیدا كێش ده‌كات
هاتوونه ئاراوه كه هه‌تا ئێستا بێوه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
خۆزگه مرۆڤ چۆنی بویستایه ئاوا دونیایه‌كی بۆ خۆی دابهێنایه
دوور له‌و ڕه‌وشانه‌ی كردوویه‌ته كوێله و ئازاری ده‌دات.
له سه‌رانسه‌ری دونیادا مرۆڤ كۆیله‌ی مرۆڤه، كۆیله‌ی
گه‌وره‌كانه، كۆیله‌ی داب و نه‌ریتی هه‌ڵه‌یه. چه‌ند ئازاد
بێت، هێشتا هه‌ر به‌ئازاره.
به‌درێژای مێژوو، گه‌لانی هه‌موو دونیا دوچاری كاره‌ساتی
كاولكاری و جه‌نگ و، ته‌واوی ئه‌و ناخۆشییانه هاتوون كه
ده‌بنه هۆی بێماناكردنی ژیان و نا‌ئومێد كردنی مرۆڤه‌كان.
به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌لانه به شێوازێك به‌ره‌نگاری ڕق
ئه‌ستووری ژیان وه‌ستاون له‌پێناوی به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌دا.
ئێمه‌ی كۆیله‌ی زوڵم و سته‌می ڕۆژگار، هه‌ر یه‌ك به جۆرێك
ناخمان سیخناخ بووه به زام كه شێوازی ده‌ربڕین و
بۆچوونمان به‌رانبه‌ر به ژیان ده‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر
به‌راوردێكی وردبینمان هه‌بێت له نێوان ڕابردوو و
ئێستا و ته‌نانه‌ت داهاتووشماندا پێم وابێت گۆڕانێكی ئه‌وتۆ
به‌دی ناكه‌ین كه شیاوی خۆشبه‌ختی بێت! نه پێشكه‌وتنی زانست و
داهێنانی تازه و دونیای ئه‌مڕۆی ته‌كنه‌لۆجیا ژیانێكی
ئاسوده‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووین و، نه خۆشمان توانیومانه
سه‌ربه‌ستی و ژیانێكی پڕبه‌ها بخۆڵقێنین. جا، چ به هۆی
دڕنده‌یی ده‌وروبه‌رمانه‌و ه‌بێت یا به هۆی ناته‌بایی و
ناكۆكی و ناپاكی خۆ به‌خۆی ناو خۆمانه‌وه بێت!
لێره‌دا من هیچ جیاوازی و جوداییه‌ك نانێمه نێوان ژن و پیاوی
نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه به درێژای
ڕۆژگاره‌كان، چه‌ند ژن كۆیله‌ی زوڵم و زۆریی كۆمه‌ڵگایه‌كی
پیاوسالاری بووه ئه‌مه‌نده به‌رابه‌ریش پیاو كۆیله‌ی زوڵم و
زۆریی ده‌سه‌ڵاته شۆفێنی و دیكتاتۆره‌كان بووه. گه‌ر كلی
چاو‌كانی ژن به ته‌ماشایه‌كی پیاو كاڵبووبێته‌وه، ئه‌وا
كۆتره‌كانی چاوی پیاویش به نیگایه‌كی دزێو و پڕ له‌قینی
گه‌وره‌كان له باڵه‌فڕكێ كه‌وتوون. هه‌ردووكیان
له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆیله‌دا، له نیشتمانێكی به‌شبه‌شكراودا
له‌ژێر قه‌یران و فشاری ڕژێمه دیكتاتۆره شۆفێنییه‌كاندا
به‌درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ناڵاندوویانه‌و به‌رده‌وام
كۆیله‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بوون. گه‌ر به‌شێكی ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یه پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات و تێكۆشان دژی داگیركاریی
توانیبێتی ڕووبه‌ڕووی ڕژێمێكی دیكتاتۆر ڕاپه‌ڕێ و ئازادی
ده‌سته‌به‌ر بكات، هێشتا به‌شه‌كانی دیكه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
دڕنده‌ترین ڕژێمه‌كانی ئه‌م چه‌رخه‌دا ده‌ناڵێنن و، زوڵم و
زۆریی ئه‌و ڕژێمانه مه‌ترسی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر ئاینده‌یان و
هه‌ر ڕۆژه‌ی ڕووبه‌رووی جۆره سزایه‌ك ده‌بنه‌وه كه له نێو
كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتخوازه‌كانی دونیادا باویان نه‌ماوه و
مه‌حكوم ده‌كرێن.
كام له ئێمه خوشكه «له‌یلا قاسم» ی جوانه‌مه‌رگی له‌یاد
كردووه كه چۆن وه‌ك یه‌كه‌م ژنێك به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس
له‌سێداره‌درا، گه‌رچی ئه‌مڕۆ ناوی وه‌ك كه‌ڵه شه‌هیدێك ون
بووه و باسی ژیانی پڕ له خه‌بات و سه‌روه‌ری ناكرێت، به‌ڵام
وه‌ك ژنێك هه‌میشه له بیره‌وه‌ریماندا تاوانێكی گه‌وره‌یه
به ته‌وێڵی جه‌لاده‌كانی به‌غداوه، ئه‌مڕۆش «نازه‌نین» برینی
له‌یلا ده‌كولێنێته‌وه‌و له‌به‌ر ده‌می په‌تی سێداره‌دا بۆ
ژیان فرمێسك ده‌ڕێژێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمانه «نازه‌نین» نه خه‌باتی ژێرزه‌مینی
ئه‌نجام داوه و نه به بڵاوكراوه‌ی نهێنییه‌وه‌گیراوه.
«نازه‌نین» داكۆكی له مافی سه‌ربه‌ستی خودی خۆی كردووه و
به‌گژی كه‌سانێكی ده‌رون نه‌خۆشا چووه‌ته‌وه كه ویستوویانه
وه‌كوو گورگ جه‌سته‌ی شه‌ڵاڵی چه‌په‌ڵی خۆیان بكه‌ن!؟ كه‌چی
ڕژێمێك حوكمی له‌سێداره‌دانی داوه خۆی بانگه‌شه بۆ ئازادی مرۆڤ
و سه‌ربه‌ستی گه‌لان ده‌كات و له‌ژێر په‌رده‌ی تاوانه‌كانیدا
خۆی به قه‌ڵغانی پاراستنی دیموكراسی و ئازادی گه‌لان
ده‌زانێت، ڕژێمێك به‌درێژایی حوكمڕانی خۆی، هه‌موو جۆره تاوان
و زوڵمێكی ده‌رهه‌ق به‌گه‌لێكی كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاته
شۆفینییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و، ئێستا تاوانی گه‌یشتووه به
سه‌پاندنی حوكمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر كچێكی ده‌یان جار
كۆیله‌ی وه‌ك «نازه‌نین»دا.
به‌ڵێ ئه‌مه‌یه مانای ژیان له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا.. مرۆڤ
كۆیله‌ی مرۆڤه، گه‌ر مرۆڤه‌كان كه‌ڵبه‌ی پیسیان دڕندانه
نه‌نایه‌ته گۆشتی نازه‌نین، ژیانێك به‌رده‌وام ده‌بوو!
نازه‌نین، گه‌ر ڕژێمێكی دیموكراسی و ئازادیخواز حوكمی بكردایه
له‌جێی په‌تی قه‌ناره، جوانترین چه‌پكه گوڵ ئه‌كرایه گه‌ردنی،
چون ئه‌و له‌پێناوی سه‌ربه‌رزیدا پارێزگاری له خۆی كردووه،
ئه‌و كه‌سێكی له‌ناوبردووه گه‌ر بمابا وه‌ك ئافات ده‌بوو،
ئه‌و كۆمه‌ڵی له نه‌خۆشێكی دڕنده ڕزگار كردووه. گه‌ر
مرۆڤه‌كان كۆیله‌ی داب و نه‌ریتی دواكه‌وتووی ناو كۆمه‌ڵ
نه‌بوونایه پیاو به‌چاوی كه‌متر له‌خۆی ته‌ماشای ژنی نه‌ده‌كرد
و، به‌م چه‌شنه په‌لاماری نازه‌نین نه‌ده‌درا، كه ئه‌شیا
نازه‌نینه‌كان دایك و خوشك و كچی ئه‌وان بن!
تۆ بڵێی «نازه‌نین» یه‌كه‌م هاواری بۆ ژیان به ڕووی په‌تی
سێداره‌دا نه‌بووبێت؟ یه‌كه‌م فرمێسكیشی بۆ ئه‌وه
هه‌ڵنه‌ڕشتبێ كه به‌كۆیله‌یی ده‌مرێت؟!
منیش به نازه‌نین ده‌ڵێم: بێده‌نگ مه‌به..
میلۆدییایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار
هاوڕێم!
بێده‌نگ مه‌به..
چ زه‌مه‌نی سستییه‌كه
وا چوار په‌لی گرێ داویت
به‌باڵای گۆشه‌گیریدا؟
چ به‌سته‌ڵه‌كێكه
ڕێگه‌نادات
خونچه‌ی هاوار..
له‌سه‌ر لێوه‌كانت بپشكوێن؟
بێده‌نگ مه‌به
ئه‌زانم..
ئه‌و ده‌سماڵه‌ی پرشنگی خۆری
قه‌ده‌غه كردووه
بگاته ڕه‌نگی كه‌زییه‌كانت
هه‌ورێكه له تووڕه‌بوون
ئه‌و لیباسه‌ی به باڵات بڕاوه
كفنێكه له زۆرداری..
هاوڕێم!
بێده‌نگ مه‌به..
ده‌ست بنێ له بینی
ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی ئه‌یبڕنه
سه‌ردڵی ئه‌شقێكت و
یاخی به
له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كانی عومرت
كه‌ڵه‌كه بوون.
چ زه‌مه‌نی سستییه‌كه؟
چ واده‌ی بێده‌نگییه‌كه؟
خۆت بگه‌یه‌نه سه‌رباڵی
ئه‌و ڕۆژانه‌ی ژیان
به چاوه‌كانتا ئه‌گه‌ڕا و
په‌نجه‌كانت بخه سه‌ر وه‌ته‌ری
ئه‌و كه‌مانچه‌یه‌ی
میلۆدییایه‌ك بوو
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هار..
ئه‌و ئینجانانه بنێره ژێر
ڕه‌هێڵه‌ی بارانێك
كه پڕن له گوڵی هیوا،
ده‌م مه‌نێ به لێوی ئه‌و كانییانه‌وه
كه پڕن له ژه‌هر و
فوو بكه له گڕی ئه‌و ده‌نكه شه‌مچه‌یه‌ی
جوانیت ئه‌كا به ژیله‌مۆی
دوای ئاگرێكی بێ به‌زه‌یی..
هاوڕێم!
بێده‌نگ مه‌به..
بێده‌نگی تۆ
تۆوی كۆیله‌یه‌تی
له سه‌ر دێڕی ئه‌و ده‌فته‌رانه
شین ئه‌كات
كه په‌تی سێداره‌یان له‌سه‌ركێشراوه
سستی تۆ..
قه‌وزه ئه‌نێته نێو ئه‌و گۆمانه‌ی
گوڵه زه‌نبه‌قه‌كانی
تێدا ئه‌خنكێنن
ئازار‌كانیشت..
شه‌یتانی شه‌ڕ
هه‌موو شه‌وێك ئه‌یانكاته
ئاوازی (مۆنۆ موای) و
له
كۆڵانه‌كانی جه‌سته‌ی تۆدا
سه‌مایان له‌سه‌ر ساز ئه‌دات و
چرا‌كانی
دوورگه‌ی لاوازیت
ئه‌كوژێنێته‌وه..
هاوڕێم!
بێده‌نگ مه‌به..
سێوه كرمێیه‌كان
فڕێ بده و
چاوی ڕه‌شی په‌نجه‌ره‌كان
پڕ بكه له نوور،
چۆنت ئه‌وێت
هاوار بكه
ئاسۆ پڕ بكه له خۆشه‌ویستی
چیتر كۆیله‌ی بێده‌نگی مه‌به
هاوار بكه:
نه‌فره‌ت له كۆیله‌یه‌تی
نه‌فره‌ت له
دیكتاتۆریه‌تی
نه‌فره‌ت له
بێویژدانی
نه‌فره‌ت له‌بێده‌نگی..
هۆله‌ندا، 04-06-2006
• • •
|