(من داوای
لێبوردنی لێده‌که‌م )
هه‌نێ که‌س هه‌ن
له بواری ئه‌ده‌ب، یان هونه‌ر یان سیاسه‌ت، وه‌یان بواری
زانست سه‌ره‌که‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و زه‌حمه‌تیشه له
شێوه‌یان دوروست بێته‌وه، نه‌ک له‌ناو کوردا، له‌ناو هه‌موو
میله‌تێکا، له‌ناو هونری گۆرانی له جۆری عه‌لی مه‌ردان و
مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ،له‌بواری شیعرا شێرکۆ بێکه‌س، له چیرۆکا
شێرزاد حه‌سه‌ن، له ڕۆمانا به‌ختیار عه‌لی، له
وتارولێکۆڵینه‌وه‌ی فێمنیستیشدا له ناو کوردا له شێوه‌ی
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی دروست نابێته‌وه. مه‌هاباد بێجگه
له‌وانه له شیعر و چیرۆک و ڕۆمانیشدا ته‌جره‌به‌ی
سه‌رکه‌وتووی هه‌یه و جێگه‌ی ده‌ستی دیاره. وه‌ک چۆن له‌ناو
دنیای عه‌ره‌با د.نه‌وال سه‌عداوی قوڵه‌مێکی به‌بڕشته و
کاریگه‌ری نووسینه‌کانی ڕاسته‌وخۆیه، له ناو کوردیش‌دا
قه‌ره‌داغی ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی هه‌یه.
نامه‌وێ له‌سه‌ر
ئه‌م پێشه‌کییه زیاتر بڕۆم، چونکه مه‌به‌ستم باسکردنی
چه‌ندخاڵێکه که دڵی ئێشاندووم و ناهه‌قییه‌که له‌م
نووسه‌ره گه‌وره‌یه ئه‌کرێت. باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌م که چۆن
ماوه‌یه‌که گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی به‌رنامه‌دار دژ به‌م خانمه
به‌رده‌وامه، چونکه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و نووسینه کاڵ و
پاڵانه‌م که له سایت و ڕۆژنامه‌کان ده‌نووسرێن. من خوێنه‌رم
نه‌ک نووسه‌ر، به‌ڵام نه‌متوانی له‌مه‌زیاتر ئه‌و شتانه ببینم
و قسه‌یه‌کی تیانه‌که‌م، چونکه موعجه‌بی نووسینه‌کان و
قسه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره‌م و هه‌موو کتێبه‌کانیم خوێندۆته‌وه و
وتاره‌کانی خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری ئه‌نوسرێنم
خوێندوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیانم له سێ‌جار زیاتر
خوێندۆته‌وه، هه‌ندێ له وته‌کانی له سه‌رما چاپ بوونه.
جار و بار که
نووسینێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و ئافره‌تان ئه‌نوسرێ له
لایه‌ن که‌سانی تره‌وه ئه‌یخوێنمه‌وه، ئه‌بینم زۆربه‌ی
زۆریان له‌ژێر سێبه‌ری قسه‌کانی مه‌هاباد نووسراون، به بێ
ئه‌وه‌ی ئیشاره‌ت به نووسینه‌کانی یان کتێبه‌کانی ئه‌و بکه‌ن.
مه‌سه‌له‌ی ته‌ئسیر له هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام بگاته
ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌سانێ بێن و قسه‌کانی ئه‌و نه‌قڵ بکه‌ن و
ناوی خۆیانی له‌ژێر یان له‌سه‌ر بنووسن، ته‌حه‌مول ناکرێ.
تاڤگه سابیر
ماوه‌یه‌کی که‌مه ئه‌نووسێ به‌ڵام له‌م ماوه‌که‌مه‌دا به
به‌رده‌وامی ناوی ئه‌بینرێ و هه‌ستم ئه‌کرد له ده‌ربڕینا
لاسایی مه‌هاباد ئه‌کاته‌وه، ئه‌م خانمه‌کورده له
سایته‌کانی کوردستان نێت، کوردستان پۆست و کڵاوڕۆژنه و هه‌ندێ
شوێنێ تر بابه‌تێکی بڵاوکردۆته‌وه به‌ناوی (ڕێکخراوه‌کانی
ژنان سوپاس بۆ پارته‌کانیان ده‌نێرن)، ئه‌توانی له
بابه‌ته‌کانی ڕۆژی 24-6-2006 ی سایتی کوردستان نێت ئه‌م
بابه‌ته بخوێنیته‌وه. له‌ناو ئه‌م وتاره‌دا باسی په‌یوه‌ندی
سیاسه‌ت و ژن ئه‌کات. تاڤگه ده‌ستدرێژییه‌کی زۆر بێشه‌رمانه‌ی
کردووه و ده‌قاوده‌ق قسه‌کانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی که له
به‌شێکی کتێبه‌که‌یدا (شه‌ره‌فنامه) که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
که‌وتووه‌ته ده‌سی خوێنه‌ری کورد، وه‌رگرتووه.
ئه‌و به‌شه‌ی
کتێبه‌که‌ی مه‌هاباد ناوی (ژن و سیاسه‌ت له
نیوه‌کۆمه‌ڵگه‌ناته‌واوه‌کان) ه ، ئه‌توانی به‌راوردی بکه‌یت
و بزانی تاڤگه سابیر چۆن ده‌قاوده‌ق قسه‌کانی مه‌هابادی
نقڵکردووه. خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر کتێبه‌که‌یشی ده‌ستناکه‌وێت
ئه‌توانی هه‌ر له سایتی کوردستان نێت دا، له به‌شی نوسه‌ران
لاپه‌ڕه‌ی قه‌ره‌داغی بکاته‌وه و ئه‌م وتاره بخوێنێته‌وه
که له له‌ژێر هه‌مان ناو بڵاوبووه‌ته‌وه و تاریخی 30-8-2003
ێی پێوه‌یه. دیاره تاڤگه‌ش وه‌ک من موعجه‌بی مه‌هاباده،
بۆیه نووسینه‌کانی ئه‌خوێنێته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌کو
ژنێک داکۆکی له مه‌هاباد بکات که له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ژێ
فشاری کۆنه‌په‌رستاندایه و ڕاست و چه‌پ دژی ئه‌نووسێ، به‌ڕۆژی
نیوه‌ڕۆ دزی له مه‌هاباد ئه‌کات. تاڤگه نه‌ئه‌بوو قۆپیه‌مان
لێبکات و پێشی وابێت که‌س پێی نازانێ و به‌یه‌که‌م ده‌رئه‌چێت.
من پێم خۆشه
ئافره‌تی تری وه‌ک مه‌هاباد زۆر بێته‌وه له مه‌یدانی نووسینی
کوردی، به‌ڵام به خۆپێگه‌یاندن نه‌ک به تاڵان‌کردنی نووسینی
که‌سانی تر. ئه‌و قسانه‌ی مه‌هاباد کردوونی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و
ژن زۆر به‌هێزن، پڕبه‌پێستی واقیعی سیاسی کوردستانن بۆیه کار
له من و تاڤگه و که‌سانی تریش ئه‌که‌ن. ئافره‌تانی کورد
ئه‌بێ شانازی به مه‌هاباده‌وه بکه‌ن و چاوی لێکه‌ن و خۆیان
وه‌ک ئه‌و به‌ڕه‌نجی شانی خۆیان پێبگه‌یه‌نن نه‌ک ئه‌م
ناهه‌قیه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و گزی لێبکه‌ن.
مه‌هاباد
قه‌ره‌داغی ماوه‌یه‌که بێده‌نگه و هیچ بڵاوناکاته‌وه و دیار
نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نووسیوه و بڵاوکردوۆته‌وه له پێش
ئه‌م ماوه‌یه که باکی نه‌بێ هه‌رچه‌نده من خۆم به‌م
بێده‌نگییه‌ی که‌مێ نیگه‌رانم، چونکه که نووسینی ئه‌و
ئه‌بینم دڵنیائه‌بمه‌وه که ئافره‌تی کورد بێخاوه‌ن نییه.
مه‌هاباد
هه‌رچییه‌کی له وتاره‌کانی نووسیوه له ژیانی خۆیشیا
ته‌تبیقی کردووه، ئا ئه‌مه‌یه که جیای ئه‌کاته‌وه له
زۆرکه‌سی تر. بڕواننه ئه‌و وتاره‌ی که ناوم بردووه، دوای
ئه‌وه سه‌یری بکه‌ن که چۆن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێکی ژنانه
ده‌ستی له پۆستێکی گرنگی حکومی کێشایه‌وه که ڕاوێژکاری
سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو. به ڕای من نێچیرڤان بارزانیش یه‌کێکه
له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که له شێوه‌ی دروست نابێته‌وه،
چونکه باوه‌ڕی خه‌ڵکی وا ئه‌باته‌وه و ڕازییان ئه‌کات کاری
له‌گه‌ڵ بکات. من دڵنیام مه‌هاباد قه‌ره‌داغی به نێچیرڤان
بارزانی نه‌بوایه به که‌سی تر ڕازی نه‌ئه‌کرا کار بۆ حکومه‌ت
بکات، ئه‌مه مه‌هاباد له وتارێکیدا ئیشاره‌ی پێداوه و، له
کۆتایی کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانیشدا نووسیویه‌تی. نێچیرڤان به
کاریزما سیاسییه‌که‌ی خۆی توانی به‌هێزترین ژنی کوردستان و
گه‌وره‌ترین شاعیرونووسه‌ر بکاته عایدی خۆی و له‌سه‌ر پارتی
حساب بکرێت، که له‌ناو پارتیدا پێش مه‌هاباد مه‌سه‌له‌ی ژن
وجودی نه‌بوو. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به قازانجی سیاسی نێچیرڤان و
پارتی و به زیانی مه‌هاباد شکایه‌وه، چونکه لایه‌نگرانی
حیزبه‌کانی تر و به‌تایبه‌ت یه‌کێتی که‌وتنه‌دژایه‌تی کردنی.
من ئه‌گه‌رچی حه‌زم نه‌کرد مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له‌ناو ئه‌و
حکومه‌ته و به تایبه‌تی له‌ناو حیزبێکی دواکه‌وتوودا کاربکا،
به‌ڵام نه‌متوانی موتابه‌عه‌ی نه‌که‌م و چاودێری نووسین و
هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌کانی نه‌که‌م، له‌باره‌ی کاره‌کانیه‌وه
ئه‌مپرسی و له ته‌له‌فیزۆن به‌رنامه‌کانم ئه‌بینی و هیچ
ناڕێکییه‌کم له قسه‌کانی نه‌ئه‌دی و هیچ
په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌کم له پێشکه‌ونخوازییه‌کی نه‌ئه‌دی،
به‌ڵام هه‌ندێ جار وه‌سفی نێچیرڤانی ئه‌کرد و دیاربوو باوه‌ڕی
زۆری پێیه‌تی و هیوای یه‌کسانی له‌سه‌ر بنچینی به‌ڵێنه‌کانی
ئه‌و بنیاتناوه. من ته‌نها له‌و خاڵه ڕه‌خنه‌م لێی ئه‌گرت و
ئه‌موت ئاخۆ مه‌هاباد بۆ ناپرسێ بۆ له‌ناو پارتیدا له ماوه‌ی
شه‌ست ساڵدا که‌سێکی وه‌ک مه‌هاباد خۆی دروست نه‌بوو، خۆ
نێچیرڤانیش له‌ناو ئه‌و حیزبه بوو. دیاربوو وای ئه‌زانی
ئه‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م حیزبه دا‌نێت و بیکا به
حیزبێکی مۆدرێن.
پێم وایه
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی که‌وته داوی نێچیرڤان بارزانی و ئه‌و
شێوه سیاسه‌ته‌ی که خه‌ڵکی پسپۆر بۆلای خۆی ڕائه‌کێشێت،
مه‌هاباد ده‌می زۆرکه‌سی لێ کرایه‌وه، سه‌دان لاپه‌ڕه‌یان
له‌دژی نووسی و ئه‌و هه‌رکاری خۆی ئه‌کرد. پێم خۆش بوو گوێ
به‌هیچ نادا و به سیقه‌یه‌کی گه‌وره‌وه کارئه‌کات، بۆیه
شانازیم پێوه‌ئه‌کرد و به (به‌هێزترین ژنی کوردستان) ناوم
ئه‌برد. ئاخرین هه‌ڵوێستیشی زیاتر دڵنیای کردمه‌وه له‌وه‌ی
که مه‌هابادێکی تر دروست نابێته‌وه. پارتی مه‌سه‌له‌ی
ئافره‌تی برده‌وه کاتی مه‌هاباد، دوای ئه‌و وه‌ک پێشوو
مه‌سه‌له‌ی ژن له‌ناوپارتیدا هاته‌سه‌ر سفر. ئافره‌تانێ که
به‌قورمیش ده‌چن به‌ڕێوه ناتوانن مه‌سه‌له‌ی ژن بۆ پێشه‌وه
به‌رن، پارتی ئه‌گه‌رپڕیشی بێت له ئافره‌تی قوڕمیشکراو، هه‌ر
مه‌سه‌له‌که‌ی دۆڕاندووه.
ماوه‌یه‌که
مه‌هاباد له ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی کوردستانه‌وه نابینم،
به‌ته‌واوی جێگه‌ی دیاره وبیری ئه‌که‌م، هه‌ست به بێکه‌سی و
بێخاوه‌نی ژنی کوردستان ئه‌که‌م. پێم وایه هه‌موو
ئه‌وکه‌سانه‌ی دژی ئه‌م ژنه‌گه‌رمیانییه نووسیان ئه‌بێ داوای
لێبووردنی لێ بکه‌ن. یه‌کێکیش که به‌تایبه‌ت پێویسته داوای
لێبوردنی لێبکات، تاڤگه سابیره، که به‌فرسه‌تی زانیوه‌و
نووسینه‌کانی مه‌هاباد به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوئه‌کاته‌وه.
هیوادارم هه‌موو ئه‌و که‌سانه ویژدانیان بکه‌وێته کار و
ئیعتراف به هه‌ڵه‌ی خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به ژنێکی
تێکۆشه‌ری کورد و نووسه‌رێکی بێهاوتا کردیان، ئه‌گه‌ر
که‌سیشیان ئه‌و غیره‌ته ناکه‌ن، من وه‌ک گه‌رمیانییه‌ک ئه‌ڵێم
مه‌هاباد گیان له‌باتی هه‌مووکه‌سێ من داوای لێبوردنت لێ
ئه‌که‌م، هیوادارم له‌هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م لێبوردنه‌وه‌م
بخوێنیته‌وه و قبوڵی بکه‌ی. ناوچه‌وانت ماچ ئه‌که‌م و جێی
شانازیمانی.
هه‌ولێر
24-6-2006
|