له به‌یاننامه‌یه‌کدا، که ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان،
بڵاویکرۆته‌وه، له‌سه‌ر گفتووگۆکه‌ی کاک عه‌دنان موفتی،
سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان، له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رق
ئه‌لئه‌وسه‌ت)، له دژی ئه‌وانه‌ی ئیمزایان کردووه و
ئه‌وانه‌ی نووسینیان له‌سه‌ر قسه‌کانی کاک عه‌دنان نووسی و
به‌نده‌ش یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه، نووسینه‌کانی ئیمه‌یان به
دوور له ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌نووسی ناوزه‌د ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی
باشتر کورد له قسه‌کانی کاک عه‌دنان بگه‌ن، هاتوون ده‌قی
گفتوگۆکه‌یان به کوردی بڵاوکردۆته‌وه، به‌ڵام چ کوردییه‌ک،
به‌بێ توانج ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی که وه‌ریگێراوه یان خه‌واڵو
یانش سه‌رخۆش بووه، یان ئه‌و که‌سه نازانێت دوو ڕسته‌ی
به‌که‌ڵک به کوردی بنووسێت. با من ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌ک وه‌ک
نمونه بهێنمه‌وه، ده‌کرێت هه‌ندێکیان هه‌ڵه‌ی چاپ بێت به‌ڵام
په‌ڕله‌مانێک که گوایه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر هیچ نه‌بێت پێنج
ملیۆن کورد ده‌کات ده‌بێت به‌زمانێکی وا شکسته دیکۆمێنته‌کانی
بڵاوبکاته‌وه؟ یان زمانی کوردی تا ئێستاش زمانی فه‌رمی نییه
و سه‌رکرده‌کان و ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مان، مێش میوانیان
نییه. ڕاگه‌یاندنی په‌ڕله‌مان له نووسینه‌که‌یدا جارێک
ده‌نووسێت په‌ڕله‌مان و
جارێک ده‌نووسێت به‌رله‌مان، یاسای
به‌ڕێوه‌بردن بووه به
یایای به‌ڕیوه‌بردن، نووسیویانه "هه‌ندێک
مه‌واد هه‌یه که پێمان
وایه ده‌بێت هه‌موار بکرێن"، نازانم مه‌به‌ستیان له مه‌واد
چییه، تۆ بڵی مه‌وادی کیمیاویی بێت،
ده‌ستووریان لێبوه به
ده‌سه‌توور باشه هه‌ر
ده‌سکه‌تور نییه، به‌هه‌رحاڵ
بووه به به‌رهه‌حال،
هیوا بووه به
هیواوۆ،
کوردستان بووه به
کولادستان،
جه‌نگی بووه به
چه‌نگی،
فره‌یی بووه به
فره‌یه‌یی،
به‌وانه بووه
به‌ووانه،
گرنگن له بووه به گرنگله،
ئه‌گه‌رچی بووه به
ئه‌گه‌له‌چی، ئه‌مه
سه‌ره‌ڕایی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی، پێده‌چێت په‌ڕله‌مانی
کوردستان ئیمانیان به(ڕ)ی
قه‌ڵه‌و (ڵ) نه‌مابێت بۆیه
ده‌نووسن ده‌لێم به
گۆڕانکاری ده‌ڵێن گۆرانکاری،
ئه‌وه مشتێک بوو له‌و هه‌ڵانه‌ی که له‌و ڕوونکردنه‌وه و
وه‌رگێڕانه‌دا که له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی کوردستانه‌وه
بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر سووکایه‌تی به زمانی کورد
نه‌بێت ده‌بێت چی بێت؟
دڵنیام ئه‌گه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له هه‌چ په‌ڕله‌مانێکی
وڵاتێکی ئه‌وروپی یان هه‌ر وڵاتێکی تر، هێنده‌ی هه‌ڵه تێدا
بێت، ئه‌وا ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانی ئه‌و وڵاته
ده‌یانکردن به په‌ندی زه‌مانه‌و ده‌بوو ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌ی
ئه‌و تاوانه‌ی کردووه، ده‌ستی له کار بکێشایه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی په‌ڕله‌مانی کوردستان به ده‌ردی ئه‌و کابرایه
چووه که لێیان پرسیبوو براله ناوت چییه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت
یوسف، پاشان لێی ده‌پرسن، ئێ کاکه یوڵفس باوکت ناوی چییه،
ئه‌ویش ده‌ڵێت: به‌خوا بۆخۆم باشم هه‌ڵتڕان ئینجا نۆره‌ی
باوکمه، په‌ڕله‌مانیش له جیاتی بێن داوای لێبوردن بکه‌ن،
ئه‌و سکه‌نداڵه زمانییه‌شیان هاته سه‌ر.
پاشان په‌ڕله‌مانی کوردستان، بۆمان ڕوونناکاته‌وه مه‌به‌ستیان
له ڕه‌وشتی ڕۆژنامه‌نووسی چییه و چۆنی پێناسه ده‌که‌ن.
ماوه‌یه‌که سیاسییه‌کانی کوردستان که ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه
ده‌بنه‌وه بێسێودوو ده‌ڵێن ئه‌مه عورف و عاده‌تی
ڕۆژنامه‌نووسی نییه وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌مویان له زانستگه‌ی
سۆربۆن یانیش ئۆکسفۆرد ده‌رسی ڕۆژنامه‌نووسیان خوێندبێت. ئێوه
تا ئێستاش په‌یڕه‌وی زۆر له یاساکانی به‌عس ده‌که‌ن و
خه‌ڵکیان پێ ده‌که‌نه زیندانه‌وه ئیتر چۆن باسی مۆراڵ و
ئه‌خلاق و ڕه‌وشت ده‌که‌ن؟ ئه‌ندام په‌ڕله‌مان هه‌یه به‌عسی
بووه و ئێستا باسی کوردایه‌تی ده‌کات، په‌ڕله‌مێنتار هه‌یه
ماڵی له هه‌ولێره و پاره‌ی هاتووچۆ به‌ناوی شوێنێکی تره‌وه
وه‌رده‌گرێت، هه‌شه ئه‌گه‌ر حیزبه‌که‌ی پێی بڵێ، بۆینباخ و
چا‌که‌توپانتۆڵه‌که‌ی فڕێ ده‌دات و تاقم و تفه‌نگ ده‌به‌ستێت
ئه‌گه‌ر بۆ کورد کوشتنیش بێت، ئه‌ی باشه ئه‌مانه ده‌چنه
خانه‌ی کام ئه‌خلاق و کام ڕه‌وشته‌وه؟
کاری ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌یه که چاودێری کۆمه‌ڵگاو
سیاسییه‌کان و ده‌سته‌ڵاتداران بکه‌ن و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان
له‌قاو بده‌ن هه‌روه‌ها پردێکی گواستنه‌وه‌ی زانیاریش بن له
نێوان ده‌سته‌ڵات و جه‌ماوه‌ردا، نه‌ک به هه‌موو دوعایه‌کی
ئه‌وان بڵێن ئامین.
من لێره‌وه پێشنیار ده‌که‌م که هه‌م سه‌رۆکی حکوومه‌ت و
هه‌میش سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان داوا له‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و
ئه‌و وه‌زیرانه‌ی که ناتوانن به‌چاکی به کوردی بنووسن و
بخوێننه‌وه، ده‌وره‌ی تایبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه تا جارێکی تر
زمانه‌که‌مان به‌و شێوه‌یه ئه‌تک نه‌که‌ن، هیچ عه‌یب نییه
ئه‌گه‌ر له دارا دوو داری دییه‌وه ده‌ستپێبکه‌نه‌وه،
مه‌گه‌ر زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان له سفره‌وه ده‌ستیان پێنه‌کردو
ئێستا هه‌موو ملوێن له‌رن؟
تێبینی: من خۆم به زمان‌زان نازانم، ڕه‌نگه زۆر جار هه‌ڵه
بکه‌م.
بۆ روونکردنه‌وه‌که‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستان سه‌یری ئه‌م لینکه
بکه
http://kurdistannet.biz/2006/6-2006/runkrdneweiperleman.pdf
|