هیچ گومان له‌وه‌دا نییه که ڕۆژئاوا به مه‌به‌ست و به پێی
پلانێکی وردی نه‌خشه‌بۆکێشراو، ده‌یانه‌ویت هیچ رووخسارێکی
جوان به ئاینی ئیسلامه‌وه نه‌هێڵن و ئێستا ئیسلام جێگای
دونیای کۆمۆنیستی سۆڤییه‌تی گرتۆته‌وه تا له‌و ڕێگایه‌وه
ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌مریکا، بتوانێت جێپێی سیاسی، ئابووری و
کولتووری خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا قایم بکات، کورد
وته‌نی به به‌ردێک دوو چۆله‌که بکوژێت. له‌لایه‌ک له ژێر
ناوی دژایه‌تی تیرۆر پێگه‌ی ئیسلامییه‌کان له‌ق بکات که
به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری مێژوویی و هه‌نوکه‌یه‌وه هه‌میشه
زه‌مینه‌ی گه‌وره‌بوونیان له‌ئارادایه، له‌لایه‌کی تره‌وه
پێگه‌ی ئابووری خۆیان به تایبه‌تی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کان
قایمتر بکه‌ن. دیکتاتۆره ده‌به‌نگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوونه‌ته ده‌ستکه‌لای ئه‌مریکا و کاتێکیش
کاری پێیان نامێنێت یه‌ک له‌دوای یه‌ک ملیان ده‌شکێنێت و
ده‌یکات به پیاوه‌تی و مرۆڤدۆستی گه‌لانی چه‌و‌ساوه و
هه‌ژاران و برسیکراواندا. له‌خۆرا نییه که به‌شێکی زۆر له
خه‌ڵکی جیهان به‌گشتی و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی، پێیان وایه که
ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی و
له په‌نجا ساڵی داهاتوودا دونیا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شی جددی
ده‌کاته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سانی وه‌کو جۆرج ده‌بلیوو
بوش که‌شتیه‌وانی ئه‌مریکا بکه‌ن.
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی ئیسلامی به‌تایبه‌تیش
له عێراقدا که به دڕندانه‌ترین شێوه که‌توونه‌ته
قه‌ڵاچۆکردنی خه‌ڵک به هه‌موو چین و توێژه‌کانه‌وه به ژن و
منداڵیشه‌وه، دیارده‌یه‌کی یه‌کجار ترسناکه که مه‌ترسی نه‌ک
بۆ عێڕاق و کوردستان هه‌یه به‌ڵکو مه‌ترسییه‌کی جددییه بۆ
سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌که، واته توندڕه‌وی و تاوانه‌کانی
ئه‌مریکا به‌ناوی دژایه‌تی تیرۆره‌وه و کرده‌وه
تیرۆرییه‌کانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه به‌ناوی گوایه
"مقاوه‌مه"وه و دژایه‌تی داگیرکه‌ره‌وه، دوو ڕووی یه‌ک
دراون و هاوکێشه‌که یه‌کسان ده‌که‌ن. ره‌وایه‌تی به تیرۆر
له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بێت یانیش له‌لایه‌ن گرووپه
تیرۆریستییه ئیسلامیه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقه‌یده‌وه، کارێکی
قێزێون و نه‌فیکراون له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێک که خۆی به مرۆڤ
بزانێت. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ناڵێم تا ته‌رازوه‌که هاوسه‌نگ
رابگرم یاخود فیفتی به فیفتی، به‌ڵکو به قه‌ناعه‌ته‌وه
ده‌ڵێم، نمونه‌ی ملهوڕیی و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ
له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه شتگه‌لێک نیین چاویان لێبپۆشرێت و
تیرۆری گرووپه ئیسلامییه‌کانیش له ڕۆژ ڕووناکترن.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه‌ی که
ئیمڕۆ بوون به‌به‌ڵا به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌مریکا و گه‌لانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، به‌رهه‌می شه‌ڕیی ساردی نێوان
سێکولاریسته‌کانی جیهانن به ئه‌لقه‌یده و جوندی ئیسلامی
کوردیشه‌وه. مه‌لا کرێکار که ڕۆحی خۆی به‌قوربانی بن لادن
ده‌کات، به به‌رچاوی کامێراکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تیه‌وه
له مزگه‌وته‌کانی سلێمانی فه‌توای ده‌داو سه‌ربڕینی فێری
گه‌نجانی کورد ده‌کرد، ئاخر که‌سێکی وه‌کو مه‌لا کرێکار له
سێبه‌ری شه‌ڕیی ناوخۆدا گه‌وره‌بوو، و چاو پۆشی ده‌کرا، به
هه‌زاران که‌س نه‌ک ته‌نها له سلێمانی به‌ڵکو له شاره‌کانی
تری باشووری کوردستانه‌وه به پاس بهێنرێن بۆ خوتبه
ئاگراویه‌کانی مه‌لا کرێکار. ئه‌مریکییه‌کان، به ملیارد
دۆلاریان له په‌ره‌وه‌رده‌کردنی موجاهیدانی ئه‌فغانیدا سه‌رف
کرد تا شه‌ڕیی سۆڤیه‌تیان پێ‌بکات و پاشانیش له ڕێگای ده‌ستگای
سیخوڕیی (CIA)
و ده‌ستگاسیخوڕییه‌کانی پاکستانه‌وه، تالیبانه‌کانیان هێنایه
سه‌ر ده‌سته‌ڵات و پاشانیش که کاریان پییان نه‌ما، بوونه
تیرۆرست و دژه مرۆڤ.
به‌دبه‌ختی ئیسلام له‌وه‌دایه که خه‌ڵکانی وه‌کو مه‌لا
کرێکار و زه‌رقاوی خۆیان به نوێنه‌ری ده‌زانن و ڕاگه‌یاندنیش
به خۆشحاڵییه‌وه باشترین لاپه‌ڕه و باشترین کاتی
ته‌له‌فیزینۆنه‌کانیان بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن. مه‌لا کرێکار،
جارێک خۆی به قوربانی شێخ زانا و جارێک بنلادن و جارێکیش
زه‌رقاوی ده‌کات، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه سوکایه‌تیی به ئیسلام
نه‌بێت ده‌بێت چیبێت؟ زه‌رقاویه‌ک، کاتێک ژنێک یان پیاوێک له
سه‌یاره‌یه‌ک داده‌به‌زێنێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعه‌یه
یانیش کورده ده‌یداته به‌ر ده‌ستڕێژیی گولله یانیش به
پیاوکوژه‌کانی ده‌ڵێت بۆم سه‌ربڕن، هی ئه‌وه‌یه به شه‌هید
له‌قه‌ڵه‌م بدرێت و پێی بوترێت موجاهید؟ من پێوام نییه خوا
خۆشی به‌بێ مه‌حکمه که‌سێک بهاوێته نێو ئاگری دۆزه‌خه‌وه،
ئیتر مێشکژه‌نگاویه‌کی وه‌ک زه‌رقاوی چۆن و به چ یاسایه‌ک
که‌سێک سه‌رببڕێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی (عه‌لی)یه
یانیش گرووپێکی شیعه که‌سێک بکوژن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ناوی عومه‌ره؟ مه‌لا کرێکار و زه‌واهیریش به "سه‌روه‌ری
شه‌هیدان" ناویان به‌رن.
ڕۆژائاوا، له خوایان ده‌وێت که مه‌لا کرێکار و بنلادن و
هاوشێوه‌کانیان ڕۆژانه به ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌و جۆره
شه‌کرانه بشکێنن هه‌ره‌وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌لا کرێکار له
"ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا" و "زه‌واهیریش" له که‌ناڵی جزیره‌دا
هه‌فتانه، ده‌یشکێنێ، ئاخر هیچ عه‌قڵێکی ئیسلامی و نائیسلامی
ئاوا به ئاشکرا بانگاشه‌ی قه‌تڵوعامی خه‌ڵک ناکه‌ن، کاتێک
ئه‌مریکیه‌کان تاوانێک ده‌که‌ن و لێیان ئاشکرا ده‌بێت،
جه‌نراڵێک ده‌هێننه سه‌ر ته‌لفزیۆن و باسی سزادانی
بکه‌ره‌کانی ده‌کات، که‌چی ئه‌و گرووپانه‌ی به‌ناوی
ئیسلامه‌وه تیرۆر ده‌که‌ن، دێن به‌ناوی خواوه قسه‌ده‌که‌ن
ئه‌مه‌ش پێگه‌ی ئیسلامییه‌کان له نێو خه‌ڵكدا زیاتر ناشیرین
ده‌کات نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
مه‌لا کرێکار و هاوشێوه‌کانی که پشتیوانی له تیرۆر ده‌که‌ن
ده‌بێت بدرێنه دادگا، ئیسلامییه‌کانی کوردستان که وه‌ک هه‌ر
تاکێکی تری کورد مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بیروباوه‌ڕی خۆیان
بپارێزن نابێت خۆیان بخه‌نه ئه‌و داوه‌وه که مه‌لا کرێکار و
هاوشێوه‌کانی بۆیان داده‌نێن به ناوی ئیسلام و خوله‌فای
ڕاشدینه‌وه، لێگه‌ڕێن با هه‌ر تاکێک خۆی بڕیار بدات که
بێروڕای دینی خۆی یانیش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژێرێت، ده‌نا
توندوتیژیی و تیرۆر و یه‌کتر تاوانبارکردن کۆمه‌ڵگایه‌کی
سه‌قه‌ت و ناته‌ندروست ده‌ئافرێنێت، ده‌بێت به یاسا مافی
هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بپارێزرێت و به‌یه‌ک چاو
سه‌یری هه‌موان بکرێت. دڵنیام ئه‌گه‌ر مه‌لا کرێکار بیزانیایه
یاساکانی نه‌رویج به‌یه‌ک چاو سه‌یری ئه‌و و نه‌رویجییه‌ک
ناکات، نه‌یده‌واێرا هێنده قاره‌مانانه قسه بکات و خۆی به
قوربانی بنلادن و زه‌رقاوی نه‌ده‌کرد و ئاوا ده‌می گه‌رم
نه‌ده‌بوو!
|