کاتێک بوومه هاوڵاتی سوێدی، ئه‌و پۆلیسه‌ی که
پاسپۆرته‌که‌ی بۆ پڕکردمه‌وه زۆر به میهره‌بانی لێی پرسیم:
ده‌ته‌وێت ناوی ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی هاتووی له‌سه‌ر
پاسپۆرته‌که‌ت بنووسم؟ منیش له‌وه‌ڵمدا پێم وت به‌ڵێ ئه‌گه‌ر
ده‌نووسیت کوردستان. پۆلیسه‌که به میهره‌بانیه‌وه وتی
به‌داخه‌وه ده‌توانم ته‌نها ناوی ئه‌و شاره‌ی که لێوه‌ی
هاتووی بنووسم ناتوانم بنووسم کوردستان. ئیتر له‌و کاته‌وه
له‌سه‌ر پاسپۆرته‌که‌م نووسراوه هاووڵاتی سوێدی و له شوێنی
له‌دایکبوونیشدا نوسراوه سلێمانی، ئه‌گه‌رچی من خۆم له لادێ
له‌دایک بووم.
به‌ده‌ست خۆم نییه کاتێک ناوی عێراق ده‌بیستم،
سه‌ددام حسێن و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و فیشه‌کانه‌م
بیرده‌که‌وێته‌وه که سه‌ربازانی عێراقی باوکمیان پێ شه‌هید
کردووه، بۆیه هیچ کاتێک خۆم نه به عێراقی زانیوه‌و نه
ده‌شزانم، پاشان بۆ خۆم به عێراقی بزانم له کاتێکدا بایی
تورێکی قوڕاویی ئینتیمام بۆ ئه‌و وڵاته نییه؟ کاتێکیش کاک
عه‌دنان موفتی، سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان، به‌ناوی
کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌وروپاوه، فتوای عێراقی بوونمان
ده‌رده‌کات، غه‌درێکی گه‌وره هه‌م له خۆی و هه‌میش له ئێمه
ده‌کات، ئاخر ئه‌و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانه، خۆ ڕه‌نگه
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بوایه بیوتایه هه‌موومان
عه‌ره‌بین و ئاو بێنه و ده‌ستان بشۆ.
براده‌رێکم که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتێکی
کوردستانی بووه، هه‌موو جارێک که باسی کاک عه‌دان موفتی
ده‌کرێت ده‌ڵێت که‌سم نه‌دیوه له کوردا هێنده‌ی ئه‌و پیاوه
خۆی به عێراقی بزانێت، زۆرجار ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که کاتی
خۆی له شاخ که باسی کوردستانی بوونمان ده‌کرد، کاک عه‌دنان
ده‌یوت ئێوه گه‌نجن واز له‌و دروشمه قه‌بانه بهێنن، عێراقی
بوون چ خراپیه‌کی تێدایه. ئێستا کاک عه‌دنان سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی کوردستانه و دنیا گۆڕاوه، به‌ڵام دیاره ئه‌و
له‌و ڕووه‌وه هیچ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رنجه تا ئێستا هیچ کام له ئه‌ندامه‌کانی
په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی کاک عه‌دنان موفتی
وشه‌یه‌کیان له‌ده‌م نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه، تۆ بڵێی که‌ی ئه‌و
ئه‌ندامانه له‌خه‌وی خه‌فڵه‌تزه‌ده‌یان به‌خه‌به‌ر بێنه‌وه.
دیاره کاک عه‌دنان موفتی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که مام جه‌لال
سه‌رۆککۆماری عێراقه، کوردانی دانیشتووی ئه‌وروپا ده‌کات به
عێراقی و ڕه‌نگه وا بزانێت هیچ ئیشوکارمان نییه شه‌و ڕۆژ
به‌دیار ئه‌و ئاڵایه‌ی که سه‌ددام به‌ده‌ستی خۆی ئه‌لله و
ئه‌کبه‌ری لێنووسیووه، دانیشتووین و شینی حه‌سه‌ن و حسێن
ده‌که‌ین. جارێک له ڕۆژنامه‌یه‌کی یه‌کێتیدا خوێندمه‌وه، پێم
وابێت کاک دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌بێت به
سه‌ربه‌ره‌وخوارێکدا به خێرای ده‌چێته خواره‌وه، براده‌رێک
لێی ده‌پرسێت ئه‌وه بۆ کوێ ده‌چیت وا به‌خێرایی ده‌ڕۆیت
ئه‌ویش ده‌ڵێت ده‌چم بۆ سه‌ره‌وه، براده‌ره‌که ده‌ڵێت تۆ
به‌ره‌و خوار ده‌ڕۆیت سه‌ره‌وه‌ی چی، ئه‌ویش ده‌ڵێت ئاخر ده‌چم
بۆلای مام جه‌لال واته سه‌ره‌وه. دیاره کاک عه‌دنانیش
له‌سه‌ر هه‌مان ئاواز ده‌چڕێت، مادام مام جه‌لال سه‌رۆککۆماری
عێراقه، که‌واته چش له‌وه‌ی خۆمان به عێراقی بزانین یان نا
هه‌ر هه‌وین.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا که
نوێنه‌ری پاسۆکیش وه‌کو پارتێکی سه‌ربه‌خۆیخواز به‌شدرای
ده‌کات، هه‌موو باسی ئۆتۆنۆمی و شتی له‌و بابه‌تانه ده‌که‌ن،
یه‌کێک له به‌شداربوان پێده‌چێت به‌توانجه‌وه بووبێت ده‌ڵێت
ئاخر پاسۆکیشمان هه‌یه که داوای سه‌ربه‌خۆی ده‌کات،
نوێنه‌ره‌که‌ی پاسۆک له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌فه‌ندی، نه‌ک
پاسۆک به‌ڵکو ئه‌گه‌ر هه‌ر به تاقی ته‌نیابم و هه‌موو کورد
وه‌ک جه‌نابتان داوای ئۆتۆنۆمی بکات ئه‌وا من هه‌ر داوای
سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌م. بۆیه منیش وه‌کو کوردێک ئه‌گه‌ر نه‌ک
هه‌موو کوردی ئه‌وروپا به‌ڵکو هه‌موو دونیا خۆی به عێراقی
بزانێت ئه‌وا من خۆم به ئێراقی نازانم بۆیه کاک عه‌دنان
موفتی نه نوێنه‌ری منه و نه مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه پێم بڵێت
عێراقی و هیچ شه‌رمیش نییه داوای لێبوردنمان لێبکات که
به‌ناهه‌ق سووکایه‌تیمان پێده‌کات. ئه‌م فه‌رمایشتانه‌ی
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له کاتێکدایه که سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی مۆنتێنێگرۆ جاڕی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته‌ی دا،
که‌چی تازه سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانه‌که‌ی ئێمه ده‌مانکاته‌وه
به عێراقی!
ئه‌وه‌یه چاره‌ڕه‌شیی.
|