(
به‌شی یه‌که‌م )
به باشی ئه‌زانم ئه‌م زنجیره نووسینه زانستییه وه‌ربگێرمه
کووردی. که ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆف له ڕوانگه‌ی
زانستییه‌وه وهه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی میسۆلۆجییه‌وه و
ڕه‌چه‌ڵه‌کی ژیان، ئه‌م کۆمه‌ڵه وتاره به تێڕوانینێکی زۆر
زانستیانه وه به شێوه‌یه‌کی زۆر ساده نووسراون، به‌ڵام
چڕ‌وپڕ.
پێشه‌کی
ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه‌نام بۆ نووسین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاڵۆز
و سه‌خته که وه‌ک کۆمه‌ڵێ وتار پێشکه‌شی ئه‌که‌م،کتێبه‌که‌ی
دکتۆر کامل ئه‌لنه‌جاڕه، که به زنجیره‌یه‌ک له ماڵپه‌ڕی
کیتابات بڵاوی ئه‌کاته‌وه به ناوی ( تاملات فی القرا‌ن). له
پێشه‌کییه‌که‌یدا ده‌رباره‌ی تێڕوانینی بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی
ئاینه‌کان و درووست‌کردنی مرۆڤ و له‌و بابه‌تانه‌ی
باسکردووه.
نامه‌وێ لێره بجمه ناو هه‌مان بابه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
من پسپۆر نیم له‌و بوواره‌دا به‌ڵام به پێویستم زانی باسی
بابه‌تێکی تر بکه‌م که پێوه‌ندی هه‌یه به‌وه‌وه، و
خوێنه‌ریش به‌ئاگا بهێنمه‌وه بۆ ئه بیردۆزانه‌ی که ئێسته
باوه ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ و سه‌رهه‌ڵدانی له‌سه‌ر
زه‌وی، ئه‌ویش له ڕوانگه‌یه‌کی زانستی ته‌واوه‌وه دوور له
تێکه‌ڵبوون و تێڕوانینی ئاینی که زانراوه. وه‌ک زانراوه
ئاین ( بیردۆزه‌ی درووستکردن و پێکهاتنه) و زانستیش(
بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه)، و هیجکات هه‌ردووکیان له‌م
مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌ک ناگرن، له‌کاتێکدا ئه‌بینین زاناینی
ئیسلامی پشت به ده‌قه‌کانی کتێبه ئاسمانییه‌کان ئه‌به‌ستن،
به‌ڵام زانایانی زینده‌وه‌ران و سرووشت و زه‌وی، به‌دوای
به‌ڵگه‌ی مادی ئه‌گه‌ڕێن بۆ سه‌ڵماندنی بانگێشه‌کانیان به
په‌رسه‌ندینی مادی و پله‌پله‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زینده‌وه‌ر
به‌گشتی و مرۆڤیش ئه‌گرێته‌وه. له کاتێکدا کتێبه
ئاسمانییه‌کان ئاگادارمان ئه‌کاته‌وه که ته‌مه‌نی مرۆڤ
له‌سه‌ر زه‌وی ناگاته ده هه‌زار
ساڵ به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت، به‌ده‌ستپێکردن له بنه‌ماڵه‌ی
په‌یامبه‌راندا هه‌تا ئه‌گه‌ینه ئاده‌م که یه‌که‌م مرۆڤ
بووه. ئه‌بینین که ئێسکه به‌ردینه‌کانی ( متحجرات عظام)
مرۆڤ که له چه‌ند شوێنێکی جیاجیا دۆزرایه‌وه، ته‌مه‌نی
ئه‌گاته دوو ملێۆن ساڵ! و نابێ به هیج شێوه‌یه‌ک گۆمانمان
له به‌کارهێنانی ته‌کنیکه به‌هێزه‌کان هه‌بێ بۆ زانینی
ته‌مه‌نی هه‌ڵکۆڵراوه‌کان ( الاحافیر) که چاویلکه
تیشکاویه‌کان به‌وردی له‌م بوواره‌دا به‌کاری ئه‌هێنن و
هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر هه‌ڵناگرێ. له‌ڕاستییدا نابێ مرۆڤ له‌ناوه‌ندا
بووه‌ستێ بۆ باوڕکردنی به‌م مه‌سه‌لانه، یان ئه‌بێ باوه‌ڕی
به خوا بێت و باوه‌ڕی به‌و هه‌بێ که خوا مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و
ڕووه‌ک و بێگیانیشی درووست کردووه، یان ئه‌بێ باوه‌ڕی به
په‌رسه‌ندنی پله‌پله‌ی زینده‌وه‌ران هه‌بێ، ئیتر باوه‌ڕی
به‌وه نییه که خوا خاڵقه. هیج شاراوه نییه لایه‌نگرانی
بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن، به‌ڵگه‌ی مادی و هه‌ستپێکراوت بۆ
ئه‌هێنن له‌سه‌ر گریمانه‌کانیان، به‌ڵام زاناینی ئاینی جگه
له به‌ڵگه رۆحی و واته‌یی (معنوی) زیاتریان پێنییه، که
ئه‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه له‌دڵه‌وه باوه‌ری پێبکه‌ی پاشان به
عه‌قلت.
لێره خۆم واپێشان ناده‌م که بیروبۆجوونێکی دیاریکراوم هه‌بێ
بۆ بابه‌ته‌کان که باسی ئه‌که‌م، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو
ئه‌که‌م که زۆرێک له خوێنه‌وار به‌م ورده‌کارییه‌ی
په‌رسه‌ندن بزانن که به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت نه‌یانتوانییه به
درێژی ئه‌گایان لێبێت، هه‌وڵیش ئه‌ده‌م به شێوه‌یه‌کی ئاسان
ڕوونی بکه‌مه‌وه دوور له ئاڵۆزی و زاراوه‌ی گران که
ئه‌بێته هۆی شپرزه‌یی ئه‌و خوێنه‌ره‌ی که پسپۆر نییه له‌م
بوواره‌دا.
له کۆتاییدا ئه‌مه ته‌نها خستنه پێشچاوی بیروبۆچوونه‌کانن،
ئیتر خوێنه‌ر به گوێره‌ی قه‌ناعه‌تی باوه‌ڕی پێ‌بکات یان نه‌فی
بکات، ئامانجم ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌ڵگانه بخه‌مه ڕوو که
زانایان و لێکۆڵینه‌وان له هه‌ڵکۆڵراوه‌کان دۆزییانه‌ته‌وه
به درێژی ده‌یان ده‌یه له ساڵان و له‌سه‌ریشی ئه‌نجامگیریان
درووستکرد و بیردۆزه‌کانیان دانا. وه‌ک زانراوه ته‌مه‌نی
بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن دوو سه‌د ساڵه به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ
جیی مشتومڕه وگفتوگۆ وتوانجه وه‌ک هه‌موو بیردۆزه‌یه‌کی تر
وه له‌نێوانیاندا بیردۆزه‌ی درووستبوون و
پێکاهاتن.
پۆخته‌یه‌کی مێژوویی ( فذلکه
تاریخیه)
وه‌ک به‌ڵگه‌نه‌ویستێکی لێهاتووه که هه‌رکاتێ زاراوه‌ی
په‌رسه‌ندنی زینده‌وه‌ر بێته پێش چاومان یه‌کسه‌ر ناوی زانای
ئینگلیزی چارلس داروینمان به خه‌یاڵدا دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
داروین یه‌که‌م که‌س بوو که ئه‌م بیردۆزه‌ی داڕشت به
میتۆدێکی پته‌و و له کیتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی بڵاویکرده‌وه
( ڕه‌چه‌ڵه‌کی جۆره‌کان )(اصل الانواع). ڕاستیش ئه‌وه‌یه پێش
داریون زۆرێک له زانایان بیریان کردووه‌ته‌وه له‌م بیردۆزه
بۆ ماوه‌یه‌ک که کۆرت نییه. ئه‌گه‌ر شوێنی بیرکردنه‌وه‌ی
مرۆڤ بکه‌وین ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی زینده‌وه‌ره‌کان ئه‌وا
ئه‌چینه ناو مێژوویه‌کی کۆنه‌وه، یه‌که‌م که‌س که له‌م
بواره‌دا ئه‌مانوه‌ستێنێ ئه‌ویش بیروباوه‌ڕی فه‌یله‌سوف و
شاعیری ئه‌غریقییه زینۆفانس،(570-480پ.ز)، یه‌که‌م که‌س بوو
که دژی ئه‌و بیرۆکه باوه وه‌ستایه‌وه که‌وا خواوه‌ند مرۆڤی
درووستکردووه وه‌ک شێوه‌ی خۆی، بۆیه مرۆڤ خواوه‌نده‌کانی
ڕه‌سم کرد و شێوه‌یه‌کی بۆ دانا له شێوه‌ی به‌شه‌ر. ئه‌م
پیاوه که ئه‌م هه‌موو هه‌ڵکۆڵراوانه و هێلکه شه‌یتانۆکه
وشککراوه‌کان و ئێسکی ماسی بینی که شاردرابووه‌وه یان له
تاوێره هه‌ڵکه‌نێروه‌کاندا هه‌بوو، به بیریا هات ئه‌م هه‌موو
شوێنه‌وارانه جیهانێکی تر پێک ئه‌هێنن له ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ک
که له زه‌مه‌نێکی زۆر دوور له‌ناوچوونه و پاشان جیهانێکی تر
درووستکراوه و شوێنیانی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌م بیرۆکه‌یه به
یه‌که‌م هه‌نگاو دائه‌نرێ له‌و زنجیره‌ی که ئه‌مرۆ به
بیردۆزه‌ی کاره‌ساتی جیۆلۆجی و زانسته هه‌ڵکۆڵراوه‌کان
ناسراوه، ئێسته کاتی ئه‌وه نییه که به درێژی باسی بکه‌ین
به‌ڵام له کاتێکی تردا دێمه سه‌ری.
له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا خه‌ڵکی له ئه‌وروپا ئێسکه
به‌ردینینه‌کانیان( المتحجره) کۆئه‌کرده‌وه، زۆربه‌یان
ئێسکی فیله له‌ناوچووه‌کان بوو که ئه‌مرۆ به مامووس
ئه‌یناسین، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دواهه‌مین سه‌ده‌ی
به‌سته‌ڵه‌ک پێش ده هه‌زار ساڵ کۆتایی هات که ده‌یان هه‌زار
ساڵ به‌رده‌وام بوو. خه‌ڵکی وایان ئه‌زانی ئه‌و ئێسکانه
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆزانێکی زه‌به‌لاح که له‌ناوچوونه، بۆیه
له که‌نیسه‌کان و شوێنه گشتییه‌کان پێشان ئه‌دران جونکه
جێگه‌ی سه‌ڕسوڕمان و له‌خۆباییه‌کی درووست ئه‌کرد. به‌ڵام
پیاوانی که‌نیسه‌و راهیبه‌کانیش بیروباوه‌ڕیان هه‌بوو
ده‌رباره‌ی درووستکردن و سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ، نامۆترین شت که
مرۆڤ هێنای له نووسینێکی قه‌شه‌ی ئیرله‌ندی ناسراو جیمس
ئۆشه‌ره، ( 1581-1656) به‌دیئه‌که‌ین، به هه‌موو
بڕوایه‌که‌وه وتی خوا زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی درووست
کرد و به‌ته‌واوه‌تی ساڵی 4004 پ.ز.ده‌ستنیشان کرد!!،وادیاره
ئه‌م پیاوه هه‌رچه‌نده ناوبانگی ده‌رکردبوو له کاتی خۆی،
به‌ڵام له ژیانیدا نه گوێ لێبووه و نه خوێندوویه‌تی
ده‌رباره‌ی ئه‌و هۆز و په‌یامبه‌رانه که پێش ئه‌و مێژووه
ژیاون. پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که موفه‌کیره‌کانی
ئه‌غریق و رۆمان، بیریان له هه‌ندێ تێروانین ئه‌کرده‌وه
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕینی گیانله‌به‌رانی زیندوو به
تێپه‌ڕبوونی کات، مرۆڤیش سه‌دانێکی دوور و درێژ بیری
ئه‌کرده‌وه له سروشت و درووستبوونی زینده‌وه‌ران، به‌ڵام
هه‌موو ئه‌وانه له کۆتایدا ڕووبه‌ڕووی ده‌مارگیری که‌نیسه‌ی
ئه‌وروپی ئه‌بووه‌وه که ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بوو ئه‌و
بیڕۆکانه به ئارادا هێنا که خوا هه‌موو گیانله‌به‌رێکی
زندووی به‌جیا درووستکردووه له پێکهاته‌ی و شێوه‌که‌ی، و هیج
گیانله‌به‌رێک پێیوه‌ندی به‌ویتره‌وه نییه، مانای وایه
چه‌مکی شێوه‌ی نه‌گۆڕ( مفهوم الشکل غیر المتحول) بۆ
زینده‌وه‌ره‌کان.
له‌سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا بیرۆکه‌ی درووست‌کردنی هه‌نووکی باو،
ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند به فراوانی که بریتییه له‌وه‌ی
گیانله‌به‌ره زیندووه‌کان ئه‌توانن سه‌رهه‌ڵبده‌ن له
که‌ره‌سه‌ی نازینده‌ڵ ( مواد غیر عضویه). ئه‌م بیرۆکه
له‌سه‌ر بینینه زانستییه‌کان پشتی به‌ستبوو، به‌ڵام
شیکردنه‌وه‌کانیان هه‌ڵه بوو. بۆ نموونه سه‌رهه‌ڵدانی کرم
به‌خێرایی له‌سه‌ر گۆشته گه‌نیوه‌کان، کرمه‌کان هیج کات له
گۆشته‌که‌دا نه‌بوونه به‌ڵام یه‌کسه‌ر دوای مردنی ئاژه‌ڵه‌که
یان مرۆڤه‌که سه‌ریانهه‌ڵدا. شیکردنه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌م
دیارده‌یه به‌ده‌ستمان نه‌که‌وت تا پێش ماوه‌یه‌ک که کورت
نییه، دوای ئه‌وه‌ی که بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌و کرمانه هیج
نییه جگه له‌و پرگه‌ی ( یرقه) هه‌ندێ په‌له‌وه‌ر نه‌بێ که
به‌زوویی هێلکه‌کانی دائه‌نا له‌سه‌ر گۆشته‌که دوای مردنی
ئاژه‌ڵه‌که. وه‌ک ئه‌م بیروباوه‌ڕانه مه‌به‌ست درووست‌کردنی
هه‌نووکه‌یی، پشتگیری ئه‌کرا له‌لایه‌ن که‌نیسه‌وه وه
هه‌رکه‌سێ دژ به‌مه بووایه ئه‌وا ملی له‌ده‌ست
ئه‌دات.
له‌وانه‌یه فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی کانت ( 1724-1804) یه‌کێک
بوو له یه‌که‌مه‌کان که هه‌ندێ بیر‌و وباوه‌ڕی جیاوازی هێنا
ده‌رباره‌ی چه‌مکه‌کان له‌سه‌ر درووست‌کردنی نه‌گۆر و
درووست‌کردنی هه‌نووکه‌یی که پشتی به دیده‌نه‌کانی
له‌یه‌کچوون و جیاوازی له نێوان زینده‌وه‌ره‌کاندا ئه‌به‌ست،
ئاگادری کردینه‌وه که‌وا ئه‌م زینده‌وه‌رانه له‌وانه‌یه
له‌یه‌ک ڕه‌گه‌ز هاتبن. به بیرکردنه‌وه‌یه‌ک که جیاواز
نه‌بوو له‌وانه‌ی که دوای ئه‌و هاتن له دانه‌رانی بیردۆزه‌ی
په‌ره‌سه‌ندن، کانت وتی: هه‌ندێ ئه‌ندامی زیده‌وه‌ره‌کان
له‌وانه‌یه خۆیان راهێنابێ یان په‌ره‌یانسه‌ندبێ بۆ
شێوه‌یه‌کی نوێی جیاواز که بگونجێ له‌گه‌ڵ پێویستییه‌کی
دیاریکراودا لای ئاژه‌ڵه‌که به‌گوێره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی
بارودۆخی نوێ.
له‌وانه‌یه زۆرێک له خوێنه‌واران زانای سویدی به‌ناوبانگ
لینیوس ( 1701-1829) بناسن، ئه‌و له ئاگری سه‌ر شاخ
به‌ناوبانگتره، جونکه بنه‌ما به‌هێزه‌کانی داڕشت بۆ زانستی
جیاکرنه‌وه‌وی زینده‌وره‌کان که هه‌تا ئه‌مرۆمان به‌کاردێت.
لینیوس ئیمانی به‌وه هه‌بوو که خوا له ئه‌زه‌له‌وه هه‌موو
گیانله‌به‌رێکی زیندووی درووستکردووه وه‌ک له ئه‌زه‌له‌وه
بووه و هیچ مه‌جالێک نییه بۆ گۆڕین یان شوێنگرتنه‌وه له
خۆڕه‌وشته‌کاندا، به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌کانی له لێدانی
ڕووه‌که‌کان و به‌ده‌ستهێنانی ڕووه‌کی نوێ هه‌مجۆره،
باوه‌ڕه‌که‌ی جێله‌ق بوو ده‌رباره‌ی نه‌گۆڕی گیانله‌به‌ران و
له کۆتاییدا و بۆ لایه‌نگری له که‌نیسه ئه‌وانه‌ی
گه‌ڕانه‌وه بۆ توانای
خوا.
به‌ڵام یه‌که‌م که‌س که له‌سه‌رده‌می خۆی چه‌مکه‌کانی
په‌ره‌سه‌ندنی گیانله‌به‌ره زیندووه‌کانی چه‌سپاند، لامارکی
فه‌ڕه‌نسییه( 1744-1829)، که که‌س قسه‌کانی وه‌رنه‌گرد و هیج
مرۆڤێک باوه‌ڕی به ئه‌گه‌ره‌کانی نه‌کرد، له‌وانه‌یه له‌به‌ر
نه‌بوونی توانایه‌کی باش له چۆنیه‌تی خستنه‌ڕووی
بیروباوه‌ڕه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی گونجاو، هاوسه‌رده‌مانی
گاڵته‌یان پێ‌کرد و به هه‌ژاری و به‌گوشه‌گیری له‌ماڵه‌که‌یدا
مرد. دوای ئه‌وه داریون ئعتباری بۆ لامارک گه‌ڕانه‌وه و
گفتوگۆی بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی کرد له‌سه‌ر بابه‌تی په‌ره‌سه‌ندن.
لامارک وای بۆ ئه‌چوو که زینده‌وه‌ره‌کان شتێکی نه‌گۆر نییه
به درێژایی زه‌مه‌ن وه باوه‌ڕی وابوو که هه‌ندێ ئه‌ندام
سه‌رهه‌ڵئه‌دات یان نامێنێ به گوێره‌ی پێویست له کاتی
به‌کارهێنانی ( چه‌مکی فه‌رامۆشکردن و به‌کارهێنان)،(
ئه‌ندامێک که به‌کار نه‌هێنرێ پووک ئه‌بێته‌وه )، هه‌ر
گیانله‌به‌رێکی زیندوو ئه‌بێ له‌شی خۆی یان کاری ئه‌ندامه‌کانی
ڕابهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی رێکبکه‌وێ له‌گه‌ڵ ژینکه‌ی ده‌وروبه‌ری (
مانه‌وه بۆ باشترین). یه‌کێ له بیرۆکه‌کانی لامارک که بووه
هۆی گاڵته‌جاری هاوسه‌رده‌مانی ئه‌وه‌یه که پێوه‌ندی هه‌یه
به بۆماوه خۆڕه‌وشته به‌ده‌ست هاورده‌کان ( وراثة الصفات
المکتسبه)، مانای وایه ئه‌و سفه‌ته‌ی که گیانله‌به‌ر
وه‌ریئه‌گرێ له ژیانیدا ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ
نه‌وه‌کانی!.
بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن، پێنه‌گه‌یشت له واقعدا ته‌نها له
مێشکی دوو موفه‌کیر نه‌بێ، موفه‌کری ئینگلیزی جارلس داروین و
ئه‌مریکی ئه‌لفرید والاس، هه‌ریه‌کێکیان به جیا بیری له
مه‌سه‌له‌که کرده‌وه، به‌ڵام داروین یه‌که‌م بوو له
بڵاوکردنه‌وه‌ی کیتێبه‌که‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی جۆره‌کان که
تێروانینه‌کانی شیکرده‌وه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی
سرووشتی به میتۆدێک که قه‌ناعه‌تی به‌زۆر هێنا و زۆریش
هه‌ڵچوون دژی. داریون نموونه‌یه‌کی زۆر باشه له‌م جیهانه که
بانگه‌شه بۆ بیروباوه‌ڕی ناکات ئه‌گه‌ر سه‌دانجار ئه‌مدیو و
ئه‌ودیووی نه‌کات و گفتوگۆ نه‌کات له‌گه‌ڵ هاوسه‌رده‌مانی پێش
ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێکی دیاریکراوی بگه‌یه‌نێ. ئه‌م پیاوه
دوای لێکۆلێنه‌وه و ورده‌کاری و کۆ کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ
ماوه‌ی بیست ساڵ بانگیشه‌ی بۆ بیردۆزه‌که‌ی کرد ده‌رباره‌ی
زینده‌وه‌ره‌کان که له کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی
بڵاویکرده‌وه. بیرۆکه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵبژاردنی سرووشتی
له مێشکی داریون خه‌ڵمێنرا دوای خوێندنه‌وه‌ی بۆ کتێبێک که
بڵاوکرایه‌وه له نووسینی بیرمه‌ندی ئابووری ناسراو تۆماس
مالتوس( 1766-1834)، ده‌رباره‌ی گه‌شه‌کردنی دانیشتوان. مالتۆس
پێشبینی ئه‌وه‌ی کرد که زیادبوونێکی نارێکانه و دیارنه‌کراو
له ژماره‌ی به‌شه‌ره‌کان به‌رامبه‌ر بڕێکی دیاریکراو له
داهاته سرووشتیه‌کان، له کۆتاییدا ئه‌بێته هۆی برسێتی و
له‌ناوچوون ( شتێکه که ئه‌مرۆ به رۆشنی ده‌رکی پێئه‌که‌ین).
داریون، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی به‌ده‌ستگرد بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕاکانی
درووست بکات له‌سه‌ری له هه‌ڵبژاردنی سرووشتی که به کورتی
ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ داکۆکی زینده‌وه‌ره‌کان له پێناوی
مانه‌وه ئه‌وه ئه‌خوازێ که ئه‌ندامه‌کانی یان کاره‌کانیان
په‌ره‌بسێنی به گوێره‌ی ئه‌و ژینکه نوێیه و خۆی بگونجێنێ
له‌گه‌ڵی، و سرووشتیش ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت هه‌ڵی ئه‌بژێرێ بۆ
مانه‌وه. له‌م دژایه‌تیکردنه هه‌ندێ ئه‌ندام له‌ناوئه‌چن و
هه‌ندێک به‌رده‌وام ئه‌بن به‌ڵام له شێوه‌یه‌کی تردا که
باشتر بگونجێ له‌گه‌ڵ
سرووشتدا.
به‌هه‌رحاڵ زۆرێک له چه‌مکه‌کانی داریوون له‌م زه‌مانه‌دا
گۆڕانکاری به‌سه‌رهات به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی زانستییه
نوێکان وه‌ک زانستی (زینده‌وه‌ره گه‌ردیله‌ییه‌کان و زانستی
بۆماوه گه‌ردیلییه‌کان) که شیکردنه‌وه‌ی نوێان بۆ چه‌مکی
په‌ره‌سه‌ندن دۆزییه‌وه، هه‌ره‌وه‌ها بیردۆزه‌یه‌کی تر
سه‌ریهه‌ڵدا که به داریونیزمی نوێ ناسراوه. هه‌رچۆنێک بێت
بیروباوه‌ڕی داریون خاڵێکی شکانه‌وه بوو له چه‌مکه‌کانی
درووستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی زینده‌وه‌ره‌کان، ئه‌گه‌ر بۆمان
هه‌بێ بڵێن ئه‌وا ئه‌مانه کۆمه‌ڵێ بیروباوه‌ڕی زانستیی
شؤڕشگێڕانه‌یه که گۆڕانکارییه‌کی ریشه‌یی کرد له
تێگه‌یشتنمان بۆ سرووشت.
ئه‌بوایه ئه‌م پێشه‌کییه خێراییه و کورته بنووسرایه پێش
ئه‌وه‌ی بجینه قوڵای درووست‌کردنی مرۆڤه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین چۆن بیروباوه‌ڕه‌کان گه‌شه‌یانکرد که گه‌یشته
ئه‌نجامی چه‌سپاندنی بیردۆزه‌ی پێگه‌یشتنی زینده‌وره‌کان.
ناتوانرێ به ته‌واوه‌تی هه‌قی بابه‌ته‌که بده‌ین به‌م
خێراییه که به سه‌دان کتێبی له‌سه‌ر نووسراوه و
به‌هه‌زاره‌ها لێکۆڵینه‌وه و وتار بڵاوکراوه‌ته‌وه و سه‌دان
کۆنفرانسی زانستی به‌سترا بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ری. هه‌روه‌ها
ئه‌وه ئه‌خوازێ بۆ زانیاریه‌کی زۆرتر ئه‌بێ چۆنییه‌تی
درووست‌کردنی ژینگه باسبکه‌ین که زینده‌وه‌ره‌کان و مرۆڤ
له‌سه‌ری په‌ره‌یانسه‌ند، درووست‌کردنی زه‌وی و پێکهاته و
جۆره‌کانی ئه‌گه‌یه‌نێ به‌درێژایی ملیاره‌ها ساڵ هه‌تا
سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌م گیانله‌به‌ره زیندووه‌کان له‌سه‌ری،
به‌شی دووه‌م باس له‌مه ئه‌که‌م.
|