به‌شی حه‌وته‌م
مرۆڤی هاوچه‌رخ ڕۆژانه‌وه و به به‌رده‌وامی ئه‌م پرسیاره‌ی
له خۆ کردووه، من له‌کوێه‌وه هاتمه ئه‌م جیهانه‌وه و چۆن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی
ڕاسته‌قینه که ناڕۆشنییه‌کان بخاته ڕوو هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی
گرته‌به‌ر. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندی زانست هه‌ندێ له
گرێکوێره‌کانی ژیان ئاسانبووهوه و مرۆڤیش گه‌شته ئاستێکی
به‌رز له زانیاری له‌م باره‌یه‌وه. وه‌ک ئه‌بینین بیردۆزه‌ی
په‌ره‌سه‌ندن وه‌ک چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی ده‌ستیپێکرد
بۆ شیکردنه‌وه جۆرایه‌تی ژماره‌یه‌کی زۆر له گیانله‌به‌ره
زیندووه‌کان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بووه واقعێک که به‌ڵگه و
سهڵامندنه مادییه‌کان به بێ هیچ گۆمانێک پشتیان ئه‌گرن
وڕیگه ئه‌گرن له ڕاڕای، گرنگترینیان دۆزینه‌وه‌ی پێکهاته‌ی
بۆماوه‌ی زینده‌وه‌ره‌کان ( جینات، دنا) که ده‌رکه‌وت
له‌یه‌کچوونێکی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له نێوان هه‌موو
زینده‌وه‌ره‌کاندا. پێکهاته کیمیاوییه‌که‌ی ( وه‌ک پێشتر
روونمان کرده‌وه) یه‌کێکه و ناگۆڕێ له هیج خانه‌یه‌کدا
هه‌روه‌ها له‌یه‌کچوون له پێکهاته‌ی ( جینه‌که، دنا) وامان
لێ ئه‌کات که باوه‌ڕ به‌وه بکه‌ین هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کان
یه‌ک ڕهچهڵهکهیان هه‌یه، نه‌ک له‌م زه‌مه‌نه‌ی خۆماندا
به‌ڵکو پێش ملیۆنه‌ها ساڵ ئه‌مه‌یش هه‌ڵکۆڵراوه جیاوازه‌کان
سه‌ڵماندیان.
بوو نموونه مرۆڤ جینۆمی هه‌یه که 98% نه‌وه‌ت وهه‌شت له
سه‌د له شێوه‌ی جینۆمی شه‌مپانزییه و 70% حه‌فتا له سه‌د
له شێوه‌ی جینۆمی(دنا) هه‌وێنه تا،،،دوای. له‌و زانیاریانه
که‌ڵه‌که بووه که به پرۆژه‌ی به‌ناوبانگی جینۆمی مرۆف
ناسراوه( پلان دانانی کۆده‌ی بۆماوه‌ی مرۆڤ) وه له‌و
زانیارییانه‌ی که له زینده‌وه‌ره جیاوازه‌کان به ده‌ستی
زانایان که‌وتووه، ئه‌توانن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ت باس
بکه‌ین:
- مرۆڤی ئه‌مرۆ له گیانله‌به‌رێکه‌وه هاتووه که پێش 270000
ساڵ ژیاوه.
-مرۆڤ و مه‌یموونه‌کانی جیهانی هاوچه‌رخ یه‌ک ڕهچهڵهکهیان
هه‌یه که پێش 7 حه‌وت ملیۆن ساڵ ژیاوه.
-مرۆڤ و مویش ( مشک) یه‌ک ڕهچهڵهکهیان بووه که پێش 50
په‌نجا ملیۆن ساڵ ژیاوه.
-هه‌موو ژیان له‌سه‌ر زه‌وی پێش 3،5 سێ ملیار ساڵ ونیو ده‌ستی
پێ‌کرد.
به‌ڵام چیرۆکه‌که چۆن ده‌ستی پێ‌کرد؟ مه‌به‌ست چیرۆکی
په‌ره‌سه‌ندی مرۆڤ که باڵیکێشا به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی
لێکۆڵه‌ره‌وان دوای ئه‌وه که ته‌نها بیردۆزه‌یه‌ک بوو و
داروین وه‌ک بۆمێک هاوێشتییه ناو ناوه‌نده زانستییه‌کاندا.
حکایه‌ته‌که ساڵی 1856 ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و کاته‌ی هه‌ندێ له
کرێکاران له ناوچه‌ی نیاندرتاڵ
له ئه‌ڵمانیا که‌له‌ی مرۆڤێکی شێوه نامۆیان
دۆزییه‌وه که پیش‌تر خه‌ڵک ئه‌و شێوه‌یان نه‌بینیبوو،
ئه‌وانه‌ی گرنگیان پێدا، شێوه نامۆکه‌یان گه‌ڕانه‌وه بۆ
هۆیه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌ویش خاوه‌ن که‌له‌که تووشی نه‌خۆشی
ئیفلیج( کساح) بووبوو. ئه‌و کاته به بیری که‌سدا نه‌ئه‌هات
که‌وا ئه‌م که‌له‌یه که‌له‌ی مرۆڤی کۆن بێت، چونکه جۆرێک
بوو له
شێتی.
به‌ڵام دوای دراسه‌کردنی له لایه‌ن پسپۆرانه‌وه بیروڕایه‌ک
سه‌ریهه‌ڵدا که ئه‌م که‌له‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مرۆڤێک
نیوه‌ی ئینسانه‌و و نیوه‌ی مه‌یموونه، وای له لێکۆله‌ری
ئه‌ڵمانی ئه‌رنست هرنیخ کرد که ناوی بنا
.
Pithecanthropus
erectus
شێوه‌ی
مه‌یموونی وه‌ستاو( له‌سه‌ر دوو پێ ) ئه‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام ئه‌م
ناونانه دوای گۆڕا بۆ مرۆڤی نیاندڕتاڵ که پاشتر پێناسه‌ی
ئه‌که‌ین. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه پاڵی به زانایانهوهنا که
هه‌موو کوێ زه‌وی بگه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی
هاوشێوه‌کانی، پزیشکی هۆڵه‌ندی یۆجین دۆبۆیس له
ههوڵدانهکهیدا سه‌رکه‌وت به دۆزینه‌وه‌ی که‌له‌یه‌ک که
زۆر نزیکه له شێوه‌ی که‌له‌ی مه‌یموونه‌کانی ئاست به‌رز،
ئه‌ویش له که‌ناری یه‌کێک له ده‌ریاکانی ئه‌نده‌نوسیا بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی خۆبایبوون له نزیکی که‌له‌که‌وه
ئێسکێکی مرۆڤیان دۆزییه‌وه، ئه‌مه ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی
به‌رجه‌سته‌کرد که گیانله‌به‌رێک هه‌یه له نێوان مه‌یموون
ومرۆڤ. دوای ئه‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌ک ئێسک و که‌له‌یان
ئه‌دۆزیه‌وه. له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته باسی ئه‌و
ره‌گه‌زانه ئه‌که‌م که مرۆڤ له‌وانه‌وه په‌ره‌یانسه‌ندووه،
و به‌ناوه زانستییه‌که‌ی ناوی ئه‌هێنم بۆ دڵنیابوون که له
دوو بڕگه پێک دێت ناوی ڕه‌گه‌زه‌که و ناوی جۆره‌که، بۆ
دڵنیابوون که یه‌ک ڕه‌گه‌ز نین بگره چه‌ند ڕه‌گه‌زێکن و
جۆره جیاوازه‌کان بۆیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه و پێ ئه‌ڵێن:
مه‌یموونه سه‌ره‌تاییه‌کان، ئه‌مانه جگه له مه‌یموونه‌کان
مرۆڤی کۆنیش ئه‌گرێته‌وه. تکا ئه‌که‌م که ئاگاداری ئه‌وه‌بن
که ریزبه‌ندی ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌ی خواره‌وه وامداناوه به
گوێره‌ی ته‌مه‌نی جیولۆجییان له به‌ته‌مه‌نترین ده‌ستم
پێکرده‌وه یان چۆن پێویست
بخوازێ.
Sahelanthropus
tchadensis
ناوه زانستییه‌که‌ی مانای مرۆڤی ساحلی چاد، ساحل ناوی
ناوچه‌یه‌که له چاد نه‌ک که‌ناری ده‌ریا. ساڵی 2002 که‌له‌ی
ئه‌م گیانهلهبهرهیان دۆزییه‌وه، ئه‌مه‌یش کۆنترین
هه‌ڵکۆڵراوی باپیری مرۆڤه که ته‌مه‌نی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
پێنج ملیۆن ساڵ ( سه‌رده‌ی میۆسین). ده‌لاقه( فجوه، بۆشایی)
ده‌ماغی به قه‌د ده‌ماغی شهمپانزییایه نزیکه‌ی( 530سم3 (
پێنج سه‌د و سی سانتیمه‌تری سێجا) به‌ڵام ددانی مرۆڤی هه‌بوو و
نازانرێ ئایه به دوو پێ ڕێی ئه‌کرد یان به چوار، چونکه
ئێسکی پایان نه‌دۆزیبووه‌وه. پشکێنه‌ران پێش ساڵێک له
هه‌مان شوێن ئێسکێکیان دۆزییه‌وه و ئه‌نجامی دراسهکهیان
نازانراوه به‌ڵام وتیان زانییارییه‌کی گرنگ ئه‌دا
به‌ده‌سته‌وه ده‌رباره‌ی ژیانی مرۆڤ له‌و چه‌رخه. ئه‌و
ئه‌نجامگیرییه که به‌ده‌ستی زانایان که‌وت له کۆکردنی
سیفاتی ڕۆشنی که‌له‌ی شه‌مپانزی و مرۆڤ، نیشانه‌ی بوونی
زنجیره‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندنه له شه‌مپانزی کۆن به‌ره‌و مرۆڤ.
له ساڵی 2001 له کینیا پاشماوه‌ی ئێسکی باپیری مرۆڤیان
دۆزییه‌وه، و جیایانکردهوه که ڕه‌گه‌زێکی نوێه له
باپیره‌ی مرۆڤ، به‌ڵام من لێره باسی ناکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
گفتوگۆ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕه‌گه‌زێکی
سه‌ربه‌خۆ پێناسه‌ی بکه‌ن یان نا.( سوپاس بۆ ئه‌مانه‌تت،
مه‌حموود).
Ardipithecus
ramidus
ناوه زانسته‌که‌ی مه‌یموونی زه‌وی ئه‌گرێته‌وه. له ساڵی
1992 ئێسکی ئه‌م گیانله‌به‌ره دۆزرایه‌وه و ساڵی 1994 ناو
زانستییه‌که‌ی پێبه‌خشرا. مێژووی ئێسکه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
4،4 چوار و چوار ملیۆن ساڵ لهمهوپێش، به‌ڵام ئێسکی تریان
دۆزییه‌وه که هین هه‌مان جۆره وه بۆ ته‌مه‌نێکی کۆنتر
ئه‌گه‌ڕێته‌وه. زۆربه‌ی پاشماوه‌کان له ئه‌سیوبیا
دۆزرایه‌وه. درێژێ گیانله‌به‌ره‌که 122 سه‌د و بیست ودوو
سانتی مه‌تره و سیفاته‌کانی نزیکه له شه‌مپانزییه‌وه نه‌ک
مرۆڤ، به‌ڵام له‌سه‌ر چوار پێ وستابوو( ناوه زانستییه‌که‌ی پێ
ئه‌ڵێن: دوانه‌ی وه‌ستاو) Australopithecus
aramensis
ناو زانستییه‌که‌ی مه‌یموونی باشوور ئه‌گرێته‌وه. پاشماوه‌ی
هه‌ڵکۆڵراوه‌کانی ئه‌م گیانله‌به‌ره له ماوه جیاوازه‌کاندا
دۆزرایه‌وه مانای له نێوان ساڵی 1965 و 1995 له کینیا،
به‌ڵام ناو زانستییه‌که‌ی له ساڵی 1999 پێبه‌خشرا دوای
دراسهتێکی چر بۆ ئێسکه‌کانی. ئه‌م مه‌خلووقه له نێوان 4،2تا
3،9 ملیۆن ساڵ لهمهوپێش ژیاوه. که‌له‌که و ددانهکهنی له
شێوه‌ی شه‌مپانزی کۆنه به‌ڵام ئێسکی چوارپه‌لی زۆر شێوه‌ی له
مرۆڤ ئه‌چێت هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چوارپێ ڕێ ئه‌کرد.
Australopthecus
afarensis
ناوه زانستییه‌که‌ی مه‌یموونی باشووری ئهفارییه که
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی ئهفار له ئه‌سیوبیا. ئه‌م
گیانله‌به‌ره پێش 3،9 تا 3 ملیون ساڵ ژیاوه. ڕوخساری له
مه‌یموونی ئه‌کرد له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئیسکی سه‌ره‌وه‌ی
برۆی و لوتێکی قوپاو و چه‌ناکه‌ی نه‌بوو. قه‌واره‌ی بۆشایی
ده‌ماغی 375 تا 550 سم سێجا بووه. ددانه‌کانی وه‌ک ددانی مرۆڤ
بووه و کهڵپهکانی بچووک بوو. چهناکهکهی چوارگۆشه
نه‌بوو وه‌ک چه‌ناکه‌ی شه‌مپانزی به‌ڵام شێوه بازنه‌ییه‌که‌ی
وه‌ک چه‌ناکه‌ی مرۆڤ بوو. ئێسکی پای ئاماژه به هێزێکی
جه‌سه‌دی ئه‌کات، به‌ڵام نێره‌کان له مێینه‌کان به هێزتر و
زلتر بوون، درێژیان له نێوان 107 بۆ 152 سم بوو. په‌نچه
گه‌وره‌ی پای له په‌نچه‌ی پای مرۆڤ گه‌وره‌تر بوو و قووچابوو
به‌ره‌و ده‌ره‌وه ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که به
داره‌کاندا خۆێ هه‌ڵئه‌واسی هه‌روه‌ها به چوارپێ ڕێ
ئه‌کرد.
یه‌که‌م ئێسک ساڵی 1973 دۆزرایه‌وه به‌ڵام له ساڵی 1974
په‌یکه‌ره ئێسکه میینه به‌ناوبانگه‌که‌ی ئه‌م جۆره‌یان
دۆزییه‌وه که ناسراوه به ناو ناسراوه‌که‌ی ( لووسی).
Australopithecus
africanus
ئه‌مه له ماوه‌ی 3 تا 2 ملیۆن ساڵ لهمهوپێش ژیاوه وله
مه‌یموونی ئه‌فاره زۆرتر سیفاتی مرۆڤی پێوه دیاره هه‌روه‌ها
قه‌باره‌ی له‌و گه‌وره‌تریشه له‌گه‌ڵ زیادبوونێکی که‌م له
قه‌واره‌ی ده‌ماغی که نه‌ختێ له قه‌باره‌ی ده‌ماغی
شه‌مپانزیی گه‌وره‌تره ( قه‌واره‌ی ده‌ماغ خۆڕهوشتێکی زۆر
گرنگی په‌ره‌سه‌ندنه ). چهناکهکانی نزیکه له شێوه‌ی
چهناکهکانی مرۆڤ به‌ڵام نه‌ختێ گه‌وره‌تر بوو له‌گه‌ڵ
که‌ڵپه‌ی بچووکی بوووه و کاکیله‌کانی گه‌وره‌تر بوو، نیشانه‌ی
جۆری خواردنییه‌تی وک میوه خواردن یان ڕووه‌ک. ساڵی 1924
ئێسکه‌که‌یان دۆزییه‌وه.
Australopithecus
robustus
مه‌یموونی باشووری قورس. به قورس ناونرا له‌به‌ر گه‌وره‌ی
که‌له‌که‌ی و زلی ددانه‌کانی. پێش دوو ملیۆن تا یه‌ک ملیۆن و
نیو ساڵ ژیاوه. ڕوخساری زۆر ڕاست بوو وئێسکی به‌رز
له‌سه‌ره‌وه‌ی برۆ نه‌بوو. ددانه‌کانی پێشه‌وه‌ی بچووک بوو
به‌ڵام هاڕاوهکان گه‌وره بوون، ئه‌مه‌یش نیشانه ئه‌وه‌یه
که خواردنه‌که جۆرێکی زبر بووه وه پیویستی به جاوینێکی
زۆری هه‌یه. قه‌واره‌ی ده‌ماغ 530 سم سێجا بووه. به‌ڵگه
هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێسکه‌ی که دۆزراوه‌ته‌وه ئاماژه
به‌وه ئه‌کات بۆ به‌کارهێنانی ئامێری ده‌ستی سه‌ره‌تایی.
ساڵی 1938 ئێسکه‌که‌یان
دۆزییه‌وه.
Zinjanthoprus
boisie ( Australopithecus boisie )
تێنینی ئه‌کرێ که ناوه زانستییه کۆنه‌که‌ی ( له نێو دوو
کهونهکهدایه ) ئه‌م گیانله‌به‌ره به وشه‌ی زنج ( ره‌ش
)ده‌ستی پێ ئه‌کات له زمانی عه‌ره‌بیدایه و لێمان شاراوه
نه‌بێ به تێگه‌یشتنی هاوچه‌رخمان مانای مرۆڤی ڕه‌نگ ڕه‌شه،
به‌ڵام له ڕاستییدا ئاماژه‌یه بۆ شوێنێک له ڕۆژهه‌ڵاتی
ئه‌فریقیایه وه خوێنه‌ریش هیچ گرانێک نابینی به
په‌یوه‌ستکردنی مانای ئێسته‌ی له‌گه‌ڵ مانا کۆنه‌که‌ی.
مه‌یموونی ڕه‌ش پێش یه‌ک ملیۆن و نیو ملیۆن ساڵ ژیاوه.
ڕوخساری زۆرتر ڕاست بووه له‌وه‌ی پێشتری و نزیکی ڕوخساری مرۆڤ
بووه زیاتر نه‌ک شه‌مپانزی، به‌ڵام که‌له و ددانه‌کانی
گه‌وره‌تر بوون، له ساڵی 1959 ئێسکه‌که‌یان
دۆزییه‌وه.
وه‌ک تێبینی ئه‌کرێ له‌وانه‌ی پیشوو هه‌موو جۆره‌کان بۆ
ڕه‌گه‌زی مه‌یموونی باشوور ئه‌گه‌ڕێنه‌وه که له‌یه‌که‌وه
په‌ره‌یانسه‌ند وه‌ک مێژووی بوونیان له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وه
ئه‌سه‌لمێنێ، کۆێ سیفاتی شه‌مپانزیی کۆن و مرۆڤه، بۆیه
زانایان لهوبروایهدان که ئه‌مانه قۆناغه‌کانی ناوه‌ندن له
په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤه له یه‌ک باپیره‌ی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ
مه‌یموون بۆ ئینسانی ئێسته وئه‌و جۆره‌کانی تر که له
ئاستێکی به‌رزی په‌ره‌سه‌ندن بوون وه دواتر دێمه سه‌ری، زۆر
نزیکبووه‌وه له سیفاتی مرۆڤ تا ئه‌گاته مرۆڤی عاقڵ.
ئه‌مه‌وێ لیره ئاماژه به‌وه بکه‌م که من هه‌ندێ جۆرم له
لیسته‌که‌ی پیشوو سڕییه‌وه و له لیستی داهاتوویش هه‌روه‌ها
ئه‌که‌م، که به پێویستی نازانم چونکه گۆرانکارییه‌کی گرنگ
به‌ده‌سته‌وه نادا بۆ گۆرینیان بۆ مرۆڤ، گۆڕانکارییه‌ک ته‌نها
پابه‌نده به لایانی
جیاکردنه‌وه.
|