( به‌شی دووه‌م )
درووستبوونی زه‌وی
هه‌رچه‌نده بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌که‌مان گه‌ڕانه به‌دوای
سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی، به‌ڵام ئێمه
ناتوانین قۆناغه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤ تێبگه‌ین به بێ
زانینمان له‌سه‌ر چه‌ند چه‌مکێکی بنه‌ڕه‌تی تر که پێوه‌ندی
هه‌یه وه‌ک سه‌ره‌تای درووست‌کردنی زه‌وی، پاشان سه‌رهه‌ڵدانی
پله‌پله‌ی زینده‌وه‌ره‌کان له‌سه‌ر زه‌وی، تا ئه‌گاته مرۆڤ
که دواهه‌مین بوونه‌وه‌ره وه‌ک تۆماره جیۆلۆجییه‌کان و
هه‌ڵکۆڵراوه‌کان ده‌ری ئه‌خه‌ن. وه‌ک له پێشه‌کییه‌که
ئاماژه‌م بۆ کرد، من هه‌وڵ ئه‌ده‌م خۆم بپارێزم له
درێژه‌پێدان، ڕه‌نگه بێتاقه‌تی لای خوێنه‌ر درووست بکات و بۆ
ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌یش دوورنه‌که‌ومه‌وه، رازی
ئه‌بم به‌و بڕه‌ی که ئامانجه‌که ڕوون ئه‌کاته‌وه و ئه‌م
گه‌یه‌نێته مه‌به‌سته‌که.
عه‌قلی
مرۆڤ یه‌ک رۆژ نه‌وه‌ستاوه له بیرکردنه‌وه له‌م زه‌وییه و
چۆنێتی درووست‌کردنی و ته‌مه‌نی چه‌نده. پێشتر بینیمان چۆن
قه‌شه‌ی ئێرله‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ته‌مه‌نی زه‌وی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێک پێش مه‌سیح. هه‌تا پێش
دۆزینه‌وه‌ی ته‌کنیکی نوێ بۆ زانینی ته‌مه‌نی تاوێره‌کان که
چاویلکه تیشکاوییهکانیان به‌کارئه‌هێنا، به ئاسانی پێوانه‌ی
ڕاست بۆ ته‌مه‌نی زه‌وی نه‌زانرابوو. هه‌موو تاوێره‌کانی زه‌وی
ئه‌و چاویلکانه‌ی تێدایه که ماونه‌ته‌وه یان ئه‌وه‌ی
مایه‌وه لێی به درێژای کات. پێوانه‌یه‌کی (مسح) نیمچه
گشتیی بۆ تاوێره جۆراجۆره‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی زه‌وی
که ته‌مه‌نی کۆنترین تاوێر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4،55 ملیار
ساڵ،ئه‌ومان پێرائهگهینێ که زه‌وی له‌م کاته‌دا درووستکرابێ
( ئه‌م ژماره سێ یه‌کی ته‌مه‌نی که‌ون ئه‌گرێته‌وه به گشتی،
به گوێره‌ی مهزهنهکردنێکی هاوچه‌رخانه و ئه‌و زانیارانه‌ی
که له ههستیرهکان وگالیسکهکان(مجره، کۆمه‌ڵی ئه‌ستێره))
به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه. به‌ڵام ئه‌زانین که بارودۆخی زه‌وی
وه‌ک ئه‌مڕۆ نه‌بوو. زانایان له‌و بڕوایه‌دان که زه‌وی
گڕیگرتبوو و شێوه‌ی تواوی هه‌بوو ( تاوێری توواو) وه‌ک ئه‌مڕۆ
ئه‌یبینین له گه‌رماو گڕکانه‌کاندا( بورکان)، ئاووهه‌واکه‌ی
ئه‌کوڵا له بڕێکی دووه‌م ئۆکسجینی کاربۆن و ئه‌منیا و میسان و
هه‌ڵمی ئاو، به‌ڵام ئۆکسجین هێشتا درووست نه‌بووبو ( ئۆکسجین
ئه‌مرۆ 21% له ئاووهه‌وای زه‌وی پێک ئه‌هێنێ ). به
تێپه‌ڕبوونی کات که به 700000 ساڵ بۆ یه‌ک ملیار ساڵ
ئهخهمڵێنێ، زه‌وی له‌سه‌رخۆ ده‌ستیکرد به ساردبوونه‌وه
که بووه هۆی چربوونی هه‌ڵمی ئاو و له ئه‌نجامدا باران باری
و هه‌موو شوێنه نزمه‌کانی پڕ کرد، ئیتر ئۆقیانووسه‌کان
درووستبوو که پێشتر که‌م ئاو بوو. مانای وایه ئه‌و
سه‌رده‌مه له ته‌مه‌نی زه‌وی هیج جۆرێک له جۆره‌کانی ژیانی
لێ نه‌بوو وه هیج جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه، چونکه هیچ
بوونێکی زیندوو توانای نییه له‌و باروودۆخه
بژی.
سه‌ره‌تای درووست بوونی ژیان:
بۆ
ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له بیرۆکه‌ی یه‌که‌می سه‌رهه‌ڵدانی ژیان
له‌سه‌ر زه‌وی که له که‌ره‌سی نازیندهڵ ( بێ ژیان)( غیر
عضویه) درووستبوو، که‌ره‌سه‌یه‌که که له‌سه‌ر زه‌وی بوونی
هه‌بوو دوای ساردبوونه‌وه‌ی، ئه‌بێ هه‌موو زانیاره
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بزانین ده‌رباره‌ی بجووکترین و گرنگترین
گه‌ردیله‌کانی ژیان، مه‌به‌ستم ئه‌و ترشاوه ناوکدارانهیه
یان گه‌ردیله‌ی (
دی.ئن.ئه‌ی.)(دنا) به تایبه‌تی، ئه‌مه که‌ره‌سه‌ی
بۆماوه‌ی هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانه
.
گه‌ردیله‌ی (دنا) له
هه‌موو ناوکێکی خانه‌ی زیندوو هه‌یه و لێره‌وه ناونرا تورشه
ناوکداره‌کان، ئه‌گه‌ر خانه ناو‌کی نه‌بێت وه‌ک له خانه‌کانی
به‌کتریا، ئه‌وا دنا له
سایتۆپلازمای خانه‌که هه‌یه. هه‌ر یه‌کێ له گه‌ردیله‌کانی
دنا له ژماره‌یه‌کی زۆری
یه‌که بجووکه له‌یه‌کچووه‌کان پێکدێت که پیی ئه‌ڵێن
نیوکلیتیدات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌کێ له‌م یه‌کانه له سێ
پێکهاته‌ی نه‌گۆر پێکدێت، که شه‌کر( دیوکسی ڕایبۆز) و کۆمه‌ڵی
فۆسفات وه تفته نیترۆجینهکان. هه‌روه‌ها تفته ( القاعده)
نیترۆجینهکان چوار جۆری هه‌یه، ئهدنین و سایمین و جلاسین و
سیتۆسین ( ناوبردنی ئه‌م ناوانا گرنگه بۆ گفتوگۆکانمان بۆ
ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به بیریدا بێته‌وه سه‌یری ئه‌و ڕه‌سمه بکه
له کۆتایی وتاره‌که ،). گه‌ردیله‌ی
دنا شێوه‌یه‌کی قه‌یتانی(
شریطیه) هه‌یه، مانای وایه شریتێک یان په‌لکه‌یه‌کی (
الجدیله) زۆر درێژ که له‌ده‌ره‌وه شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی
هه‌یه ، پێکهاتووه له ملیۆنه‌ها نیکلیۆتیدات ( ئه‌گه‌ر
گه‌ردیله‌کانی دنای له‌شی
مرۆڤ بکه‌ینه‌وه و بینوسێنین به‌یه‌که‌وه درێژییه‌که‌ی
ئه‌کاته چه‌ند جارێک به ده‌وری زه‌ویدا). وپهلکهکانی
دنا تاک نییه بگره
جووته مانای وایه له دوو په‌لکه‌ی هاوشێوه و
پێکهوهنووساوه لهلایهکییهوه به درێژێ، به شێوه‌یه‌ک
هه‌ر یه‌که‌یه‌کی ئهدهنین به‌رامبه‌ر و پێکه‌وه له
یه‌که‌یه‌کی سایمینه و هه‌ر یه‌که‌یه‌کی جلایسین
به‌رامبه‌ره‌که‌ی یه‌که‌یه‌کی سایتوسینه ( تفته
نیترۆجینهکان)، به‌م شێوه‌یه دووباره ئه‌بێته‌وه. چه‌ند
هه‌زارێک له‌م یه‌کانه کۆرپه‌له‌یه‌ک( جنین) پێکئه‌هێنن،
که‌وابوو کۆرپه‌له‌کان دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌کی دیاریکراوه له
نیوکلیوتیدات. کۆرپه‌له‌کان جیاواز ئه‌بن له نیوان خویاندا
به جیاوازی دووباره‌بوونه‌وه‌ی تفته نیترۆجینهکان، رێک وه‌ک
زمان، له زمانی ئه‌ره‌بیدا جگه له 28 پیت زیاترمان نییه
به‌ڵام هه‌زاره‌ها وشه هه‌یه، نهێنییه‌که له جێکه‌وته‌ی
پیته‌کانه له‌ناو وشه‌کاندا. که‌وابوو کۆرپه‌له شوێنێکی
دیاریکراوه له‌سه‌ر گه‌ردیله‌ی
دنا و دووباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌گۆڕی هه‌یه له تفته
نیترۆجینهکاندا که جودایان ئه‌کاته‌وه له کۆرپه‌له‌کانی
تر. بۆ سوود وه‌رگرتنیش ئه‌وه به بیرمان ئه‌هێنینه‌وه که
که‌ره‌سه‌ی کۆرپه‌له، مانای بۆماوه‌ی مرۆڤ، له 3،3 ملیار
جووت پێکدێت له تفته نیترۆجینییهکان، ئه‌مه‌یش به‌زمانی
ئامێری ژماردن 825 میگابایته له زانیاری، ژماره‌یه‌کی
سه‌رسوڕهێنه‌ره.
دنا
وه‌ک بینیمان کۆمه‌ڵێکه له کۆرپه‌له و کۆرپه‌له‌کانیش
کۆدێکی( شفره) بۆماوه‌یه ویه‌کێکه له سهرسوڕێنهکانی گازی
سروشت. کۆرپه‌له له باوک یان دایکه‌وه ئه‌گوێزرێته‌وه (
یان هه‌ردووکیان له‌ڕاستیدا له‌و زینده‌وه‌رانه‌ن که ره‌گه‌زی
دوانه‌ن) له‌گه‌ڵ خۆیدا خۆڕهوشتێکی دیاری کراوی هه‌ڵگردووه،
بۆ نموونه وه‌ک خۆڕه‌وشتی ڕه‌نگی پێست، به‌ڵام ئایه ڕه‌نگی
پێست نووسراوه له سه‌ر کۆرپه‌له‌که بۆ ئه‌وه‌ی له
نه‌وه‌کان سه‌رهه‌ڵبدات؟. کۆرپه‌له کۆده‌یه و کۆدهیش ئه‌بێ
شیبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێیتێبگه‌ین و سوودی لێببینین، خودی
ئه‌م پرۆسه‌یه مه‌به‌ست کردنه‌وه‌ی کۆدی کۆرپه‌له‌که
گرێیه‌کی سه‌خته به‌ڵام له ئه‌وپه‌ڕی ورده‌کارییه و
تێکه‌ڵه له تیمێکی زۆری ئه‌نزیمات که جێبه‌جێ ئه‌کات
وزاڵیشه به‌سه‌ریدا. به‌کورتی ئه‌م چیرۆکه ئه‌وه‌مان ئه‌دا
به‌ده‌سته‌وه که کۆرپه‌له کۆدهیهکی دیاریکراوه بۆ
درووستکردن یان به به‌رهه‌مهێنانی جۆرێکی دیاریکراو له
پرۆتینات که به یه‌که‌کانی ڕه‌چه‌ڵه‌کی پێکهاته‌ی هه‌موو
گیانله‌به‌رێکی زیندوو دائه‌نرێ ( ئه‌نزیمه‌کانیش پرۆتیناته).
له کاتی پێویستی بۆ درووست‌کردنی پرۆتین له ناو خانه یان له
کاتی نشونماکردنی کۆرپه‌له‌که بۆ نموونه،
دنا هه‌ڵئه‌ستێ به کۆپی
کردنی ئه‌و کۆرپه‌له‌یه که داواکراوه، مانای پێکهێنانی
کۆپییه‌کی نوێ جوداکار له‌و کۆرپه‌له و ئه‌م کۆپییهش
تورشێکی ناوکداره و هه‌روه‌ها به
( ڕ ن ا) ناو ئه‌برێ، زۆر
جۆری هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری کۆدی پرۆتینه پێی ئه‌ڵێن
ڕنای په‌یامبه‌ر، جوونکه
په‌یامبه‌رێکه له دنا
وه بۆ کارگه‌ی درووست‌کردنی پرۆتینه‌کان له خانه‌که‌دا که
به رایبۆسۆم ناسراوه.
رنای
په‌یامبه‌ر به‌ڕێ ئه‌که‌وێ له ناو‌کی خانه‌وه به‌ره‌و
ڕایبۆسۆم که ده‌ست ئه‌کات به بچرانی کۆده‌که بۆ
به‌رهه‌مهێنانی پرۆتینه داواکراوه‌که. ئه‌م کۆده له‌ڕاستیدا
هێمایه‌که ئاماژه به پێکهاته‌کانی گه‌ردیله‌ی پرۆتین ئه‌کات
که تورشه ئه‌مینییه‌کانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆرپه‌له‌کان(
دنا) پێکهاتووه له
چه‌ند یه‌که‌یه‌کی نه‌گۆڕی دووباره ئه‌ویش نیوکلیوتیداته،
ئه‌م پرۆتینانهیش پێکهاتووه له ژماره‌یه‌کی مه‌زنی
دووباره‌کراو له تورشه ئه‌مینییه‌کان که ژماره‌یان بیسته و
به ڕێکی له‌دوای یه‌که‌وه‌ن به ته‌نسیقێکی نه‌گۆڕ و
دیاریکراو وه ئه‌م ڕێکخستنه له ریزبه‌ستنه، ئه‌توانێ
پرۆتینه‌کان له‌یه‌ک جیابکاته‌وه، کۆرپه‌له لێره هه‌ڵگری
کۆده‌ی ڕێکخستنێکی دیاریکراوه له تورشه ئه‌مینییه‌کان.
ئه‌م تورشه ئهمینییانه و تفته نیترۆجینهکان ئه‌بنه
به‌ردی بناغه بۆ ده‌رکه‌وتنی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی و دواتر ڕوون
ئهکهرێتهوه.
لێتان
شاراوه نییه که کۆرپه‌له‌که دوو نووسخه له په‌لکی
(دنا) وه‌رئه‌گرێ ( له
زاوزێکردنی ره‌گه‌ز)، یه‌ک نووسخه له باوک ( یان نێر ومێ له
ڕووه‌کدا) و نووسخه‌یه‌ک له دایک. ئێمه به‌م په‌لکانه
ئه‌ڵێن کرۆمۆسۆمات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کاتی دابه‌شبوونی
خانه‌ییدا به‌ده‌وری خۆێدا لوول ئه‌خوات به‌شێوه‌یه‌کی چڕ و
قه‌یتانێکی ( شریط) کورت و ئه‌ستوور پێکئههێنێ که
کرۆمۆسۆماته.
له
خانه‌ی مرۆڤدا ( جگه له تۆ و هێلکه‌کان) 46 کرۆمۆسۆم هه‌یه
و له‌سه‌گ 78 و له ئه‌سپ 64 و له‌وانه‌یه بگاته سه‌دان له
هه‌ندێ زینده‌وه‌ر. لێره پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که
پێکهاته‌ی کیمیاویی گه‌ردیله‌ی
دنا هه‌موو یه‌که له هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کان چی
گه‌وره بن و چی بچووکبن، ڕووه‌ک بێت یان گیانله‌به‌ر. ئه‌م
له‌یه‌کچوونه له پێکهاته‌دا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که
کۆرپه‌له‌یه‌ک له مرۆڤ بۆ نموونه وه‌ربگیرێ و بجێنێ له
دنای ئاژه‌ڵێكی تر یان
ته‌نانه‌ت له خانه‌یه‌کی به‌کتریا دوای چاکسازییه‌کی ئاسان.
ئه‌م هاوشێوه ته‌واوه له یه‌که‌کانی بۆماوه( ئه‌مانه
نه‌زانرابوو کاتی داریون) یه‌کێکه له‌و بنه‌مانه‌ی که
لایه‌نگرانی بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن به‌ڵگه‌کانیان له‌سه‌ر
ڕائه‌گرن به دانانی ئه‌م هاوشێوه ورده ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ
ڕه‌چه‌ڵه‌که‌ی ژیان سه‌ره‌تا یه‌ک بوو پێش ئه‌وه‌ی دابه‌شبێت و
په‌لوپۆ بهاوێژێ. بۆ زانیارییه‌کی زۆرتر درووست‌کردنی
کۆرپه‌له‌کان له تاقیگهرهکاندا کارێکی ئاسانه له‌م
رۆژانه‌ی خۆماندا، بۆ نا! ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵێ پێکهاته‌ی
کیمیاوی زانراو پێکهاتبێ. له‌ڕاستیدا هه‌موو لێکۆڵهرهێک
ئه‌توانێ ملێونه‌ها له نووسخه‌کانی کۆرپه‌له‌یه‌کی دیاریکراو
درووست بکات له کاتژمێرێکدا وهه‌روه‌ها ئهتاونرێ تێکه‌ڵی
ناوی خانه‌کانی به‌کتریا یان هه‌وێن بکات بۆ به‌رهه‌مهێنانی
پرۆتینێکی دیاریکراو به مه‌به‌ستی بازرگانی یان
زانستی.
له بابه‌تی داهاتوودا باس له چۆنییه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ژیان
ئه‌که‌م له ڕوانگه‌ی زانایانی بایه‌لۆجییه‌وه و پشت به‌ستن
به‌و زانیاریانه‌ی که پێشتر باسمان کرد، که دۆزرایه‌وه
ده‌رباره‌ی پرۆتین و تورشه ناوکداره‌کان.
|