به‌شی سێیه‌م
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ژیان
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زیندوو خانه‌یه و ئه‌م
خانه‌یه ناتوانێ به‌رده‌وام بێت به بێ ئه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی
د.ن.ا ی تێدابێت،
وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی دنا
جگه له کۆمه‌ڵێ که‌ره‌سه‌ی کیمیاوی هیجی تر نییه( شه‌کر و
فۆسفات و تفته نیترۆجینه‌کان)، ئیتر هه‌موو بیرکردنه‌وه‌ی
زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که بیسه‌ڵمێنن درووستکردن(
الخلیقه) به گه‌ردیله‌ی دنا
ده‌ستیپێکرد له سه‌ره‌تاکانی ته‌مه‌نی زه‌وی.
له ساڵی 1953کیمیازانی ئه‌مریکی میله‌ر بیرۆکه‌ی لێکچوونی(
محاکاة) ئاووهه‌وای سه‌ره‌تایی زه‌وی به بیردا هات که
نزیکه‌ی 3،5 ملیار ساڵ له‌مه‌وپێش دوای ساردبوونه‌وه‌ی زه‌وی و
پڕبوونی له که‌ره‌سه‌ی نیترۆجین و گازی دووه‌می ئه‌کسیدی
کاربۆن و هه‌ڵمی ئاو که تێکه‌ڵی یه‌کبووبوون له‌شێوه‌ی
شۆربا. میله‌ر ویستی ئه‌وه ببینێ ئه‌گه‌ری درووستبوونی
که‌ره‌سی زیندوو( عضوی) له که‌ره‌سه‌ی نازینده‌ڵ( غیر
عضویه)، ئه‌مه بوونی هه‌بوو له‌ژێر بارودۆخێکی زۆر سه‌خت که
باو بوو له‌سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویستی وتراو
بسه‌ڵمێنێ که ژیان له خانه‌یه‌کی تاکه‌وه له‌و بارودۆخه
سه‌ره‌تاییه ده‌ستیپێکرد.
میله‌ر بڕێکی له میسان و
ئه‌مه‌ونیا و هایدرۆجین و ئاوی (هه‌موویان که‌ره‌سه‌ی
نازینده‌ڵن " بێ ژیان" ) دانا
له ئامێرێکی داخراودا پاشان پله‌ی گه‌رمایی تێکڵاوه‌که‌ی
به‌رزکرده‌وه هه‌تا پله‌ی گه‌رمکردن و دوو جه‌مسه‌ری کاره‌بای
به‌سه‌ریان تێپه‌ڕان بۆ درووست‌کردنی به‌رگه( شحنات)
کاره‌بایی وه‌ک به‌رگه‌ی برووسکه که ئه‌بووایه به فراوانی
ڕوویبدایه له‌و سه‌ده کۆنه. دوای هه‌فته‌یه‌ک میله‌ر هه‌ستا
به شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌ره‌سه کۆکراوه‌یه‌ی که مابوو
له‌ناو ئامێره‌که‌دا، ئه‌وه‌ی بینی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو،
کۆمه‌ڵێک له تورشه ئه‌مینییه‌کان درووست بوو که پێکاهه‌ته‌ی
پرۆتیناته. ئه‌نجامگیرییه‌ک که میله‌ر پێیگه‌شت ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ری له‌دایکبوونی ژیانی سه‌ره‌تایی له باردودۆخێک
به‌مشێوه‌یه درووسته و ناتوانرێ به‌کرده‌وه دوور
بخرێته‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م تاقیکردنه‌وه ده‌رگایه‌کی فراوانی
کرده‌وه بۆ گریمانه‌کان ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ژیان، ئه‌گه‌ر
که‌ره‌سه بنه‌ڕه‌تییه‌کان له پێکهاته‌ی خانه بتوانین به
به‌رهه‌میبهێنین له ئاووهه‌وایه‌ک که له شێوه‌ی ئاووهه‌وای
زه‌وی کۆن بجێت، چی رێگرێک هه‌یه بۆ درووست بوونی له‌و سه‌ده
دووره. ئه‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌م تاقیکردنه‌وه
ده‌یان جار دووباره کراوه‌ته‌وه لای جه‌ندین ڵێکۆڵینه‌وه‌ری
تر وه هه‌ر هه‌مان ئه‌نجامی
دابه‌ده‌سته‌وه.
تاقیکردنه‌وه‌که‌ی میله‌ر ته‌نها تاقیکردنه‌وه نه‌بوو که
پشت به ئه‌نجامه‌که‌ی ببه‌سترێ، زۆر تاقیکردنه‌وه‌ی تر له‌م
شێوه‌یه کرا وه به‌کارهێنانی که‌ره‌سی جیاواز، ئه‌نجامه‌که‌ی
پاڵپشتێکی به‌هێز بوو بۆ پته‌وکردنی بیردۆزه‌ی درووستبوونی
سه‌ره‌تایی. له ساڵی 1961 پشکنه‌رێکی تر که جوان ئورۆیه
هه‌ستا به به‌کارهێنانی سیانیدی
هایدرۆجین و ئه‌مۆنیا که هه‌ردووکیان ده‌ستئه‌که‌ون
له سرووشتدا، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی کرد له شێوه‌ی
تاقیکردنه‌وه‌که‌ی میله‌ر، ئه‌مجاره بڕێکی جاوه‌ڕوانه‌کراوی
له یه‌کێک له تفته‌کانی نیترۆجینی به‌ده‌ست که‌وت که
گه‌ردیله‌ی د.ن.ا
پێکئه‌هێنێ ئه‌ویش گه‌ردیله‌ی
ئه‌دینینه. ئه‌م گه‌ردیله گرنگییه‌کی بێهاوتای هه‌یه
نه‌ک به‌وه‌ی به‌شێکه له دنا
و به‌س، به‌ڵکو به سه‌رچاوه‌ویه‌ک دا ئه‌نرێ بۆ ئه‌و
وزانه‌ی که بنه‌ڕه‌تی هه‌موو کارله‌یه‌ککردنه کیمیاوییه‌کان
و ژیانییه‌کان له ناوی خانه‌دا، هه‌ر کارله‌یه‌ککردنێکی
کیمیاوی و ژیانی هه‌رچۆنێک بێت وه‌ک نه‌فه‌سدان یان بیناکردنی
تیشک یان به‌رهه‌مهێنانی پرۆتینات یان زاوزێ ( دابشبوون) ی
دنا ئه‌مانه هه‌موو
پێویستی به وزه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته‌گڕ وه
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وزه‌یه یه‌که، چی له مرۆڤ یان له ڕووه‌ک
یان له به‌کتریا بێت ئه‌میش ئه‌دینی سێیانه‌ی فۆسفات. دووای
تاقیکردنه‌وه‌کانیان دووباره کرده‌وه ئه‌نجامی
سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌بوو، درووست بوونی تورشه ناوکداره‌کان (
کۆده بۆماوه‌کان)ی
دابه‌ده‌سته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م جاره موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره له شوێنێکی تره‌وه
هات، شوێنێکی تر دوور له تاقیگه‌کان، له بیست و هه‌شتی
سیپته‌مه‌به‌ری ساڵی 1969 له ئاسمانه‌وه هه‌ستێره‌یه‌کی
کلکدار( نیزک،شهاب) مه‌زن دابه‌زی به‌ر ناوچه‌ی میرشستون له
ئوستریالیا که‌وه‌ت.
وه‌ک زانراوه که هه‌ستێره‌ی کلکدار ئه‌سوتێ له‌کاتی
تێپه‌ڕبوونی به ئاووهه‌وای زه‌وی و ئه‌گۆڕێ بۆ تۆپێکی گڕاوی،
به‌ڵام له پاشماوه‌ی ئه‌و هه‌ستێره، پشکنه‌ران توانیان سه‌د
کێلۆگرام له پاشماوه‌ی تاوێره په‌رشوبڵاوانه‌که
کۆبکه‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌م
تاوێرانه له نێو پێکاهه‌ته‌کانیاندا توانیان 90 نه‌وه‌ت
تورشی ئه‌مینی بدۆزنه‌وه ( پرۆتیناتیش ته‌نها له 20 تورشی
ئه‌مینی پێکدێت)، 19 له‌و تورشانه هه‌یه له پرۆتیناتی
زینده‌وه‌ره‌کان له سه‌ر زه‌وی. ئه‌م دۆزینه‌وانه پاڵێکی
به‌هێزتریدا به لایه‌نگرانی بیردۆزه‌ی درووستکردن و
په‌ره‌سه‌ندن، ئه‌گه‌ر ئه‌و تورشه ئه‌مینیانه توانای
مانه‌وه‌یان هه‌بوو له‌و بارودۆخه سه‌خته له سه‌ر
ڕووبه‌ری هه‌ستێره کلکداره‌که، که‌وابوو چی رێگرێک هه‌یه بۆ
مانه‌وه‌یان له‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی که باو بوو له‌سه‌ر ڕووی
زه‌وی پێش ملیاره‌ها
ساڵ.
ئه‌توانین وایدابنێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاووهه‌وای زه‌وی له‌و
سه‌رده‌مه دووره بێبه‌ش بوو له ئۆکسجین، که‌وابوو ئه‌و
خانانه‌ی که درووست بوون پێویستیان پێنه‌بوو له چالاکییه
زیندووه‌کانیاندا و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ دووه‌م ئه‌کسیدی
کاربۆن و ئاویان به‌کارهێنابێ له کارله‌یه‌ککردنه
پێویستتیه‌کان بۆ به‌رهه‌م هێنانی کاربۆهیدرات و ڕۆن و
پرۆتینات. ئه‌م کارله‌یه‌ککردانه‌یش پێویستی به وزه هه‌یه
به‌ڵام ئه‌م وزه‌یه هه‌بوو ئه‌ویش تیشکی خۆره. ئایه ئه‌وه
مه‌حاڵ بوو؟ وه‌ڵامه‌که نه‌خێر چونکه له شێوه‌ی ئه‌و
قه‌وزانه( طحالب) ئێسته‌یش هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا،
قه‌وزه‌ی یه‌ک خانه‌یی( ڕووه‌ک). ئه‌م خانانه وه‌ک هه‌موو
خانه‌یه‌کی ڕووه‌ک هه‌ڵئه‌سێ به پرۆسه‌ی درووست‌کردنی تیشک له
رێگه‌ی وه‌رگرتنی شه‌ش گه‌ردیله له گه‌ردیله‌کانی دووه‌م
ئه‌کسیدی کاربۆن و شه‌ش گه‌ردیله‌ی ئاو وه به‌یارمه‌تی تیشکی
خۆر، یه‌ک گه‌ردیله‌ی شه‌کر(جلۆکۆز) دووست ئه‌کات و شه‌ش
گه‌ردیله‌ی ئۆکسجین و کۆمه‌ڵێ له گه‌ردیله‌کانی ئدنینی
سێیانه‌ی فۆسفات، کارله‌یه‌ککردنه‌که به‌رده‌وام ئه‌بێت بۆ
به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ی تر. ئه‌م کاره به‌ته‌واوه‌تی
به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ی زیندوو له که‌ره‌سه‌ی نازینده‌ڵه
( بێ ژیان). به په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئه‌م خانانه چیان پێویسته
بۆ به‌رده‌وامبوون و زاوزێ، گه‌ردیله‌ی
دنایه، که بیردۆزه‌کان
وای بۆئه‌چن له‌سه‌ره‌تاوه وادرووست بووه که
ڕوونمانکرده‌وه له ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی میله‌ر و
ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش که باوه‌ڕیان وایه ملێونه‌ها ساڵی
پێچووبێت.
ئێسته پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئایه ئه‌وه قه‌وزانه که
ئێسته ئه‌یبینین هه‌مان قه‌وزه‌یه که له‌و سه‌رده‌می
ته‌مه‌نی زه‌وی هه‌بوو؟ وه‌ڵامه‌که نه‌خێر، جۆری تره به‌ڵام
له‌ناوچوو. ئایه چۆن زانیمان بوونیان هه‌بووه، ئه‌وه
ئاسانه چونکه قه‌وزه به‌ردینه‌کان هه‌موو زه‌وی پڕکردووه و
پێویستیمان به پشکنین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی زه‌وی نییه بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ستمان بکه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کناری
ئۆقیانووسه‌کان بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌و قه‌وزه به‌ردینانه
ئه‌مڕۆ به سترۆماتلایت ناسراوه. کۆنه‌که‌یان ته‌مه‌نی
ئه‌گاته 3،5 ملیار ساڵ و پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێ (مستعمره)
مه‌زن له ژماره‌یه‌کی زۆری خانه‌ی قه‌وزه‌ی سه‌وزی مه‌یله‌و
شین( ئه‌مرۆ به به‌کتریای قرمزی ناو ئه‌برێ) که توانای
درووست‌کردنی تیشکی هه‌یه به‌ڵام خانه‌کانی بێ ناوکن. ئه‌م
خانانه به فراوانی له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوبووه‌وه که مه‌زه‌نه
ئه‌کرێ به دوو ملیار ساڵ له نێوان به‌ته‌مه‌نه‌که‌یان و
دواهه‌مینیان پێش له‌ناوچوونیان. هه‌روه‌ها ئه‌م خانانه
به‌رپرسیاربوون له ئیزافه کردنی ئۆکسجین بۆ ئاووهه‌وای
زه‌وی( ئه‌نجامی پرۆسه‌ی درووست‌کردنی تیشکه) که دواتر ڕێگه‌ی
خۆشکرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی زینده‌وه‌ره‌کانی تر.
پێش به‌رده‌وامبوون له باسه‌که پێویسته ئاماژه به خاڵێکی
گرنگ و ناوه‌ڕۆکی بکه‌ین له‌م بابه‌ته ئه‌ویش بیردۆزه‌ی
په‌ره‌سه‌ندن شتێکه‌و بیردۆزه‌ی درووستبوونی ژیان شتێکی
تره.
بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گفتوگۆ ئه‌کات
له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه‌ی که به‌سه‌ر بوونه‌ره
زیندووه‌کاندا هاتووه بۆ گۆنجاندن له‌گه‌ڵ جیاوازیه
گه‌وره‌کانی ژینگه که کۆمه‌ڵێ شت له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌هێنێ له
گۆڕینی شێوه یان وه‌زیفه‌کانی یان له‌ناوچوونی هه‌ندێکیان و
به‌رده‌وامبوونی هه‌ندێکی تر، به‌ڵام به جۆری تر که زۆرتر
بگونجێ له‌گه‌ڵ ژینگه. به‌گویره‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه
گه‌ورانه و خێرایانه که له زینده‌وه‌رزانی ڕوویدا له
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، بووه هۆی ئه‌وه که تازه‌گه‌ری بۆ
شیکردنه‌وه‌کان بکرێ له بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و چۆنییه‌تی
ڕوودانی دوای دۆزینه‌وه‌ی گه‌ردیله‌کانی بۆماوه(
د ن ا) که داریون هیجی
له‌سه‌ر نه‌ئه‌زانی. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ردیلانه و
وه‌زیفه‌کانی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ
که په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زیندوو ئه‌بێ له
ئه‌نجامی گۆڕانکارییه‌ک له پێکهاته کۆرپیله‌که‌ی( بازدانی
بۆماوه) بێت، که خۆڕه‌وشتێکی باشتر و نموونه‌یتر ئه‌دات به
هه‌ر بوونێکی زیندوو، ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌کان نه‌توانێ ئه‌م
گۆڕانکارییه له بازدان بکات ئه‌و بوونه‌وه‌ره به‌ره‌و
نه‌مان ئه‌جێت( ئه‌گه‌ر ڕۆڵی مرۆڤی دڕنده‌ی ئه‌مڕۆ
دووربخه‌ینه‌وه له کوشتنی زینده‌وه‌ره‌کان تا
له‌ناوچوونیان). ئه‌و جؤره گۆڕانکارییانه ملێونه‌ها ساڵ
ئه‌خایه‌نێ.
به‌ڵام بیردۆزه‌ی درووست‌کردنی ژیان، شتێکی جیاوازه، ئه‌مه
گفت‌وگو ئه‌کات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و بوونی ژیان
له‌سه‌ر زه‌وی. به باشم زانی زۆر به‌کورتی ئاماژه بۆ ئه‌م
بیردۆزه بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دواتر تێگه‌یشتنی باشترمان
هه‌بێ له‌سه‌ر بیردۆزه‌ی
په‌ره‌سه‌ندن.
پێش ئه‌وه‌ی باس له‌و بیروباوه‌ڕانه بکه‌م ده‌رباره‌ی
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ و ته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ستێره‌ی خۆمان
که ناکاته لایه‌کی چاو ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ
ته‌مه‌نی زه‌وی، ئه‌بێ به مێژووی ئه‌و زینده‌وه‌رانه
تێپه‌ڕین که له‌پێش ئێمه‌وه بوون ئه‌گه‌ر به خێراییش بێت،
به گوێره‌ی بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن باپیرمانن که ئێمه
له‌وانه‌وه بووینه، ئه‌مه‌یش له به‌شی داهاتوودا باسی که‌م.
|