به‌شی شه‌شه‌م
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌مه ته‌واوکردنی بابه‌ته‌که‌مان له‌سه‌ر
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ، پێم باشه ئاماژه به‌و نامانه بکه‌م که
گه‌شتنه ده‌ستم له‌ڕێگه‌ی ئه‌دره‌سی
ئهلهکترۆنییهکهمهوه، نامه‌کانیش که‌م نین. هه‌ندێ له‌و
نامانه له لایه‌ن ڕۆشنبیرانی عێراقییه‌وه به‌ده‌ستم گه‌شت
که جێگه‌ی دڵخۆشیمه، وایان پێشان داوه که تامه‌زرۆێ ئه‌م
بابه‌ته‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ڕۆشنبیری گشتییه له کاتێکدا
رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌کان پڕ بوونه له وتاری سیاسی، بیروهؤشی
تاکی عێراقی هه‌لی بۆ نه‌ڕخساوه به ئاره‌زوو بگه‌ڕێت به‌شوێن
بابه‌ته‌کانی تربۆ ئه‌وه‌ی بیانخوێنێته‌وه وه‌ک جاران
.
به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌ڵه‌که‌ی تر له نامه‌کان، وادیاره له‌لایه‌ن
خاوه‌نی ئه‌م ڕه‌وته تازه‌ن له عێراقدا که جگه له تاریکی
و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه هیجی تر نابینین، تاوانبارم ئه‌که‌ن
به کافر و بێخودا و تێکده‌ر. ئه‌مانه ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ
به‌شی یه‌که‌می وتاره‌کانم که وتم ئامانجی من خستنه‌ڕووی
زانیاریه ورده زانیستییهکانه و به به‌ڵگه‌وه، که
له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی مادی دانراوه له‌سه‌ر درووست‌کردنی ژیان به
گشتی و ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ به‌تایبه‌تی. به‌مانه ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر
چاوتان نووقاند بۆ ئه‌وه‌ی خۆر نه‌بینن مانای وانییه که خۆر
ونبووه، ڕاستی له‌وێیه بمانه‌وێ یان
نا.
هه‌ندێ له‌و نامانه گومان ئه‌که‌ن له ڕاستی زانیارییه‌کان،
خاوه‌نه‌کانیان ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ی ئه‌وترێ جگه له ته‌حریف
شتێکی تر نییه، ئایه ئه‌مانه له‌و بڕوایه‌دان که ملیۆنه‌ها
هه‌ڵکۆڵراوه‌کان و شوێنه‌وار و ئێسکی ئاژه‌ڵه‌کان که
گه‌له‌رییه سرووشتییه‌کان و خودی تاقیگه زانیستی و
سرووشتییه‌کان پڕکردووه‌ته‌وه وهه‌روه‌ها په‌یکه‌ری زۆری
داینه‌سۆره‌کان و هه‌ڵکۆڵراوه‌کانی شیردارهکانی کۆن، ئایه
ئه‌مانه هه‌موو کافره‌کان به‌ده‌ستی خۆیان درووستیان کردووه
یان به‌جێیانهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاین کاولبکهن ؟ وای
بۆئه‌چن وه‌ک له نامه‌ی یه‌کێکیان هاتووه ئه‌و ئێسکانه
هه‌موو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ک سه‌رده‌م و یه‌ک کات و هیچ
ماوه‌یه‌ک له نێوانیاند نییه به ملیۆنه‌ها ساڵ ( ولاهم
یحزنون )، به‌گوێره‌ی ئه‌م قسه‌یه بێت مانای وایه زاناکان
درۆ ئه‌که‌ن له نووسینیان ده‌رباره‌ی ته‌مه‌ن و سه‌رده‌مه
جیولۆجییه جیاوازه‌کان. ئاسانه بۆ ئه‌م که‌سانه و
هاوبیرانیان که زۆرن له جیهاندا، نکووڵی له ڕاستی ئه‌م
زانیارییانه بکه‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه ئه‌وان
هیج به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نییه جگه له قسه‌کانی
کتێبه ئاسمانییه‌کان که ته‌نها باسی چه‌ند هه‌زار ساڵ
لهمهوپێش
ئه‌که‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به ڕاڕاکان بهێنم، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دواتر باس له ته‌مه‌نی گیانله‌به‌ره‌کانی نیمچه مرۆڤ و
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤی سه‌ره‌تایی ئه‌که‌م که پێش چه‌ند ملیۆن ساڵ
ژیاوه، به پێویستی ئه‌زانم بیرۆکه‌یه‌ک ڕوون بکه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر به‌کورتیش بێت له‌سه‌ر ئه‌و ته‌کنیکانه که بۆ
مهزهنهکردنی ته‌مه‌نی هه‌ڵکۆڵراوه‌کان به‌کاردێن، ئاسانترین
ڕێگه ئه‌گرمه‌به‌ر بۆ ڕوونکردنه‌وه، ئه‌ویش کاتژمێری
کاربۆنه ( ساعة الکاربون ). وه‌ک زانراوه کاربۆن ڕه‌گه‌زێکی
بنه‌ڕه‌تییه بۆ ژیان وه هه‌ر پیکهاته‌یه‌کی( ئاوێته) ژیان
له له‌شماندا پێکهاته‌یه‌کی کاربۆنه له‌ڕاستییدا. کاربۆن له
ئه‌تمۆسفێر( جو) به شێوه‌ی جیاواز هه‌یه، یه‌کێکیان پێ
ئه‌ڵێن: کاربۆنی 14 بریقدار ( تیشک دانه‌وه ) له هایدرۆجین
14 جار قۆرستره یان به زمانی کیمیا پێ ئه‌ڵێن: هاوتای
کاربۆنی 14. ئه‌م کاربۆنه ڕه‌گه‌زێکی سرووشتی نییه به‌ڵام
له چینه‌کانی ئه‌تمۆسفێر درووست ئه‌بێ به کارتێکردنی تیشکه
کهونییهکان، به‌ڵام دوای درووستبوونی ئه‌چێته ناو
پێکهاته‌ی گازی دووه‌می ئۆکسیدی کاربۆن. ئه‌وکاته‌ی ڕووه‌ک
ئه‌م گازه ئه‌بات بۆ درووست‌کردنی پرۆسه‌ی تیشک، کاربۆنیش
ئه‌گۆڕێ بۆ شه‌کر ( کلوکۆز) و پاشان بۆ پێکهاته‌ی
ڕه‌گه‌زه‌کانی تر له ڕووه‌کدا، کاربۆنی 14 ئه‌چێته ناو
ژماره‌یه‌کی زۆری له پێکهاته کیمیاییه‌کانی تر له له‌شی
ڕووه‌کدا. له کاتێکدا که مرۆڤ ڕووه‌که‌کان ئه‌خوات، ئه‌و
کاربۆنانه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ له‌شی مرۆڤ و به‌شداری ئه‌کات
له کارلێکردنه جۆراوجۆره‌کانی کیمیاوی وه له‌وانه درووست
بوونی ئێسک و ددان، له‌ناویدا شوێنگیر ئه‌بێ تا مردنی
مرۆڤه‌که، هه‌مان شت بۆ ئاژه‌ڵه‌کان و ڕووه‌که‌کان که له
قه‌دی داره‌کان و توێکڵی به‌ره‌کان ئه‌مێنێته‌وه ئیتر به‌م
شێوه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاربۆنه وزه‌یه‌کی
به‌رده‌وامی لێده‌رئه‌چێ ( مانای وایه شی ئه‌بێته‌وه) وه‌ک
هه‌موو هاوتاکانی که بریقه‌دارن، مانای وایه وزه له‌ده‌ست
ئه‌دات، که‌وابوو ئه‌بێ ڕۆژێ بێت ئه‌م وزه‌یه به‌ته‌واوه‌تی
نه‌مێنێ وه ئه‌و کاته کاربۆنه‌که ئه‌گۆڕێ بۆ شتێکی تر،
به‌ڵام له‌ده‌ستدانی وزه‌که کارێکی یه‌کجار پله‌پله و
له‌سه‌رخۆیه به شێوه‌یه‌ک کاربۆنی 14 له ماوه‌ی 5730 ساڵ
نیوه‌ی وزه‌که‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات، ناوی ئه‌مه ئه‌نێن نیوه‌ی
ته‌مه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بڕی ئه‌و وزه‌ی کاربۆنه
ئه‌زانین که له ئه‌تمۆسفێره‌وه دێت وه به‌ته‌واوه‌تی
هه‌مان وزه‌یه که به‌شدار ئه‌بێت له پێکهاتنی ئێسکێک یان
قه‌دی دارێک یان ته‌نانه‌ت تاوێرێک، که‌وابوو به دڵنییایه‌وه
ته‌مه‌نی ئه‌م ئێسکه ئه‌زانین به گوێره‌ی پێوانه‌مان بۆ
ئه‌و وزه‌یه‌ی له کاربۆنهکهوه ده‌ر ئه‌چێت یان به ڕاستی
پێوانه‌ی ئه‌و بڕه وزه‌یه‌ی که ماوه‌ته‌وه، بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر بینیمان کاربۆنه‌که نیوه‌ی وزه‌که‌ی له‌ده‌ستداوه
ئه‌وا ته‌مه‌نی ئێسکه‌که 5730 ساڵه و ئه‌گه‌ر بینیمان سێ
له‌سه‌ر چواری وزه‌که‌ی له‌ده‌ستداوه ئه‌وا ته‌مه‌نی
ئێسکه‌که 11460 ساڵ ئیتر به‌م شێوه‌یه. به‌ڵام کاربۆن نیوه‌ی
ته‌مه‌نه‌که‌ی کورته وه‌ک بینیمان بۆیه نالوێ بۆ
مهزهنهکردنی ته‌مه‌نی درێژ، بۆیه لێکۆڵه‌وه‌ران
پهنائهبهن بۆ به‌کارهێنانی هاوتا تیشکداره‌کانی تر که
بوونیان هه‌یه له سرووشتدا وه‌ک تێکڵاوهی بۆتاسیۆم- ئارجون
که نیوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌گاته ملیۆنه‌ها
ساڵ.
به‌ڵام بۆ ئه‌و خوێنه‌ره‌ی که به گاڵته‌جاڕیه‌وه ئه‌ڵێ:
ئایه باوکت پێ وتووی که ده‌ریا زه‌وی داپۆشیبوو پێش سه‌د
ملیۆن ساڵ؟ منیش پێ ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر تۆ شوێنێکی زه‌ویت پشکنی
دوور له ده‌ریا به سه‌دان کێلۆمه‌تر و له نێو تاوێرهکانیدا
شوێنکه‌وته‌ی هێلکه‌شه‌یتانۆکه و وشکبوونهوهکانی ده‌ریا و
له‌پکه (سه‌ده‌ف) جۆراوجۆرت بینی، ئایه ئه‌مه لای تۆ وا
ئه‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م ئاژه‌ڵانه ڕۆژێک له ڕۆژان له
ده‌ریاوه ده‌رچوونه‌و و ڕێگه‌یان لێ ونبووه و پاشان توونێتی
کوشتوونی؟، یان لۆژیک ئه‌ڵێ: ئه‌م لهپکانه لێره بوونه پێش
ملیونه‌ها ساڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ریا لێره بوو، پاش
مردنیان له بنی ده‌ریا مانه‌وه و دوای که‌مبوونی ده‌ریا له
ناو تاوێره‌کان چه‌قیبوون. نه‌زانین چاو و عه‌قڵ کوێر
ئه‌کات.
ئه‌گه‌رێمه‌وه لاتان بۆ ته‌واوکردنی بابه‌ته‌که و بمبوورن
نه‌ختێ له بنه‌ڕه‌تی باسه‌که‌م دوورکه‌تمه‌وه ئه‌ویش
ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤه، بۆ به‌شێکی تر ...
|