نزیکه‌ی 1300 ساڵ پێش زاینی که مووسا هات و وتی خوا ئاده‌می
له جه‌نه‌ت درووستکرد وپێش 5000 پێنج هه‌زار ساڵ له جه‌نه‌ت
ده‌ری کرد، ئیتر پیاوانی ئیسلام و مه‌سیحی و یه‌هودی ئه‌و
ده‌سته‌واژه ئه‌ڵێنه‌وه که ون ئه‌بێ به‌رامبه‌ر
ڕاستییه‌کانی زانستی هاوجه‌رخ که سه‌ڵماندی ئه‌م زه‌ویه‌ی پێش
500000 پێنج سه‌د هه‌زار ساڵ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه
ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وه، (
ئامێره‌کانی مرۆڤی به‌کین له ئه‌شکه‌وتی چین ته‌مه‌نی 400000
چوار سه‌د هه‌زار ساڵه
).
پێش ئه‌م مێژووه، زه‌وی پر بوو له ئاژه‌ڵ، هه‌ندێکی
له‌ناوچوون و هه‌ندێکی ماون. له‌م ئاژه‌ڵانه مه‌یموونی
شمپانزیه که مرۆڤ له‌وه‌وه هاتووه. ئه‌و په‌یکه‌ره
ئێسکانه" الهیاکل العظمیة " که زانایانی پشکێنهرا
دۆزیانه‌وه، به بێ هیچ گومانێک ئه‌وه ئهسهڵمێنێ که مرۆڤ
شێوه‌ی له شه‌مپانزی ئه‌کات له قه‌باره‌و شێوه‌ی
هه‌یکه‌له‌که و له هه‌موو پێکاته‌کانی
په‌یکه‌ره‌که.
دوای هه‌زاره‌ها ساڵ مرۆڤ په‌ره‌یسه‌ند و توانی له‌سه‌ر دوو
پێ بووه‌ستێ له جیاتی چوار پێ. ئایه ئه‌کرێ خوا مرۆڤی درووست
کردبێ به‌م په‌رسه‌ندنه جهسهدییه که هه‌زاره‌ها ساڵی
پێچوو ؟ قورئان ئاگادارمان ئه‌کاته‌وه که خوا به دوو رۆژ
زه‌وی درووستکرد به ڕووه‌ک و ئاژه‌ڵ و ئاده‌مه‌وه، ئه‌م
قسه‌یه ناکۆکه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن، هه‌روه‌ها پێمان ئه‌ڵێ
خوا مرۆڤی درووست کرد به باشرتین شێوه و دوای گه‌ڕانیه‌وه
بۆ ئاستێکی زۆر نزم. بگره قورئان زۆرتر رۆشت وتی خوا خه‌ڵکی
ئیسرائیلی له مرۆڤه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ مه‌یموون، مانای وایه
دژ به بیرۆکه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی
نییه بیسه‌ڵمێنێ له گۆرینی به‌نی ئیسرائیل بۆ
مه‌یموون.
ئه‌گه‌ر خوا ئاده‌م و حه‌وای درووست کرد وه‌ک دوو شه‌خس
له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ک پیاوانی ئاینی ئه‌ڵێن، په‌یره‌وێکی نا
مۆڕالی کردووه، وایکرد کوڕه‌کانی ئاده‌م له‌گه‌ڵ خوشکه‌کانیان
زه‌واج بکه‌ن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی، باشتر وابوو دوو
خێزانی درووستبکردایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حهرجهی تووش
نه‌بوایه که دوای ئه‌وه یاسای داناوه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی
وه به کارێکی بێ ئه‌خلاقی ئه‌زانێ. ئایه عه‌قل ڕێی
پێئه‌بات که خوای کامل کارێک بکات پاشان
پاشگه‌زبێته‌وه؟
گریمان خالقێک هه‌یه ئه‌م دونیایه‌ی درووست کردووه، مه‌نتق
به‌سه‌رماندا ئهیچهسپێنێ ئه‌بێ ئه‌م خوایه له‌هه‌موو
ڕوویه‌که‌وه کامل بێت، له توانا و له زانینی بۆ شته‌کان (
هیچ شتێک له شێوه‌ی نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی قورئان ئه‌ڵێ).
ئه‌گه‌ر ئه‌م خوایه بوونی هه‌یه، ئایه جێی باوه‌ڕه که له
تاقیکردنه‌وه‌کان و هه‌ڵه‌کانی فێربێت وه‌ک چۆن مرۆڤ فێر
ئه‌بێت؟ وه‌ڵامه‌که ئه‌بێ به "نا" بێت. ئیتر چۆن ئه‌وه
شیبکه‌ینه‌وه که خوا مرۆڤی سه‌ره‌تایی درووست کرد
نه‌یئه‌زانی وشه بڵێته‌وه و نه‌زان بێت له به‌کارهێنانی
ئامێره‌کان بۆ یارمه‌تیدانی له زینده‌گی، گۆشتی کاڵ بخوات
پێش ئه‌وه‌ی ئاگر بدۆزێته‌وه، به ڕووتی بسورێته‌وه به بێ
ئه‌وه‌ی له‌شی داپۆشێ؟ مرۆڤی سه‌ره‌تایی به‌ردی به‌کار ئه‌هێنا
بۆ کوشتنی ئاژه‌ڵ و له‌ت کردنی گۆشت به درێژایی هه‌زاران ساڵ
و ئامێری برۆنزی نه‌دۆزییه‌وه تا نزیکه‌ی 3500 ساڵ پێش زاینی
نه‌بێ. مانای وایه نزیکه‌ی 6000 شه‌ش هه‌زار ساڵ لهمهوپێش
له‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی که ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ چوارسه‌د هه‌زار ساڵ. هه‌تا ده‌وروبه‌ری ساڵی 1900 پێش
زاینی، مرۆڤ ئاسنی نه‌دۆزییه‌وه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا قورئان
ئه‌م هه‌موو سه‌رده‌مانه له ژیانی مرۆڤ پشتگوێ ئه‌خات و
ئه‌ڵێ: " انزلنا الحدید فیه باس شدید ومنافع للناس ". "
الحدید 25"ئاسنیشمان دابه‌زان که سه‌ختی و هێزی توندی هه‌یه
و سوودیشی بۆ خه‌ڵک هه‌یه". مرۆڤیش برۆنزی به‌کار ئه‌هێنا پێش
ئاسن، به‌ڵام باسی برۆنز نییه له قورئاندا. هه‌روه‌ها له
باسکردنی داوودی، په‌یامبه‌ر، قورئان ئه‌ڵێ: " ولقد اتینا داود
منا فضلا یاجبال اوبی معه والطیر والنا له الحدید "."
سبآ""10" " وه بهههقیقت له خۆمانه‌وه فهزلهتێکمان به
داوود دا، ئه‌ی کێوه‌کان و ئه‌ی باڵنده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
هاوده‌نگ بن، وه ئاسنمان بۆ نه‌رم کرد". موفه‌سیره‌کان
ئه‌ڵێن: خوا داوودی فێری پیشه‌سازی قه‌ڵغان درووستکردن کردووه
و ئێسته‌یش ئاسنی هه‌یه بۆ درووست‌کردنی. به‌ڵام فه‌رهه‌نگی
زانستی به‌ریتانیا پێمان رائه‌گه‌یه‌نێ: مرۆڤ، پیشه‌سازی
ته‌قه‌مه‌نی ئاسن وقه‌ڵغانی ده‌وروبه‌ری ساڵی 1900 پێش زاینی
زانیووه، مانای وایه به سه‌دان ساڵ پێش داوود. له کوێ خوا
ئاسنی دابه‌زان؟ به‌رگی زه‌وی پڕه له ئاسنی کاڵ "خام " و
خوایش پێویستی به‌وه نییه له ئاسمانه‌وه
دایبه‌زێنێ.
ئێمه ئێسته ئه‌زانین که تیشکی خۆر له خۆره‌و ئه‌ڕوات و
وزه‌یه‌کی مه‌زن له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵئه‌گرێ که له‌خۆره‌وه
هێناویه‌تی. ئه‌م تیشکه، وزه‌که به‌ره‌ڵا ناکات هه‌تا نه‌دات
له ڕووی زه‌وی. له ئه‌نجامی ئه‌م لێکدانه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا،
گه‌رماییه‌کی به‌رز درووست ئه‌بێ و قرچه‌ی گه‌رما به به‌رهه‌م
ئه‌هێنێ. ئه‌وکاته‌ی که تیشکی خۆر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزی،
ورده ورده وزه‌که له‌ده‌ست ئه‌دات و گه‌رمایه‌که له
چینه‌کانی ئاسمانی سه‌ره‌وه که‌م ئه‌بێته‌وه تا ده‌گاته
پله‌ی ژێر سفر. که‌وابوو گه‌رمایی زۆرتر له ڕووی زه‌وی
هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشکێنه‌ره‌کانی هاوچه‌رخ بۆمانیان سه‌ڵماند
که مرۆڤ له ئه‌فریقاوه ده‌ستی بهژیانکرد پێش ئه‌وه‌ی له
به‌شه‌کانی تری جیهان بڵاوبێته‌وه، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌فریقا له‌سه‌ر هێڵی یه‌کسانی" خط الاستواء"که گه‌رما له
ئه‌وپه‌ڕی تینیدایه. مه‌نتق ئهیچهسپێنێ که خوا ئه‌بێ مرۆڤی
درێژ درووست بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ماغی له گه‌رمایی زه‌وی
دووربخاته‌وه، چونکه ده‌ماغ ته‌نها له مه‌ودایه‌کی زۆر
ته‌سکی پله‌ی گه‌رما کارده‌کات.. ئایه خوا تاقیکردنه‌وه‌ی
ئه‌کرد ئه‌و کاته‌ی (بجمیز) درووستکرد له دارستانه‌کانی
ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست که له سێ هه‌نگاو درێژتر نین؟.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌کرد، جونکه گه‌رایه‌وه و
تاکه‌کانی خێڵی ماسای درووست کرد که ناوه‌ندی درێژیان
ئه‌گاته شه‌ش هه‌نگاو یان زیاتر. ڕاڤه‌که‌رانی قورئان ئه‌ڵێن:
خوا له هند ئاده‌می دابه‌زان و درێژی شه‌ست باڵ بووه وه
زیاتر له هه‌زار ساڵ ژیاوه. ئه‌گه‌ر ئاده‌م که‌سایه‌تییه‌کی
ڕاسته‌قینه بێت و له به‌ر ئه‌وه‌ی "بجیمز" پێش ئاده‌م
به‌هه‌زاره‌ها ساڵ بوونی بووه، ئه‌بێ خوا له "بجیمبز"ه‌وه
فێر بووبێت بۆ درووست‌کردنی ئاده‌م به درێژی، بۆیه له هند
دایبه‌زان که زۆر دوور نیه له هێڵی ئیستوائهوه. له‌و
لێکۆڵینه‌وانه که له‌سه‌ر هه‌یکلی مرۆڤه کۆنه‌کان کراوه،
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێ که له سی ساڵ زیاتر نه ئه‌ژیان،
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وبوونی ئاژه‌ڵه دڕه‌نده‌کان
وله‌به‌ر سه‌ختی ژیان به‌گشتی. ته‌مه‌نی مرۆڤ که‌م که‌م زیادی
کرد به باشتربوون و په‌ره‌سه‌ندی بزیشکی و خۆراک. ئێسته
ناوندی ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆ ژیان هه‌شتا ساڵه، به‌ڵام مرۆڤ له
جیهانی سێیه‌م له په‌نجا ساڵی ئه‌مرێ. قورئان به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌وه ئه‌ڵی: گوایه ئاده‌م و نوح و ئه‌وانی تر له هه‌زار
ساڵ زیاتر ژیاون وپلهپله له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و ئاسانکاری
ژیان، ته‌مه‌ن ودرێژی مرۆڤ که‌م
بووه‌وه.
له‌م جیهانه پیشه‌سازییه‌دا که ئه‌مرۆ تێیدا ئه‌ژین، ئه‌گه‌ر
ئه‌ندازیارێک نه‌خشه‌یه‌ک بۆ سه‌یاره‌یه‌ک یان بۆ هه‌ر ئامێرێک
دابنات و 60% شه‌ست له سه‌د ئه‌و وزه‌یه به‌فیڕۆ بروات که
ئه‌یخه‌ینه ناوی به شێوه‌ی گه‌رمایی وه سوودی نه‌بێ بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ی که ئامێره‌که‌ی له پێناویدا درووستکراوه، ئه‌وا
خاوه‌ن کارگه‌که ئه‌و ئه‌ندازیاره ده‌رئه‌کات. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر سه‌یری مرۆڤ بکه‌ین، ئه‌وا له‌شی وه‌ک ئامێرێکی
نائابووری کارده‌کات، جونکه 60%شه‌ست له سه‌د له‌و خۆراکه
که ئهیخوین بڵاوئه‌بێته‌وه به شێوه‌ی گه‌رمایی، به بێ
ئه‌وه‌ی سوودی لێببینین و له‌شیش توانایه‌کی زۆر خه‌رج ئه‌کات
بۆ ڕزگاربوون لێی. ئه‌گه‌ر خوا ئه‌م مرۆڤه‌ی درووست کردووه،
ئایه واپێشبینی لێنهئهکرا که له‌شێکی ئابووریانه‌ی درووست
بکردایه له به‌کارهێنانی وزه؟. قورئانیش ئه‌ڵێ: " مرۆڤمان
به باشترین شێوه درووست کردووه"
ئه‌گه‌ر له‌مرۆڤ گه‌ڕێن و سه‌یری ئاژه‌ڵ بکه‌ین، ئه‌بینین
داینه‌سوور یه‌کێکه له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ره‌تاییانه که
له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه سه‌ری هه‌ڵدا، و پێش شه‌ست ملیۆن ساڵ
له‌ناوچوو. ئه‌م ئاژه‌ڵانه درێژیان 127 هه‌نگاو بوو و
هه‌ندێکیان باڵیان هه‌بوو به‌ڵام نهیانئهتوانێ بفڕن. ئه‌م
ئاژه‌ڵه زه‌به‌لاحانه له‌سه‌ر گیا ئه‌ژیان و هێلکه‌یان
ئه‌کرد وه‌ک مه‌له‌وه‌ر. هه‌ڵبه‌ته ئاژه‌ڵێک به‌م قه‌واره،
رۆژانه پێویستی به گیایه‌کی زۆر هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ناتوانرێ خۆراک به‌درێژایی ملیۆنه‌ها ساڵ بۆ ئه‌م ژماره
زۆرانه دابین بکرێ، که‌وابوو ئه‌بێ له‌ناوبچێ. بۆچی خوا
ئاژه‌ڵێکی به‌م قه‌واره‌ی درووستکرد و توانای فڕینی نه‌بوو
هه‌رچه‌نده باڵی هه‌بوو؟ ئایه ئه‌بێ ئاژه‌ڵێک به‌م شێوه‌یه
بتوانێ به‌رده‌وام بێت له‌ژیاندا به بێ گۆڕانکاری؟ به پێی
پرۆسه‌ی گۆڕانی سرووشتی ئه‌بوایه ئه‌م ئاژه‌ڵه به‌م
قه‌واره‌ی و به‌م شێوه‌یه بگۆڕایه یان تێابچووایه، و
تێاچوو.
هه‌مان شت ڕوویدا له‌گه‌ڵ ئه‌و فیله زه‌به‌لاحانه که به(
مامووس ) ناسراون وتیاچوون، ته‌نانه‌ت وامان لێهات که په‌ند
ئه‌هێنینه‌وه له‌سه‌ری، ئه‌گه‌ر باسی ئه‌رکێکی گه‌وره بکه‌ین
ئه‌ڵێن:" ئه‌رکی مامووس ".
هه‌روه‌ها ئه‌و باڵنده گه‌وره‌یه که به "دودو" ناسراوه،
له‌به‌ر قه‌باره گه‌وره‌که‌ی توانای فڕینی نه‌بوو چونکه
گه‌وره‌ییه‌که‌ی ڕێگر بوو به‌رامبه‌ر جووڵه‌ی له‌شی وه
نه‌یتوانی خۆی ڕزگار بکات له ئاژه‌ڵه دڕنده‌کان ونه‌یتوانی
بفڕێتیش بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاوچییه‌کان ڕزگاری ببێت. ئه‌گه‌ر خوا
خالقی ئه‌م هه‌موو ئاژه‌ڵانه‌یه، ئه‌بوایه با باشترین شێوه
درووستیانی بکردایه که یارمه‌تیده‌ریان بووایه بۆ مانه‌وه
و ژیان، به‌تایبه‌تی له قورئاندا هاتووه:" فتبارک الله احسن
الخالقین"، " ئایه ئه‌م ئاژه‌ڵانه که له‌ناوچوون به
باشترین شێوه
درووستکرابوون؟
ئه‌گه‌ر خوا مرۆڤی به باشترین شێوه درووستکردووه! بۆجی
هه‌ندێ شتی زیاده‌ی له له‌شی مرۆڤ درووستکردووه که هیج
سوودێکی نییه وه‌ک تووکه‌به‌ر وتووکی ژێرباڵ و سمێڵ، و پاشان
داوای لێ ئه‌کات که له هه‌موویان رزگاری بێت؟ ئایه خوا
توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو که درووستیان بکات به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و
شته زیادانه هه‌بێ؟ زانراوه که تووک، چینێک له هه‌وا
گلئهداتهوه و وه‌ک جیاکارێکی گه‌رمایی کار ئه‌کات، قژی سه‌ر
گه‌رمای سه‌ر ئه‌پارێزێ وه که‌می ئه‌کاته‌وه به به‌راورد
له‌گه‌ڵ گه‌رمای ده‌ره‌وه، چونکه ئه‌و هه‌وا پارێزراوه له
نێوان قژی سه‌ر، جیاکارێک"عازل" درووست ئه‌کات که گه‌رمایی
زۆر نه‌گاته سه‌ر. به‌ڵام تووکه‌به‌ر هیج ئه‌رکێکی نییه.
ئایه خوا هه‌ندێ شت بۆ مرۆڤ درووست ئه‌کات که هیج
پێویستییه‌کی پێ
نه‌بێ؟
قورئان پێمان ئه‌ڵێ:" وما خلقت الجن والانس الا
لیعبدون"(الذاریات 56) جن و مر‌ۆڤم ته‌نها بۆ خواپه‌رستی
درووستکردووه". ئێمه ئه‌زانین که مرۆڤ پێش سه‌دان هه‌زار
ساڵ سه‌ریهه‌ڵداوه له‌سه‌ر زه‌وی، و یه‌که‌م په‌یامبه‌ر
ئبراهیمه که له ساڵی 1800 پێش زاینی هاتووه، نزیکه‌ی چوار
هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ئایه مرۆڤ پێش چوار هه‌زار ساڵ چیی
ئه‌کرد، پێش ئه‌وه‌ی فێری زمان و قسه‌کردن بێت وه پێش ئه‌وه‌ی
ئبراهیمی په‌یامبه‌ر بێت و فێری خوا په‌رستنی بکات؟ خوایش
مرۆڤی ته‌نها بۆ خواپه‌رستن درووستکرد. ئه‌بوایه خوا مرۆڤی
به کاملی درووستبکردایه و مرۆڤیش ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر
خالق بزانایه و ئاماده بووایه بۆ په‌رستنی.
له به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان پێمان ئه‌ڵێت: خوا مرۆڤی به باشترین
شێوه درووستکردووه، مافی خۆمان ببپرسین: ئایه خوا چاکسازی
ئه‌کات بۆ باشترکردنی له‌شی مرۆڤ، دوای ئه‌وه‌ی که وتی ئه‌و
به باشترین شێوه درووستی کردووه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که به
"به‌ڵێ"یه، که‌وابوو خوا مرۆڤی به باشترین شێوه درووست
نه‌کردووه وه‌ک ئه‌وه‌ی که وتی، چونکه وشه‌ی " باشترین "
ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که ئیتر له‌وه باشترنابێت. ئه‌گه‌ر
وه‌ڵامه‌که‌یش به "نا"یه، که‌وابوو گیروگرفتێکی گه‌وره
ڕووبه‌ڕووی پێاوانی ئاینی ئه‌بێته‌وه جونکه سرووشت،
گوونجاندن و گۆڕان ئه‌چه‌سپێنێ به‌سه‌ر له‌شی
مرۆڤدا.
مرۆڤی ئه‌فریقی، سرووشت ئجباری کردووه که خۆی بگونجێنێ
له‌گه‌ڵ گه‌رمای هێڵی یه‌کسانی " الخط الاستواء: که هه‌وا
ئه‌کشێ له‌کاتی کوڵاندا، و له‌کاتی کشانی هه‌وا، رێژه‌ی
ئۆکسجین که‌م ئه‌بێته‌وه له‌ناویدا، و ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێویستی
به هه‌ڵمژینی ده له‌تر هه‌وای سارد بێت له دهقیقهیکدا بۆ
ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی پێویست ئۆکسجینی بۆ له‌شی ده‌ستبکه‌وێ،
ئه‌وا مرۆڤی ئه‌فریقی پێویستی به هه‌ڵمژینی 20 له‌تر هه‌وای
گه‌رمه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مانی بڕی له ئۆکسجین ده‌ستبکه‌وێ که
که‌سانی تر به هه‌ڵمژینی 10 له‌تر هه‌مان بڕیان له ئوکسجین
ده‌ست ئه‌که‌وێ. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌فریقی بتوانێ 20 له‌تر
له هه‌وا هه‌ڵمژێ له دهقیقهیکدا، ئه‌بێ لووتێ گه‌وره‌ی بێ
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌م بڕه هه‌ڵمژێ.
پێش ده‌یان هه‌زار ساڵ که مرۆڤی ئه‌فریقی کۆچی کرد بۆ وڵاته
ئه‌سکه‌نده‌نافییه‌کان، پێویستی به لووتی گه‌وره نه‌ما،
چونکه هه‌وا سارده و ئهچێتهیهک" گرژ" " تقلص"، بۆیه
لووتی بجووکبووهوه. هه‌روه‌ها ڕزگاری بوو له ڕه‌نگی ڕه‌ش
وه له تووکیش، چونکه ڕه‌نگی ڕه‌ش گه‌رمایی ئه‌داته‌وه، و
مرۆڤی ئهسکهندهنافییا پێویستی به گه‌رما هه‌یه. بۆیه له
ڕه‌نگی ڕه‌ش رزگاری بوو. سرووشت به‌زۆر له‌شی مرۆڤ ڕائه‌هێنێ
له‌سه‌ر گۆڕانکاری. زانایان وا پێشبینی ئه‌که‌ن که مرۆڤی
دواڕۆژ سه‌رێکی گه‌وره‌ی ئه‌بێ و تووکی دام وچاو و له‌شی
له‌ده‌ست ئه‌دات وه توانای عه‌قلی زۆر ئه‌بێ به زیادبوونی
قه‌واره‌ی ده‌ماغ و سه‌ری.
بۆیه یان ئه‌بێ خوا له‌شی مرۆڤ بگۆڕێ دوای ئه‌وه‌ی که وتی
به باشترین شێوه درووستی کردووه، یان خوا هیج
ده‌ستێوه‌ردانی نییه له درووستکردن و سرووشت ئه‌و کاره
ئه‌کات.
ئه‌م پرسیارانه پێویستی به وه‌ڵامی پیاوانی ئاینی هه‌یه
نه‌ک ئه‌و وه‌ڵامانه‌یان که زانراوه و پێمان ئه‌ڵێن: " وما
اوتیتم من العلم الا قلیلا" " زانیارییه‌کی که‌مان پێتان
به‌خشیوه" یان "التفکر فی ذات الله کفر"، " بیرکردنه‌وه
له خودی خوا
کوفره"
سه‌رچاوه.
الحوار المتمدن عدد 1549 – 13/5/2006
|