شه‌وی 22/23له که‌ناڵی ئاسمانی رۆژ تیڤیدا،کاک حسێن بۆ
به‌رنامه‌که‌ی خۆی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێزو ده‌نگ ناسک چۆپی خانی
داوه‌ت کردبوو.
کاک حسێن، وه‌ک پێشکه‌شکاری به‌رنامه، هێنده که‌سێکی زمان
شیرینه، مرۆڤ له‌و شێوازی ده‌ربڕینه سه‌رسام ده‌بێت وله‌و
هه‌موو ڕێزه که کاک حاجی له میوانه‌کانی ده‌نێ مرۆڤ
شه‌رمه‌زار ده‌بێت!بۆیه هه‌موو ده‌م کاک حسێن کورد وته‌نی
شه‌کر له ده‌م و له‌بزی ده‌بارێ.ئه‌مه وای کردووه
به‌شداربووان هه‌م ڕێز له کاک حسێن و به‌رنامه‌که‌شی بگرن و
هه‌م دونیایه‌ک خۆشه‌ویستیشی بۆ بنێرن.
ئه‌وه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا سه‌رنجی منی ڕاکێشا،هه‌ڵوێستیکی
مرۆڤدۆستانه‌و کوردانه‌ی چۆپی هونه‌رمه‌ند بوو، که وتی
به‌نیازه به‌م زووانه سه‌ردانی کوردستان بکاته‌وه و چه‌ند
کۆنسێرتێک سازبکات وپاره‌ی کۆنسێرته‌کانی (خۆی وته‌نی گه‌ر
شتێکی ڕه‌مزیش بێت) پێشکه‌ش به ئاواره‌کانی که‌رکوک و که‌س
وکاری ئه‌نفاله‌کان بکات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چۆپی خان، به‌ڕاستی هه‌ڵوێستێکی زۆر
کوردانه‌و دڵسۆزانه‌یه.نیشانه‌ی هه‌ستکردنه به ئێش و
ئازاری ئه‌و خه‌ڵکه لێقه‌وماوو ده‌ربه‌ده‌ره‌ی ئێستاش له
زێدی خۆیان هه‌ر ئاواره‌و بێنازن،هه‌ستکردنه به ژانی که‌س و
کاری پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان ،که ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
خۆجێیی کوردی‌دا ئه‌وان له‌هه‌موو خۆشییه‌کانی ژیان
بێبه‌شن.ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تا دوێنێ، نانده‌رو حه‌وێنه‌ره‌وه‌ی
ئه‌و مرۆڤانه‌ن که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌و که‌س
ناناسنه‌وه.گه‌رچی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ش
هه‌ر ئه‌مان بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌رکه‌سێک چاوی به ئۆردوگای شۆڕش و سمود
بکه‌وێ،گریانی بۆ حاڵی نزا‌و کڕوزه‌ی ئه‌و دایکه دڵ پڕله
حه‌سره‌ته دێت،که هه‌موو ته‌مه‌نی به چاوه‌ڕوانییه‌کی
بێهوده به‌خشیوه.ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌واوی خونچه‌ی ته‌مه‌نیان
خه‌ونیان به ده‌ستێکی میهره‌بانی باوکانه‌وه ده‌بینی به
سه‌ریانا بێنێ،ئه‌و کچه عازه‌بانه‌ی به هیوای خۆشتترین
شه‌وێکی ته‌مه‌نیان میوه‌ی ڕه‌زه‌کانیان گه‌نی ،ئه‌و ژنانه‌ی
تاماون به عه‌زره‌تی پیاوه‌کانیان ده‌ست له‌ملانه‌ی
سه‌رینه‌کانیانن.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ که‌سێکی دڵ‌برینداری هه‌میشه
چاوله‌ڕێ،به‌چی ده‌چێ گه‌ر پاش 15 ساڵی ته‌مه‌نی نه‌یتوانی
بێت، بچوکترین ئێش و ئازاری ئه‌و خه‌ڵکه سارێژبکات!ئه‌مه
له‌کاتێکدا،کۆشک وته‌لاری به‌رپرسان هه‌میشه له هه‌ڵکشان
وباخ و باخاتیشیان هه‌میشه رازاوه ده‌بن.
پێموابێ، چۆپی خان ئازاری ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات
وه‌لای ناون،هه‌زاران جار گینگڵی پێ داوون و ناخی پڕ
میهره‌بانییان وروژاندووه،بۆیه ده‌یه‌وێ به‌وه‌ها کارێک
ئه‌رکێکی بچوکی سه‌رشانی بداته‌وه.چ هه‌ڵوێستێکی جوانه
هونه‌رمه‌ندێک به‌ری ره‌نج وماندووبوونی خۆی بۆ لێقه‌وماوانی
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیی و ئه‌و منداڵه بێنازانه‌ی ،که گه‌رمای
سوتێنه‌ری که‌رکوک هه‌ڵیپڕوکاندوون ودیواری ماڵه بێکه‌سێکی
ئه‌نفالکراو که به وشکه که‌ڵه‌ک هه‌ڵی چنیووه ته‌رخان
بکات.
له یه‌کێک له رۆژنامه‌کانه‌وه شتێکی وام به‌رچاوکه‌وت که
هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازیش کارێکی وای به‌ده‌سته‌وه بووه.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه به‌حه‌ق نیشانه‌ی دڵسۆزی وهه‌ستکردنه
به‌ژانی کۆمه‌ڵیک مرۆڤ ،که به‌مانای وشه مایه‌ی
ئاوڕلێدانه‌وه‌ن.ئه‌م هه‌ڵوێستانه شایانی ئه‌وپه‌ڕی رێزلێنان
و ده‌ستخۆشین.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستێکی وادا،هه‌قه لێپرسراوان و
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌وانه‌ی چی سه‌روه‌ت وسامانی
خه‌ڵکی کوردستان هه‌یه هه‌موویان دابه‌شکردو هه‌ڵیان
لووشی،ده‌بی عاره‌قی شه‌رمه‌زاری بسڕن،به‌ڕاستی هه‌قه چیتر
ئه‌و به‌ناو به‌رپرسانه ڕوویان نه‌یا باسی کوردایه‌تی
بکه‌ن.له‌کاتێکدا،ئه‌وان له‌سایه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی بۆیان
ڕه‌خساوه،شاهانه ده‌ژین و خه‌ڵکانێکیش هه‌ن نانی ژه‌مێکیان
نه‌بێ بیخۆن ،یا زۆر به‌زه‌حمه‌ت په‌یای بکه‌ن.
من لێره‌وه داوا له چۆپی خان ده‌که‌م، وه‌ک ئه‌و بڕیاره‌ت
دا، که پاره‌ی کۆنسێرته‌کانت ببه‌خشییه ئاواره‌کانی که‌رکوک
و که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان تکایه...تکایه به‌خۆت
سه‌رپه‌رشتی دابه‌شکردنی ئه‌و بڕه یارمه‌تییه بکه و
به‌خه‌ڵکی موسته‌هه‌ق وبێکه‌س وبێده‌رامه‌تی بده!چونکه
ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا ،خه‌ڵکانیک هه‌ن ته‌نیا بازرگانی به
ئاواره‌و ئه‌نفاله‌وه ده‌که‌ن!مه‌رجیش نییه ئه‌و هه‌موو
که‌سه‌ی که‌خۆی به ئاواره نوسیووه،به‌ڕاستی ئاواره
بێت!.خانمی به‌ڕێز :بۆیه ئه‌مه ده‌ڵێم ،چونکه به‌خۆت
ده‌زانی کوردستان له‌سایه‌ی ئه‌و به‌ره‌ڵایی
ولێنه‌پرسینه‌وه‌یه‌دا پڕ بووه له مافیا‌و دزو
جه‌رده!به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی شتێکیان به‌ده‌سته،گیرفانه‌کانی
ئه‌وان هه‌رگیز پڕنابن.بۆیه پێویسته گه‌ر خۆشت ئه‌و کاره‌ت
پێناکرێ،گه‌رچی خانم ده‌زانم ئه‌و کاره بۆتۆ زۆر زه‌حمه‌ته‌و
کاتی ده‌وێ،به‌ڵام گرینگه به‌دوای ئه‌وکاره‌دا بچیت!چوون
کاره‌کانی ئێستای کوردستان کوشته‌ی به به‌دوادا نه‌چوون و
لێنه‌پرسینه‌وه‌ن،بۆیه زۆر ئاساییه هه‌رکه‌سێک بچوکترین
ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵکه‌وێ لووش ده‌دات،ده‌دزێ بێ ئه‌وه‌ی سڵ
له‌هیچ بکاته‌وه.
تکایه‌کیتر خانم ،توخوا نه‌که‌ی ئه‌و بڕه یارمه‌تییه
بده‌یته هیچ کام له‌و دوو زل حیزبه،چونکه دڵنیابه ئه‌و
یارمه‌تییه‌ی تۆش بۆ که‌سبی حیزبی به‌کار ده‌هێنن،به ناوی
پاداشتی سه‌رۆک و پاداشتی حیزبه‌وه دابه‌شی ده‌که‌ن ئه‌وه
ئه‌گه‌ر دابه‌شی بکه‌ن،دڵنیاشبه وه‌ک چیرۆکی سه‌ماده‌که‌ی
لێدێت،تا ده‌گاته شوێنی خۆی به‌شی که‌وچكێکیشی
نامێنێته‌وه.چونکه ئه‌وان له که‌رکوک ،ته‌نیا خه‌ریکی
پته‌وکردنی قاچه‌کانی حیزبن نه‌ک کورد.
دواجار ،خانمی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ،هه‌ڵوێسته‌که‌ت شایانی
ئه‌وپه‌ڕی رێزه‌و هیوادارم ئه‌م کاره‌ت رچه‌شکێن بێت
وخه‌ڵکانی تر‌و هونه‌رمه‌ندان و سه‌رمایه‌داری کورد ئاوڕ له‌و
هاونیشتیمانییانه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه،که‌به‌هه‌ق شایانی
ئاوڕلێدانه‌وه‌ن.هیوادارم ئه‌م کاره‌ت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی شتێک به‌خۆیدا بچیته‌وه.ئه‌و هه‌موو
پاره‌یه‌ی په‌شێو وته‌نی بۆ قون بادان و ڤیستیڤاڵی بێ مانا
سه‌رف ده‌کرێ،به به‌شێکی ئه‌وه، لایه‌ک له‌و خه‌ڵکه
بکه‌نه‌وه که کوشته‌ی ده‌ستیانن.
ئاخر خه‌ڵکینه ،بۆ هاتنی زۆڵه کوردێکی وه‌ک تاتلیسه‌س،تاوان
نییه 2 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بکرێت ،که‌هاتیش بینیمان چ سوک و
سه‌لیمانه خۆی ناساند.له‌کاتێکدا به2 ملیۆن دۆلار بۆ
ئاواره‌و ئه‌نفال ده‌توانرێ به‌شێکی زۆر له ئێش و ئازاری
ئه‌وان سارێژ بکرێت.
با، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خانمه هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح به‌رز
ڕابگرین.هه‌زاران ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی لێبکه‌ین.
خانم گیان ،تۆ هونه‌رمه‌ندێکی ناسک وبه‌ڕێزو خۆشه‌ویستی،بۆیه
دڵنیابه ئێستا به‌و هه‌ڵوێسته‌ت،لای خه‌ڵکانێکی به‌ویژدانی
کورد ،زۆر ناسکترو به‌ڕێزترو خۆشه‌ویستتری!.
25.6.2006
|